.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






قازی محمد كوری قازی عه‌لی ، كوری میرزا قاسمی قازییه ، له ساڵی 1900 له‌دایك بووه ،هه‌ر له منداڵیه‌وه زۆر حه‌زی كردووه جگه له زمانی كوردی چه‌ند زمانێكی دیكه بزانێت و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بووه تاكو جگه له عهرهبیو فارسی زمانی فهڕهنسییو ئینگلیزی‌و تا ڕاده‌یه‌كیش ڕووسی، زانیوه، قازی عه‌لی باوكی قازی محه‌مه‌د، له 1930دا له مه‌هاباد ڕێكخراوێكی كوردیی به ناوی "بزووتنه‌وه‌ی محه‌مه‌د" پێكهێنا. ناوبراو له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی شێخ محمد خیابانی له ته‌ورێز پێوه‌ندییان هه‌بوو، تا ساڵی 1934یش له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌رده‌وامبووه، له دوای مردنی باوكی بووه به قازیی شار. له به‌ر ژیری زۆری به كاری فهرههنگیو به‌ره و ژووربردنی زانیاریی خه‌ڵك، له ساڵه‌كانی به‌ر له 1941و دواتریش بۆ یه‌ك دوو ساڵ به‌رێوه‌به‌ری فهرههنگو ئه‌وقافی شاری مه‌هابادی بووه‌و له كاتی به‌رپرسیارێتی ئه‌ودا ، یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان له مه‌هاباد كراوه‌ته‌وه، قازی محه‌ممه‌د ڕێزی تایبه‌تیی بۆ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی "ژـ ك" هه‌بووه. له ساڵی 1941 تا 1945، تا ئه‌و كاته‌ی كۆماری كوردستان پێكهات، زۆر له دامه‌زرێنه‌رانی "ژـ ك" گفتوگۆ‌و ڕاپرسیان له‌گه‌ڵ كردوه‌و زۆریان خۆشویستوه‌و گه‌لێكیان هه‌وڵ له‌گه‌ڵ داوه، تا ببێته ئه‌ندامی "ژ ـ ك". .
قازی محه‌ممه‌د كه بوو به ئه‌ندامی "كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ك" و ناوی نهێنیی "بینایی" بۆ دانرا، ئومێدێكی زیاتری به بهرپرسانو خه‌ڵك به‌خشی. له ئاكامی زیرهكیو لێهاتوویی ڕامیاریی ئه‌و و به ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی كۆمه‌ڵه، "ژـ ك" بوو به "پارتی دیموكراتی كوردستان" رۆژی دامه‌زرانی( پارتی دیموكرات ) یشی هه‌ر به 25ی گه‌لاوێژ رۆژی دامه‌زرانی "ژـ ك" دانا، له دوای به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره، 1946.03.30دا به به‌شداریی نوێنه‌ری پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و مه‌لا مسته‌فای بارزانی و سه‌رۆك خێڵهكانو نوێنه‌رانی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كوردستان پێكهاتنی یه‌كه‌م كۆماری كوردستانی ڕاگه‌یاند.
كاتێك قازی محمد له‌لایه‌ن ( قه‌وام سه‌ڵته‌نه) وه بۆ تاران بانگهێشتدهكرێو له ڕێكه‌وتی 28ی كانوونی یه‌كه‌می 1946دا ده‌چێته تاران، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له شالیاران، نوێنه‌رانی پارلمان‌و نوێنه‌ری كورده‌كانی تاران‌و نوێنه‌ری پارتهكانو یه‌كێتی كرێكاران له فڕۆكه‌خانه پێشوازیی لێده‌كرێت.له به‌ره‌به‌یانی 1947.03.30دا پێشه‌وا قازی‌و حه‌مه‌حسێن خان سه‌یفی قازی (ئامۆزای پێشه‌وا) و ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی (برای پێشه‌وا) هه‌ر له‌و شوێنه‌ی 1946.01.22دا كۆماری كوردستانی لێ ڕاگه‌یه‌ندرابوو، له سێداره‌دران.
sarchawa: radio nawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet nwa gyan bo am zanyarya
له‌سه‌ر هێڵ نییه









yaxwa destekant xosh bet hawa xan bo am babete jwanet serkawtwbet gyane


له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةستةكانت خؤش نوا كَيان
سةركةوتوبيت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةستةكانت خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش ((nwa)) گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته سه‌رکه‌وتوو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه