.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














روداو:
رۆژانی دووشەممە، چەندین ژنی پۆشتە روو لە تەكیەیەكی گەڕەكی سێتاقانی شاری هەولێر دەكەن، كە 25 ساڵ لەمەوبەر بە فەرمانی شێخ كاكە و شێخ عەبدولكەریم تایبەت بۆ ژنە دەروێشەكان كراوەتەوە.
وەك ژنانی تەكیەكە باسیدەكەن پێشتر ژنە دەروێشەكان بۆ زیكركردن روویان لە ماڵە شێخەكان كردووە و لە پاڵ زیكركردن خزمەتی شێخەكانیان كردووە، بەڵام دوای كردنەوەی ئەو تەكیەیە. چیتر بۆ زیكر نەچوونەتە ماڵی شێخ.
حاجی مینهاج ئەحمەد، 60 ساڵ، كە یەكێكە لە دوو خەلیفەكەی تەكیەكە و بەرپرسی تەكیەكەشە گوتی "پێشتر خەلیفە خەیریەی دایكم بەرپرسی ئەو تەكیەیە بووە، دایكم بە رەحمەت بێ، هەتا مردیش هەر لە ماڵی شێخ كاكە و شێخ عەبدولكەریم بووەو پێنج فەرزەی نوێژ ئاوی بە دەستی شێخدا كردووە، دوای مردنیشی من تەكیەكە بەڕێوە دەبەم". گوتیشی "دایكم كاتی خۆی دەچووە تەوێڵە، بیارەو قادر كەرەم و و بەغدا بۆ سەردانی سەید ئەحمەدی رەفاعی و شێخ عەبدولقادری گەیلانی".
حاجی مینهاج باسی پێكهاتەی تەكیەكەیانی كردو گوتی "لێرە دوو خەلیفەمان هەیە، كە سەرپەرشتی دەروێشەكان دەكەن، جگە لەوانیش مەلایەكی ژن كە دەرس بە دەروێشەكان دەڵێت و دوو مامۆستای دەفژەن هەن". ئەو گوتیشی"دەروێشەكان بۆ زیكركردن فەرمان لە خەلیفە وەردەگرن، كە من و ژنێكی دیكەین بەنێوی حاجی شەوقییە".
ژنە دەروێشەكان لە زیكركردن دا هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ پیاواندا نییە، ئەوانیش وەكو پیاوان دەف دەژەنن و تەهلیلە دەكەن و حەی ئەڵڵا دەڵێن و هەر وەكو ئەوانیش دەچنە حاڵەتی بێئاگایی.
ئەو دوو شەممەیەی پەیامنێری (رووداو) سەردانی تەكیەكەی كرد، نزیكەی 20 ژن لە تەكیەكە سەرقاڵی بەجێهێنانی فەرمانی خەلیفەكەیان بوون. خەلیفە مینهاج ئاماژەی بەوەدا كە تەنیا لە شاری هەولێر پتر لە 100 دەروێشی ژنیان هەیە "زۆربەیان هەولێرییە كۆنەكانن، كە بەشێكیان خۆیان بە توركمان دەزانن". هەروەها گوتی "زوو زوو سەردانی شێخەكەمان دەكەین كە شێخ رەشیدە و سەر بە تەریقەتی قادرییە".
ژنە دەروێشەكان بەدەم دەفژەنینەوە حاڵیان گرتبوو. حاجی شەوقییە كە خەلیفەی دووەمی تەكیەكەیە و تەمەنی نزیكەی 60 ساڵە، ماوەی 18 ساڵە لەو تەكیەیە و 10 ساڵیشە بووەتە خەلیفە. حاجی شەوقییە لەبارەی زیكرەكەیان گوتی "بەگوێرەی مەداییحەكان ئێمە دەفەكە لێدەدەین، ئەوەی تەریقەتی بەهێز بێ لە كاتی دەفدا تێكدەچێ، ئەوكاتەی كە تێكدەچین وەك ئەوەیە كەسێك لە ئاسمانەوە رامانكێشێت و ئاگامان لە خۆمان نامینێ".
حاجی شەوقییە ئاماژەی بەوەشدا كە لەكاتی زیكردا دەروێشەكان زۆر ماندوو نابن، بەڵام مامۆستا بەهۆی دەف لێدانەوە زۆر ماندوو دەبێ "مامۆستا ماندوو دەبێ هەتا تەریقەت چاك دەبێتەوەو بە هیممەتی خوا و پێغەمبەر و شێخ بەرە بەرە هۆشت دێتەوە بەر، بەڵام ئەوەی تەریقەتی بەهێز نەبێ تێكناچێ".
سەعدییە كەریم، كە لە تەكیە دەفژەنە، ئێستا تەمەنی لە سەرووی 45 ساڵەوەیە، 10 ساڵە لەو تەكیەیە دەف لێدەدات، لەبارەی دەفەكەی دەستی گوتی "ئاوازەكان بە گوێرەی حەدیسەكانە و بە خۆمان ئاوازەكان دادەنێین"، گوتیشی "پتر لە دەیان ئاوازمان هەیە". دەروێش سەعدیە سەبارەت بە كاتی زیكریش گوتی "دەچمە دنیایەكی دی، دڵم زۆر خۆش دەبێ و ئاگام لە خۆم نامێنێ". لەنێو ژنە دەروێشە بە تەمەنەكانی نێو تەكیەكە كچانی گەنجیش بەدیدەكران، كە شانبەشانی دەروێشە بە تەمەنەكان خەریكی زیكركردن بوون. كەنار حەمە لاو، 25 ساڵ، بەشێوازی ئەوانی دیكە ستایشی دەكرد، بەڵام هاتبوو ببێتە مەلا. ئەو ژنانەی دەیانەوێ ببنە مەلا دەبێ بچنە لای خەلیفە شەوقییە محەمەد دەرس بخوێنن. حاجی شەوقیە گوتی "بەدەیان كچم كردووەتە مەلا".
تەكیەكە بووەتە پەناگەیەك بۆ ئەمیرە، كە یەكێكە لە مامۆستا دەفژەنەكانی تەكیەكە. ئەو دەروێشە تەمەن 52 ساڵە كە تائێستا شووی نەكردووەو هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی تەكیەكە تەرخانكردووە، باسی ژیانی خۆی كردو گوتی "من بە ئەسڵ خەڵكی قەڵاتم و باوكم كورد بووەو دایكیشم توركمان، دوای وەفاتی ئەوان، چوومە لای خوشكێكم، دوای ئەوەی چوار منداڵی پێ بەخێو كردم دەریكردم، بۆیە منیش رووم لەو تەكیەیە كرد و بە بەردەوامی لێرەم".
سەبارەت بە شوو نەكردنی، ئەو دەروێشە گوتی "قەت بیرم لە شوو كردن نەكردووەتەوە، خەیاڵم هەر لای دەفەكەمە، بەردەوام دوای زیكرەكان لە خوا دەپاڕێمەوە كە لە دونیای دیكەش هەر دەف لێبدەم".


لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








سوباس كوله كه م
لهسهر هێڵ نییه