.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












زۆرن ئەو شتانەی دەبنە مایەی خەمو پەژارە بۆ دڵی مرۆڤ، بەڵام لەم ژمارەیەدا تەنها قسە لەسەر ئەم پەندە دەكەین كە دەڵێت: تەنها سێ شت زۆر كار لە دڵی مرۆڤ دەكات: (یەكەم/ كاتێك دەتەوێت بخەویت، بەڵام خەوت لێ ناكەوێت! دووەم/ چاوەڕوانی كەسێك دەكەیت، بەڵام تەشریف ناهێنێت! سێیەم/ كەسێك لە بیری تۆدا یەكەم كەسە، بەڵام تۆ لە بیری ئەودا دووەم كەسیت).
كاتێك دەتەوێت بخەویت، بەڵام خەوت لێناكەوێت: زۆرجار دەچیتە سەر جێگەی نووستن، تا كەمێك لە دنیای پڕ لە ناسۆروخەمو پەژارە داببڕێیتو چاوەكانت لێك بنێیتو ساتێك لە گرفتەكانی رۆژگار دووربكەوێتەوەو دەتەوێت بچیتە جیهانی خەوەوە تا ببێتە هۆی هێور كردنەوەی مێشكو ئارام بوونەوەی دڵو دەروونت، بەڵام خەوت لێ ناكەوێت، هەرچەند هەوڵا دەدەیت بێ سوودە!
ئەم حاڵەتە ئەگەر چی ناخۆشە بەڵام كاتییە، رەنگە ناڕەحەتییەكانی رۆژگارو كێشەو گرفتەكانت هۆكاری سەرەكی بن، هەر گرفتێك سەرچاوەكەی زانرا زۆر بە ئاسانی دەتوانیت چارەسەری بكەیت، تۆی بەرێزیش ئەگەر دووچاری ئەم حاڵەتە هاتیت، دەتوانیت بە هاوكاری كەسێكی دڵسۆزت كێشەكانت تاوتوێ بكەیتو هەوڵی چارەسەركردنی بدەیت، خۆ ئەگەر نەتتوانی بگەیتە ئەنجام بە خواردنی حەبێكی ئارام بەخش دەتوانیت چارەسەری گرفتەكە بكەیت، بە مەرجێك نەیكەیتە پیشەو خوی پێوە بگریت.
چاوەڕوانی كەسێك دەكەیت، بەڵام تەشریف ناهێنێت: رەنگە كەم كەس هەبێت دووچاری ئەم حاڵەتە نەبووبێت، بە تایبەت لە نیوەڕۆیەكی گەرمی هاویندا، یاخود لە یەكێك لە رۆژە سەختەكانی سەرمای زستاندا، چاوەڕوانی هاوڕێیەكت كردبێ كە پێشتر بڕیار بووە پێكەوە كارێك ئەنجام بدەن، یان سەردانی نەخۆشێك بكەن یا… هتد، دوای چاوەڕوانییەكی زۆر تەشریفی نەهێناوە، تۆش زۆر نیگەران بوویتو كۆڵێك خەم چووە بە نێو دڵتا، ئەم حاڵەتەش زۆر ئاسان چارەسەر دەكرێت، جاری یەكەم لێی ببورە، جاری دووەم بۆ دواجار ئاگاداری بكە، ئەگەر لەوە زیاتر بوو ئەوە تەنها لۆمەی خۆت بكە، چونكە مرۆڤی ژیر هاوڕێیەتی كەسێك ناكات كە هیچ گرنگییەك بە بەڵێنەكانی نادات.
كەسێك لە بیری تۆدا یەكەم كەسە، بەڵام تۆ لە بیری ئەودا دووەم كەسیت: ئەوەی شوێنی تێڕامانو هەڵوێستە لەسەر كردنە ئەم گرفتەیە، چونكە زۆریك لە خەڵكان خاوەنی ئەم گرفتەن كە دڵا دەكات بە مەڵبەندی خەمو پەژارە، زۆر كەس هەیە لەم جیهانەدا كەسێكیان زۆر خۆشدەوێت، بەڵام بەرامبەرەكەی بەوشێوەیە خۆشی ناوێت، (كاتێك باسی خۆشەویستی دەكرێت، تەنها خەیاڵت نەچێت بۆ لای عاشقو مەعشوق، چونكە زۆر جار ئەو دوو كەسە رەنگە هاوسەر بن، یاخود دوو هاوڕێ بن، یا... هتد)، ئەم خاڵە یەكێكە لە گرفتەكانی ئەم رۆژگارە، رەنگە زۆر كەس بە دەست ئەم گرفتەوە بناڵێنێتو عەوداڵی چارەسەری گونجاو بێت، بۆ رزگار بوون لەو كێشەیە. بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە بە پەندێك دەست پێ دەكەین: (هیچ كات كەسێك مەكە بە یەكەم خۆشەویستی خۆت، كە تۆ لای ئەو دووەم خۆشەویست بیت!) لە ژێر رۆشنایی ئەم پەندەدا بۆمان دەردەكەوێت، كە مرۆڤ نابێت كەسێك بكات بە رۆحو گیانو دڵی خۆی، لە كاتێكدا بەرامبەر هەمان ئەو هەستەی تۆی نەبێت! ئەم كێشەیە پەیوەندی بە هەستو نەستو شێوازی بیركردنەوەی مرۆڤەكانەوە هەیەو رەنگە بە درێژایی شەوو رۆژ بیر لە بە دەست هێنانی خۆشەویستیو سۆزی كەسی بەرامبەر بكەیتەوە، كە تۆ كردووتە بە یەكەم كەس، بەڵام تۆ لە بیری ئەودا دەیەم كەسیش نیت، بۆ زیاتر زاڵا بوون بەسەر گرفتەكەتدا ئەم پەندەش بكەرە دروشمی ژیانت (خەمێكت بوێت كە تۆی دەوێت، خۆشییەكت نەوێت كە تۆی ناوێت)، ئەگەر تۆی ئازیز كەسێكی دووچاری ئەم كێشەیە هاتوویت، سەرەتا بزانە كە خۆت ئەو گرفتەت بۆ خۆت دروستكردووە، تەنها پزیشكو حەكیم كە بتوانێت لەو گرفتە قوتارت بكات خودی خۆتی! سەرەتا لە خۆت بپرسە: بۆچی كەسێكت كردووە بە یەكەم كەسی ژیانت، لە كاتێكدا تۆ نەك یەكەم دەیەم كەسیش نیت لای ئەو؟ ئەو كات ساتێك بیربكەرەوە! تاوانە رۆژانە كۆڵێك خەم دەكەیت بە نێو دڵاو دەروونتداو ژەنگ بە دڵت هەڵدێنی! وتراوە (خۆشەویستییەكی یەك لایەنە، خۆكوشتنێكی هێواشە!).
دەڵێن: ئەگەر لە خەڵكی بپرسی: كێ هەژارە؟ هەموو بە یەك دەنگ وەڵامت دەدەنەوەو دەڵێن: هەژار ئەو كەسەیە كە ماڵاو سامانی نییە… تەنانەت خانوویەكی یەك نهۆمیشی نییە لەگەڵا خانەوادەكەیدا تێیدا بحەوێتەوە… هتد. بەڵام هەژاری راستەقینە ئەو كەسەیە كە بەدوای شتێكدا وێڵە كە هەرگیز پێی ناگات، روونتر بڵێین: داوای شتێك دەكات كە بە دەستهێنانی زۆر ئاستەمە!
كەواتە لەمڕۆ بە دواوە بە ئیرادەیەكی بە هێزو بەوپەڕی بڕوا بە خۆبوونەوە هەوڵا بدەو بەخۆت بڵێ: هەرگیز رازی نابم كەسێك یەكەم خۆشەویست بێت لە بیری مندا، بەڵام من لای ئەو دووەم كەس بم! ئەمەش بەوە دەكرێت كە خۆت بە كەم نەزانیتو دەروونت بە هێز بكەیتو بەسەر بیركردنەوە نێگەتیفەكانتدا زاڵا ببیتو دڵت لە هەموو ئەو خەمانە پاك بكەیتەوە كە دەبنە هۆی ماندوو بوونو نارەحەتیو بێزاریت! چونكە مرۆڤی هەژار ئەو كەسەیە دوای شتێك كەوتووە كە هەرگیز نابێتە خاوەنی! مرۆڤی ژیر باش لە دونیا حاڵی بووەو دەزانێت دونیا چەند رۆژێكی كەمە (دوێنێ رۆیشتو ئەمڕۆش دوای چەند ساتێكی تر خۆر ئاوا دەبێت، بیر لە سبەینێ بكەرەوە!! كەواتە بە بیرێكی تیژو ژیرییەكی قوڵا خەمەكانت لابەرەو لە شوێنیاندا خۆشیو شادی بڕوێنە!
بههاری دڵان

لهسهر هێڵ نییه








dastt xosh bet hana gyan bo am babata
لهسهر هێڵ نییه






zoor swpas boto gyan
لهسهر هێڵ نییه