.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









که‌س نیه له ئێمه ناوی یاریزان لویس فیگۆ ی نه‌بیستبێت ، ناوی ته‌واوی لویس فلیپ مادیێرا کایرۆ فیگۆ یه له 1976/9/4 له ئه‌لمادا و له وڵاتی پروگال له دایک بووه و به‌رزیه‌که‌ی 1.80 م . فیگۆ یه‌کێکه له ئه‌ستێره‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و خاوه‌ن هانده‌رێکی یهکجارزۆره کاروانی وه‌رزشی فیگۆ له‌ساڵی 1989 له‌گه‌ڵ یانه‌ی سپۆرتینگ ده‌ستی پێ‌کرد و تا ساڵی 1995 له‌و یانه‌یه‌دا مایه‌وه که له‌و ماوه‌یه 137 یاری ئه‌نجامدا و 16 گۆڵی تۆمارکرد ، پاشان له ساڵی 1995 فیگۆ چاوی له یه‌کێک له یانه گه‌وره‌کانی ئه‌وروپابوو به پێی گرێبه‌ستێک له‌هه‌مان ساڵدا به بڕی 2.25 ملیۆن یۆرۆ ڕوویکرده کاتا‌لۆنیا و له‌و یانه‌یه‌ش بۆ یه‌که‌مجار ناوبانگی ده‌رکرد ، له‌گه‌ڵ یانه‌که و له ماوه‌ی پینج ساڵ 172 یاری ئه‌نجامدا و 30 گۆڵی تۆمارکرد .. پاشان له ساڵی 200 ڕوویکرده یانه‌ی شاهانه دوای چه‌ندین کێشه له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه و هانده‌رانی یانه‌که به‌رامبه‌ر به 38 ملیۆن یۆرۆ . فیگۆ له یاریه‌کانی مه‌درید به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه واته له کلاسیکۆ خۆشبه‌خت نه‌بوو چونکه وه‌ک خیانه‌تکارێک ته‌ماشاده‌کرا له‌لایه‌ن هانده‌رانی به‌رشلۆنه به تایبه‌ت له یاری پێش کۆتایی 2000-2001 ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا که به خراپی پێشوازی لێ‌کرا و ئاژاوه‌گێری روویدا .. فیگۆ له‌گه‌ڵ مه‌درید له 163 یاری ئه‌نجامدا و 36 گۆڵی تۆمارکرد ، له ساڵی 2005 دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌که‌ی ڕوویکرده یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان و 105 یاری ئه‌نجامدا و ته‌نها 9 گۆڵی تۆمارکرد و پێش چه‌ند ڕۆژێک و له 31 مانگی ڕابردوو وازهێنانی خۆی به‌یه‌کجاری له یاریکردن ڕاگه‌یاند … فیگۆ خاوه‌نی چه‌ندین نازناونی جیهانی به کۆمه‌ڵ و تاکه که‌سیه که پێکهاتووه له : جامه‌کانی پرتوگال و چوار جار لا لیگا ی ئیسپانی و دوو جامی ئیسپانیا و سێ جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و پاڵه‌وانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا جارێك و جامی یه‌کێتی ئه‌وروپا جارێک و دووجار جامی سوپه‌ر ئه‌وروپا و چوار جامی خولی سیریه ئه‌ی ئیتاڵی و جامێکی تیمی ئیتاڵی و سێ جامی ئیتاڵیا ، له نازناوه تاکه که‌سیه‌کان خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین وه‌ک باشترین یاریزان له ساڵی 2000 و له 2001 یش وه‌ک ناوی له باشترین یاریزانانی فیفا هه‌بوو
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌شی (پرتوگال) له ساڵی 1991 یه‌که‌م یاری بۆ ئه‌نجامدا وه و له 2006 وازی له یاری نێوده‌وڵه‌تی هێنا دوای جامی جیهانی که کاپتنی هه‌ڵبژارده‌که بوو له‌و جامه‌دا و له یاری پێش کۆتایی به فه‌ره‌نسا دۆڕان به ئه‌نجامی 0-1، 127 یاری بۆ ئه‌نجامداوه و 36 گۆڵی تۆمارکردووه
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت::::یاریگا
HeMn_1995
له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خؤش بيت وةلا بيجؤ لاعبيكى زؤر جاكه


له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh azezm bo aw raporta


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوانت دانابوو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسس
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه