.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














کردنه‌وه‌ی دیسکۆ له سلێمانی، چی ده‌به‌خشێت؟
توێژه‌ری ده‌روونی
طه حسێن والی
كۆمه‌ڵگه‌و كه‌لتور دودانهی لێكدانهبراون و ناتوانین باس له كۆمه‌ڵگه بكه‌ین ئه‌گه‌ر كه‌لتورو ئاكاری ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له به‌رچاو نه‌گرین،هه‌ر ئه‌مه‌ش وا له حكومه‌ت یاخود كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌كات،كه كاتێ بیانه‌وێت پرۆگرامێك یاخود فه‌لسه‌فه‌یه‌ك بۆ باری ئابوری،په‌روه‌رده‌یی،كۆمه‌ڵایه‌تی،داده‌رێژین،ده‌بێت ره‌چاوی پێكهێنه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و ئه‌و كه‌لتورو ئاكارهبكهین كه پێ ی ده‌وترێت ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری كۆمه‌ڵگه.به‌مانایه‌كی تر هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵایه‌تی،ئابوری،رۆشنبیری،ده‌بێت گونجانێكی رێژه‌یی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئاكاری گشتی كۆمه‌ڵگه‌كه تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و لادان له پێوه‌رو ئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان راپێچ نه‌كات.
راسته له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا جیهانگیری و كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كان به‌رووی یه‌كتردا،زۆرێك له ئاكارو كه‌لتوره‌كانی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه و رۆژانه به چاك و خراپ،ده‌یان ئاكارو شێوه ژیانی نوێ ده‌بینیین و پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ین،به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌موو ئاكاره‌كانی كۆمه‌ڵگه كانی تر وه‌ك خۆی وه‌ربگرین و پراكتیزه‌ی بكه‌ین.چونكه جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌كان به هۆی جیاوازی ئاكارو كهلتورهكانیانهوهیه،كه‌واته ئێمه ده‌توانین سوود له باشیه‌كانی وه‌ربگرین و بیگونجێنین له‌گه‌ڵ شێوه ژیان و ئاكاری خۆماندا.به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌م باسكردنه له كردنه‌وه‌ی (دیسكۆ)یه‌ك كه بریاره له سلێمانی بكرێته‌وه،وه‌ك بڵێ ی سلێمانی له هیچی كه‌م نیه، ئه‌وه‌تا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و په‌روه‌رده‌ی ئاكاری تاك له‌وپه‌ری كامڵبووندایهو ته‌نها دیسكۆ خانه‌یه‌كمان پێویسته !! یاخود ئه‌وه‌تا گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ئه‌وه‌نده یان داهات هه‌یه كه له خۆیان زیاده‌و پێویستیان به دیسكۆخانهیهكه كه ئه‌و زیاده‌یان لێبكێشێتهوه!!
ده‌بێت بڵێین به‌داخه‌وه كه هه‌ندێك له بازرگانان و لێپرسراوان زۆر ده‌مێكه له پێناوی ده‌سكه‌وتنی برێك پاره‌و به‌ناوی خولقاندنی كه‌شی ترفیهی و شوێنی حه‌سانه‌وه ی گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ده‌ستیان داوه‌ته پرۆژه‌ی سه‌یر سه‌یر،كه جگه له كێشانه‌وه‌ی پاره‌و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی گیرفانی گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران و تێكدانی ئاكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، هیچی دیكه نییه،ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و پرۆژه پڕ خێروبهرهكهتهو یه‌كه‌م پرۆژه نیه‌و دواهه‌مین پرۆژه‌ش نابێت به‌ڵكو هه‌رجاره‌و به‌شێوه‌یه‌ك و به پرۆژه‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ونه وێزه‌ی ئاكاری ره‌سه‌نی کوردی، دوایش منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێمه كۆمه‌ڵگه‌مان پێشخستوه وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت سه‌وڵ له ئاوێكی ڕووندا لێبده‌ن تا لێڵی بكه‌ن .لێره‌دا ده‌بێت پرسیارێك له‌و به‌رێزانه‌ی كه هه‌ستاون به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه،بیریان له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئافره‌تی له‌و وڵاتانی تره‌وه بۆبێنن،واته ده‌بێت عه‌یب نه‌بێت ببنه ده‌ڵاڵ،ئه‌مه‌ش هیچی كه‌متر نیه له‌و دهڵاڵیهی كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی له‌شفرۆشدا ده‌كرێت.ئه‌ی ده‌بێت بیریان له‌وه كردبێته‌وه كه ئه‌مه وه‌ك بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه بێت وایه.ده‌ستان خۆش به‌راستی ده‌ڵاڵن،هه‌ر له ئێسته‌وه پرۆژه‌ی (هین)خانه‌كه‌ش حیجز بكه‌ن،نه‌با به‌رتان نه‌كه‌وێت.له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات بیرێك بكه‌نه‌وه و رێگهبهكردنهوهی ئه‌م جۆره شوێنانه نه‌ده‌ن و له‌جیاتی ئه‌وه پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و خستنه سه‌ركاری گه‌نجان بكاته‌وه،چونكه ئه‌م جۆره پرۆژانه جگه له كێشانه‌وه ی پاره و تێكدانی ئاكاری گه‌نجان هیچی دیكه نیه.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه
dasstt xosh mnesh aleem baraste badaxawa


له‌سه‌ر هێڵ نییه








من دةليم ئيمه بيش ئةوةى كه موسلمان بين كوردين با لةوه زياتر خؤمان سوك نةكةين ئةو كةسةى
حةز دةكات ئةو شوينانه بكريتةوه دةبيت بيشى ناخؤش نةبيت ئةكةر بينى دايك و خوشكى لةو شوينه
بوون بؤيه هيوادارم تؤزيك بير بكةينةوه وابزانم كردنةوةى ئةو شتانةش هيج مانايى بيشكةوتن نادات بةلكو
ئةو بةرى دواكةوتوويه
دةست خؤش بيت هةنو كيان بؤ بابةتةكةت بةقوربان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئێمه دیسکۆمان نیه دایمه‌ن گه‌نجه‌کان توشی گرفت ئه‌بن.ئنجا دیسکۆمان هه‌بێت.....ده‌ست خۆش بێت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








داخيكى كه وره يه كؤمه لكاى ئيمه سال به سال ئه كه ريته دواوه
به ك دانه ن
ده ست خؤش


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه









HiWa_1993 نووسی:
ده‌ست خۆش،ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کی باشه بۆ گه‌نجان.........

له‌سه‌ر هێڵ نییه