.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









عه‌زیز وه‌یسی: من پیاوی خۆم و جهماوهرهكهمم، پیاوی ئێران نیم، به‌ڵام ئێرانم زۆر خۆشده‌وی
2009
زانا دڵشاد دزه‌یی
عه‌زیز وه‌یسی به به‌راود له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات زوو زوو سه‌ردانی باشووری كوردستان ده‌كات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی تایبه‌ت بوو به ریكلام كردن و بانگه‌شه بۆ لیستی كوردستانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێیان وایه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی گۆرانی بۆ لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن له به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ره‌گرن، به‌ڵام عه‌زیز وه‌یسی ئه‌وه ره‌تده‌كاته و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه یه‌ك دۆلاری له یه‌كێتی و پارتی وه‌رنه‌گرتووه.
گۆرانیبێژ عه‌زیز وه‌یسی له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ لڤینی نوی باس له سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌كات، كه وه‌ك پێویست كار ئاسانی بۆ هونه‌ركردنی ئه‌ودا نه‌كراوه و رێگری حكوومه‌تی ئێران به هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانی كه نه‌یتوانی له ماوه‌ی 22 ساڵ كاركردن ناوبانگ دروست بكات و وتی "له وڵاتی ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی وه‌ك ئێستامان نه‌بوو به ئاره‌زووی خۆمان كاری هونه‌ری بكه‌ین، ئێستاش له بازاڕ ئه‌لبوومه‌كانم ده‌گرن و له سێدیهكانم ده‌نووسن (غیر موجاز)، واتا مۆڵه‌ت ناده‌ن من گۆرانی بڵێم، نه‌ك هه‌ر من به‌ڵكو بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی كورد رێگه‌ی ناده‌ن گۆرانی به زمانی كوردی بڵی، ئه‌گه‌ر رێگه‌ش بده‌ن ده‌بی له چوارچێوه‌ی مه‌رجه‌كانی ئه‌واندا ده‌رنه‌چی، منیش نه‌مده‌توانی له چوارچێوه‌ی ئه‌واندا گۆرانی بڵێم و تاقه‌تم نییه گۆرانی بۆ سروشت و گوڵ و چیا بڵێم، پێمخۆشه گۆرانی بۆ باڵای كچ و سروست و جوانی كچ بڵێم"، له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌زیز وه‌یسی پێیوایه گۆرانی گوتن بۆ باڵای كچان زووتر ده‌گاته نێو خه‌ڵك و شانسی زۆرتری هه‌یه بۆ خۆناساندن، ناوبراو به گۆرانی خاو ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی گوتی له‌و ستایلی خاوه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵكو به دوو گۆرانی ریتمی خێرا ناوبانگی ده‌كرد و ره‌واجی زیاتر بوو، بۆیه ئه‌و بڕیاریدا ئیتر نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ریتمی خاو، وه‌یسی ده‌شڵی "زۆر گۆرانیبێَژ له ریتمی خێرا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ستایلی خۆیان نییه و گۆرانی خه‌ڵك ده‌ڵێنه‌وه، زۆربه‌یان گۆرانییه‌كانی من ده‌ڵێته‌وه، كه پێَشتر خه‌ڵكی له‌و گۆرانییانه تێربووینه ئینجا ئه‌وان ده‌یڵێنه‌وه، خۆیان شتێكی تازه‌یان نییه، خه‌ڵكیش كاری تازه‌ی ده‌وی".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، زیاتر تاموچێژ له تێكسته فۆلكلۆرییه‌كان وه‌رده‌گری و په‌نا بۆ تێكستی نوی نابات، ئه‌و هۆكاڕهكهی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه تێكستی فۆلكلۆر جۆرێك له وشه‌ی جوانی تێدایه، كه كه‌مجار بیستراوه، عه‌زیز ده‌ڵی "ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌كانی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و شیعره تازانه دابنێم ناڕواته ناو دڵی خه‌ڵكه‌وه و له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی من گونجاو نین، بۆ نموونه گۆرانی به‌خ به‌خ له‌و لێوه ماشا‌ڵڵا زۆر زوو چووه نێو جه‌ماوه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه وشه‌یه‌كن حه‌فتا ساڵ پێش ئێستا گووتراون و به‌كارهێنانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مۆسیقای تازه شتێكی نوێیه"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گوێگرێكی زۆری بۆ گۆرانییه‌كانی هه‌یه، به‌ڵام زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان هونه‌ره‌كه‌ی به‌بی په‌یام و راهێنه‌ری جه‌سته وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌ڵام عه‌زیز وه‌یسی پێیوایه ئه‌و جۆره ره‌خنانه ته‌نیا حه‌ساده‌ته، ده‌ڵی "ئه‌گه‌ر من كارێكی باشم نه‌كردبایه ئه‌و بنكه جه‌ماوه‌رییه زۆره‌م نه‌ده‌بوو، خۆ ئه‌و خه‌ڵكه زۆره بی عه‌قل نین له خۆیانه‌وه دوای هونه‌ره‌كه‌ی من كه‌وتبن، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئه‌و شتانه ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی له خوا به زیادبی جه‌ماوه‌رم زۆره و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش بوختان ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه حه‌ساده‌تم پی ده‌به‌ن و چوار سه‌د كه‌سیان بۆ كۆنابێته‌وه، من له یه‌ك ئاهه‌نگی بچووك 1000 هه‌زار كه‌سم بۆ كۆده‌بێته‌وه تا وایلێدێت كورسی بشكێت".
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هیچكام له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی باشوور گۆرانی‌یان بۆ لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن نه‌گوتووه، به‌ڵام عه‌زیز وه‌یسی وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی رۆژهه‌ڵات بی لایه‌نی خۆی نیشان نه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كا ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی گۆرانی‌یان بۆ لیستی كوردستانی نه‌گوتووه قه‌دری ئازادی نازانن، "ئه‌و ئازادییه‌ی كه ئێستا هه‌یه له كوردستان كار ئاسانی بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكی كورد كردووه، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی گۆرانی‌یان بۆ لیستی كوردستانی نه‌گوتووه قه‌دری ئه‌و ئازادیه نازانن، من وه‌ك ئه‌وان سپڵه نینم و قه‌دری ئه‌و ئازادییه ده‌زانم، من به ئازادی ده‌توانم لێره كۆنسێرت بكه‌م و ئه‌لبوومم بڵاوبكه‌مه‌وه، كه‌چی ناتوانم له ئێران به ئازادی ئه‌وانه بكه‌م، بۆیه من ئه‌ركی سه‌ر شانم بووه گۆرانی بۆ لیستی كوردستانی بڵێم و هیوادارم بتوانم قه‌ره‌بووی ده‌نگه‌كه‌م بكه‌مه‌وه"، هه‌روه‌ها وه‌یسی ده‌شڵێت "یه‌ك دۆلارم له لیستی كوردستانی وه‌رنه‌گرتووه، لای من گرنگ نییه خه‌ڵكی چی ده‌ڵێن، با لیستی كوردستانی روبه‌رووم بڵێت یه‌ك دۆلارم داوه به عه‌زیز وه‌یسی، چونكه من پێویستم به پاره‌ی ئه‌وان نییه، با ئه‌وان پاره به‌و خه‌ڵكه بده‌ن كه پێویستیان پێیه‌تی"، ئه‌و باسی ئه‌وه‌شی كرد به هۆی ئه‌و گۆرانییه‌ی كه بۆ لیستی كوردستانی گووتووه، زۆرێك له به‌رپرسه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی ده‌ستخۆشی.
خه‌ڵكی گومانییان له عه‌زیز وه‌یسی هه‌یه، كه گۆرانی به سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌ڵی و به ئاره‌زووی خۆیشی سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و به‌بی ترس ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران، به‌ڵام وه‌یسی به‌و گومانه نیگه‌رانه و پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوی ئێران بووایه به پێچه‌وانه‌وه نه‌یده‌توانی گۆرانی به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كورد بڵی، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "من پیاوی هیچ كه‌سێك نیم، پیاوی خۆم و جهماوهرهكهمم، پیاوی ئێران نیم، به‌ڵام ئێرانم زۆر خۆشده‌وی ئه‌گه‌رنا ده‌رفه‌تی باشم هه‌یه ئێران جێبهێڵم، من ئیقامه‌ی وڵاتی سویدم هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێم‌خۆش بێت ده‌توانم بڕۆم له‌وی دابنیشم".
"ئه‌و قسه‌یه‌ی كه خه‌ڵكی باسی ده‌كات، گووایه له كلیپی گۆرانی (به‌خ به‌خ له‌و لێوه)، عهیبهیهكم كردووه یان گووایه غه‌ریزه‌ی سێكسیم هه‌ڵساوه، ته‌نیا قسه‌ی خه‌ڵكی سلێمانییه كه له هیچ شت دروست ده‌كه‌ن، ئاخر پێشتر خۆم كلیپه‌كه‌م بینی، واتا پێش ئه‌وه‌ی كلیپه‌كه بڵاوبێته‌وه لای من هه‌بوو و ئینجا دام به كه‌ناڵی كوردسات بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر راست بووایه ده‌متوانی پێشتر بڵاوینهكهمهوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پڕۆپاگهندهیهكی ناشیرین بوو بۆ منیان دروست كرد، چونكه له‌و كلیپه‌دا جلوبه‌رگی كوردیم له‌به‌ر بوو، جلی كوردیش فراوانه و لۆچ و به‌رز و نزم ده‌بێت، دواتر ئه‌و كچانه وه‌ك كچی خۆم سه‌یرم ده‌كردن، ئه‌وانیش هه‌روا"، تائێره‌ش قسه‌ی عه‌زیز وه‌یسی بوو له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی، كه بۆ كلیپێكی ئه‌ودا بڵاوبۆته‌وه، وه‌یسی پێیوایه ئه‌و قسانه ته‌نیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌ودا به‌كارهاتووه.
ئه‌و دیمانه‌یه له ژماره 4ی گۆڤاری لڤینی نوی بڵاوكراوه‌ته‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
