.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






هاوڕێ خالید
شیرین ته‌مه‌نى(37) ساڵه‌و تائێستا شووى نه‌كردووه، وه‌كو خۆی وتی چه‌ندین داواكاریی هه‌بووه، به‌لام هه‌موو ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ره‌تكراونه‌ته‌وه‌و رێگریی له‌شووكردنی كراوه.
ئه‌گه‌ر قسه نه‌كه‌م دڵم ده‌ته‌قێ
سه‌ره‌تا وتی: لێت ناشارمه‌وه ئه‌گه‌ر جارجاره لای كه‌سێكی وه‌كو تۆ داخى دڵى خۆم هه‌ڵنه‌ڕێژم و قسه نه‌كه‌م ئه‌وا دڵم ده‌ته‌قێت، دواتر وتی: من و برایه‌كی كه‌مئه‌ندامم و باوكێكی پیرم له‌خانوویه‌كدا به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، من خزمه‌تى هه‌ردووكیان ده‌كه‌م.
باوكم داواكارییه‌كانم ره‌تده‌كاته‌وه
ئه‌و هێنده دڵى پڕ بوو هه‌ر پرسیارێكم لێده‌كرد به‌بىَ ترس ء دوودڵى راسته‌وخۆ وه‌لامیده‌دایه‌وه‌و وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانم له‌لایه‌ن باوكمه‌وه ره‌تكرایه‌وه ئێستا داواكاریشم كه‌م بۆته‌وه یان هه‌ر نه‌ماوه، چونكه باوكم ته‌نیا به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌یان ناوه‌ستێت، به‌ڵكو ده‌گه‌یشته هه‌ر كه‌سێكیش ده‌یوت تاخۆم مابێتم ئه‌م كچه‌م ناده‌مه شوو، چونكه كه‌س نی‌یه دوای ئه‌و به‌خێوم بكات، بۆیه ئێستاش ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت بێته داوام، ئه‌وا نایه‌ته پێش و په‌شیمان ده‌بێته‌وه، چونكه ده‌زانێت باوكم ره‌فزی ده‌كات و من به‌شوو نادات.
پێمده‌ڵێ ده‌بێ به‌خێوم بكه‌ی!
به‌گریانه‌وه وتی: باوكم پێمده‌ڵێت من تۆم تائێره هێناوه‌و به‌خێوم كردووی، ده‌بێ تۆش تامردن من به‌خێو بكه‌ی، ئیتر ئه‌و نازانێت به‌و كار‌و بڕیاره‌ی من ده‌كوژێت.
به‌ده‌م هه‌ڵكێشانى هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵه‌وه كه كۆڵێك مه‌راق ء ئاخى هێنایه ده‌ره‌وه‌و درێژه‌ى به‌قسه‌كانیداو وتى: له‌سه‌ره‌تادا خزم ء كه‌سوكاره‌كانم به‌باوكمیان ده‌وت كه نابێت ئه‌و كچه وا لێبكه‌یت ء ژیانى به‌فیڕۆ بده‌یت و ده‌یانوت ئه‌ویش پێویستى به‌ژیانێكى نوێ هه‌یه‌و ناشكرێت هه‌تاهه‌تایه وا بژى، پێشیانده‌وت ئه‌گه‌ر تۆ بمرى ئه‌و به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌و چی بكات، كه‌چی باوكم قسه‌ى كه‌س نه‌ده‌چوو به‌گوێیداء هه‌ر سوور بوو له‌سه‌ر برٍِیاره‌كه‌ى خۆى.
له‌ژیانی خۆم بێزارم
درێژه‌ى به‌قسه‌كانیداو وتی: رۆژێكیان ته‌واو له‌ژیانى خۆم بێزار بووم و بڕیارمدا له‌و باره‌یه‌وه قسه له‌گه‌ڵ باوكمدا بكه‌م و پێی بڵێم كه چیتر داواكاره‌كانم ره‌فز نه‌كات و له‌هیچ و خۆڕایی به‌ڕێیان نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی منیش بۆ خۆم شوو بكه‌م و بچمه ماڵ و حاڵی خۆم و وتم: باوكه گیان تاماوم به‌خێوت ده‌كه‌م ء خه‌مى ئه‌وه‌ت نه‌بێت هه‌رگیز جێت ناهێڵم، بۆیه ئه‌گه‌ر شووش بكه‌م، ئه‌وا یه‌كه‌م مه‌رجم بۆ ئه‌و كوڕه‌ى كه دێته داوام ئه‌وه ده‌بێت كه بێته ماڵمان و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بژى بۆ ئه‌وه‌ى ئاگام له‌تۆو له‌براكه‌شم بێت، كه‌چی باوكم به‌م قسه‌یه‌م زۆر تووڕه بوو به‌گۆچانه‌كه‌ى كه‌وته گیانم و لێیدام و پێیوتم: هه‌ر ئه‌وه‌مان مابوو خه‌ڵكى پێمان بڵێت زاواى هێناوه‌ته لاى خۆى و له‌سه‌ر ماڵ دایناوه، ئه‌وه‌ى كه وتت گوێم لێی نه‌بێته‌وه، چونكه من بۆ ئه‌وه تۆم هێناوه‌ته بوون تامن به‌خێو بكه‌ی؟
دیاره چاره‌نووس و به‌ختم وایه
ئێستا شیرین به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌ی باوكییه‌وه چاره‌نووسێكى نادیار چاوه‌ڕێى ده‌كات و وتی: ئه‌گه‌ر باوكم له‌گه‌ڵیشم خراپ بێت، به‌لام ناتوانم رقم لێی بێت ء بچووكترین كه‌مته‌رخه‌می له‌به‌رامبه‌ردا بكه‌م، چونكه هه‌رچیه‌ك بێت ئه‌و هه‌ر باوكمه، جگه له‌مه‌ش دیاره چاره‌نووس ء به‌ختى من وایه، دڵنیاشم كه رۆژێك له‌ڕۆژان بۆی روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و كاره‌ى ئه‌و كردوویه‌تی هه‌ڵه بووه‌و ویژدانى ئازاری ده‌دات، بۆیه ئومێده‌وارم هیچ باوكێك هه‌ڵسوكه‌وتی به‌رامبه‌ر به‌كچه‌كه‌ى وه‌كو باوكی من نه‌بێت.
sarchawa: knwe
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش به‌راستی چیرۆکێکی زۆر کاریگه‌ره
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




das xosh bahiway sar kawten
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






dast xosh nwa gian sarkawtw byt
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







دةستت خؤش بيت nwa كيان سةركةوتووبى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
rasta bawk na penws na wsha na hast natwaneet tawaw kare penasa beet bo bawk ballam saera katek mnal gawra akan aean kana dardaste xoeanw la zorek labashakane zhean bebashe adakan ama chea morke bawkaeatean halgrtwaw naheln hast ba gawra bwne xoman bkaenboea zor kat tekalaw bwnw xwendnawaw lanaw komalgada pewesta ta bbena kaseke komalaetew 7azw awatakane nawakane dwae xoman na kwzhen wak xoman leman zawt kra ba ema la nawakane dwae xomane zawt nakaen ae ema ba prseen mnalman bocheea?????????????????????????


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet her sarkawtu bit
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dastt ewash xosh bet hawrean
supas bo paeamakantan
supas bo wttakant barez daryan_1987
wttakant zor rasttn
sarkaw tw bin
har bzhin
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه