.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






"موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له ساڵی 1983 (پووشپه‌ڕی 1362) له شارستانی بۆكان هاته
دونیا. له ساڵی 1998 واته (1377) له سه‌ر شاخه‌كانی به‌رده‌زه‌رد و ته‌ره‌غه و كێوه‌كانی
ده‌وروبه‌ری بۆكان ده‌ستی به چالاكیی خۆی له بواری وه‌رزشی شاخه‌وانی كرد. هه‌ر له ته‌مه‌نی مێرمنداڵیدا توانی بچێته سه‌ر لووتكه‌ی زۆربه‌ی شاخه به‌رزه‌كانی وڵاتی ئێران، له‌وانه: ده‌ماوه‌ند، سه‌به‌لان، عه‌له‌م كووه و چه‌ندین شاخی به‌رزی دیكه.
ئاشنابوونی "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له گه‌ڵ شاخه‌وانی به‌ناوبانگ و بلیمه‌تی كوردستان
و ئێران و جیهان "محه‌مه‌د ئه‌وراز" ده‌ستپێكێكی دیكه بوو، بۆی. به‌و شێوه‌یه‌ی كه هێشتا ته‌مه‌نی 18 ساڵیی ته‌واو نه‌كردبوو، له ساڵی 2001 واته (1380) بووه ئه‌ندامی یانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی وڵاتی ئێران.
هونه‌رپه‌ژووه" له ساڵی 2002 (1381) له گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی ئێران چووه
سه‌ر لووتكه‌ی شاخی "لۆتسه" به به‌رزایی (8516 مه‌تر) كه چواره‌مین لووتكه‌ی به‌رزی جیهانه له هیمالیای وڵاتی نیپال. موقبیل له لایه‌نی رێژه‌ی ته‌مه‌نه‌وه وه‌كوو گه‌نجترین شاخه‌وانێك كه چۆته سه‌ر ئه‌م لووتكه‌یه ریكۆردێكی تازه‌ی له ئاستی جیهاندا به ناوی خۆی تۆمار كرد و نازناوی لاوترین شاخه‌وانی فاتحی لۆتسهی له جیهاندا پێبه‌خشرا.
موقبیل هونه‌رپه‌ژووه ساڵی 2003 (1382) له گه‌ڵ "محه‌مه‌د ئه‌وراز"ی نه‌مر كه خاوه‌نی چه‌ندین مه‌دالیای گرینگی جیهانی بوو، هه‌روه‌ها گه‌لێك بڕوانامه‌ی پسپۆرانه و شانازی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنابوو، له میانه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ لووتكه‌ی "گاشێربرۆمی یه‌ك" به به‌رزایی (8068 مه‌تر) له هیمالیای وڵاتی پاكستان كه یازده‌یه‌مین لووته‌كه‌ی به‌رزی جیهانه، له به‌رزایی 7900 مه‌تری له مه‌ودایه‌ك كه ته‌نیا 160 مه‌تریان بۆ لووتكه مابوو، به هۆی هاتنه خوارێی باڕنی به‌فر هه‌تا به‌رزایی 7300 مه‌تری كه‌وتنه خوارێی و هه‌ر دووكیان به سه‌ختی بریندار بوون.
له‌م به‌رنامه‌یه‌دا "محه‌مه‌د ئه‌وراز" كاپیتانی یانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی ئێران بوو،
موقبیل شاخه‌وانی هاوڕێی و هاوتهنافی ئه‌و بوو. به داخه‌وه ئه‌وراز 20 رۆژ دوای ئه‌م
كاره‌ساته له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فا له شاری ئیسلام ئاباد له وڵاتی پاكستان كۆچی دوایی كرد. پاشان ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه بۆ ئێران و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له جه‌ماوه‌ری كوردستان و ئێران له سه‌ر كێوی سوڵتان یه‌عقووب له شاری نه‌غه‌ده به خاك سپێردرا.
به‌ڵام دواتر موقبیل هه‌ر كه باری ته‌ندروستی باشتر بوو، رێگاكه‌ی ئه‌ورازی درێژه پێدا. هاوینی ساڵی 2004 له وڵاتی پاكستان دوای هه‌وڵدان بۆ سه‌ركه‌وتن به سه‌ر لووتكه‌ی به‌رزی شاخی "دیران پیك" به به‌رزایی 7260 مه‌تر، دوای یه‌ك مانگ چالاكی به سه‌ر لووتكه‌ی شاخی "ئیسپانتیك" به به‌رزایی 7035 مه‌تر سه‌ركه‌وت. هه‌روه‌ها ساڵی 2005 وه‌كوو راهێنه‌ری یانه‌ی شاخه‌وانی لاوانی وڵاتی ئێران چیای "ئارارات"ی له وڵاتی
توركیا فه‌تح كرد.
هاوینی ساڵی 2007 له پۆستی راوێژكاری سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی ئێران به مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر لووتكه‌ی "برۆدپیك" چوونه وڵاتی پاكستان كه دوای دوو مانگ هه‌وڵ و چالاكیی تا به‌رزایی 7100 مه‌تری ئه‌م شاخه سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام بارودۆخی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه یانه‌كه تا لووتكه سه‌رنه‌كه‌وێت.
موقبیل هونه‌رپه‌ژووه خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی راهێنه‌ری "شاخه‌وانی" و "سه‌هۆڵ و به‌فر" بوو. بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی فه‌رمی گروپی شاخه‌وانی سامره‌ندی شاری نه‌غه‌ده بوو. هه‌روه‌ها له مانگی ره‌زبه‌ری 2007 وه‌كوو سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م گروپه هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و له شاره‌كانی: مه‌هاباد، بۆكان، دیوانده‌ره، سه‌قز، پیرانشار و شنۆ چه‌ندین خولی فێركاری له بواره‌كانی "شاخه‌وانی" و "سه‌هۆڵ و به‌فر" بۆ شاخه‌وانانی ئه‌م شارانه به‌ڕێوه‌برد.
بێجگه له‌مانه‌ش له ساڵانی رابردوودا وه‌كوو كاری شاخه‌وانی و سهخرهوانی له گه‌ڵ گروپه‌كانی شاخه‌وانی شاره‌كانی: بۆكان و مه‌هاباد و نه‌غه‌ده كار و چالاكی ده‌كرد.
ئه‌م شاخه‌وانه ناوداره كه خاوه‌نی نازناوی گه‌نجترین شاخه‌وانی جیهان و ئه‌ندام و راهێنه‌ر و كاپیتانی یانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی شاخه‌وانی وڵاتی ئێران بوو، له كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 6ی نۆڤێمبری 2007 رێكه‌وتی (15ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386) له سه‌ر دیواره‌ی شاخی "به‌رده زه‌رد" له 5 كیلۆمه‌تری باشووری رۆژئاوای شاری بۆكان له گه‌ل َتیمێكی 10 كه‌سی له شاخه‌وانانی لاوی ئه‌م شاره خه‌ریكی كاری راهێنان و پرۆڤه‌ی سهخرهوانی بوو كه له به‌رزایی 5 مه‌ترییه‌وه كه‌وته خوارێ.
"موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" دوای ئه‌وه‌ی كه 9 رۆژ له حاڵی بێهۆشی ته‌واودا بوو، له كاتژمێر 1ی شه‌وی پێنجشه‌ممه 15ی نۆڤێمبری 2007 رێكه‌وتی (24ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386) له ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی عارفیان له شاری ورمێ كۆچی دوایی كرد. مه‌نووچێهر جیهانی/ بۆكان ـ ته‌رمی پیرۆزی شاخه‌وانی ناوداری كوردستان و ئێران و جیهان "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له ئامێزی كێوی به‌رده‌زه‌ردی بۆكان بۆ هه‌میشه ئارامی گرت.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی دهنگوباسی په‌یامنێر، رۆژی هه‌ینی رابردوو ته‌واوی دوكانه‌كان و بازاڕی بۆكان داخرا و جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆر له دانیشتووانی شارستانی بۆكان و ده‌وروبه‌ری و وه‌رزشوانان و خه‌ڵكی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاخه‌وانانی ناوداری وڵاتی ئێران له رێوڕه‌سمی به‌ڕێكردن و به خاك سپاردنی ته‌رمی شاخه‌وانی لاوی كوردستان و ئێران و جیهان "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" به‌شداریان كرد.
به پێی به‌رنامه‌كانی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمه‌كه، له كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی 16ی نۆڤێمبری 2007 رێكه‌وتی (25ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386) رێوڕه‌سمی ته‌شییع و به‌ڕێكردنی ته‌رمی پیرۆزی لاوترین شاخه‌وانی جیهان "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه"، له نێو كۆڵانه‌كان و شه‌قامه‌كانی شارستانی بۆكان به‌ڕێوه‌چوو كه ده‌یان هه‌زار كه‌س تیایدا ئاماده‌بوون و دواتر له‌سه‌ر كێوی به‌رده‌زه‌ردی بۆكان به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا و له ئامێزی ئه‌م كێوه‌دا كه هه‌ر له‌وێش كه‌وتبووه خوارێ بۆ هه‌میشه ئارامی گرت.
له‌م رۆژه‌دا كه له مێژووی شاری بۆكان رۆژێكی كه‌م وێنه بوو، بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رپه‌ژووه سه‌باره‌ت به به‌شداری كردن و قه‌درناسی و رێزگرتن له پله و پایه‌ی لاوترین شاخه‌وانی جیهان، ئه‌و په‌ڕی رێز و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی شاری بۆكان و ده‌وروبه‌ر و وه‌رزشوانانی شاره‌كانی ئێران و سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه كرد.
له‌م رێوڕه‌سمه‌دا په‌یامی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا "ره‌حیم قوربانی" له لایه‌ن فه‌رمانداری بۆكان خوێندرایه‌وه. ئینجا "مه‌حمود شوعاعی" سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی شاخه‌وانی ئێران سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وه‌رزشی شاخه‌وانی و رۆڵی كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتنه‌كانی "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه" له‌م بواره‌دا هاته ئاخاوتن.
هه‌روه‌ها "ئه‌نوه‌ر حه‌بیب زاده" نوێنه‌ری خه‌ڵكی ناوچه‌ی بۆكان له په‌رله‌مانی ئێران، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئاماده‌بووان كرد كه له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه‌یدا به توانا و لێهاتوویی و پێگه‌ی "موقبیل هونه‌رپه‌ژووه". هه‌روه‌ها له ده‌ستدانی ئه‌م شاخه‌وانه‌ی بۆ گه‌لی كورد و كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی ئێران به كاره‌ساتێكی نه‌ته‌وایه‌تی زانی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه




381
له‌سه‌ر هێڵ نییه