❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عه‌مرو خالـــــید كێیه‌؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-25 03:54:46

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

عه‌مرو خالـــــید كێیه‌؟

مرۆڤ كاتێك بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر هه‌ندێ شت، به‌گشتی‌ چ مرۆڤی‌ مووسڵمان یان نا مووسڵمان...بڕیاڕ له‌ رووكاری‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌دات و بێ ئاگاییه‌كی‌ به‌ ده‌ست خۆ نه‌بوو له‌ ناخه‌وه‌ كه‌ ناتوانێ‌ بڕیار بدات كه‌ ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو كه‌سێكدا و هه‌موو كاتێك بوونی‌ هه‌یه‌. رووی‌ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی‌ كه‌سێك له‌ كه‌سێكی‌ تر جیاوازه‌و. هه‌ندێك ئه‌وه‌ی‌ له‌ روخساری‌ به‌دی‌ ده‌كرێ، له‌ ناخیا به‌دی‌ ده‌كرێ و هه‌ندێكیش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. مامۆستا عه‌مرو خالید كه‌ ده‌مانه‌وه‌ی‌ باسی‌ ژیانی‌ و كه‌سێتی‌ بكه‌ین وه‌ك باسمان كرد بڕیاڕ ده‌ده‌ین....ئه‌وه‌ی‌ ناخ خوا ده‌زانێ‌ و به‌س! هه‌موو كه‌سێكیش بێ هه‌ڵه‌ نییه‌و هه‌ڵه‌ش ده‌كات!
مامۆستا عه‌مرو خالید كه‌ له‌ دایك بووی‌ 5/9/1967 دانیشتووی‌ شاری‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌یه‌ له‌ وڵاتی‌ میسر... ئیش و چالاكی‌ ئیسلامی‌ كه‌ ژمێریاره‌و بانگخوازێكی‌ جیهانییه‌. عه‌مرو خالید مه‌حه‌ممه‌د حیلمی‌ كه‌ به‌ عه‌ره‌بی‌(عمرو محمد حلمی‌ خالد) ه‌ یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سه‌ چالاك و بانگخوازانه‌ی‌ ئیسلام كه‌، گۆڤار نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی‌ به‌ خۆشه‌ویستی‌ عه‌مرو خالید كرد له‌ لایانی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ وه‌ به‌ناوبانگترین كه‌سی‌ بانگخواز و ئامۆژگاریكه‌ر له‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان. یه‌كێك له‌و 13 سیانزه‌ كه‌سه‌ ناوداره‌ جیهانییه‌ی‌ كه‌ له‌ لایه‌ن گۆڤاری‌ تایمه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرا. وه‌ 6 شه‌شه‌مین كه‌سی‌ به‌ توانا كه‌رووی‌ فیكرییه‌و له‌ لایه‌ن گۆڤاری‌ نیگار. هه‌ر له‌ ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی‌ میسر له‌ دایك بووه‌و له‌ زانكۆی‌ ناوبراو خوێندوویه‌تی‌ وله‌ ساڵی‌ 1988 له‌ به‌شی ژمێریاری‌ خوێندوویه‌تی‌. له‌ ساڵی‌ 2001 بڕوانامه‌ی‌ له‌ بنیاتنانی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ وه‌رگرتووه‌. ئێستا حاڵی‌ حازر له‌ زانكۆی وێڵزی‌ به‌ریتانی‌ خه‌ریكی‌ وه‌رگرتنی‌ بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرایه‌. له‌ ساڵی‌ 1990 كه‌ هێشتا كه‌سێكی‌ ژمێریار بوو به‌لاَم له‌ مزگه‌وته‌كان وانه‌ی‌ ده‌وته‌وه‌. و له‌ ساڵی‌ 1998 به‌ هۆی‌ وتاردان گواستراییه‌وه‌ شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ ئاسمانییه‌كان. كه‌ له‌ كه‌ناڵی‌ ئیقڕه‌ و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ ئینته‌رنێت و شریته‌ كاسێتی‌ و سی ی‌ دییه‌كان. عه‌مرو خالید كه‌ كه‌سانی‌ شه‌ڕخوازو ئه‌وانه‌ی‌ شوێن هه‌نگاوه‌كانی‌ ئوسامه‌ بن لادن ده‌كه‌ون به‌ كاسانی‌ نه‌شیاوی‌ داناون. هانی‌ مووسڵمانان ده‌دات به‌بێ لیك ترازان و پێكه‌وه‌ خۆشه‌یستی‌ ده‌دات و وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی‌ كۆمه‌ڵگه‌ بڕوای‌ وایه‌ كه‌ له‌ كه‌سانی‌( له‌ خوار بۆ سه‌ر) بگۆڕدرێت.

به‌رنامه‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌كانی‌ وه‌ك( دعوه‌ للتعایش) كه‌ له‌ ساڵی‌ 2007 په‌خش كرا، هه‌روه‌ه(صناع الحیاه‌) له‌ ساڵی‌ 2005 كه‌ مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ پشت به‌خۆبه‌ستن له‌ئیش و دروست كردندا. ( علی‌ خطی‌ الحبیب) كه‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا له‌ ولاَتی‌ سعودییه‌ پێشكه‌شی كرد. (قصص القران) كه‌ سه‌رنجی‌ ته‌واوی‌ خه‌ڵكی‌ ڕاكێشابوو و كه‌ باس له‌ ڕه‌وشت و به‌ها به‌رزه‌كانی‌ ژیان ده‌كرا. وه‌ چه‌ندها به‌رنامه‌وه‌ نامیلكه‌ و كتێبی كه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا هـه‌یه‌.
كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیسلامییه‌وه‌ هه‌یه‌. هونه‌ری‌ وتنه‌وه‌ی‌ وانه‌ی‌ چ ئیسلامی‌ یان غه‌یری‌ ئیسلامی‌ هه‌یه‌...باسی ئه‌وه‌ ناكه‌م كه‌ مامۆستایان چ ئایینی‌ بێ یان نه‌بێ كه‌ نازانی‌ وانه‌ بڵێته‌وه‌... به‌ڵكو پێویسته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ باسی ده‌كات له‌ خودی‌ خۆیشی‌ بوونی‌ هه‌بێ تا كاریگه‌ری‌ زیاتر به‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌ییه‌وه‌ هه‌بێ، گه‌رنا باس كردن و خۆماندووكردنی‌ به‌ به‌لاشه‌و مایه‌ پووچ.

هیوادارین هه‌رمامۆستاییه‌ك، زاناییه‌ك، كه‌سێك كه‌ وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ چ ئیسلامی‌ بێ یانا وانه‌ وتنه‌وه‌ی‌ قوتابخانه‌و كۆلێژ بێ... به‌ دڵ و به‌گیانێكی‌ پاك ئه‌نجامی‌ بدات و گوێ له‌ ده‌وروبه‌ر نه‌بێ چۆنه‌!!!!

ئیسلام په‌یک ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-25 11:37:34

ghamgeen
خونچەی نوێ
شوێن: لـوبـنـان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-03
دواترین سه‌ردان: 2010-10-28
په‌یامه‌كان: 64
WindowsXPMSIE

Re: عه‌مرو خالـــــید كێیه‌؟

ده‌سته‌کانت خۆش به‌ڕاستی پیاوێکی زۆر لێهاتووه‌
من یه‌کێکم له‌ بینه‌ری به‌رنامه‌کانی...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-26 19:32:56

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPFirefox

Re: عه‌مرو خالـــــید كێیه‌؟

سوپاسته‌که‌م به‌ڕێزم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net