.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












یەكێك لە دراما سەرنجڕاكێشە عەرەبییەكانی مانگی رەمەزان كە لە كەناڵی رۆتانا خەلیجییە نمایش دەكرێت زنجیرەی ( هدوء نسبی)ـە و تا ئێستا بە پێی سەرژمێرییەكان زۆرترین جەماوەری هەیە، چونكە باس لە بارودۆخی عێراقییەكان دەكات لەگەڵ ئەو گیروگرفتانەی كە رۆژنامەنووسان دووچاری دەبنەوە لە كاتی ئەنجامدانی كارەكەیان لە عێراق و زۆر جار دەبنە قوربانی.
بەعس و چاودێری كردنی دوو رۆژنامەنووس
زنجیرەكە باس لە دوو رۆژنامەنووس دەكات ( نیللی كەریم-ناهد و عابد فەهد- ناجی) كە پەیوەندییەكی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە، ناجی لەبەر خۆشەویستی بۆ ناهد روو لە عێراق دەكات چونكە ناهد پێشتر رووی لە عێراق كردبوو بۆ گواستنەوەی هەواڵەكانی جەنگ دوای ئەوەی بە یەك دەگەن رووداوەكانی شەڕ و خۆشەویستی دەست پێدەكات، ئەم دوو رۆژنامەنووسە هەست بە ئازارەكانی عێراقییەكان دەكەن و هاوسۆزی خۆیان بۆیان دەردەبڕن لە كاتی ئابڵۆقەی ئابووری لەسەردەمی حوكمی سەدام حوسێن و لەكاتی دەستپێكردنی جەنگ، ئەم دوو رۆژنامەنووسە وەك چەندین رۆژنامەنووسی دیكە دەست دەكەن بە كارەكەی خۆیان و خۆ ئامادە كردن بۆ گواستنەوەی هەواڵەكانی، بەڵام دەكەونە ژێر چاودێری دەزگا ئەمنییە عێراقییەكانی سەردەمی رژێمی بەعس بەر لە هەڵگیرسانی جەنگەكە دواتریش دەكەونە ژێر چاودێری هێزە ئەمریكییەكان و زۆر جار هەندێكیان تووشی گرتن و راوەدوونان و تەنانەت كوشتنیش دەبنەوە.
نیللی كەریم كە رۆڵی كچە رۆژنامەنووسێك دەبینی دەڵێ : هەرچەندە من پێشتر بەشداریم لە چەند درامایەكی تەلەفزیۆنیدا كردووە، بەڵام (هدوء نسبی)بە سەرەتایەكی راستەقینەی خۆمی دەزانم و جیاوازە لە گەشت كارەكانی دیكەم لە بەها هونەرییەكی و ئەو ئەركە زۆرەی كە كێشامان لە كاتی وێنەگرتنیدا، چونكە لە زۆر شوێنی سەخت و ناخۆش وێنەی گیراوە و لە كەشوهەوای جودای ناخۆش، دەربارەی رۆڵی خۆیشی نیللی كەریم دەڵێ: رۆڵی (ناهد خەیری) كە كچە رۆژنامەنووسێكە تیشك دەخاتە سەر قەبارەی ئەو سووكایەتی پێكردن و مەترسیانەی كە دووچاری رۆژنامەنووسان دەبێتەوە بەتایبەتی ئافرەتەكان لەو شوێنانەی كە شەڕ و ئاژاوەی تێدایە، چونكە تووشی گرتن و رفاندن دەبێتە لە لایەن پیاوەكانی سەدام حوسێن كە جگە لەوە هەرەشەی كوشتنیشی لێدەكەن ئەگەر بە بەباشی لەسەریان نەنووسی دواتر لە لایەن هێزە ئەمریكییەكانەوە تووشی هەمان گرفت دەبێتەوە، نیللی هەروەها گوتی: هەوڵی گێڕانەوەی متمانە دەدەم بۆ ئافرەتە رۆژنامەنووسەكان دوای ئەوەی لە دەستیان داوە و باس لەو ئازار و ئەشكەنجە و كوشتن دەكات لە كاتی جەنگەكاندا دووچاری دەبنەوە و نیشانی جیهانی بدات بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری مەینەتییەكانیان بن بەتایبەتی لە عێراق كە تا ئێستا ژمارەیەكیان لەو وڵاتە كوژراون.
دراما نەك دیكیۆمینت
شەوقی ماجری كە دەرهێنەری زنجیرەكەیە و خەڵكی وڵاتی تونسە رایگەیاند:دەمەوێ لە رێگای ئەم درامایەوە بەشداری لە كێشەیەكدا بكەم كە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاندووە و زیاتر گوتی :ئەم كارە درامایە نەك دیكیۆمنت و زۆریش گرنگی بە لایەنی مرۆڤایەتی دەدەم و زۆر بە وردی مامەڵەی لەگەڵ رووداوەكاندا كردووە و زۆریش بە وردی چووەتە ناو رووداوەكان بۆ ئەوەی بتوانێت تا دوورترین رادە بێلایەنی خۆی بپارێزێت و كارەكەی نەكەوێتە بەرژەوەندی لایەنێك لە دژی لایەنێكی دیكە كە لە شەڕی عێراقدا بەشدارن، ماجری ئەوەشی راگەیان كە هەستاوە بە دووبارە داڕشتنەوەی رووداوەكانی جەنگی عێراق وەكو خۆی ئەمەش كاتێكی زۆری ویست لە خۆ ئامادەكردن و هەڵبژاردنی كەسایەتییەكان بۆ ئەوەی كارەكەی پوچ و بێ مانا نەبێت بە بەراورد لەگەڵ ئەو واقعەی كە هەیە لە بەرامبەریشدا بۆ ئەوەی زۆر توند و دڕندە نەبێت وەك ئەوەی كە لە ئاژانسەكانی هەواڵ و كەناڵەكانی هەواڵی عەرەبی و جیهانی نیشان دەدرێت.
بودجەی زنجیرەكە 4 ملیۆن دۆلارە
عابد فەهد كە ئەكتەرێكی سوری بەناوبانگە و زیاتر بەشداری لەو كارانەدا دەكات كە سەرنجڕاكێشە و تەنانەت زۆر جار مشتومڕ و گرفتیشی ناوەتەوە وەك ( زیر سالم و حەجاج و رێگا بەرەو كابول و دعاە علی ابواب جهنم) ئەم زنجیرەیە بە ورد وەسف دەكات و دەڵێ: كارێكی زۆر وردە هۆكارەكەش بۆ توانا و بەهرەی نووسەر خالید خەلیفە دەگەڕێتەوە، كە زۆر بە وردیو بەشێوەیەكی پیشەگەرانە مامەڵەی لەگەڵ رووداوەكاندا كردووە، دەربارەی رۆڵەكە عابد فەهد دەڵێ: رۆڵی ( ناجی) كە رۆژنامەنووسێكە لە مردن ناترسێت لە هەمان كاتدا عاشقە و باوكیشە و تامەزۆری بیستنی دەنگی كوڕەكەیەتی لە رێگای تەلەفۆنەوە، عابد هەروەها دەڵێ: كار كردن لە كاتی وێنەگرتندا زۆر سەخت و زەحمەت بوو، چونكە لەژێر پلەیەكی گەرمای زۆر بەرزدا وێنەمان دەگرت و مەترسییەكی زۆریش هەبوو لەكاتی ئەنجامدانی دیمەنەكانی جەنگ كە زۆر جار دەبووە هۆی بریندار بوونی چەند كەسێكی تیمی وێنەگرتن یان ئەكتەرەكان.
لەم زنجیرە درامایەدا 273 ئەكتەر بەشدارن لەنێوان كەسایەتی سەرەكی و ناوەندی كە هی زۆربەی وڵاتە عەرەبییەكان و غەیرە عەرەبن لەوانە میسری و سوری و وڵاتانی كەنداو و تونس و ئێران ئەمریكا و فەرەنسا و عێراق و ئوردن و زنجیرەكە لە چەندین وڵات وێنەی گیراوە لەوانە میسر و بەشێكی زۆری لە شاری تەدموری سوریا، چونكەدیمەنەكانی زۆر لە عێراقەوە نزیكن و بودجەكەی گەیشتە چوار ملیۆن دۆلاری ئەمریكی، چونكە هەندێك ئۆتۆمبیل و تانكی هاوشێوەی ئەوانەی ئەمریكییەكان لە جەنگەكەدا بەكاریانهێنان دروستكران سەرەڕای ئۆتۆمبیل و كەشتی زۆر كە لە كاتی وێنەگرتندا سووتێنران.
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه






دهستت خۆش بێت

لهسهر هێڵ نییه




دةستت خؤش بيت
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئێوه
لهسهر هێڵ نییه








dast xosh sarkautu bett


لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ
لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش بێت
لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ
لهسهر هێڵ نییه