.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









يۆگا چيه ؟
یوگا فه‌لسه‌فه‌یه‌كی رۆحییه‌و، له‌كتێبی پیروَزی (ڤیدا) كه ئاینێكی هیندی كۆنه‌و به‌زمانی سانسكریتی نوسراوه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و، به‌پشت به‌ستن به‌و زانیارییه روَحییانه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وه‌رزشی تایبه‌تی، هاوسه‌نگییه‌كی یه‌كسان له نێوان (عه‌قڵ و رۆح و له‌ش وده‌روون ) دا دروست ده‌كات و، هێزه شاراوه‌كانیان به‌گه‌ڕده‌خات و، عه‌قڵ وهۆشی مرۆڤیش زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر غه‌ریزه‌كانی نه‌فسدا و، له گه‌شتێكی رۆحیداو له‌چه‌ند قۆناغێكی یه‌ك لهدواییهكدا مرۆڤ به خودی خۆی دهناسێَت و، به‌و هێزه له‌راده به‌ده‌رو شاراوانهشی ئاشنا ده‌بێت كه خواوه‌ند پێی به‌خشیوه. له‌ڕێگه‌ی كرداری بیركردنه‌وه و تێرامانیشهوه، كه به (پراتیادهارا) ناوده‌برێت، خواوه‌ند به‌مرۆڤ ده‌ناسێنێت و، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه گه‌ردوونیی و بالاَیهدا یه‌كده‌گرێت و، ژیانێكی نه‌بڕاوه‌ی هه‌تاهه‌تایی له جیهانه بالاَكانی ئه‌و دیوو جیهانی ماددیدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، به‌م كرداری یه‌كگرتن و به‌یه‌ك بوونه‌ش، ده‌وترێت ( یۆگا ) یاخود ( فه‌نابوون ) یان یه‌كگرتن و به‌یه‌كبوون له‌گه‌ڵ ره‌هادا .
فه‌لسه‌فه‌ی یۆگا باوه‌ڕی ته‌واوی به‌یه‌كێتی بوون هه‌یه، واته (وحده الوجود) به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر ، نه‌ك به‌وشێوه‌یه‌ی فه‌یله‌سوفه ماددییه‌كان لێكیان داوه‌ته‌وه و پێناسه‌یان بۆ كردووه ، واته به‌شێوه‌ی (دیالێكتیكی) .
فه‌لسه‌فه‌ی یۆگا ده‌یسه‌لمێنێت مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی گه‌ردوونییه‌و، له به‌شه‌كانی دیكه‌ی گه‌ردوون جیانابێته‌وه و، به‌هه‌مووشیان یه‌ك دروستكارو پهردوهردگاریان هه‌یه، هه‌میشه چاودێریان ده‌كات ، مێژووی ڤیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ڤیدا له هه‌ردوو داستانی " مهابهاراتا و رامایانا"ی هیندی كۆندا ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌یه، وێراِی كاریگه‌ریی ته‌وای له سه‌ر هه‌موو ئایینه‌كانی دیكه‌ی له دوای هاتوون، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و مه‌عریفه رۆحیی و، ره‌وشته به‌هادارانه‌ی له (ئهشتانگا یۆگا)دا هاتوون و به‌یاسای ( یاماو نهیاما ) ناوده‌برێن .
یاسای (كارما) ش ، واته یاسای هۆ و ئه‌نجام (قانوون السبب والنتیجه) ئه‌ویش یاسایه‌كی كهونییهو له‌م فهلسفهبیهدا رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌یه‌و، له ده‌رئه‌نجامه‌كانی كاروئاكارهكانی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه و دواین چاره‌نوس و پاداشتی مرۆڤه‌كان به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان دیاری ده‌كات ، ئه‌م یاسایه‌ش باكگراوه‌ندی هه‌موو ئه‌و ئایینانه‌ی دوای ڤیدایه، به‌تایبه‌تی ئاینی مه‌سیحی و ئیسلام .
ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا بڕوای ته‌واویان به فه‌لسه‌فه‌ی یۆگا هه‌یه و، له سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه كارده‌كه‌ن و، به‌رنامه‌ی خود رۆشنكردنهوه و، خود پێشخستن و خود ناسین ، به‌گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌ی یۆگا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ، ئێستا له جیهاندا ژماره‌یان پتر له پێنج ملیۆن كه‌سه .
یۆگاییهكان، باوه‌ڕی ته‌واویان به دروستكردنی به هه‌شتێك هه‌یه له سه‌ر زه‌وی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان به‌بێ جیاوازی ئایینی و، ره‌گه‌زیی و، چینایه‌تی و، مه‌زهه‌بی و، تایه‌فه‌گه‌ری ، زۆرترین لایه‌نگرانی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له جیهاندا، له ولاَته پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌كو ئهمریكاو هۆڵه‌نداو سوید و هیند و چین و ژاپۆندا هه‌ن ، به‌هۆی هه‌وڵی زۆری كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی بواری یۆگا (ماهش مه‌هاریشی)یه‌وه، كه مامۆستایه‌كی ناسراو پایه به‌رزی ئه‌م سهردهیه یه‌و، وه‌ك زانایه‌كیش له ساڵی 1970وه، تا رۆژی كۆچكردنی له مانگی شوباتی ساڵی 2008دا، زانایه‌ك ناسراوه ، مه‌هاریشی پتر له 4000 دكتۆری پسپۆڕ، كار له‌سه‌ر تیۆره زانستییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن كه له (ڤیدا) وه‌ریگرتووه و، به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه جارێكی دیكه دایڕشتۆته‌وه ، زانستی مه‌هاریشی تایبه‌ته به ( زانستی بوونایه‌تی) واته (علم الكینونه) و (تێرامانی بالاَ) واته (التاْمُل المُتَسامی) . یۆگا لای خه‌ڵكی زیاتر وه‌ك وه‌رزشێكی حهستهیی ناسراوه ، بهلاَم له راستیدا به زانستی خودناسیی (مَعرفه الژات) له ناو زانسته نوێیه‌كاندا جێگای ته‌وای خۆی هه‌یه . وه‌ك زانستی به‌رگری له شیش (علم المناعه) خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی خۆی ده‌چه‌سپێنێت و، سودێكی بێشوماریشی له بواری چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو نه‌خۆشییه‌كاندا گه‌یاندووه، به‌تایبه‌تی له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه باو بلاَوهكانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ك نه‌خۆشیی شه‌كره و دڵ و هه‌وكردنی جومگه‌و بڕبڕه‌ی پشت و فشاریی ده‌روونیی و(سترێس) وگه‌لێك چاره‌سه‌ری دیكه‌ش ، هاوكات وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی پزیشكیش (الگب البَدیل) له‌هه‌موو دنیادا به‌كاردێت به شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان . له ئاكامی ئهولێكۆڵینهوانهی زانست له سه‌ر یۆگا ئه‌نجامی داون، سه‌باره‌ت به نهێنییه‌كانی عه‌قڵ و رۆح و له‌ش ، ئه‌مڕۆ وه‌كو نوێترین زانستی سه‌رده‌میش چاره‌سه‌ركردنی گه‌لێك نه‌خۆشی پێده‌كرێت ، ئه‌ویش له رێگه‌ی ره‌نگه‌كانه‌وه و به پشت به‌ستن به وێنه‌ی ئه‌و تیشكه وزانه‌ی له (چاكراكان)ی له‌شی مرۆڤه‌وه ده‌رده‌چن و، له ده‌ره‌وه‌ی له‌شدا ده‌رده‌كه‌ون ، ئه‌م سه‌نته‌رانه یۆگا به‌رله هه‌زاران ساڵ زانیاریی ته‌وای هه‌بووه له باریانه‌وه ، ئێستا به‌هۆی ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ وه كه به (كیرلیان) ناسراوه وێنه ده‌گیرین و، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری گه‌لێك گرفتی ته‌ندروستیی و ده‌رونیی و رۆحیشی پێبكرێت ، ته‌نانه‌ت پێش رودانیان له‌له‌شی ماددی مرۆڤدا به ماوه‌یه‌ك ، ده‌توانرێت وێنه‌ی چاكراكانی مرۆڤ بگرێت و له سه‌ر ئه‌و تیشكه وزانه‌ی له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون شیكاریی بكرێن و، چاره سه‌ریشیان بۆ دابنرێت .
هه‌روه‌كو له پێشدا ئاماژه‌م بۆكرد، یۆگا زانستێكی رۆحییه‌و، گرنگی ته‌واو ده‌دات به پێشخستن و بره‌ودان به "عه‌قڵ و رۆح و له‌شی مرۆڤ" له یه‌ك ئاستدا، بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م پێشخستنهش، چه‌ند یاسا‌و مه‌شقێكی تایبه‌تیی له بواری عه‌قڵ و رۆح و له‌شدا په‌یره و ده‌كات و، له ئاكامدا مرۆڤ ئاماده ده‌كات بۆ گه‌شتن به حه‌قیقه‌ت وخواوهند ، به‌هۆی به‌رجه‌سته‌كردن و بزواندنی هێزه له‌ڕاده به‌ده‌ر و شاراوهكانییهوه كه خودا به‌هه‌موو ئاده‌میزادێكی به‌خشیوه .
یۆگا، به‌گشتی ده‌كرێت به حه‌وت به‌شی سه‌ره‌كییه‌وه و، له هه‌ر به‌ش و قۆناغێكدا گرنگی ته‌واو ده‌دات به به‌شێك له پێكهاته‌ی خودی مرۆڤ و، به‌ته‌واوه‌تیش ئاماده‌ی ده‌كات له هه‌رسێی لایه‌نه‌كه‌وه ، بۆ ژوانكردن له‌گه‌ڵ به‌دیهێنه‌ری ئه‌م گه‌ردوونه‌دا .
به‌درێژایی مێژووش به‌هه‌زاره‌ها كه‌س له رێگه‌ی ئه‌م فه‌لسه‌فه رۆحییه‌وه په‌روه‌رده‌كراون و، به حه‌قیقه‌ت و پله‌ی رۆشن بوونه‌وه گه‌شتوون و، مه‌قامی (ئلوهییهت و ربوبیه‌ت) یان پێدراوه، كه له‌هه‌موو ئایینه‌كاندا ئاماژه‌یان بۆكراوه و زانراون ، چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و ئایه‌ت و حه‌دیسی قودیسیش هه‌ن له‌م باره‌یه‌وه . له هه‌موو كات و زه‌مان و سه‌رده‌مێكیشدا، به‌هۆی ئه‌م نوره خوداییه‌وه ، كه‌ڵه پیاوانێك هه‌بوون بانگهێشتیان بۆ ئاشتیی و، برایه‌تی و، خۆشه‌ویستیی و، یه‌كسانیی نێوان هه‌موو مرۆڤه‌كان و، سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كردووه ، هاوكات چه‌نده‌ها خزمه‌تی مرۆڤانه‌و نهبڕواوهشیان پێشكه‌ش به‌كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی كردووه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش گه‌لێك زۆرن و، له كتێبێكی وه‌هادا ناتوانرێت كه‌سایه‌تی و پێناسه‌یان باس بكرێت ، زۆركات بڕوا و ئاكاری ئه‌و كه‌سانه بوونه‌ته هه‌وێنی چه‌نده‌ها فه‌لسه‌فه‌و، ئایینی جۆربه‌جۆر و، هه‌ریه‌كه كه‌م تا زۆرێك توانیویانه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تیی بكه‌ن ، له ڕێگه‌ی خود ناسی و خودا ناسیشه‌وه به جیهانه بالاَكان و، به‌ها ره‌وشتییه‌كان و، نهێنییه‌كانی ناخی خۆیی و، حه‌قیقه‌ت ئاشنا بكه‌ن و، له‌و نه‌هامه‌تی و سهرگهندانییهی تێدا ژیاوه رزگاریان بكه‌ن و، كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست و دوور له نایه‌كسانی و نه‌خۆشیی و خوێن رشتن و شه‌ڕو شۆڕ، بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كیش پاش خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی ( بیری چاك،كرداری چاك،گوتاری چاك) ه وه . هه‌رله سه‌رده‌می (راماكریشنا) وه هه‌تا ئه‌مڕۆش، چه‌نده‌ها كه‌سی ناودارو چاكه خواز‌و بیرپاك و ئاشتی خوازی وه‌كو، زه‌رده‌شتی كورد و لاهێری مههاسی و سری یۆكستوار و یوجانندا برمههنساو جه‌واهیرلال نه‌هرۆ و مهاتماگاندی و شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانیی و مهولاخالیدی نه‌قشبه‌ندی ومارتن لۆسه‌ر كینگ خاتوو سۆزان براونلی و هتد... هه‌بوون كه هه‌موویان له په‌یڕه‌وانی ئه‌م ڕێگه پیرۆزه بوون . له سه‌رده‌می ئێستاشماندا، ساتیا سای بابا و مه‌هاریشی و...هتد . هه‌ن، كه به هه‌زاره‌ها قوتابی و شاگرد و موریدیان هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و، هیوای به هه‌شتێكی پڕله هیواكان ده‌خوازن بۆ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان، ئه‌وانه‌ش په‌روه‌رده‌ی ئه‌و رێگه رۆحیی و عیرفانیی و سه‌رمه‌دیی و جاویدانیی و پڕلهنوری ئیلاهیهن .
سووده‌كانی یۆگا له‌رووی جه‌سته‌یی و، عه‌قڵیی و، رۆحییه‌وه، گه‌لێك زۆرن و، له چه‌ند دێروكتێبێكی وه‌هادا ته‌واو نابن ، هیوادارم ئێمه‌ی كوردیش له‌م زانسته به‌ر فراوان و به‌سووده بێبه‌ش نه‌بین و، وه‌ك زانستێكی سه‌رده‌م سوودی ته‌واوی لێوه‌ربگرین و، شان به‌شانی گه‌لانی دیكه‌ی دنیا، بره‌و به بوون ومرۆڤایه‌تی خۆمان بده‌ین . چونكه مرۆڤ ، بوونه‌وه‌رێكی زۆر مه‌زن و بالاَیه له گه‌ردووندا و، پێویسته خۆی بدۆزێته‌وه و، خودی خۆی بناسێت و، هه‌ركاتێكیش توانی ئه‌مه بكات، به‌های خۆی ده‌زانێت و، به دوای شتێكی بهبههاتردا له خۆی، هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت كه ئه‌ویش له هه‌موو شتێكی دیكه به به‌هاترو به‌نرختره له‌م بوونه‌دا ، ئه‌ویش ئه‌و ژیریی و هۆش و عه‌قڵه گه‌ردونییه یه، كه مرۆڤ و هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه فراوانه‌ی به‌دی هێناوه له نه‌بوونه‌وه بۆ بوون ، كه هێشتا عه‌قڵی ئێمه نه‌ی توانیوه بگاته سنوره‌كانیان و، هیچ له باره‌ی خۆمان و گه‌ردوون و خوداوه نازانین . پێویسته هه‌موومان به‌دوای ئه‌م سێی پرسیاره‌دا بگه‌ڕێن و وهلاَمهكانیان بدۆزینه‌وه ، ئه‌وانیش ، من كێم؟! له‌كوێوه هاتووم؟! بۆكوێ ده‌چم ؟! ئه‌وانیش یۆگا وهلاَمهكانیت ده‌داته‌وه و فێریشت ده‌كات كه‌چی بكه‌یت باشه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك له‌م پرسیارانه رابمێنین ، ئه‌وجا هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌هیچ نازانین و، هه‌تا ئێستا گێل و نه‌زان بوون و ژیانی خۆمان به‌فیرۆداوه ، باله ئێستاوه له‌م روانگه‌یه‌وه بڕوانینه یۆگا و، وه‌ك كلیلی نهێنییه‌كانی ژیان و، خود ناسیی و، خودا ناسی تێی بڕوانین و، هه‌نگاوی به‌هێزو به‌هه‌ند بۆ بنێن ، ئیتر چیدی ژیانی خۆمان له شتی بێ‌نرخ و بێبههادا به‌فیرۆ نه‌ده‌ین ، چونكه هه‌موو چركه‌یه‌ك له ژیانی ئێمه كه ده‌ڕوات ، ڕه‌نگه لێپرسینه‌وه‌ی له سه‌ربێت و جارێكی دیكه دووباره نه‌بێته‌وه ...
سه‌رچاوه
كتێبی فه‌لسه‌فه‌ی یۆگا
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونناسی په‌يام بۆ ئه‌و ئيميڵه بنێره
darunzane@yahoo.com
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه هه‌ر بژیت و به‌رده‌وام بیت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس ، هيوادارم بابهتهكان جێگای سودو ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئازيز بێت
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی له ڕێگه‌ی ئه‌و ئيمێلهوه په‌يام بنێرن
darunzane@yahoo.com
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه به‌رده‌وام بیت..

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس بۆ ئێوه هيوادارم بابه‌ته‌كانمان جێگای سوگهياندن بێت بۆ ئێوه
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه بكه‌و په‌يام بنێره
darunzane@yahoo.com
له‌سه‌ر هێڵ نییه