❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهينييه كانى زيان رونالدينو له به رشه لونه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-20 22:33:26

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نهينييه كانى زيان رونالدينو له به رشه لونه

ئه‌سته‌مه‌ باوه‌ڕ به‌وه‌ بكرێت ڕۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و خاوه‌نی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان له‌دوو ساڵی له‌سه‌ریه‌ك و ئه‌ستێره‌ی دیارو به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، له‌یاریكردن بێ به‌شبكرێت و له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و یانه‌یه‌ دوربخرێته‌وه‌ كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌می نازناوه‌كانی دوو ساڵی پێشووی بووه‌، چونكه‌ ئه‌م یاریزانه‌ به‌توانایه‌ به‌بڕبڕه‌ی پشتی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ناسراوه‌و له‌ساتی نه‌بونی له‌پێكهاته‌ی یانه‌كه‌دا جگه‌له‌وه‌ی ته‌واوی یاریزانان و جه‌ماوه‌رو هانده‌رانی بێ هیوا كردووه‌، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌شی له‌سه‌ركه‌وتن بێ به‌شكردووه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بونی له‌یاریگاكاندا گڕوتێنێكی به‌خشیوه‌ته‌ یاریزانان و یانه‌كه‌شی له‌سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ركردووه‌.
له‌وه‌ش گرنگتر كه‌ئه‌سته‌مه‌ باوه‌ڕ به‌بونی بكرێت، كۆتایی هاتنی چیرۆكی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ناوبانگه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ده‌ستبه‌رداربون و فرۆشتنی به‌یانه‌ی میلانی ئیتاڵی، ئه‌و یانه‌یه‌ی كه‌ساڵانێكی درێژ خه‌ونی به‌كڕینی ڕۆناڵدینیۆوه‌ ده‌بینی و له‌پێناوی په‌لكێشكردنیدا ده‌یان جار نوێنه‌ری ده‌نارده‌ به‌رشه‌لۆنه‌ تا به‌برپرسانی یانه‌كه‌ ڕازی بكات ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ به‌توانایه‌ بێت، كه‌چی له‌پڕ هاوكێشه‌كه‌ گۆڕاو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا له‌كۆڵ ئه‌و یاریزانه‌ به‌توانایه‌ بێته‌وه‌و به‌هه‌ر نرخێك بێت بیداته‌ یانه‌ی میلان.
زه‌مه‌نی زێڕینی ڕۆناڵدینیۆ له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایی هات و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر هاوكێشه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات، كاتێێك ئه‌م یاریزانه‌ به‌توانایه‌ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ كرد، هه‌مووان پێیان وابووهیچ گۆڕانكاریه‌ك له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌دا ڕونادات و هه‌روه‌ك چۆن بۆ یانه‌ی "پاریس سان جێرمان"ی فه‌ره‌نسی یاریكردووه‌ به‌وشێوه‌یه‌ش بۆ ئه‌م یانه‌یه‌ یاری ده‌كات و ئه‌سته‌مه‌ بتوانێت به‌زویی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ نوێیه‌كه‌ی بگونجێنێت، به‌لام پێجه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ یاریزانی ناوبراو توانی له‌یه‌كه‌مین وه‌رزی یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكات و جگه‌له‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی تۆماركردنی زۆربه‌ی گۆڵه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ بوو، توانی له‌كۆی 47 یاری 21 گۆڵ تۆماربكات.
ڕۆناڵدینیۆ له‌وه‌رزی یه‌كه‌می یاریكردنیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ئه‌وانه‌ كرد كه‌پێیان وابوو به‌رشه‌لۆنه‌ كارێكی هه‌ڵه‌ی كردووه‌ ئه‌و یاریزانه‌ی په‌لكێشی ڕیزه‌كانی كردووه‌، ئه‌و توانی به‌سیحرو هونه‌ره‌كانی له‌نێو یاریگادا سه‌رنجی هه‌موو لایه‌ك به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت و بونی خۆی له‌پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ بسه‌لمێنێت.
وه‌رزی دووه‌می ڕۆناڵدینیۆ له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ته‌واو سه‌رسوڕهێنه‌ربوو، توانی كارێكی وابكات خودی خۆی و یانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ لوتكه‌، به‌تایبه‌ت كاتێك ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی وه‌ك هێرشبه‌رێكی نوێ په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ كرد، لێره‌وه‌ رۆِناڵدینیۆ توانی به‌ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ ئیتۆ بگونجێنێت و دووانه‌یه‌كی به‌هێزی هێڵی پێشه‌وه‌ دروست بكه‌ن.
له‌و وه‌رزه‌دا ڕۆناڵدینیۆ توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی جامی خولی لالیگا به‌رزبكاته‌وه‌و یه‌كه‌مین نازناو بۆ یانه‌كه‌ی تۆماربكات و مێژوویه‌كی زێڕین بۆ خۆشی تۆماربكات، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر وه‌رزی سێهه‌می یاریكردنی بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كاتێك توانی به‌لێهاتوویی و سیحرو هونه‌ره‌كانی خۆی هه‌ردوو نازناوی خولی لالیگاو یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان به‌ده‌ستبێنێت و یانه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته‌ لوتكه‌، ڕۆناڵدینیۆ توانی له‌و وه‌رزه‌دا ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش بكات و له‌كۆی 4 یاری 26 گۆڵ تۆماربكات و یارمه‌تیده‌ربێت له‌تۆماركردنی 19 گۆڵ.
ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو ڕوبدات له‌وه‌رزی چواره‌می یاریكردنی ڕۆناڵدینیۆدا ڕویدا، ئه‌م یاریزانه‌ له‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو، زۆرجاریش له‌كورسی یه‌ده‌گ ده‌بینرا، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و پێكانه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كانه‌ ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ كه‌ به‌رۆكی ئه‌و یاریزانه‌ی ده‌گرت، بۆیه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ وه‌رزێكی شوم دانرا بۆ ڕۆناڵدینیۆ چونكه‌ نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هیچ نازناوێك به‌ده‌ستبێنێت.
خراپترین و شومترین و نه‌هامه‌ترین وه‌رزێك كه‌ ڕۆناڵدینیۆ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌سه‌ری بردبێت، وه‌رزی ڕابردوو بوو، چونكه‌ یاریزانی ناوبراو له‌زۆربه‌ی یاریه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ بێ به‌شكراو زو زوو ناوی له‌پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌دا ده‌سڕایه‌وه‌و به‌بیانوی جۆراجۆر یاری پێنه‌ده‌كرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هۆكاری یارینه‌كردنی یاریزانی ناوبراویان بۆ ئه‌و پێكانانه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌دوچاری ده‌هات، به‌لام زۆربه‌ی چاودێران و شاره‌زایانی بواری وه‌رزشی هۆكار گه‌لێك باس ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ كه‌له‌پشت یارینه‌كردنی ڕۆناڵدینیۆ له‌م وه‌رزه‌دا گه‌لێك هۆكار خۆی مه‌لاس داوه‌.
زۆربه‌ی یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ چ له‌خولی ناوخۆ یان خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌بێ ئاماده‌بونی ڕۆناڵدینیۆ ئه‌نجامدراوه‌، ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ش هه‌ر جاره‌ی به‌پاساوێك نه‌بونی ڕۆناڵدینیۆیان ده‌خسته‌ڕوو، كه‌گرنگترینیان پاساوی پێكان و نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ری دوچار بوون به‌پێكان بوو، به‌لام پێجه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ جار جار ڕیكاردی ڕاهێنه‌ر هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی به‌شدارینه‌كردنی ڕۆناڵدینیۆی ئاشكراده‌كردو ده‌یدایه‌ به‌رگوێی ڕۆژنامه‌وانان.
ڕیكارد كه‌له‌سالانی ڕابردودا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به‌م یاریزانه‌ ده‌به‌ست، به‌پێجه‌وانه‌وه‌ له‌وه‌رزی ئه‌مساڵدا زۆربه‌ی كات ڕۆناڵدینیۆی له‌كورسی یه‌ده‌گ داده‌نیشاند، هه‌ربۆیه‌ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌نوسان و جه‌ماوه‌رو هانده‌رانی یانه‌كه‌ ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ده‌كردو به‌خه‌مساردو كه‌مته‌رخه‌میان له‌قه‌ڵه‌مده‌دا، بۆیه‌ ئه‌ویش به‌ناچاری په‌نای ده‌برده‌ به‌ر ڕاستیه‌كان و هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شدارینه‌كردنی ڕۆناڵدینیۆی ئاشكرا ده‌كرد.
ڕیكارد له‌یه‌كێك له‌لێدوانه‌كانیدا ئاماژه‌ به‌ڕاسته‌یه‌ك ده‌كات و ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی به‌شدارینه‌كردنی ڕۆناڵدینیۆ له‌زۆربه‌ی یاریه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می خۆی و ئاماده‌نه‌بون و دواكه‌وتنی له‌ڕاهێنانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌، له‌و لێدوانه‌یدا ڕیكارد ده‌ڵێت "زۆر جار ڕۆناڵدینیۆ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ی ڕاهێنانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ نه‌ده‌بوو، ئه‌و به‌هۆی مانه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌و له‌باڕو ڕیستۆرانته‌كان و ڕابواردنی بێ سنور، له‌ڕاهێنانه‌كانی دواده‌كه‌وت، هه‌ربۆیه‌ ئاستی وه‌ك پێویست ده‌رنه‌ده‌كه‌وت و به‌شێوه‌یه‌كی كت و پڕ نمایشه‌ سیحریه‌كانی وه‌ستان و وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌نێو یاریگادا بونی نه‌بێت ده‌رده‌كه‌وت، بۆیه‌ به‌ناچاری په‌نامان ده‌برده‌ به‌ر سزادانی تا واز له‌و خووه‌ی بهێنێت.
ڕیكارد ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌و پاساوانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی ڕۆناڵدینیۆ بلاوده‌كرانه‌وه‌، به‌ناچاری په‌نای بۆ ده‌برا چونكه‌ به‌وته‌ی ئه‌و نه‌ده‌كرا هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی باسبكرێت هه‌ربۆیه‌ زۆر جار به‌پاساوی دوچار بوون به‌پێكان وه‌لامی ڕۆژنامه‌نوسان ده‌درایه‌وه‌ كه‌له‌باره‌ی ئاماده‌نه‌بونی ڕۆناڵدینیۆوه‌ ئاڕاسته‌مان ده‌كرا.
له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌و یاداشته‌یه‌ كه‌ "لویس فرناندێز"ی ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی "پاری سان جێرمان"ی فه‌ره‌نسی له‌دوتوێی كتێبكدا بلاویكردۆته‌وه‌و به‌شێكی له‌باره‌ی ڕۆناڵدینۆوه‌ ته‌رخانكردووه‌، به‌وپێیه‌ی لویس له‌وده‌مه‌ی ڕۆناڵدینیۆ یاریزانی پاریس سان جێرمان بووه‌ ئم ڕاهێنه‌ری بووه‌، له‌به‌شێكی یاداشته‌كه‌یدا باس له‌ژیانی ڕۆناڵدینیۆ ده‌كات كاتێك له‌فه‌ره‌نسا بووه‌ شه‌وان له‌باڕه‌كانی پاریس له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریدا ڕایواردووه‌و هه‌میشه‌ به‌و جۆره‌ كارانه‌وه‌ خه‌ریك بووه‌، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه‌هه‌میشه‌ ڕۆناڵدینیۆ له‌ژوره‌كه‌ی خۆیدا ئافره‌تی له‌گه‌ڵ بووه‌و زیاد له‌پێویست ڕایبواردووه‌.
له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌یدا فرناندێز باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌دابه‌زینی ئاستی ڕۆناڵدینیۆ په‌یوه‌ندی به‌هیچ شتێكی تره‌وه‌ نیه‌، به‌پێجه‌وانه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌و كارانه‌ی كه‌ئه‌نجامیداوه‌، چونكه‌ به‌ ووته‌ی ئه‌و ڕۆناڵدینیۆ هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئافره‌ت له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه‌و زیاد له‌ڕاده‌ی پێویست ئاره‌زووه‌كانی به‌تاڵ كردۆته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌:
، ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-20 22:56:21

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: نهينييه كانى زيان رونالدينو له به رشه لونه

حةيف رؤنالدينؤ واى ليهات كاكه ئةوةيه دةليت
خوا نانى بداته فةقير له قوركى كير دةبيت بؤيه
مةرجى سةركةوتنى ياريزان له خؤبايى نةبوونه
دةست خؤش بيت بابةتيكى جوانه

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-21 12:53:12

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: نهينييه كانى زيان رونالدينو له به رشه لونه

ئه‌وه‌ی به‌رز بفرێت نزم ئه‌نیشێته‌وه‌..ده‌ستت خۆش بێت بۆ بابه‌ته‌که‌ت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-22 12:30:11

zargata 93
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-04
دواترین سه‌ردان: 2013-04-19
په‌یامه‌كان: 288
WindowsXPMSIE

Re: نهينييه كانى زيان رونالدينو له به رشه لونه

dast xosh sarkawtw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-23 10:18:26

arya91
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-09
دواترین سه‌ردان: 2009-09-24
په‌یامه‌كان: 46
WindowsXPSafari

Re: نهينييه كانى زيان رونالدينو له به رشه لونه

dast xosh shkar

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net