.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









تنۆکێک له باران بۆ خامۆشکردنی ئازاره‌کان
له ژێر شه‌سته‌بارانی وه‌فا یه‌کترمان ناسی و
له گه‌ڵ نمه‌ی ئازار و نوای زامه‌کان
بۆ چه‌ند ساتێک یه‌کترمان جێهێشت
هێنده‌ی نه‌برد........
نمه بوو به لافاوی غه‌م و .....
زامه‌کانیش بوونه هه‌ورێکی چری پر له گریان......
ڕۆژ نه‌بوو ، ڕۆژگارێک بوو......
له سۆراخی چاره‌نوسمان بێ چاره‌ی کردین و....
به ناو نامۆ پێناسیی کردین.....
به‌ڵام.......
به‌ڵام گرنگ نیه تا چه‌ند روخسارمان به یه‌ک ئاشنایه
گرنگ ئه‌وه‌یه تا چه‌ند نامۆییمان له خه‌یاڵی شیعری یه‌کتریدایه.
بۆیه ده‌ڵێم ....
هاوڕێ وون نیت ، تا وونت که‌م......
گه‌ر له ژێر شه‌سته‌بارانی وه‌فا به دونیای خه‌یاڵ نامۆ بووبێتم
بۆ ژه‌نینی زامه‌کانی نامۆ بوون به نۆته‌یه‌ک له وه‌فا تێناگه‌م
هه‌نسک....

له‌سه‌ر هێڵ نییه




هه‌نسک. گیان ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌و توبیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






destt xosh hawrei berez behiwai berdewami u sekewtntm


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه



هه‌نسک. گیان ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌و توبیت
--------------------------------------------------------------------------------
له‌سه‌ر هێڵ نییه






(( هه‌نسک)) گیان ده‌ست خۆش به هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



به‌ڕێزbeauty.dwnia
سوپاس به‌ڕێز بۆ په‌یامت
بۆ ده‌ستخۆشی و بۆ ووشه‌ی جوانت
هه‌نسک......
له‌سه‌ر هێڵ نییه







[size=24]سڵاو
بێباکم لەوەی نامەم بۆ تۆ ئاشکرابێ!یان شاراوە دەرگای بۆ خەڵکی ئاوەڵابێت.......ئەڵێم ڕەنگە فێربن لێمان هاوڕێ یەتی چەند پیرۆزە......خۆشحاڵم بەوەی دیسانەوە دوای نائومێدی جارێکی تر بتبینمەوە یان بتدۆزمەوە!لەسەردەمێک درۆ سەردار و فێڵ وەرزێکی درێژ خایەنە!......
هاوڕێ
ڕۆژانێک بوو یەکمان ناسی پێکەوە باسی پرۆژەیەکمان کرد کە گرێبەستی هاورێ یەتی و یەکەم هەنگاوی یەکتر ناسین بێ بەڵام هاوڕێم پرۆژە دارستان بوو ! هەنگاویش پڕ لەئازار! زۆرم هێناو زۆرم برد دڵم ڕازی نەبوو دەستت بگرێ بۆ گۆزەری ئەم ڕێ گەیە!بێ ویستی خۆم بە نابەدڵی ماڵاوایم لە ڕۆحم کرد بەبێ هاوڕێ بەبێ هاودەم گوزەرم کرد!بەر لەڕۆشتن بەبیرم دێ وتت دوودڵ مەبە....ترست نەبێ .... تۆ حەقیقەت مەبەستە لەوەڕینی سەگ باکت نەبێ! بەبیرم دێ زۆر شتت وت بەر لەوەی یەکم سێبەری یەکەم داری دارستانەکە تارمایم دابپۆشێ!هاوڕێ چیم دی؟ئەوەی بیستم؟ئەوەی وترا؟ئەوەی کرا؟ قەت ناگاتە باوەڕی کامڵێک و لەدامێنی باڵایدا دەخزێە خوار و دەکەوێتە کۆشی باوەڕ نەکردنەوە!ڕوخسار فریشەکان داوێن پیس و دەم پیس و هەست پس و هەمووشتێکیان پیس تەنها شیری دایکیان نەبێ لە سوچێکی ناخی تاریکیاندا وشک بووبووەوە!لەئازاری هەر دڕکەزییەک کاتێ پێیەکانمی ماچ دەکرد و هەنگاوی دەکردە کەرنەاڵی گریان تۆم لەبیر بوو ستایشم کرد یەزدان کە نەهاتی لەگەڵم و نەت بینی وڵاتی تاوانستان! هاوڕێ بڕیم تەواوم کرد تەواف! بەدەوری کەعبەی کافرەکان! خودا ساختەکانیشم ناسی خودای لەزەت !خودای خوود! خوادای جوانی!! ئای کە بەسام بوو ساتێ بیرچوونەوە لەدواڕۆژێک کە حساب دێت و هەریەکە لەوخودایانە ترسی خۆیان موریدینان لەبیر دەچێتەوە!هاوڕێ نازانم بگریم یان پێبکەنم؟ دەستی سوورە هێشتا دەڵێ بسمللا! داوێن پیس و دەستی بۆ ماچی ڕادەگرێ وەک مەلا!شەکەت ماندوو بێزار خۆم لەژوری تەنیایی نا و وتم دەنوم ساڵێک دەنووم بەر لەوەی هەواڵی گەڕانەوەم بدەم بەگوێی ئاوایی‌دا! بەڵام ساتێک بەر ئاوێنە بەس بوو بۆم کە!!!!!!!!!!!!!!!! بۆم دەربکەوێ کە من من نیم! ئەسینە و ناڕازیم! رازیم و پێم خۆش نییە!! نازانم چۆن خۆم تێبگەیەنم تا ئەمڕۆکە بەتۆ بڵێم کە من من نیم! دووساڵ لەمەوو بەر لەشەوێکی وەک ئەمڕۆدا باسی هیوا و هەوڵی جوانی لە باڵای وشە دەباری! ئەمێستاکە هێندە بێزار هەزار جار بەنەعلەتی دەکەم بە مرۆڤیم! درۆخانەی ئەم گوزەرە لەچواردەورت بڕوانە حەماقەت خانەیە ئەم ڕێگەیە! گوێ هەڵ بخە؟بزانە درۆ چەند جوان دەکرێ بەشێوەیەک حەقیقەتیش پێی ناوێرێ!کۆڵانمان پڕ بوو لەسەگ! ئاسمان بێزار ئەستێرەکانیش ڕۆشتن لە تاو‌و وەڕینی سەگ!زۆرن لەوەی ئەمێستاکە وەک کەیخودا وەک نمونە وەک نازانم چی دەناسرێن! بابناسرێن ! با هەر وابن ! چونکە گەمژە گەمژەیەکی دەوێ وەکوو هاودەم!ئەهریمەدێک بە چرپە پێی وتم(لەدەستایە خوێناوی ترین جەنگ بەرپابکەیت هەرچی دەعبا و داوێن پس و درۆبازەکان هەیە وەک و گۆشە گیر بەند بکەیت!)ئافرەتێکێس کە چاو‌ڕێی کوشتنی دەکرد بە هیواشی زۆر هێواش بەئاستەم گوێت لەدەنگ دەبوو! پێی وتم(لێیان گەڕێ !واز بهێنەدرۆ چۆن بە درۆ تەرک دەکەیت!)ئێستا خەممە تانەو جوێنیان تا سوقانە! منداڵە وردە و پیاوی گێل ونەفامەکان وا لەدەوورمە! تۆ پێم بڵێ ئاوێنەکەم جێبهێڵم و بڕۆم بنووم بۆ سەدەیەک؟یان سەفەر کەم بۆ شوێنێک نەباسی باسی تیابێ و نەمرۆڤێک!؟
----------------------------------
گەر بیرم بچی هەناسەبدەم...... ڕێی تێدەچێ تۆ لەبیرکەم.....
نامۆ
هاوڕێ و مامۆستا و قوتابی[/size]
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سێبەر ی شەوو (2009-09-15 18:24:49)

له‌سه‌ر هێڵ نییه



سڵاو هاوڕێ
سه‌رده‌مانێکه له خۆم بێ ئاگام......
ئه‌پرسم.....
من کێم ..و ...من له کوێم......
ئه‌لێن خۆشه‌ویستی سه‌رده‌م
گۆڕینه‌وه‌ی نیگایه هه‌رده‌م
ئه‌ڵێن ووشه‌ی ناسک و شیرینی لێو
گۆنای عاشقان ئه‌نه‌خشێنێ وه‌ک سێ‌و
بۆ منی نامۆ به هه‌ستی تۆ
بۆ تۆی نامۆ به روخساری نامۆ
نیگای ووشه یاخی یه کان وسه‌دای شعر
هاواری ناخه وهنبووهکان و نامۆیی فکر
ئازاری زیندانی مرۆڤایه‌تی وجه‌هل
زامی زامداری سروشت به ده‌ست مرۆڤی که‌م عه‌قل
هه‌نسکی ووشه‌ی ڕاستگۆ له ده‌ست درۆ
په‌یڕه‌و کردنی ڕوکه‌شی ڕاستگۆیی له ژین بێ هۆ
کردیه دیاری ووشه‌یه‌کی نامۆ
نامۆتر له روخساری نامۆی من به تۆ
ووشه‌یه‌ک که به نووسین ساکاره
خوێندنه‌وه‌ی زۆر جار به ئازاره
چونکه ته‌نها نی یه له ژینی سه‌رده‌م
هاوڕێ یه‌تی ئه‌کات وه‌فا و ڕاستگۆیی هه‌رده‌م
ووشه‌یه‌ک که به مانا ژین ئه‌به‌خشێت
له ناخیشدا سیمای نامۆی روح ئه‌کێشێت
ئیستا زانیت هاوڕێ تۆ کێیت؟
بۆ له دووره‌وه ده‌نگم بیستی؟
دوور له نیگات خۆشم ویستی؟
ده‌سا هاورێم......
گوێ بگره لێم
ئه‌گه‌ر ڕوحت لێ ی پرسیت بۆله ژین نامۆیت
خه‌یاڵت پێت ئه‌لێ که تۆ خه‌وێکی ، نانویت
هه‌نسک......
له‌سه‌ر هێڵ نییه