❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێگرتن له نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-21 19:46:59

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

رێگرتن له نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان

رێگرتن له له‌که‌دار کردنی (Social stigma) نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان.

مالبةري دةروونناسي
رێگرتن له ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشیه ده‌روونی‌یه‌کان، له‌به‌ر به‌ربڵاوی وکاری به‌رچاو و گرنگی له‌سه‌ر ژیانی تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵ، ئه‌رکێکی گرنگی ده‌زگا ته‌ندرو‌ستییه‌کانه. یه‌ک له کۆسپه هه‌ره گرنگه‌کانی به‌رده‌م ئه‌م ئه‌رکه له‌که‌دارکردن و سوکایه‌تی‌کردن به نه‌خۆشی ده‌روونی‌یه. به هه‌ڵه یا که‌م‌ تێگه‌یشتن له هۆ و رێگه‌چاره و ئاکامه‌کانی نه‌خۆشی‌یه ده‌روونی‌یه‌کان، خۆ ‌دوورخستنه‌وه له نه‌خۆشه‌کان و پێشوه‌خت هه‌ڵوێست وه‌رگرتن لێیان و له کۆتاییش جیاکردنه‌وه‌یان له کۆمه‌ڵ به گشتی ده‌بنه هۆی سووکایه‌تی کردن به نه‌خۆش و لاته‌ریک ‌کردنی خۆیان و که‌س و کاریان. سه‌رباری ئه‌مه‌ش که‌م سه‌یرکردنی ده‌روونسازی و کارمه‌ندانی. ئه‌مه‌ش وه‌ک بازنه‌یه‌کی داخراو دووباره ده‌بێته‌وه.

له‌که‌دارکردن چه‌ند ئاستێکی هه‌یه. کاتێ راسته‌وخۆ پرسیار له که‌سێک ده‌کرێ، هه‌میشه نه‌خۆشه ده‌روونی‌یه‌کان به ترسناک و سه‌رلێشێواو ناو ده‌با. بۆیه خه‌ڵک به‌ زۆری ئاماده‌نین هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشانه ببه‌ستن. که دواجار ده‌بێته هۆی دووره ‌په‌رێزی و لاته‌ریکی کۆمه‌ڵایه‌تیان. ئه‌مه‌ش به شیوه‌یه‌کی به‌رچاو له شوێنی کار و نیشته‌جێ بوون ده‌رده‌که‌وێت، که‌ نه‌خۆشی ده‌روونی تیایاندا په‌راوێز ده‌کرێت.

له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان به‌ زۆری له مافه تایبه‌تی و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کان بێ به‌ش‌ ده‌کرێن. له چواریه‌کی وڵاتانی ئه‌وروپا خزمه‌تگوزاری ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له نزیک شارۆچکه‌کان نییه. له هه‌ندێ وڵاتیش %50 ی نه‌خۆشی ده‌روونی له نه‌خۆشخانه گه‌وره‌کان چاره‌سه‌ر ‌ده‌کرێن. له سێیه‌کی ئه‌م وڵاتانه دکتۆری خێزان چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌ سه‌خته‌کان ناکات. هه‌رچه‌نده نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان %20 ی تێکڕای نه‌خۆشییه‌کان به گشتی پێک‌ ده‌هێنێت، که ‌چی %5،8 ی بودجه‌ی ته‌ندروستی ئه‌وروپای بۆ ته‌رخان کراوه.

له‌که‌دار کردن بۆ که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان ئاکامی مه‌ترسیداری هه‌یه. ژیانی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان، په‌یوه‌ندی و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تیان، بوواری خویندن، کار و پیشه و شوێنی ژیان و نیشته‌جێ بوونیان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌رته‌سک‌ ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی نائومێدی، باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوون، خۆ به‌که‌م ‌زانین، نزمی ئاستی ژیان، ته‌‌نهایی و دووره ‌په‌رێزی. ئه‌م نه‌خۆشانه به‌زۆری خۆیان له باسکردنی خۆیان و نه‌خۆشییه‌کانیان ده‌پارێزن. که له زۆر باردا ده‌بێته هۆی بێبه‌ری‌ بوونیان له فریاکه‌وتن و یارمه‌تی پێویست له کاتی خۆی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش تا له‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن سیسته‌مێکی ته‌ندروستی تۆکمه و پێشکه‌وتوون %44 ـ 70 ی نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان له بنچینه‌وه چاره‌سه‌ری پێویست ناکرێن.

له‌م ساڵانه‌ی دوایی هه‌وڵ دراوه به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه کاری پێویست ئه‌نجام ‌بدرێ. چه‌ندین رێکخراوی ناوچه‌یی و جیهانی دژی له‌که‌دار کردن و جودا خوازی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان که‌مپینیان پشگیرییان ده‌سپێکردووه. دواجار ده‌رکه‌وت که ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها له رێگه‌ی کار و هه‌ڵمه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه پێشی لێده‌گیرێ. واته ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان، نه‌خۆش و که‌س و کاریان، کارمه‌ندانی به‌شی ده‌روونی، شاره‌زایان و ده‌زگا تایبه‌تی و حکومییه‌کان گفتوگۆی پێویستی له‌سه‌ر بکه‌ن و لێپرسراوێتی خۆیان هه‌ڵگرن.

دواجار له‌م باره‌وه ده‌بێ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ:
·       تا ئێستا که‌م بیروڕای کۆنکرێتی هه‌یه که توانیبێتی له ئاستی تاکه‌ که‌س به‌شیوه‌کی کارا و به‌رده‌وام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفته بکا و رێ‌ی لێ‌بگرێ. هه‌وڵه‌کانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه تا ئێستا ئه‌نجامه پۆزه‌تیڤه‌کانی، و چۆن و تا چه‌ند بڕ ده‌کات، دیار نی‌یه. بۆیه ده‌بێ هه‌ر هه‌وڵ و هه‌ڵمه‌تێکی له‌م جۆره کورت‌خایه‌ن نه‌بێت. ده‌بێ هه‌میشه له‌که‌دارکردن و جوداخوازی به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی ده‌روونی به‌ڕوونی ده‌ستنیشان و چاه‌سه‌ر بکرێ، ئامانج و که‌سانی په‌یوه‌ندی‌دار دیاری‌بکرێ و په‌یامه‌کانیش به‌ روونی وساده‌یی بخرێنه روو.
·       چاره‌سه‌ری سه‌رکه‌وتوو و دووباره‌ بنیات‌نانه‌وه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی باشترین رێگره له‌ به‌رده‌م له‌که‌دارکرنیان. پاڵپشتی و رێگه‌چاره‌ی سه‌رکه‌وتوو یارمه‌تی نه‌خۆش و که‌سوکاری ده‌ده‌ن که باشتر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌یه‌که و ئاکامه‌کانی ما‌مه‌ڵه بکه‌ن. خه‌سڵه‌ت‌دان به ده‌رمانه ده‌روونی‌یه‌کان و که‌م‌کردنه‌وه‌ی ماکه‌کانی هه‌وڵه‌کانی دژه‌ستیگما به‌هێزتر ده‌کات.
·       لێکۆڵینه‌وه کرۆکی هه‌وڵه‌کانی دژه ستیگمایه، که به شێوه‌یه‌کی ستراتیژی کاتێ کارا و درێژخایه‌ن ده‌بێت که به‌رده‌وام پاڵپشتی لێکۆڵینه‌وه‌کان بکرێت. دواتر په‌ره‌پێدانی شێوازی چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ده‌روونی له‌که‌دارکردنی که‌م ده‌کاته‌وه.
·       له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ست به هه‌ندێ  گۆرانکاری ده‌کرێت، به‌ تایبه‌ت له هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک، و به‌رنامه‌ی فراون له‌م باره‌وه پیاده ده‌کرێت. به‌مانه توانراوه تا راده‌یه‌ک جودازوازی له ژیانی رۆژانه‌ی نه‌خۆش، به‌ تایبه‌تی له بواری کارکردن و نیشته‌جێ‌بوون، پاشه‌کشه‌ی پێ‌بکرێ. له‌ پاڵ ئه‌مانه‌ش پشگیری کارپێکردن هه‌ڵی ده‌سکه‌وتنی کار بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی ده‌روونی زیاتر ده‌کات. 


سه‌رچاوه :Die Psychiatrie 3-2007 Stigma-Prävention
C. Lauber, Psychiatrische Universitätsklinik

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2008-01-04 19:46:49

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: رێگرتن له نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان

dastakant xosh bet kaka dosty

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2008-01-04 20:29:04

KURE_KOYE
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: هةولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-26
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 1236
ویبگه‌

Re: رێگرتن له نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان

dast xosh sar kawtw bet azezm

Kurdzhin
كرفتارم بة عة شقى تؤ سالانيكة كرفتارم   مة حالة بتوانم بئ تؤ  من بة بئ تؤ نية جارم

تؤش هة ر جاريك هة ست بة م ئازاري من ناكة ى  جاريك نالى ئة م ئازارة تا كة ي
ئاخر دلى من بؤ  وابيت(A)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2008-01-05 08:43:21

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: رێگرتن له نه‌خۆشه ده‌روونییه‌کان

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان هاوڕێیان ....
ئه‌خوازم سوودی هه‌بێت بۆ گشت لایه‌ک.......

.......................
dosty

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net