.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















قه‌ت گوێێ له‌و بولبوله مهگرە
که له گوڵزار دەخوێنێ
گوێێ له‌و بولبوله بگرە
که له‌نێو قه‌فه‌س دیڵه دەخوێنێ
بولبولی سه‌رخۆشی سه‌رچڵ
ئاواز بۆ خۆی دەخوێنێ
بولبولی قه‌فه‌سه
گۆرانی تۆ به ناڵه‌ی خۆی دەخوێنێ
ئه‌و چه‌رخه کۆنه
لهمنداڵییهوە منی په‌روەردە کرد
هۆگری مۆرەی
زەمانه و جووتشهشی ئه‌و یارییه کرد
وەك گوڵێك دەپشکێنێ
وەك مۆمێك دەسوتینێ
ڕووخێك به گریان دێنێ
له‌سیمای خۆی خه‌ندە دەچینێ
ڕۆژ به نیقابی پێکه‌نین دەگرییه لێوم
شه‌و به نیقابی گریان پێدەکهنێ چاووم
پێکه‌نینم گریان و
ئه‌سرینیش خه‌ندەی چاووم
شینم بزە و
بزەش گالته‌ی زەمانه به لێوم
گه‌ر دەڕوانمه عومری بابردووم
چۆن پێبکه‌نێ لێوی مردووم
ئێوە بڵێن، من ئی بزەم
یان ئی فرمێسکی عومری بابردووم ؟
له‌گه‌ڵ زەمانه تاوڵی مه‌که
مۆرەی به‌خت ههڵماوێ
دۆراو تۆی
به هیوای جۆت شه‌ش مه‌به نایه ماوێ
تا تۆ
بۆجارێ مۆرەی خه‌ندە بگری بێنی
دڵنیا به
هه‌زار مۆرەی گریان دەسورێ دێنی
من له سیمای پڕ
له ناڵه و بێبزەی مۆرەم ماندوو بوو
که هه‌ر ڕۆژ بێ
بنێژێ دڵی هه‌ژار و لێوی مردووم
دەوەرە تۆش
گوێبگرە له خه‌ندە و گریانی ئه‌و مۆرەم
به نیقابی عه‌قڵ بڵێ
له‌کام یاری دێ به‌ختی مۆرەم ؟
*** کهمــــاڵ ماملــــێ ***


له‌سه‌ر هێڵ نییه








هۆنراوه‌یه‌کی جوانه ده‌ست خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده ست خۆش
زۆر خۆش بوو


له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh bet azizm sarkawtu bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت هاورێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








swpstan akam azizanm
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه