❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌ت خۆشترین خۆشی ژیانه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-22 22:49:56

zerak1977
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولير بايته خت
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 135
WindowsXPMSIE7

ئافره‌ت خۆشترین خۆشی ژیانه

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:
{وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً }الروم 21  له‌ واتای (مودة‌)دا له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا مانای به‌رزی ئه‌مه‌ی به‌ ده‌رخستوه‌و به‌ده‌ری ده‌خات كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێرد ته‌نها په‌یوه‌ندی سه‌رجێ یی نى یه‌، به‌ڵكو په‌یوندى یه‌كی چاوه‌دێرى و سه‌رپه‌رشتى و خۆشه‌ویستى و دڵنه‌رمى و رِێزو سۆزو عاتیفه‌یى یه‌. ئه‌وه‌ش رِیزی كه‌سایه‌تی ئافره‌ت وبه‌رزی پله‌ی ئافره‌ت ده‌رده‌خات.
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ی خۆشویستنی ئافره‌ت ده‌فه‌رموێ: ((حُبِّبَ اليّ من دنياكم: النساء والطيب! وجعلت قرة عيني في الصلاة)) رواه النسائي، والإمام أحمد في المسند، والحاكم وسنه صحيح   واته‌: له‌ دنیادا دو شتم له‌ لا خۆشه‌ویست كراوه‌: ئافره‌ت و بۆن خۆشی! نوێژیش رِون و رِۆشنایی چاومه‌.
پێغه‌مبه‌ر كه‌ ده‌فه‌رموێ: له‌ لام خۆشه‌ویست كراوه‌، واته‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م دو شته‌ی له‌ هه‌مو شته‌كانی دنیا هه‌ڵبژاردوه‌و خۆشه‌ویستی كردوه‌ كه‌ هه‌ر یه‌كه‌یان نیعمه‌تێكه‌و تایبه‌تمه‌ندىو تام و چێژی خۆی هه‌یه‌. ئافره‌ت خۆشه‌ویسته‌ چونكه‌ چراو رِۆشنایىو دڵنه‌واكه‌رو سوكنایی ماڵه‌وه‌یه‌و په‌روه‌رده‌كه‌رو هۆی بونی منداڵه‌. بۆن خۆشیش بۆیه‌ خۆشه‌ویست كراوه‌ چونكه‌ دڵ و ده‌رون فێنك ده‌كات و گوشادی ده‌كات، هه‌روه‌ها دڵخۆشكه‌ری فریشته‌كانه‌. نوێژیش رِونی چاو و دڵخۆشىو پارِانه‌وه‌و نزاو داواكردنی سه‌رفرازىو رزگارى یه‌ له‌نێوان به‌نده‌و په‌روه‌ردگاریدا. له‌م نزاو پارِانه‌وه‌دا خۆشى و شادی ده‌دات به‌ دڵی به‌نده‌، ئه‌وه‌ش به‌ختیارترین و سه‌ربه‌رز ترین حاڵه‌تی مرۆڤه‌)). التاج الجامع للأصول.
ئیمام (ابن الجوزي) له‌ كتێبى (نوادر الأذكياء) باس ده‌كات كه‌ شاعیرێك به‌لاى چه‌ند ئافره‌تێكدا تێپه‌رِ بوه‌و جوانیه‌كه‌یان سه‌رنجى راكێشاوه‌ و ئه‌م هه‌ڵبه‌سته‌ى گوتوه‌:
هه‌ندێك باس ده‌كه‌ن كه‌ شاعیرێك له‌ ژنه‌كه‌ى تورِه‌ ده‌بێ و ده‌ڵێ:
إن النساء شياطين خلقن لنا

نعوذ بالله من شرّ الشياطين
واته‌: ئافره‌تان شه‌یتانن بۆ ئێمه‌ دروست بون، په‌نا به‌خوا له‌ خراپه‌ى شه‌یتانان.
یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كان وه‌ڵامى دایه‌وه‌و گوتى:
إن النساء رياحين خلقن لكم

وكلكم يشتهي شم الرياحين!!
واته‌: ئافره‌تان ره‌یحانن بۆ ئێوه‌ به‌دیهێنراون، هه‌موشتان حه‌ز ده‌كه‌ن بۆنى ره‌یحان بكه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ى كه‌ ده‌ڵێ: ئافره‌تان ره‌یحانه‌ن، خاوه‌نى كتێبى (واجب الآداب) ده‌گێرِێته‌وه‌ كه‌وا رِۆژێك خالیدى كورِى یه‌زیدى كورِى معاویه‌ باسى عبدالله ى كورِى زوبه‌یر ده‌كات كه‌وا ره‌زیله‌، خێزانه‌كه‌شى ره‌مله‌ى كچى زوبه‌یر كه‌ خوشكى عبدالله یه‌ دانیشتبو، بێ ده‌نگ بوو قسه‌ى نه‌كرد، خالد پێی گوت: ئه‌وه‌ بۆ قسه‌ ناكه‌یت! به‌ قسه‌كه‌م رازى یان هه‌ر حه‌ز ناكه‌یت وه‌ڵامم بده‌یته‌وه‌؟! ئه‌ویش گوتى: نه‌ ئه‌میان و نه‌ ئه‌ویان! ژن بۆ ئه‌وه‌ دروست نه‌بون ده‌ست بخه‌نه‌ كارى پیاوان، له‌ راستیدا ئێمه‌ ره‌یحانه‌ین بۆ بۆن كردن و له‌ئامێزگرتنین! چیمان داوه‌ ده‌ست بخه‌ینه‌ كارتانه‌وه‌؟! ده‌ڵێ: به‌قسه‌كه‌ى سه‌رسام بو و نێوچاوانى ماچ كرد!

  تبينى :- ئه م بابه ته م له مالبه رى (به هه شت ) وه رم كرتوووه له به ر ئه وه ى بو ئه وه ى زانستى ئاين
--------          بيويسته بلاو بكريته وه وه له به ر ريزو خوشه ويستى ئافره ت .

Kurdzhin
له كه ل ريزوسلاوى براتان
     ئازاد زه نكه نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-22 22:59:08

ملازم
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: هه ولير شؤرش
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-17
په‌یامه‌كان: 875
WindowsXPMSIE7

Re: ئافره‌ت خۆشترین خۆشی ژیانه

ده سته كانت خۆش بێت بۆ ئه م بابه ته گرینگه هه ر بزی سه‌ركه‌وتوبیت ئافره ت زۆر بیرۆزه به لام به داخه وه ئێستا وایان له‌ئافرهت كردوه ریكلامهی بازرگانی بێ ئه‌كه‌ن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-23 08:40:36

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئافره‌ت خۆشترین خۆشی ژیانه

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-25 10:13:14

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ئافره‌ت خۆشترین خۆشی ژیانه

sarkawtw beet geana bo blaw krdnawae am babata ba dlneeaewa zhean be bwene hardw ragaz watae neea

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net