❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاسوده‌يی ده‌رون

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-13 19:18:37

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

ئاسوده‌يی ده‌رون

ئاسوده‌يی ده‌رون                                                               نوسينی حسين جليل / شه‌قڵاوه‌
                                                                    مامۆستای ده‌رونزانی له‌ په‌يمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی شه‌قلاوه‌

زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌بێ ماندوو بون هه‌ست به‌ هيلاكی جه‌سته‌يان ئه‌كه‌ن ، له‌ كاتێكدا جه‌سته‌يان له‌ ( ٢٤ ) كاتژمێر ( ٢٤ ) خوله‌ك كاريان نه‌كردووه‌ ، هه‌ست به‌ ڕاڕای و به‌رده‌وام جێگۆڕكێ و خه‌و زڕان و كێشه‌ ئالۆزه‌كان ئه‌كه‌يت بۆ ئه‌م په‌شۆكيه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دێت ؟ هه‌ندێ كات به‌بێ هۆ ڕقت هه‌ڵئه‌ستێ له‌ هه‌مو كه‌س ته‌نانه‌ت له‌ خۆشت ؟ هه‌ندێ كه‌س له‌ خۆيه‌وه‌ ئه‌ڵێ بێزارم به‌ بێ زانينی هۆيه‌كه‌ی ؟ ئه‌مانه‌هه‌موی له‌ ئه‌نجامی بيگابون له‌ هه‌سته‌كانت له‌ باری بێگای ئه‌ژيت و ئاگات له‌ گۆڕانه‌ ده‌رونی و جه‌سته‌يه‌كانت نيه‌ وه‌ توشبونت به‌م هۆكارانه‌ هه‌موی له‌ خۆته‌وه‌ ده‌ست پێئه‌كا .
دوای كاره‌ساتی سه‌نته‌ری بازرگانی جيهانی ئه‌مريكا دڵه‌ڕاوكێكان و رارای مرۆڤ دوو به‌ به‌رامبه‌ر زيادی كرد ، هه‌روه‌ك ( ديل كارنگی ) هه‌ردوو جه‌نگی جيهانيه‌كان به‌ زيانه‌ ماددی و گيانيه‌كانه‌وه‌ به‌راورد ئه‌كات له‌ گه‌ڵ زيانه‌كانی دوای جه‌نگ كه‌وا پاشماوه‌ی نه‌خۆشيه‌ ده‌رونيه‌كان چۆن مرۆڤه‌كانی توشی مردنی كوشنده‌ كرد ده‌يان نه‌خۆشی هێنايه‌كايه‌وه‌ ، له‌ دوای هه‌ر كاره‌ساتێك ئاسه‌واری خراپ دێنه‌ به‌رده‌م بۆ تێكچون و شله‌ ژاوبونی ده‌رونی .
ده‌رونزانی په‌يوندێكی زۆر به‌هيزی هه‌يه‌ له‌ ئاينی پيرۆزی ئيسلام هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م زانسته‌ له‌سه‌ر ده‌ستی زاناكانی ئيسلام نه‌هاته‌كايه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌ره‌تای بونی به‌زانست و جيابونه‌وه‌ی له‌ فه‌لسه‌فه‌ له‌ سه‌رده‌ستی زانا ( ڤۆنت ) له‌ شاری لايبزيك ئه‌ڵمانی هاته‌ كايه‌وه‌ .
به‌ڵام كاتێك بۆ قورئانی پيرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( د. خ ) ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ باشترين چاره‌سه‌ر بۆ ده‌رون دروستی مرۆڤ ئه‌بينين هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ بۆته‌ هۆی موسلمان بونی چه‌ندين بليمه‌تی سايكۆلۆجی كاتێك ئه‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێك ئه‌بينن چه‌ندين ساڵ له‌مه‌و پێش له‌ قورئانی پيرۆزو فه‌رموده‌كانی پێشه‌وامان چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه‌ و ڕۆنكراوه‌ته‌وه‌ .
له‌ توێژينه‌وه‌يه‌كی ( د. جمال محمود أبو العزائم ) كه‌وا له‌ قاهيره‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترين نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونيه‌ وه‌له‌ ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردو سه‌رۆكی يه‌كێتی ته‌ندروستی ده‌رونی جيهانی بوو له‌ توێژينه‌وه‌كه‌ی دا هاتوه‌ ( زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دوچاری گرفته‌ ده‌رونيه‌كان ئه‌بنه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌وا بێبه‌شن له‌ ئاينی پيرۆزی ئيسلام وه‌ هۆكاره‌كانی قه‌يرانه‌ ئابوری و كێشه‌ سياسی و كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كانيشی هه‌ر بۆئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ).
تا ئێستا ده‌ستورێك نه‌بوه‌ له‌ دونيا دوايی هه‌مواركردنی چه‌ندين زاناو كارناس ڕه‌خنه‌يان لێنه‌گرتبێ و داوای گۆڕانيان نه‌كردبێ ، ده‌ستورێكی مرۆڤ نيه‌ بتوانێ هه‌موو مافه‌كان دابين بكات و يه‌كسانی بچه‌پێنێت به‌بێ جياوازی ڕه‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌يی و ئاينی جگه‌ له‌ قورئانی پيرۆز .
قورئانی پيرۆز ئه‌م گرفتانه‌ی بنه‌بڕكردوه‌و هه‌مو يه‌كسانی و داد په‌روه‌رێكی تيادا ڕۆنكردۆته‌وه‌و به‌سودی هه‌مو گياندارێك ، هه‌ربۆشه‌ جگه‌ له‌ وڵاته‌ موسڵمانه‌كان سوديان لێوه‌رگرتوه‌ له‌ ژێر ناوێكی تر به‌كاری ئه‌هێنن .
گه‌وره‌ی ئه‌م قورئانه‌ پيرۆزه‌ له‌ خۆش ده‌رون ئاسوده‌يی خۆش ژيانی و يه‌كسانی و پێكه‌وه‌ ژيان به‌ديار ئه‌كه‌وێت .
زۆرن ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌وا ته‌ندروستی ده‌رونی مرۆڤ شله‌ ژاو ئه‌كه‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵدێريان ئه‌بن ، له‌م كاته‌ مرۆڤ پانتايی ئه‌م دونيايه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌بيته‌ كه‌مترين پێوانه‌ .
هه‌ندێك له‌و هۆكانه‌ی ته‌ندروستی ده‌رونت تێك ئه‌ده‌ن :

١/ خه‌وزڕان :
واته‌ خه‌و ڕه‌وين ، يان خه‌و لێنه‌كه‌وتن ، تێكچونی به‌رنامه‌ی ژيانی ڕۆژانه‌ت و له‌ ئه‌نجامی بونی كێشه‌ی ده‌رونی به‌ هۆی گرفته‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان يان ئابوريه‌كان ياخود سياسی ...هتد كاريگه‌ری ئه‌كاته‌ سه‌رده‌رونی مرۆڤ و به‌رنامه‌ی ژيانی ئه‌گۆڕيت .
ئه‌مانه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی كه‌وا مرۆڤ خۆی ناناسێ و خودای خۆی له‌ بير ئه‌كات و ته‌نها بيری لای هه‌وس و ئاره‌زوه‌كانيه‌تی و ئاگاداری دل و ده‌رونی نيه‌ به‌ چی ئاسوده‌ ئه‌بێت له‌ كاتێكدا دڵه‌كان ته‌نها به‌ يادی خوا ئاسوده‌ ئه‌بن و ئۆقره‌ ئه‌گرن( ألا بذكر الله‌ تطمئن القلوب) الرعد /28.
بۆ چاره‌سه‌ری خه‌و زڕان ئه‌م كارانه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگره‌ و بزانه‌ :
*بزانه‌ دڵه‌كان ته‌نها به‌ يادی خوا جێگيرو ئارام ئه‌بن .
* به‌ ڕۆژ نه‌خه‌وتن ته‌نها به‌پێی پێويستی نه‌بێت .
* خۆت ماندو بكه‌ له‌ ڕۆژدا به‌ كاری سود به‌خش .
* خوێندن و نوسين تاكاتی خه‌و لێكه‌وتن .
* كه‌مخواردنه‌وه‌ی ماده‌ هۆشكاريه‌كان وه‌ك چای و قاوه‌ ...هتد .

٢/ ڕاڕايی :
كه‌سێك توانای بڕياردانی له‌سه‌ر خۆ نه‌بێت و هه‌ميشه‌ بيرو بڕواكانی خۆی به‌ لاواز بزانێت و پشت به‌ كاره‌كانی خۆی نه‌به‌ستێت ، وه‌يان هه‌ميشه‌ ترس له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كان .
مرۆڤی چه‌ند ڕا ( ڕاڕا ) ئه‌كه‌وێته‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك زه‌ره‌و زيانی جه‌سته‌يی و ده‌رونی له‌وانه‌ :

* ڕاڕايی ئه‌بيته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن .
* ڕاڕايی ئه‌بيته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره‌ .
* ڕاڕايی ئه‌بيته‌ هۆی ساردبونه‌وه‌ی له‌ش و لارت .
* ڕاڕايی ئه‌بێته‌ هۆی غوده‌ی ده‌ره‌قی .
* ڕاڕايی ئه‌بيته‌ هۆی توشبون به‌ به‌ ڕۆمانتيزم .
ڕاڕايی و دوو دڵی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵی ده‌ست پێئه‌كا ، كاتێ بڕوا به‌ خۆبون له‌ منداڵ ئه‌سێندرێته‌وه‌ و بۆ هه‌ر كارێك پشت به‌ گه‌وره‌كان ئه‌به‌ستێت بۆ هيچ كارێك ناتوانێت بڕيار بدات ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌يوه‌ندی به‌ خۆيه‌وه‌ هه‌يه‌ ناهێڵن بۆ خۆی بيكات بۆ نمونه‌ كاتێك منداڵ بتواني جل و به‌رگی خۆی له‌ به‌ر بكات و خۆی بگۆڕێ يان توانی هیڵبژاردنی جل و به‌رگه‌ هه‌بيت پێويسته‌ خۆی ئه‌م كارانه‌ بكات هه‌بۆيه‌شه‌ كاتي گه‌وره‌ ئه‌بيت تا قه‌نيسێك ئه‌كڕێ ڕای چه‌ند كه‌سێك وه‌ر ئه‌گرێ چونكه‌ ڕۆژێ له‌ ڕۆژان كه‌س ڕهای ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند نه‌زانيوه‌ ڕای خۆی پێگرينگ نابێت و پشت به‌ خه‌ڵكی تر ئه‌به‌ستێت .

( ألا بذكر الله‌ تطمئن القلوب )
به‌ هيوای ته‌ندروستی ده‌رونی باش بۆ هه‌موان

سود له‌ چه‌ند سايتێكی عربي وه‌رگيراوه‌ بۆ ئاماده‌ركرنی ئه‌و بابه‌ته‌
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه‌ بكه‌و په‌يام بنێره‌
darunzane@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-14 03:17:19

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: ئاسوده‌يی ده‌رون

ده‌ستت خۆش بێت
به هیوای کاری جوانتر
هه رسه رکه وتووبیت
به‌رده‌وام بیت..

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-14 08:19:17

xaled_rambo
خونچەی نوێ
شوێن: darbandixan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-05
دواترین سه‌ردان: 2013-11-02
په‌یامه‌كان: 114
WindowsXPSafari

Re: ئاسوده‌يی ده‌رون

دةستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-14 12:09:07

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

Re: ئاسوده‌يی ده‌رون

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌ هيوادارم بابه‌ته‌كانمان جێگای سوگه‌ياندن بێت بۆ ئێوه‌





بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه‌ بكه‌و په‌يام بنێره‌
darunzane@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net