.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







سیستمی بیمە یان دەستەبەری كۆمەڵایەتی (التأمین الاجتماعی- Social Insurance) لەكورتترین پێناسەیدا بریتییە لەزامنكردنی ژیانی ئەوانەی كە رۆژێك لەرۆژان لەكەرت و بوارە جیاجیاكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەتدا بەرهەم و خزمەتیان پێشكەشكردووە و پاشان بەهۆی نەخۆشی یان بە ساڵاچوون و خانەنشینی دانیشتوون و توانای كاركردنیان نەماوە، هاوكات زامنكردنی ژیانی ئەوانەش دەگرێتەوە لەكاتی كاركردندا تووشی رووداو یان پێكان و هەر ناخۆشییەك دەبن.
لەهەموو وڵاتێكدا ئەو سیستمە لەڕێگەی یاسا تایبەتەكانەوە رێكخراوە بەڵام راددەی سوودبەخشی و ئەكتیڤی لەوڵاتێكەوە بۆ یەكێكی دیكە دەگۆڕێ، زۆرێك لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین تەنها بۆ ناو و بەشێوەیەكی سیمبۆلیك سیستمی دەستەبەری كۆمەڵایەتییان لەیاسادا جێگیركردووە، بێئەوەی ئیزافەیەكی بەهێز و بەرچاوی لەژیانی خەڵكیدا هەبێ، كەچی لەرۆژئاوادا ئەو سیستمە تەواو ئەكتیڤ و لەشوێنی خۆیدایە و دەوڵەت بەهۆیەوە خۆی لەرێژەیەكی بەرچاو لەدەرد و ئاریشە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكان رزگاركردووە.
بوارەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی زۆر و هەمەلایەنە، هەندێ وڵات بەپێی زروف و قۆناخی بابەتییەوە زۆرترین توێژەكانی كۆمەڵ دەخاتە نێو بازنەی سیستمەكەوە، بەڵام گەر بپرسیین كێن ئەوانەی دەستەبەری كۆمەڵایەتی شمولیان دەكات، دەبێ بڵێین:
- بەساڵاچووان و نەخۆش و پەككەوتووان بەتایبەت ئەوانەی رۆژگارێك لەكەرتی ئەهلی یان حكومەت كاریانكردووە.
- خانەنشینان جا كەرتی مەدەنی بێ یان سەربازی.
- جووتیار و كرێكار و پاڵە و ئەو كارمەندانەی لەكاتی ئیشكردندا دووچاری رووداو و نەهامەتی دەبنەوەوە و بەهۆیەوە توانای كاركردنیان نامێنێ جا بۆ ماوەیەكی كاتی بێ یان هەتا هەتایی.
- بێگومان بەكارخستنی ئەو سیستمە لەرێگەی وەزارەتی كار یان كاروباری كۆمەڵایەتییەوە جێبەجێ دەكرێ، زیاتر لەسوود و مەغزایەكی ئابووری و كۆمەڵایەتی هەیە، وێڕای پارێزگاریكردن لە رشتەی كۆمەڵایەتی هۆكارێكیشە بۆ بەهێزكرنی بونیادی ئابووری و بەهێزكردنی سیستمی پارێزی كۆمەڵایەتی (Social Security). بەگشتی دەكرێ سوودە گشتییەكانی ئەو سیستەمەش لەمانەی خوارەوە چڕبكەینەوە:
- سوودە خێزانییەكان.
- دەستەبەركردنی لایەنی تەندروستی ئەوجۆرە مرۆڤ یان خێزانانە.
- جگە لەسوودە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان سوود بەسیستمی سیاسی و ئەدای كاری دەوڵەتیش دەگەیەنێ.
- قسەكردن لەسیستمی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لەوانەیە تا ڕادەیەك سنووردار و چوارچێوەداربێ، چونكە سوود و بوارەكان دیار و دەستنیشانكراون، وەلێ ئەوەی ئێمە گەرەكمانە سوودوەرگرتنە لەڕا و بۆچوونی شارەزایان و تەجرەبەی سەركەوتووی هەندێ لەوڵاتان تا بەهۆیەوە سوود بەنیزامی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كوردستان ببەخشین و ئەكتیڤ و چالاكتری بكەین.
گوڵان

لهسهر هێڵ نییه





dastakant xosh , babatyky zor zor jawana , xoga aw sestma kurdstanyshy dagrtwa , ta xalk badwer bonaya lakysha xezanyakan , chonka aw bymeye zoryk lakyshakan chasar dakat , dastakant xosh mandww nabyt barezm


لهسهر هێڵ نییه






ووتهکانت زۆر ڕاستن بێگومان وایه زۆر سوپاس بۆ تۆ
لهسهر هێڵ نییه




دهستت خۆش
ههم بابهتهكه بهسوده وه زانیاریهكی پێویسته
ههم تامین كردن شتێكی باشه

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ وایه زۆر ڕاسته
لهسهر هێڵ نییه
sarkwtw bbeet basaqa bo aw babata grnga ba hewae hangaw nanegrngtr w babate ba peztr


لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ ئێوه
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
