.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















تیشكی خۆر بە یەكەمین و گەورەترین دوژمنی پێست لەقەڵەم دەدرێت، تیشكی سەرووی وەنەوشەیی UV Light كە لە تیشكی خۆردایە زیانی زۆر بە پێست دەگەینێ لەو كەسانەی كە بۆ ماوەیەكی زۆر دەكەونە بەر تیشكی خۆر. زیانەكانی ئەم تیشكە لەسەر پێست بریتین لە سووربوونەوە، خۆربردن Sunburn، زیپكەی هەتاو، وشكبوونی پێست، لەكە یان پەڵەی هەتاو، زوو چربوونی پێست و زوو پیربوونی پێست، شێرپەنجەی پێست. كوردستانی عیراق لە رووی جوگرافییەوە بڕێكی زۆری لە تیشكی خۆر بەردەكەوێت، بۆیە بۆ خۆپاراستن لە زیانەكانی تیشكی خۆر، پێویستە خۆمان لە تیشكی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی خۆر بپارێزین بە تایبەتی لە نێوان كاتژمێر 10ی بەیانی تا كاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆ. ئەو كەسانەی كە ئیش و كاریان وا دەخوازێت، كە بەر تیشكی خۆر بكەون، پێویستە كە كرێمی دژی هەتاو (سەنسكرینSunscreen یان سەنبلۆك Sunblock) بە رێژەی گونجاو لە فاكتەری پاراستن لە خۆر SPF كە لە دەرمانەكەدایە و دكتۆری پێست بۆ هەر كەسێك دیاری دەكات كە لەگەڵ سروشت و رەنگی پێستدا دەگونجێت. دوژمنی دووەمی پێست ئارایشت و ئاوێتەكانی جوانكارین. ئەمانە گەلێك گرفت لە پێستدا پەیدا دەكەن لەمانە: هەستەوەری پێست، پەیداكردنی لەكە یان پەڵەی تاریك، پەیداكردن یان تاودانی لۆچبوونی پێست، هەروەها لەكاتی بەكارهێنانی ئەم ئاوێتانەدا ئەگەر تیشكی خۆری لە پێست بدات ئەوا كاریگەرییە خراپەكانی تیشك لەسەر پێستدا زیاتر دەبن
گوڵان
لهسهر هێڵ نییه





das xosh babateke baswda sarkawtw be
لهسهر هێڵ نییه








زۆر سوپاس بهقوربان.
لهسهر هێڵ نییه