.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیایی، وریاییان دایە ڕۆناڵدینۆی ئەستێرەی یانەكە بەوەی بگەڕێتەوە ئاستی خۆی ئەگەرنا دەچێتە سەر كورسی یەدەگ.
لە دوای یەكسانبوونی یانەی میلان لە یارییەكانی گەڕی سێیەمی خولی ئیتاڵیدا كە دوێنێ شەموو یانەی میلان بەرامبەر لیڤۆرنۆ یەكسان بوو 0-0 ، بەرپرسانی یانەكە دووپاتیان كردەوە مانەوەی ڕۆناڵدینۆ لەو ئاستەی ئێستەیدا ناچار بەدانیشتن لەسەر كورسی یەدەگی دەكات.
لیۆناردۆی ڕاهێنەری یانەكە گوتی ئەو كاتەی ڕۆناڵدینۆ لێبڕاوانە یاری دەكات بۆ تیپەكە گرینگە و مایەی مەترسییە.
ڕۆناڵدینۆ لە یاری یەكەمی یانەكەیدا بەرامبەر یانەی سیێنا لە گەڕی یەكەمی خولی ئەمساڵدا، ئاستێكی بەرزی پێشان دا و بووە هۆی بردنەوەی یانەكەی 2-1، بەڵام لە دوو یاری ڕابردووی یانەكەدا بەرامبەر ئەنتەرمیلان و لیڤۆرنۆ ئاستێكی نزمی پێشان دا.
لە یارییەكەی دوێنێدا ڕۆناڵدینۆ وەك یاریزانی سەرەكیی لە سەرەتای یارییەكەوە بەشداریی كرد، بەڵام بەهۆی ئاستی خراپییەوە لە گێمەكەدا، لیۆناردۆ ناچار بوو بیهێنێتە دەرەوەی یاریگە و ئەندریا پیرلۆی خستە جێگەی.
ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان، گوتی هەردوو گێمی یارییەكەم بینی و لە گێمی یەكەمدا نەمبینی هێرشببەین. گالیانی گوتی لە گێمی دووەمدا دوای هاتنە ناوەوەی پیرلۆ و فیلیپۆ ئینزاگی توانیمان ئاستێكی باشتر پێشان بدەین.
لێدوانی بەرپرسانی یانەكە دوای كۆمەڵێك ئومێد و پشت بەستنی گەوررە بەڕۆناڵدینۆ لە سەرەتای وەرزەوە هات.
یانەی میلان تا ئێستە تەنیا 4 خاڵی لە سێ یاریدا هەیە، سەرچاوەكان دوورخستنەوەی ڕاهێنەری یانەكە بەدوور نازانن.
(ئاكانیوز)
لهسهر هێڵ نییه








وا دیاره رۆنالدینۆ ورده ورده بهرهو دواوه ئهروات..دهستت خۆش بۆ بابهتهکهت.
لهسهر هێڵ نییه
saps bo aw babata


لهسهر هێڵ نییه