.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













(مشتێ پەشێمان بوونەوە)
بستێ ترس
ترسی مردن
ترسی ژیان
ترسی ترس!
هەر ئەوەندە بوو پاساوی!
هەرئەوەنەبوو سڵاوی
هەر ئەوەندە بوو
یەکەم دەرکەووتنی دوای سەدەیەک نامۆ بوون!
پەشێمانم لەسەفەر
لەبەخشینی نانی ڕەق
بەمراوییە بێ باکەکان
لە ڕوانینم لە دەریا
لەعەشقم بۆ پاپۆڕەکان
لەتەنیایی
لە شەوە درێژەکانی ئەوێ
کە تەمەنی گشتی بردوو
وتی کوانێ؟
پەشێمانم
لەقوفڵدانی دەرگاکان
لەوو هەموو کچە جوانەی دیم لەڕێگاوو
نەم وت کەجوانن!
پەشێمانم
لەوەی بەحیلەی حیلەچییەکان تێ نەکەووتم
لەوەی بەگاڵتەیان پێنەکەنیم
بەوەی خۆر لەبن دەستمابوو
ئاواش هێشتم
لەشەوەزەنگیانا سەمابکەن!
لەبوونی خۆم
لەبوونی تۆ
پەشێمانم
کەمنداڵی ئەم دڵەم ژیر نەکردەوە!
هێشتم بگری
زۆربگری
تا بەدەم هەنسکەیەوە پیربوو
پەشێمانم لە خۆشەویستی شیعر
لە نووسین
لە قەڵەم
لە هەمووشتێ
کە پێی دەوترێ ڕووناکی
ئەم شەوە زەنگە ماندووە
ئەم خەڵکە خەواڵووە بێباکە
ئەم دنیا درۆزنە
ئەوانەی نەگەرەکە
پشێمان بە
لەناوو قافڵەی ون بووە کاندا
خۆم ناونیشانی خۆم بووم
پێم پێکەنین!
کەرێکم دی!
دابوویە دەشت ودەر
تا فێری زەڕین بێ
هەر فێر نەبوو
ئاواش هەر پێی دەڵێن کەر!
پیاوێکم دی خۆی گێل کردوو
ئەوەی دەیزانی
دایە دەستی نەزانین
ژنێکم دی
بەدوو کجێنی خۆیدا دەگەڕا
لەزبڵخانەی نەخۆشخانەیەکدا دۆزییەوە!
شەرەفێکیش
هەر سەرەقوتەی بوو!
دەیزانی لەمەجلیسی پیاوە گەورەکاندا
باس وبووختان و زەمی ئەوە
کۆمەڵێک
وەسای ووشەو
وەستای ڕستەو
وەستای درۆ
پێکەوە مێژوویەکیان دەنوسییەوە
میللەتێکیش
بەدوویاندا
وەک پەڕتوکی ئاسمانی
لەسەر دڵیان دادەنا!
خودایە
خوون بێ کە مر‌ۆڤم
خەون بێ
ئەم شێتی و سەرکێشی یەم
خەون بێ
کە لێپرسینەوە لەڕێیە!
قیامەت باناوی تۆڵەبێ!
چونکە باشە
تەنها لەزاری تۆدایە
کەجێی هێشت
کێ دەیگرێتەخۆ؟
دەپێم بڵێ؟
لە کیشوەرێکی دوور
هێندە دوور
کەهێشتاکە ناوی نییە!
لەوێندەر نیشتیمانێکم هەیە
کێ دەیەوێ بابۆ ئەوو بێ!
بەبێ خوێن
بەبێ فێڵ
بەبێ خیانەت
پیرۆزی بێت!
لە پشت ئەویش یەکێکی تر
بۆ ئەوی تر!
هەتا دەرۆیت نیشتمانە
تا دەگاتە قڕوقاتی مرۆڤەکان
ئەوسا شەڕی خوێناوی
خۆڵ وبەرد و شاخ ودەرە
تا مرۆڤێکیان دەست کەوێ
هەر هیچ نەبێ
ئەگەر نەژی
هەر هیچ نەبێ
ئەگەر نەکێڵێ
هەر هیچ نەبێ
گۆڕێکی بێ
تا خاک
مانای خۆی لەدەست نەدا
وەکو مرۆڤ
نامۆ
ڕەمەزانی 2009
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سێبەر ی شەوو (2009-09-22 10:57:13)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
مشتێ پەشێمان بوونەوە
بستێ ترس
ترسی مردن
ترسی ژیان
ترسی ترس!
ده‌ستت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوان بوو

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانهسهرکهوتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش بێت هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh bet zor jwan bu hewam sarkawtnta

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ستت خۆش هۆنراوه‌یه‌کی زۆر زۆر جوان بوو ته‌مه‌ن درێژ بیت 

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
بەڕێزان
پەپولەی خەیاڵ
ojalan
..هه‌نه..
RoZee
akh_dwre
ڕیزوخۆسەویستیم بۆتان
سوپاسی پەیامی ناسک و هەستی جوانتان دەکەم هاوڕێ یان
هەرشاد بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت کاک نامۆ و جارێکی تر به‌خیر بێته‌وه بۆ ناوی یانه ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م هونراوه جوانه و پر مه‌عنایه سه‌رکه‌وتو بێت هه‌رده‌م
کە لێپرسینەوە لەڕێیە!
قیامەت باناوی تۆڵەبێ!چونکە باشە
تەنها لەزاری تۆدایە
کەجێی هێشت
کێ دەیگرێتەخۆ؟
دەپێم بڵێ؟هێندە دوور
کەهێشتاکە ناوی نییە!
لەوێندەر نیشتیمانێکم هەیە
کێ دەیەوێ بابۆ ئەوو بێ!
لە کیشوەرێکی دوور
بەبێ خوێن
بەبێ فێڵ
بەبێ خیانەت
پیرۆزی بێت!
لە پشت ئەویش یەکێکی تر


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
هاوڕی و خوشکی بەڕێزم سەراب خان زۆر سوپاسی هەستی ناسکت دەکەم
جەژنت پیرۆز و ڕۆژ وکات و ساتت هەرخۆشی بێت
هاوڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
ئازیزم فریشتەی کورد
زۆر سوپاس بۆ پەیامت و جەژنت پیرۆز ئازیزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە گشت هاوڕێ یانی یانەی کوردژین دەکەم و خوازیارم هەر لەخۆشیدابن
هەر شاد و سەرفراز بن
هاوڕێ تان نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه






کا که نامۆی خۆ شه‌ویست . سڵاو به هیوای شادیت .هه ڕ چه‌نده ناخی دڵت لای من نامۆ نی یه‌و هه‌ست به بونی ئازاره‌کانت ده‌که‌م هه‌ست ده‌که‌م که تۆ له مرۆڤی ئاسایی زیاتر ئه‌م دنیایه به‌شێوازێکی ورد ئه‌بینی و سه‌رجه‌م کون و قوژبنه‌کانی ژیان هه‌ست پێده‌که‌یت . هه‌ر له‌و ڕهوانگهشهوه ئه‌و هێماو ئامرازه نهدیتراوانهی که لای مرۆڤی ئاسایی نابینرێن لای جه‌نابتان وه‌ك ڕۆژی ڕوناك دیارن ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به هۆش و هه‌ست و بیکردنه‌وه‌و به هه‌ڵسه‌نگاندن و لێوردبونه‌وه له شته نه‌دیتراوه‌کان تا بیان ده‌ینه به‌ر کامێرای ناخمان نه‌ك چاوه‌کانمان چونکه ئه‌و ئامرازانه‌ی به چاو نابینرێن دیاره لای مرۆڤی وشیار به چاوی ناخ ده‌بینرێن و هه‌ست به بونیان ده‌کات. ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ی جه‌نابیشت به‌لای منه‌وه به‌شێکه له لێوردبونه‌وه‌ی ناخ و بینینیان له لایه‌ن ناخه‌وه . بۆیه ده‌ست خۆشێت لێده‌که‌م هه‌ر بژیت بۆ ئه‌و لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ئامرازه نه‌بینراوه‌کان که لای زۆرێکمان تائێستاشاراوهیه..
هاورێتان ڕه‌وه‌ند په‌شیو

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
هاوڕێ ناسکەکەم کاکە ڕەوەند
پیرۆزبایی جەژنت لێبێ ئازیزم
سوپاسی پەیامت و سوپاسی ورد بینینت دەکەم
ڕاستی خۆشە کە تامەزرۆ و بیری تێگەشتن دەکەم،بیرێ کەوەڵامێکی لێ بێتەوە،وەڵامێک کە ئاهێک بداتە ئازاری نەسرووتوو!
کاکە ڕەوەند بەسی نییە پرسیار کردن؟بۆ؟؟یان کوا؟یان چۆن؟ یان و یان تا کۆتایی تەمەن کە سەرەتایی هەندێ شتە لە شتەکانی ژیان! بەڕاستی تاقەتێکی دەوێ لەنێوو دونیای مەعیفەتدا حەماقەتێک دابەش بکەن و بڵێن وەرە بەشت بەرە!ناخۆمەوە و مەیی خۆر نیم،بەڵام ئاواش سەرخۆشم! دەڵێم و دەپرسم ئێمە ئەوە حاڵمان بێ دەبێ خیام چۆن بووبێ؟
سوپاسی بێ پایانم بۆت هاوڕێ شیرینەکەم
برات نامۆ
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن سێبەر ی شەوو (2009-09-23 00:34:29)
له‌سه‌ر هێڵ نییه



jazhnet peroz betw daste xoshbe sar kaw to be
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Kiche_Bafer (2009-09-22 14:59:49)
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
کچی بەفر چاوی منی و زۆر سووپاس بۆ پەیامت
جەژنت پیرۆز و کاتت خۆشی بۆ خۆت و خانوادەت
هەر شاد بیت خوشکە هەمیشە خۆشەویستەکەم
نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سلاو کاکه نامۆ گیان
ده‌ستت خۆش بیت ئه‌زیزه‌که‌م بۆ ئه‌و هۆنراوه جوانه‌ت
هیوای کاتیکی خۆش


له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵا
هاوڕێی بەڕێزم کاکەدەشتی
سوپاسی پەیامی ناسک و هەستی جوانت دەکەم
خوازیارم بەختەوەری هاودەمت بێت هەردەم
هاوڕێت نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو
خانمseta90 زۆر سوپاس بۆ پەیامت
هەر شاد بیت
واژووەکەت زۆر جوانە
بەڕاستی دوو کەس هەیە شایەنی ئەوە نییە نزیک بیتەوە لێی
ئەوەی هەموو سەروەت و سامانی پارەبێ
لە گەڵ ئەوەی جوانی تاقە سەروەت و سامانی بێت
جوانە دەست خۆش
برات نامۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه