.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









دوای تۆ
1
دوای تۆ ئیدی
مه‌لی دڵم له قه‌فه‌سی ته‌نگی
سێنگما به‌ند ده‌که‌م و
لێ ناگه‌ڕێم
سه‌ر چڵی هیچ دره‌ختێك
بکاته هێلانه بۆ خۆی
2
دوای تۆ ئیدی
پاپۆڕی له‌نگه‌ر گرتووی
که‌نار ده‌ریای کامه‌رانیم
به ده‌م شه‌پۆلی خه‌مه‌وه
سه‌رگه‌ردانه
3
دوای تۆ ئیدی
ڕۆژم وه‌کوو پڕچت
ڕه‌ش و
چرای خه‌مم وه‌کوو
چاوه‌کانی تۆ
هه‌رده‌م گه‌ش
4
دوای تۆ ئیدی
شانه‌ی شیعرم
پرچی هیچ کچێکی که داناهێنێ.
5
دوای تۆ ئیدی
هه‌نگی دڵم
له سه‌ر په‌ڕی گوڵی
هیچ شۆخێکی دی
نانیشێ و
کوڵمی ئاڵی هیچ نازدارێكی که
ڕانامووسێ.
6
من دڵی تۆم
به نیشتمانی خۆم زانی،
دوای تۆ ئیدی
من نامۆترین نامۆی
ئه‌م سه‌رزه‌مینه نامۆیه‌م..
19.03.2009
7
دوای تۆ ئیدی
من نیوه‌ڕۆی هه‌موو شانزه‌ی سێ یه‌ك
دوو شین ده‌گێڕم.
شینێك بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی له ده‌سه‌ڵات زی‌زی
له‌و ڕۆژه‌دا شه‌هید کراو..،
ئه‌ویان بۆ خۆمی له نیشتمانی تۆ ده‌رکراو...
8
جارێک له خه‌ونێکدا
به گوێچکه‌تدا چرپاندم
( من ئه‌م ژیانه‌م به بۆنه‌ی تۆوه خۆش ئه‌وێ )
ئێستا کچێ دوای تۆ ئیدی
من..!
له باوه‌شی مه‌رگێکا
گیان ده‌سپێرم هێمن، هێمن...!
9
هه‌تا ئیستا
هه‌ر به هیوای بوونی تۆ وه
له‌م نامۆیییهدا ژیاوم...
دوای تۆ ئیدی
من له‌شێکی هه‌ست و ڕۆح تێدا نه‌ماوم..
10
دوای تۆ ئیدی
من مه‌حاڵه
شۆڕشێك هه‌ڵبگیرسێنم
و
مه‌مله‌که‌تێکی دی بۆ ئه‌شق دامه‌زرێنم..
21.03.2009
11
له‌م یه‌که‌م ڕۆژی ساڵه‌دا،
دوای تۆئیدی
بۆنی کوشتنی یه‌کجاری خۆم
دێ به سه‌رما..
12
بۆ ئاهه‌نگی ئه‌م نه‌ورۆزه
گه‌ر زه‌رده‌شتیش لێم ڕه‌نجا بێ
چهخماخهیهك له یه‌ك ناده‌م .
چوون
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی تۆ
له ئاسمانم داکشاوه،!
دۆزه‌خێك له ناخی من هه‌ڵگیرساوه..!
13
له سلێمانی،
حه‌مه عومه‌ر عوسمانێك هه،
بووه به ژنراڵی پاییز.
هه‌ر له‌و ناوه
کۆردۆیهکیش
له شیعرێکدا
خۆی لێ کردووین
به
ژنراڵی خۆشه‌ویستی..
کچێ منیش
دوای تۆ ئیدی
بڕوام وایه که بووم به ژنراڵ.
ژنراڵی خه‌م..
14
ئه‌شق یارییه‌ك بوو
کنت ألعبها معك
پاش 17520 خولهك
من اللعب دون جمهور
کنت انا الخاسر..
ف دوای تۆ ئیدی
ئه‌وا قررت ان اعتزل من اللعب..
23.03.2009
15
گه‌ر له‌مه‌و دوا
بینیت سیمای شیعرم
ڕه‌نگی خه‌می لێ نیشتووه،
پێت سه‌یر نه‌بێ،
چوونکه ئازیز
دوای تۆ ئیدی
بزه و شادی و کامه‌رانی
من و خۆم و وشه و شیعرمیان
بۆ تاهه‌تایه جێهێشتووه..
16
دوای تۆ ئیدی
من له خودا ته‌نیاترم.
ته‌نیایی ئه‌و
به‌م بێکه‌سییه‌ی من ڕاناگا...
24.03.2009
17
له شه‌وی تۆف و شه‌خته‌دا
مه‌لێك هێلانه‌ی شێوا بێ
بینیوته چۆن هه‌ڵوه‌دایه
و
به دوای لایه‌ك
که ئارامی پێ ببه‌خشێ
ئه‌م لاو لایه...
ئه‌مێستا من له‌و مه‌له سهرگهردانترم..
ده‌پرسی بۆ ؟
چوونکه ئازیز
لایه‌ك نییه بۆ لای بڕۆم
ئیدی دوای تۆ....
18
ئازاری بێ تۆیی
چه‌قۆیه‌که و به شه‌قامه‌کانی
دڵما پیاسه ده‌کا..
ده‌ترسم به‌ر له‌وه‌ی
ئه‌م شیعره‌م پێت بگا،
ئه‌و ئازاره
پێڵووی چاوه‌کانم
بۆ یه‌کجاری دابخا....
سه‌رجاوه سایتی جرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه