.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















لە نێو زۆربەی ناوچەكانی كوردستان و بەشێك لە وڵاتانی جیهاندا، لە كاتی مردنی كەسێك، هەموو خزم و كەسو كار و نزیكەكانی جلی ڕەش دەپۆشن، لە یەكەم ڕۆژی پرسەكەدا، كەسانی نزیكی مردووەكە لە پرسەكە كۆ دەبنەوە و دڵنەوایی خانەوادەكەی دەكەن، بەڵام بەڕێوەچوونی پرسە لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێك و لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە جیاوازی هەیە، بە تایبەتی لەناو ئافرەتاندا، بۆیە لەو ڕاپۆرتەدا باسی بەڕێوەچوونی پرسە، بە تایبەتی لە هەولێر دەكەین.
لە یەكێك لە كۆڵانەكانی شار،خێوەتێكی گەورە هەڵدرابوون و كۆمەڵێ ژن دانیشتبوون و چەند ژنێك لە لای سەرێ، بە لەچكی سپی دانیشتبوون و جار و بار داوایان لە ئامادەبووانی پرسەكە دەكرد كە فاتیحە بۆ مردووەكە بخوێنن، دەستە دەستە ئافرەتانی تر بە جلی ڕەش وعەبای ڕەشەوە،وەژوور دەكەوتن.
بەهەر حاڵ، لای ئافرەتێك دانیشتم، دیار بوو زۆر بە پەرۆش بوو، جار جارە بە لەچكەكەی فرمێسكەكانی دەسڕییەوە، بە ئەسپایی پێمگوت: "بۆ خۆتان سەلامەت بن، ئاخیری خەمانە ئینشائەڵڵا . ژنەكە بە دەنگێكی نووساوەوە گوتی: "ئەوە ناسیاومانن".
لێم پرسی ئەدی بۆ وا بە كووڵ دەگری؟ گوتی: "مێردەكەم ساڵێكە مردووە و بۆیە هەر پرسەیەك دەبێت، منیش دێم بۆ مردووەكە و باوكی منداڵەكانیشم دەگریم" .
لە پڕ گوێم لەگەڵ دەنگی (دەف) بوو، بۆیە ئەوەیش بووە جیگەی پرسیار كە بۆچی لەناو پرسەدا دەف لێ دەدرێ ؟
دوو ئافرەت لە ناو پرسەكەدا پێدەكەنین، دوای ئەوەی لێیان نزیك بوومەوە، لە یەكێكیانم پرسی ئەوە بەچی پێدەكەنن؟ گوتیان: "بەو دەفلێدانە، بووەتە مۆدێل و چاولێكەری".
ئافرەتێكی تر گلەیی لە نەزانینی دانیشتنی ئافرەتان كرد و گوتی: "تەماشاكە بزانە چۆن دانیشتوون، بڕوا بكە لە هەندێك پرسەدا خەریكە دەخنكێم، هەندێ جار سێ تا چوار جار دەچم بۆ پرسە، تا خاوەن پرسەكە ببینم و سەرەخۆشی لێ بكەم".
ئافرەتێكی دیكە بە جلێكی ڕێك و خاوێنەوە هاتە نێو پرسەكەوە و لە تەنیشتم دانیشت، بۆن عەترێكی زۆر خۆشی لێ دەهات و بە (فاتمە) بانگیان دەكرد، گوتی: "لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێ ژن، هەندێ ژن دێن بۆ پرسە، لەبەر بۆگەن ناتوانی لێیانەوە نزیك بیتەوە، جا لە هەمووی خراپتر ماچیشت دەكەن. پارساڵ برایەكم مرد، ئەوەی دەهات ماچی دەكردم، دوای تەواوبوونی پرسەكە، هەموو دەموچاوم ببووە زیپكە و پەڵە".
ئافرەتێكی تر بەناوی (حەسیبە) قسەكەی لێ وەرگرتەوە و گوتی: "لە هەموو پرسەیەك دەبێ تووند دەمولووتم بگرم، هێندە دێنە نزیك و قسە دەكەن، لەبەر بۆنی هەناسە،خەڵكە ناتوانێ هەناسەیش هەڵكێشی، ڕەنگە هەندێك كەس نەخۆشیی هەناسەی هەبێ، بە ڕاستی زۆر شتێكی ناشرینە".
ئافرەتێكی دیكە لەناو پرسەكە بە مامۆستا (بەفرین) خۆی پێ ناساندم و پێمگوت كە بۆ ئامادەكرنی ڕاپۆرتێك هاتوومەتە نێو پرسەكەوە تاوەكوو بزانم لەم شاردا و لە نێو ئافرەتاندا، پرسە چۆن بەڕێوە دەچێت، ئیتر ئەویش چەند قسەیەكی هەبوو، بۆیە پێی گوتم : "هیوادارم ئەوەیش بنووسی كاتێك ئێمەی ئافرەتان دەچین بۆ پرسەیەك، لەبەر قسە و باسی خۆمان، خاوەن پرسەمان لەبیر نامێنێت". ئەو بەچاو ئاماژەی بۆچەند ژنێك كرد كە قسەیان دەكرد و گوتی: "ئەو ئافرەتانە باسی خەسوو و هەوێداری و مۆدێلی جلوبەرگ دەكەن، هەر ژنێك بێتە پرسە و تۆزێ بیناسن، بانگی دەكەن و ماچی دەكەن و دەست دەكەن بە قسەكردن، بڕوا بكە ئەوە سێ چایی بخۆنەوە و هەر گلەییش دەكەن".
لە كۆتاییدا پیرە ژنێكی دیكە بەناوی (گوڵە)، لە ڕابردوو دوا و گوتی: "جاران كە كەسێك دەمرد، خاوەن مردووەكە خۆی دەكوشت هێندەی لەخۆی بدات و سەری دەخستە ناو قوڕەوە، بەڵام ئێستا باشە خەڵك كەمتر لەخۆ دەدەن، تەنیا عادەتێكی ناشیرین لە ناو پرسەكاندا بڵاو بووەتەوە، ئەویش زۆر پێكەنین و قسەكردنە".
هه وليربؤست


لهسهر هێڵ نییه







دهستت خۆشبێت بهرێزم بۆ ئهم بابهته
هیوای بهردهوامیت بۆ دهخوازم
ههر بژیت

لهسهر هێڵ نییه






دةست خؤش بةريز
لهسهر هێڵ نییه





ده ستت خۆش کاک دڵدار به خواراسته که ی هه موی وایه


لهسهر هێڵ نییه









سوباستان ئه كه م هاورييان سه ركه وتوبن
لهسهر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت كاك دلدار ئةوةى كة بةريزت نووسيوتة هةموو راستة

لهسهر هێڵ نییه
ههههههههه
دهستت خۆش بێت من نهچومهته تهعزی تا ئێستا بهڵام که ئهم بابهتهتم خوێندهوه
ههستی پێ ئهکهم و دێته بهر چاوم
دهستت خۆش بێت سهرکهوتو بییت
کاتت شاد

لهسهر هێڵ نییه
sarkaw tww beet dast xosh bet geanakam


لهسهر هێڵ نییه









والله بيكومان راسته هاورييان سه ركه وتوبن كوله كان
لهسهر هێڵ نییه