.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ژنــهكـــــهى دهخنكــێنێت
ئه‌رسه‌لان تۆفیق
له‌من سه‌خیتر ده‌ست ناكه‌وێت
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به‌رله‌وه‌ى ته‌پ و تۆزى هاتنه‌وه‌ى مێگه‌ل و مه‌ڕو ماڵاتى ده‌وروبه‌رى ئه‌و شارۆچكه‌یه بنیشێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ى زه‌رده‌په‌ڕى ئێوارانى زستانیش ماڵئاوایمان لێبكات و به‌زۆر په‌لكێشى ماڵه‌وه‌مان بكات، به‌بێئه‌وه‌ى حه‌ز له‌وه بكه‌ین بچینه‌وه ناو چوارچێوه‌ى دیواره حهزینهكان و له‌گه‌ڵ خامۆشى و گله‌یى گهوهركانمان روو به‌روو ببینه‌وه...
هه‌موو ئێواره‌یه‌ك ده‌بوو بچینه لاى عه‌بدول و كه‌مێك بۆنى عاره‌قه فهلهكهى بێت به‌سه‌رمانداو ته‌ماشایه‌كى ددانه ڕه‌شه‌وه‌بوو قژه تێك ئاڵاوو چڵكنهكهى بكه‌ین و ئه‌ویش بهپیاڵهیهكى زهڕلى پڕ لهعارهقهوه كه له دۆ ده‌چوو خوڵكمان بكات و پێمان بڵێت:
بخۆن.. به‌شه‌ره‌فم له‌من سه‌خیتر له‌ژێر سایه‌ى خوادا ده‌ست ناكه‌وێت.
ئێمه‌ش به‌رله‌وه‌ى وه‌ڵامى بده‌ینه‌وه چاوێكمان ده‌بڕییه‌وه چاوه قووڵهكانىء نه‌مانده‌زانى چ ره‌نگه؟ نه‌مانده‌زانى پێستء رهنگوڕوماى قژو سه‌رو سیماى لهكىَ ده‌چێت؟، به‌ڵام هه‌موو ئێوارهیهكیش ئاسۆ ده‌یوت: ئه‌وه ته‌ئسیرى ئه‌و عاره‌قه فه‌له‌یه كه هه‌موو ئێواره‌یه‌ك به‌و شێوه ناڕێكهو بهسكى برسى ده‌یخواته‌وه.. ئاخر ئاسۆ كوڕى پیاوێكى غهبغهبهدارى ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، جاروباریش باسى ئه‌وه‌ى ده‌كرد كهباوكى ئه‌ویش عاره‌ق ده‌خواته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نه‌كه‌سى كوشتووه‌و نهشهوانیش له‌ژێر پرد‌و پهنادیوارهكاندا خه‌وتووه‌و نهمنداڵانیش گاڵته‌ى پێده‌كه‌ن...
عه‌بدول گه‌رچى (به‌دمه‌ست)ێكى سه‌یربوو كه‌چى جارى وابوو حاڵى ده‌كرد، حاڵێك تێكه‌ڵاو له گریانء له پێكه‌نین له ترسء نیگه‌رانى، وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه نیشانده‌رى حه‌قیقه‌تى ئه‌و بێت، هه‌ندێكجار پرسیارگه‌لێكى له‌ئێمه ده‌كرد نهتێدهگهشتینء نه‌تواناى وهڵامدانهوهشمان هه‌بوو، بیرمه جارێكیان ده‌یوت: مرۆڤ ئه‌گه‌ر پرسى پێبكرایهو بیزانیایه ئاواى لێبه‌سه‌ر دێت هه‌رگیز رازى نه‌ده‌بوو دروستبكرێت... كاتىَ به‌ئێمه‌ى وت ئه‌ى ئێوه چى ده‌ڵێن؟ نه‌مانده‌زانى چى وه‌ڵامێكى بده‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌وكاتانه‌دا بڕوامان وابوو عه‌بدول شێتێكى عاقڵه!. یهكێكیتر لهسیفهتهكانى ئه‌وه‌بوو زۆر رقى له‌مردن بوو، كاتێك مناڵێكى چه‌قاوه‌سوو به‌رۆكى بگرتایه‌و پێى بوتایه عه‌بدول ده‌زانى تۆش ده‌مریت! ئه‌و یه‌كسه‌ر به‌دواى خڕه به‌ردێكدا ده‌گه‌ڕاو تێوه‌ى ده‌پێچا.
هه‌م شێت و هه‌م عاقڵه
ئێمه زۆر به‌دواى ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕاین بزانین ئه‌و عاره‌ق خۆره( هه‌م شێتء هه‌م عاقڵه) له ئه‌سڵدا خه‌ڵكى كوێیه‌و له‌كه‌یه‌وه هاتۆته ئه‌و شارۆچكه‌یه‌و هه‌رجارێكیش پرسیارمان له‌گه‌وره‌كان بكردایه ئه‌وه‌نده به‌توندى ده‌هاتنه‌وه به‌ڕوماندا كهنهوێرین جارێكی‌تر پرسیار بكه‌ینه‌وه، هه‌ندێكجاریش به‌رله‌وه‌ى وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى ئێمه بده‌نه‌وه هۆشدارییان دهداینىَ كهنزیكى ئه‌و كابرا پیسء پۆخڵه عاره‌ق خۆره نهكهوینء توشى هه‌زار نهخۆشىء ده‌ردى گولى ده‌بین، تا ئه‌و رۆژه‌ى كه پیاوێك هات به‌شوێنیداو بهجێبێكى كورته‌وه كهچادرێكى دابوو به‌سه‌ریداو یه‌كێكیش له ده‌رگاكانى پێوه نه‌بوو، عه‌بدول له‌نزیك گۆڕه‌پانى یارییه‌كه‌ى ئێمه‌وه خۆى دابووه پاڵ كه‌ڵه‌كه به‌ردێك بۆ ئه‌وه‌ى له‌سێبه‌ره‌كه‌یدا حاڵێك بكاتء به‌ده‌م قوم لێدانى عارهقهكهیهوه جاروبار به یاریكردنى ئێمه پێبكه‌نێت كه‌چى ئه‌و پیاوه سهرودڵى گرتء ده‌یویست قه‌ناعه‌تى پێبكاتء بیبات له‌گه‌ڵ خۆیدا، به‌ڵام عه‌بدول نه‌ك هه‌ر قه‌ناعه‌تى نه‌كرد به‌ڵكو هه‌تا هێزى تیا‌بوو قیڕاندىء هه‌تا توانیشى رایكردو ئێمه‌ى مێرمنداڵیش یه‌كسه‌ر وازمان له تۆپێنهكهى خۆمان هێناو شوێنى كه‌وتین، ئه‌و رایدهكردو ئێمه‌ش به‌شوێنیا، نازانم چه‌ند گه‌ڕه‌كمان بڕىء ئه‌و هه‌ر رایده‌كرد.. تا له‌ناكاو بڕستى لێبڕاو وه‌ستا، گهشتینهسهرى ده‌سته‌كانى له‌سه‌ر ئه‌ژنۆى بوونء چهمابوویهوه، به‌ده‌م هه‌ناسه بڕكێوه بهئاسۆى وت ئێوه بۆكهوتوونهته شوێنم؟ ناتانهوىَ بمگرن بۆ كاكه‌م؟ هه‌ناسه‌كانى له‌دوورى چه‌ند مه‌ترێكه‌وه ده‌بیستران، لێوه‌كانى وشك وشك ده‌رده‌كه‌وتن، كاتێك ئێمه وتمان نه‌وه‌ڵا حه‌قمان چییه، ئه‌و تۆزێك هاته‌وه هۆشى خۆىء دووباره به ئاسۆى وت له‌و ماڵه تۆزێك (به‌فراوم) بۆ بێنه، ئاسۆش به خێرایى چوو جامێك ئاوى هێنا، به‌ر له‌وه‌ى ئاوهكهتهواو بكات من لێم پرسى ئه‌و پیاوه جامانه‌به‌سه‌ر كاكهته؟ عه‌بدول به‌ده‌م ئاو خواردنه‌وه‌وه به‌سه‌ر ئیشاره‌تى كرد بهڵىَ، هه‌ركه ئاوه‌كه‌ى خوارده‌وه‌و هۆشێكى كرده‌وه بهبىَ ئه‌وه‌ى سه‌یرمان بكات به‌ڕاكردن به‌ره‌و ژووربوویهوه...
نازانم چۆن ئیواره‌یه‌ك عه‌بدول بهكۆڵانهكهى ئێمه‌دا ڕه‌ت بوو براژنه تازه‌كه‌م بینىء به‌حه‌په‌ساوییه‌وه وتى: ئه‌وه عه‌بدول نییه؟ من پێم سه‌یربوو ئه‌و كه خه‌ڵكى ئێره نییه‌و ماوه‌یه‌كه بوه‌ته بووكمان چۆن عه‌بدول ده‌ناسێت؟
به‌سه‌رین به‌فراو ده‌خنكێنێت
به‌سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیم: تۆ چۆن ده‌یناسیت؟
ئه‌وه خه‌ڵكى لاى ئێمه‌یه..ماوه‌یه‌كه ده‌ڵێن رایكردووه..
به‌خێرایى لێمپرسى ماوه‌یه‌كى زۆره لێره‌یه شه‌وڕۆژ سه‌رخۆشه..ئه‌ورۆژه‌ش پیاوێك هاتبوو به‌شوێنیا ئه‌یوت كاكهمه.. بێئه‌وه‌ى هیچیتر بپرسم براژنم درێژه‌ى پێدا: عه‌بدول پیاوێك بوو زۆر عه‌قڵى جهموجۆر نه‌بوو ئهوبرایهى چووه به‌رده‌رگاى ماڵه خزمێكیانء داواى (به‌فراو)ى كچیانى بۆكرد، هه‌رچى ماڵه‌كه وتیان عه‌بدول ته‌خته‌ى نوقسانه‌و ژنى نادهینىَ، به‌ڵام ئه‌و وتى به‌خوا ژنى بۆ بێنم چاك ده‌بێت، هه‌رچۆنیك بێت له‌به‌ر خزمایهتىء له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه به‌فراو قهیرهببو رازى بوون بیدهنىَ، ئه‌و عاله‌مه ده‌میان دادهبچڕى كه ده‌یانبیست عه‌بدول بهفراوى هێناوه..هه‌رچۆنێك بوو زهماوهندكراو ماوه‌یه‌ك هه‌ر شه‌ڕو فه‌رته‌نه‌و تۆرانى(به‌فراو)و راكردنى عه‌بدول بوو، نیوه شه‌وێكیان به‌فراو به‌ده‌م گریانه‌وه خۆى كردبوه‌وه به ماڵى باوكی‌دا یه‌كسه‌ر براو باوكه‌كه‌ى هاتبوونهسهرىء تا توانیبویان كوتابویان، له‌ده‌نگه ده‌نگء هه‌راى ئه‌و شه‌ڕه براكه‌ى عه‌بدولیش بهخهبهردێتء تافریا ده‌كه‌وێت ئه‌وان ده‌ڕۆن، براكهیشى كه‌وتبووه ئامۆژگارى كردنىء بڕێكیشى لێدابوو، پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كهبهفراو سكى هه‌یه بۆیه به‌ناچارى ملى رێگه‌ى گرتء له‌گه‌ڵ كاكهعهبدول-دا هاته‌وه ماڵه ترسناكء تاقء تهنهاكهىء كه‌وته‌وه ژێر شهقء زللهكانى عهبدولء ئاخرى شه‌وێكیان بهفراوى نه‌گبه‌ت وه‌ڵامى عه‌بدولى دابوهوهو له ناكاو پێى وتبوو تۆ شێتى.. ئیتر عه‌بدول سه‌رینێكى خستبووه سه‌ر دهمىء له‌سه‌رى دانیشتبوو تا هه‌ناسه‌ى لێ‌بڕیبوو، كاتىَ عه‌بدول ته‌ماشا ده‌كات به‌فراو له په‌لوپۆ كه‌وتووه‌و له‌سه‌ر پشتییهكه ههڵدهستىَ، به‌فراو حه‌وت زه‌مانه گیانى له‌ده‌ست داوه...
براكه‌ى بهكارهبادهیكوژێت
ئیتر له‌و شه‌وه‌وه عه‌بدول ونه‌و هه‌رچى شه‌ڕو فه‌رته‌نه‌یه بۆ ئه‌و برایه‌ى بهجىَ هێشتووه، ماڵى باوكى به‌فراویش شوێن نه‌ماوه به شوێنیا نه‌گه‌ڕێن...
نه‌مده‌زانى براژنم چى دهڵێتء چى ناڵێت، ته‌نها له نێو خه‌یاڵاتى خۆمدا شه‌پۆلم ده‌دا، ئه‌ورۆژه من تێگه‌یشتم بۆچى عه‌بدول رقى له مردنه‌و كاتێكیش داواى ئاوى ده‌كرد وه‌ك ئێمه نه‌یده‌وت ئاوى سارد ده‌یوت به‌فراو!، له‌وه تێگه‌یشتم كه ئه‌و پیاوه بۆچى حاڵ ده‌كاتء جار‌و باریش بۆچى له خۆیه‌وه ده‌كه‌وێته راكردن؟ براژنم ده‌یوت: ئه‌و خه‌ڵكه واده‌زانن ژن دهتوانىَ شێت چاك بكاته‌وه..هه‌ركه‌س كوڕى شهلء شێتى هه‌یه ده‌ڵێن ژنى بۆ بینه چاك ده‌بێت... هه‌ر ئه‌و كاتیش زانیم كه براژنیشم مردوویه‌كى له نێو قهبردایه..چونكه براكه‌ى منیش شتێكى له عه‌بدول گێڕابویه‌وه...
بۆ سبهینىَ كه‌چووم بۆ ساحه‌كه وه‌ك جاران دڵم بۆ عه‌بدول نهدهسوتاو هێنده‌ش به چاوى به‌زه‌ییه‌وه ته‌ماشام نه‌ده‌كرد..ویستم بیبینم به‌ڵكو له رهنگوڕومایدا وێنه‌كه‌ى به‌فراوم بكه‌وێته به‌رچاو، تا قوربانى بوونى ئه‌و كچه بهچاوهكانى خۆم ببینم، به‌ڵام نه‌مدیت.. ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر دیارنه‌بوونى عه‌بدول-دا تێپه‌ڕى و هه‌ر دیار نه‌بوو.. ئاخرى ماوه‌یه‌ك دواى ئه‌وه براژنم وتى: براكه‌ى خۆى له تۆڵه‌ى به‌فراوو له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى ماڵى باوكی‌دا شه‌وێك كاره‌باى خستۆته سه‌ر عهبدولء كوشتویهتىء دواتر چووه خۆى ته‌سلیمى پۆلیس كردووه...
sarchawa: knwe
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawnaz xan bo am blawkrawaea zor pewesta bo kasanek ka xawane hastw hosheare bn baraste zpr pewesta roshnberew hosheare komalga bo hamw takeke komalga


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دةستةكانت خؤش بيت سةركةوتووبى بةهيواى بةردةوام بوونت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش بيت سه‌که‌وتوبیت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh bo aw babata jwana
له‌سه‌ر هێڵ نییه