.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







PNA- هه‌ولێر- گۆرانیبێژی لاو هه‌رێم محه‌مه به‌م دواییه گۆرانییه‌كی به‌ناوی "بێ دڵ" تۆمار كرد، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییش كاری كلیپكردنی بۆ كرد.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌رێم محه‌مه‌د له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی "گۆرانی "بێ دڵ" كه ماوه‌یه‌كه به شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوم كردۆته‌وه و كاری ئاواز و دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن خۆمه‌وه كراوه و هۆنراوه‌كه‌شی سامی سه‌باح نووسیویه‌تی، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به هاوكاری ستافێكی هونه‌ری كاری كلیپمان بۆ كرد".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه سیناریۆ و ده‌رهێنانی كلیپه‌كه له لایه‌ن ئاری حه‌مه سه‌عید كاری وێنه‌گرتنی له لایه‌ن هاوكار فه‌رهاد و كاری مۆنتاژیش له لایه‌ن دڵدار جافه‌وه كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌م كلیپه به‌رهه‌می كۆمپانیای "میدیا لاین"ـه و له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا له كه‌ناڵه بینراوه‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، ماوه‌یه‌كه گۆرانیبێژه لاوه‌كان له رێگه‌ی گۆرانی تاك تاكه‌وه ده‌ست به‌كاری هونه‌ری ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌می تێچوونی پاره بۆ یه‌ك گۆرانی، له لایه‌كی دیكه‌وه كۆپی كردنی به‌رهه‌مه‌ی گۆرانیبێژان، به‌تایبه‌تیش ئه‌لبوومه‌كانیان، كه كاری ئه‌لبوومێك پاره‌یه‌كی زۆری تێ ده‌چێت و له كۆتایشدا ئه‌و پاره‌ی كه بۆی خه‌رج كراوه، ناگهرِێتهوه.
sarchawa:peyamner
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dast xosh aziizizm bardawamada


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه