❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هیگڵ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-21 09:02:16

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

هیگڵ

(جۆن ولیه‌م فریدریش هیگڵ‌ Georg Wilhelm Friedrich Hegel) له‌شاری‌ شتودگارد له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی‌ 1770دا له‌دایكبووه‌، له‌ هه‌ژده‌ساڵیدا له‌شاری‌ (تیۆبینگن) ده‌ستی‌ به‌خوێندنی‌ (تیۆیلۆژی‌) كردووه‌، پاشان له‌شاری‌ جینادا بووه‌ به‌ مامۆستای‌ زانكۆ و له‌گه‌ڵ‌ شخیللینگدا كاریكردووه‌، له‌و كاته‌دا رۆمانسییت له‌ترۆپكیدا بووه‌ پاشان له‌شاری‌ هایدلبێرگ كه‌ سه‌نته‌ری‌ رۆمانسیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ ئه‌ڵمانیایه‌ بووه‌ به‌ پرۆفیسۆر، له‌و كاته‌دا به‌رلین بووه‌ته‌ چه‌قی‌ بیری‌ ئه‌ڵمانی‌, ساڵی‌ 1831دا كۆچی‌ دواییكردووه‌.
هیگڵ‌ بزووتنه‌وه‌ فیكرییه‌ جیاوازه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ رۆمانسی‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌ و گه‌شه‌ی پێداون، به‌ڵام ڕه‌خنه‌یه‌كی‌ توند و تیژی‌ له‌ شیخللینگ و رۆمانییسه‌كانی‌ دیكه‌ گرتووه‌, ناوبراو خاوه‌نی‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی‌ پێیده‌وترێت فه‌لسه‌فه‌ی‌ هیگڵ‌ به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م میتۆدێكه‌ بۆ تێگه‌یشتنی‌ رێڕه‌وی‌ مێژوو، باس له‌مێژووی‌ مرۆڤایه‌تی‌ ده‌كات و هیچ شتێكمان ده‌رباره‌ی‌ (ناواخنی‌ بوونی‌ سروشت) پێناڵێت، به‌ڵكو فێرمان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی‌ چالاكانه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌, خاڵی‌ هاوبه‌شی‌ فه‌لسه‌فه‌كانی‌ پێشوو دۆزینه‌وه‌ی‌ پێوانه‌یه‌ك بووه‌ بۆ مه‌عریفه‌ی‌ مرۆڤ ، واته‌ تا چ رادده‌یه‌ك مرۆڤ ده‌توانێت له‌ جیهان تێبگات، به‌ڵام هیگڵ‌ ده‌ڵێت: بنچینه‌ی‌ مه‌عریفه‌ی‌ مرۆڤ له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ ده‌گۆڕێت، له‌به‌رئه‌وه‌ هیچ هه‌قیقه‌تێكی‌ هه‌تاهه‌تایی‌ بوونی‌ نییه‌, یان هیچ جۆره‌ ئه‌قڵیه‌تێكی‌ مۆدێرن بوونی‌ نییه‌، خودی‌ مێژوو ته‌نها خاڵێكی‌ پته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ فه‌یله‌سووف لێوه‌ی‌ ده‌ستپێبكات، چونكه‌ مێژوو وه‌كو رووبارێك وایه‌ پشت به‌ شێوه‌ی‌ رژان و جووڵه‌ی‌ ئاوه‌كه‌ ده‌به‌ستێت، له‌هه‌رشوێنێكه‌وه‌ سه‌یری‌ بكه‌یت چۆنیه‌تی‌ پێچكردنه‌وه‌ی‌ ئاوه‌كه‌ و جوڵه‌كه‌ی‌ دیاریده‌كات، واته‌ مێژووی‌ فه‌لسه‌فه‌ هه‌ركاته‌و بۆ سه‌رده‌می‌ خۆی‌ گونجاو بووه‌، به‌ڵام مه‌رج نییه‌ بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك راستبێت, به‌ڵكو له‌سه‌رده‌مێكه‌وه‌ بۆ سه‌ردمێكی‌ تر به‌پێی‌ بیركردنه‌وه‌ی‌ مرۆڤ گۆڕانی‌ به‌سه‌ردادێت .


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b9308f611a.gif


هیگڵ‌ وتویه‌تی‌: ئه‌قڵ‌ شتێكی‌ دینامیكیه‌ و پرۆسیسێكه‌ (هه‌قیقه‌تیش) خودی‌ ئه‌و پرۆسیسه‌یه‌، هیچ جۆره‌ پێوانه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خودی‌ ئه‌و پرۆسیه‌ مێژووییه‌دا كه‌ بتوانێت راستترین و ئاقڵترین شتمان بۆ دیاری‌ بكات نییه‌, هیچ فه‌یله‌سووفێك, یان بیرێك له‌بنچینه‌ی‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ دانابڕێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ شتی‌ نوێ‌ دێته‌ئاراوه‌ ئه‌قڵ‌ پێشكه‌وتووخوازه‌, واته‌ مه‌عریفه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ هه‌میشه‌ گه‌شه‌ده‌كات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چێت. هه‌روه‌ها وتویه‌تی‌: فیكری‌ جیهان به‌رده‌وام به‌ره‌و ئاگاییه‌كی‌ فراواتر سه‌باره‌ت به‌خۆی‌ گه‌شه‌ده‌كات، مێژوو به‌خه‌به‌ربوونه‌وه‌یه‌كی‌ هێواشی‌ فیكری‌ جیهانه‌ بۆ ئاگایی‌ خۆی‌، وه‌ك ده‌زانین جیهان له‌جێگه‌ی‌ خۆیدایه‌ به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی‌ كولتووری‌ مرۆڤ و پێشكه‌وتنیه‌وه‌ فیكری‌ جیهان زیاتر له‌تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ به‌ئاگا ده‌بێت, ئه‌وه‌ی‌ مێژووی‌ مرۆڤایه‌تی‌ بخوێنێته‌وه‌ له‌وه‌ دڵنیاده‌بێت كه‌ مه‌عریفه‌ له‌گه‌شه‌كردنی‌ به‌رده‌وامدایه‌ و مرۆڤایه‌تی‌ به‌ره‌و ئه‌قڵانیه‌ت و سه‌ربه‌ستیه‌كی‌ گه‌وره‌تر گه‌شه‌ده‌كات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌چێت. هیگڵ‌ به‌ره‌وپێش چوون و تێگه‌یشتنی‌ ئه‌قڵ‌ بۆ شته‌كان له‌نێوان دوو بۆچوونی‌ دژدا كۆششده‌كات تابه‌ بۆچوونی‌ سێیه‌م بۆی‌ روونده‌بێته‌وه‌، بۆنموونه‌ ئه‌گه‌ر باسی‌ (بوون) بكه‌ین به‌رانبه‌ری‌ (نه‌بوون) هه‌یه‌, له‌دژایه‌تیكردنی‌ ئه‌م دوو بۆچوونه‌وه‌ بۆچوونی‌ سێیه‌م سه‌رده‌ردێنێت ئه‌ویش ئافه‌ریده‌ بوونه‌ (خه‌ڵقبوون)ه‌، ئه‌گه‌ر شتێك بخولقێنرێت واته‌ له‌نه‌بوونه‌وه‌ هاتۆته‌ بوون، واته‌ هه‌م نه‌بوونیشی‌ هه‌یه‌و هه‌م بوونیشی‌ هه‌یه‌, هیگڵ‌ به‌رده‌وام دژی‌ تاكه‌كه‌سی‌ رۆمانسییه‌كان ده‌وه‌ستایه‌وه‌، به‌بڕوای‌ ئه‌و تاكه‌كه‌س به‌شێكی‌ ئه‌ندامی‌ گشتییه‌، واته‌ خێزان و كۆمه‌ڵ‌. به‌بڕوای‌ ئه‌و ئه‌قڵ‌, یان (فیكری‌ جیهان) له‌ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون هیگڵ‌ وتویه‌تی‌: رۆحی‌ جیهان به‌سێ‌ قۆناغ به‌ئاگاده‌بێت, یه‌كه‌مجار له‌تاكه‌كه‌سدا (ئه‌قڵی‌ خۆیی‌)، پاشان له‌خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا (ئه‌قڵی‌ بابه‌تی‌)، دواجار له‌ناو ئه‌قڵی‌ ره‌هادا ده‌گاته‌ به‌رزترین پله‌ی‌ مه‌عریفه‌ (ئه‌قڵی‌ ره‌ها) ئه‌مانه‌ش هونه‌ر و ئایین و فه‌لسه‌فه‌ن، له‌نێوانیشیاندا فه‌لسه‌فه‌ به‌رزترین شێوه‌ی‌ ئه‌قڵه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئه‌قڵی‌ جیهان له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا بیر له‌چالاكییه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌كاته‌وه‌، واته‌ له‌فه‌لسه‌فه‌دا به‌خودی‌ خۆی‌ ده‌گات, فه‌لسه‌فه‌ ئاوێنه‌ی‌ رۆحی‌ جیهانه‌.

نه وا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-21 15:37:36

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604
WindowsMSIE7

Re: هیگڵ

فه‌لسه‌فه‌ ئاوێنه‌ی‌ رۆحی‌ جیهانه‌.


dastt xosh bet xwshkm wala babateki jwan bw failaswfeki gawraya w har bzhyt

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-21 19:35:27

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: هیگڵ

dastt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-06 13:26:21

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: هیگڵ

spas shadola gyan azizm dasty tosh xoshbe

spas yada gyan dasti tosh xoshbe

shadbn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net