.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1 2









دروستكردنی خاچ له‌سه‌ر شانی
مانگێك به‌ر له‌وه‌ی بڕۆم داوایان لێكردم، دووباره بێمه‌وه، منیش چوومه‌وه، دووباره بێ هۆشیان كردمه‌وه، ئه‌وه‌نده‌م ئاگا لێ بوو، شیشێكی زۆر تیژیان هێنا، یه‌كسه‌ر به شانیان داهێنام خوینهكی زۆریشی لێهات،هێنا، نیشانه‌ی خاچ (سه‌لیب)یان له‌سه‌ر قۆڵی كووتیم، له‌گه‌ڵ كوتینهكهی خوینێكی زۆری لێهات، ئینجا گووتیانه من ئه‌و خوێنه‌ی بخۆوه، پێش ئه‌وه‌ی بیخۆمه‌وه، ئه‌وان شتێكیان له‌سه‌ری خوێند‌و، هه‌ندێك ده‌رمانیان پێداكردو، گووتیانه من: خوێنه‌كه هه‌مووی بخۆوه، گووتیان ئه‌و خوێنه شتێكی پیرۆزه، نابی بڕوات‌و، نابی وه هیچ شتێكیش بكه‌ویت، گووتیان: ئه‌و سه‌لیبه شتێكی پیرۆزه، هه‌ركاتێك هه‌ستت به شتێكی ناخۆش كرد، ته‌ماشای بكه، ئه‌گه‌ر خوێنی لێ هات بیخۆوه، ئه‌گه‌ریش نا بیمژه، منیش هه‌موو كاتێك ئه‌و شته‌م ده‌كرد، هه‌ر كاتێك بێزار بوومایه خوێنی ئه‌و سه‌لیبه‌ی سه‌ر قۆڵم ده‌مژی.
به نیازبوون سه‌لیبی له قۆڵه‌كه‌ی دیكه‌شم دروست بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ی به نیازبوون له‌سه‌ر پشتیشم دروستی بكه‌ن، (رووداوی مراندنی ئه‌وو، دانانی ته‌رمێك به‌ناوی ئه‌وو، پاشان مهسرهحیهی دووباره له دایكبوونه‌وه‌ی، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری به‌سه‌رییه‌وه هه‌بووه، ئێستاش پێی وایه، كه ده‌بێ ئه‌و به راسته‌قینه‌یی مردبێت، بۆیه ئێستا ده‌خوازێت، ناوێكی دیكه‌ی لێ بنێن، نه ناوی ئه‌سڵی خۆی، نه ئه‌و ناوه‌ی ئه‌وان لێیان ناوه).
سیحر‌و جادووگه‌ری به‌رده‌وام
رۆژێكیان پێیان گووتم، دوو ئه‌ڵقه‌ی زێڕت هه‌یه؟، گووتم: نیتم، گووتیان: ئه‌ی گوارهیهكت هه‌یه له شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌ی بێت؟، گووتم: به‌ڵێ. ئه‌و گوارهیهش هی خوشكم بوو، كه له شێوه‌ی ئه‌ڵقه بوو، گووتیان: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی دوو یان سێ مانگ ئه‌و گواره‌یه له گوێ بكه‌ی، ئینجا بیهێنیه لای ئێمه، ئێمه‌ش دواتر ده‌تده‌ینه‌وه، منیش گوارهكهم له گوێی خوشكه‌كه‌م كرده‌وه، خستمه ناو گوێی خۆم، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ، دوای ئه‌وه له ناو قه‌برستانی گوارهكهیان له گوێی كردم، دوای ئه‌وه دووباره بێهۆش بوومه‌وه، كه به ئاگا هاتمه‌وه منیان بردبووه شوێنێكی دیكه، كه مێزێكی لێ بوو، له سه‌ره‌وه‌ی گووتیان: ئه‌وه قه‌بری حه‌زره‌تی عیسایه، شتێكی وه‌ك ته‌رمی له‌سه‌ر بوو، له ژێره‌وه شتی زۆر سه‌یری لێ بوو، كۆنه كتێب‌و شتی له‌و جۆرانه‌ی لێ بوو، ئێستاش كه ئه‌و دیمه‌نه‌م دێته یاد زۆر ده‌ترسم، دوو نیشانه‌ی سه‌لیبی له‌سه‌ر بوو، هه‌ر گواره‌یه‌كیان له‌سه‌ر سهلیبێك دانا بوو، ئه‌و كاتی په‌نجا داوی پرچی منیان برد، په‌نجا داوی دیكه‌یان هێنا، كه بچووك بوون، گووتیان هی پیاوێكه، ئینجا گووتیان: ئه‌وه رۆحه به‌ستوومانه‌ته‌وه، به‌ڵام پێیان نه‌گووتم: داخۆ مه‌به‌ست له‌و رۆحه چییه، به مووه‌كان هه‌ردوو گوارهكهیان له سهلیبهكان تووند به‌ستییه‌وه، دوای ئه‌وه زۆر شتیان له‌سه‌ری خوێند، ئینجا نوێژی خۆیان له‌سه‌ر كرد‌و، خوێنیان له لاشه‌ی من هێنایه ده‌رو، به‌سه‌ر مووو گوارهكانیان داڕێشت، له‌و كاتی دووباره بێهۆش بوومه‌وه، ئه‌و كارانه نزیكه‌ی دوو كاتژمێری خایاند، ئینجا به ئاگا هاتمه‌وه، منیان برده، نزیك قوتابخانه‌ی (گوڵی زه‌رد) له دیانا، له‌وێ فڕێیان دام‌و، ئینجا بردمیانه ناو قوتابخانه، ئینجا پیاوێك هات به منی گووت: تۆ بۆ لێره‌ی؟ بڕۆ ده‌ره‌وه، تۆ قوتابی نی، دوایی خه‌ڵك وا تێده‌گات، بۆ كاری دیكه لێره بیت، من له‌و قوتابخانه‌یه‌م رازی نیم تۆ لێره بیت، منیش گووتم: ماوه‌م بده، تۆزێك پشوو بده‌م، چونكه سه‌رم زۆر دێشیت، گووتی: نه‌خێر، ناچار چاوم شووشتنو چوومه‌وه ماڵه‌وه.
سووكایه‌تیكردن به قورئان
پێیان گووتم: بڕۆ په‌ڕێكی له قورئانێ بكه‌وه‌و، سه‌لیبی له‌سه‌ر دروست بكه‌و، فڕێی بده، ئه‌و دوعایانه‌ی ماڵی ئێمه به ناوی نه‌خۆشییه‌وه له‌لای مامۆستایان ده‌یانهێنان، ئه‌وان ده‌یان گووت: هه‌موویان بێنه‌وه لای ئێمه، ئینجا دهیانكردنهوهو خۆیان شتیان لێی ده‌نووسی، ده‌یانگووت: قه‌بری موحه‌مه‌د له‌ناو ماڵی ئێوه له ناو ساڵۆنی ئێوه‌دایه.
ساڵێك به‌ر له ئێستا جارێكیان قه‌شه داوای لێكردم، قورئانێكیان بۆ ببه‌م، به‌ڵام به‌ر له‌وه گووتیان قورئانه‌كه‌ی سه‌ره‌و بن بخوێنه‌وه، شه‌و ده‌ستم پێ كرد، به‌ڵام نه‌متوانی، ئینجا گووتیان: هه‌موو وشه‌كانی قورئانمان بۆ بنووسه‌وه‌و بۆمانی بهێنه، منیش سێ لاپه‌ڕه‌م نووسینه‌وه، به‌ڵام نه‌متوانی، ئیدی هه‌ر قه‌ڵه‌مم تێی وه‌رده‌دا، تا توانیم نووسیم، كوفری زۆر گه‌وره‌شم له‌سه‌ری كرد، به‌ڵام خوا به ره‌حمه كه منی سزا نه‌داوه، ئێستاش هه‌ر نووسینی به‌سه‌ره‌وه دیاره، رۆژێكیان قورئانم بۆ بردن، له ماڵێ گووتیان: ئه‌و قورئانه بۆ كوێ ده‌به‌ی؟ گووتم: ده‌یبه‌مه سه‌ر قه‌برستانی، به‌ڵام نهم برده سه‌ر قه‌برستانی یه‌كسه‌ر بردمه لای ئه‌وانه‌وه، شه‌وێك لایان مایه‌وه، باوكم پرسیاری قورئانه‌كه‌ی كرد، خوشكیشم گووتی: فڵان بردیتیه سه‌ر قه‌برستانی، باوكم گووتی: به‌یانی زوو بیهێنه‌وه، به‌یانیه‌كه‌ی چووم هینامه‌وه، ئێستا ئه‌و قورئانه ماوه، جێی قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر دروستكردن ماوه‌و، دیاریشه كه په‌ڕێكم لێی كردیته‌وه، نیشانه‌ی سهلیبیشم له‌سه‌ر كردییه.
هه‌ستكردن به په‌شیمانی
ئه‌و كاته‌ی سووكایه‌تی به قورئانه‌كه ده‌كات، فیتره‌تی خاوێنی ئازاری ده‌دات: له‌و كاته‌ی ئه‌و دهستكارییهی قورئانم كرد، زۆر په‌شیمان بوومه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانگووت: بۆچی په‌شیمان ده‌بییه‌وه، خۆ په‌شیمان بوونه‌وه، سوودی نییه، ئه‌و ئایینه‌ش ئایینێكی راست نییه، زۆر جار ده‌مویست به كه‌سێك بڵێم: كه شتێكی وا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان رێگای ئه‌وه‌یان پێ نه‌ده‌دام، زۆر ده‌ترسان له‌وه‌ی من ئه‌و شتانه ئاشكرا بكه‌م، ده‌یانگووت: هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ئاشكرای بكه‌ی، ئه‌وا ده‌تكوژن، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی تۆیان ناوێ، خزمه‌كانت ده‌تكوژن، قه‌شه هه‌میشه جه‌غتی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه‌و، ده‌یگووت: هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كردوومانه هیچیان ئاشكرا نه‌كه‌ی، دینه‌كه‌ی ئێوه به‌تاڵه، ئێوه ئه‌و هه‌موو ساڵه نوێژ‌و خواپه‌رستیتان كردووه، هه‌مووی به‌لاش رۆییشتووه، ئه‌گه‌ر وانییه، بۆچی هیچ شتێكتان بۆ ده‌رنه‌كه‌تووه، ئه‌و كاتی منداڵ بووم، به‌ڵام ئێستاكه‌ش زۆر زۆر په‌شیمانم.
نهێنی به‌رده‌وام
ئه‌وان بۆ چه‌واشه‌كردنی ئێمه هه‌موو شتێكیان ده‌كرد، ده‌مه‌ك، ده‌یانگووت: قهشهمه، ده‌مه‌ك ناویان موحه‌مه‌دیان له‌خۆیان ده‌نا، له ناو خه‌ڵكی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی خۆی پیشان ده‌دان، كه‌س نه‌یده‌زانی، كه ئه‌و جۆره شتانه ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆی راده‌كێشا، ژماره‌ی مۆبایلیان نه‌ده‌داینێ. ده‌بێ له كوردستان بڕۆین
رۆژی پێش رۆییشتنم زبێده (یه‌كێك له كاهینه‌كان) به منی گووت: 8/7 ئێمه هاتینه كوردستان، حه‌زیشمان لێیه له‌و رۆژه‌ی بچینه‌وه، گووتیان: وه‌ره‌قه‌یه‌كی له ماڵێ بنووسه‌و، ماڵێ به‌جێ بێڵهو، له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ره، یه‌كه‌مجار گووتی: له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ره، دواییش گووتی: نا، منیش حه‌زم ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وان بچم، گووتیان: ئێمه ناتوانین، ئه‌گه‌ر تۆ ببه‌ین، ئێمه ده‌گیرێین، به‌و فرت‌و فیڵانه گووتی: تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه مێ، به‌س ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و ره‌قه‌مه بكه، ژماره تهلهفۆنهكی پێدام، (؟؟؟؟؟؟؟)، گووتی: ئه‌و ژماره‌یه، هی بهرنامهیهكیه، ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و ژماره‌ی بكه‌و، بڵێ، ژماره‌ی گه‌یلانم ده‌وێت، منیش لێم وه‌رگرت، زبێده گووتی: بڵێ: من حه‌ز ده‌كه‌م، فێری راقیسهم بكه‌ن، ئه‌گه‌ر قسه‌شی كرد، بڵێ: باوكم قهشهیهو، نه‌رمه له‌گه‌ڵم، رازی بووه له‌گه‌ڵ ئێوه بێم، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، تا پێت ده‌كرێت، ئه‌وانه رازی بكه، تا له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌ن، به‌ڵكه بێنه هه‌ولێر، له‌وێوه بۆ سلێمانی، له‌وێش له رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه ده‌تبه‌ینه دهوڵهتهكی دیكه، كه له‌وێ به‌حرێكی لێیه، هه‌رچی خوداكان هه‌ن له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه، ئێمه‌ش تۆ ده‌به‌ینه ئه‌وێ، چونكه زۆر زۆر پێویستیمان به‌تۆیه، منیش رازی بووم له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌وان، گووتی: ئێستا تۆ فریشته‌ی، ئێمه‌ش خوداوه‌ندی تۆین، ئیدی نزیكه‌ی دوو سه‌د هه‌زار دینیاریان دامێ، پێشتریش هه‌ركه بچووبامه سه‌ردانیان (25) یان (10) هه‌زار دیناریان ده‌دامێ، ئینجا نامه‌یه‌كی بۆ نووسی بووم، كه شتی زۆری تێدا نووسرا بوو، گووتی: ئه‌و نامه‌یه له‌گه‌ڵ خۆت بێنه كه‌نیسه‌ی سلێمانی، ئه‌وانیش ده‌تهێننه فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، ئێمه له‌وێ چاوه‌ڕوانیت ده‌كه‌ین، تاكو تۆ دێی، ئه‌و كاتی له‌گه‌ڵ خۆت ده‌به‌ین، (جارێكی دیكه تووند سه‌ری ده‌گریته‌وه) ئێستا بیر ده‌كه‌مه‌وه، قه‌ت من نه‌بوومه، ئه‌و كارانه‌م كردوونه، چۆن من ئه‌و كارانه‌م كردن، ئێستا به‌ڕاستی زۆر دڵخۆشم كه به‌ره‌و هیدایه‌ت هاتمه‌وه.
له دیانا بۆ هه‌ولێر
ئه‌و رۆژه‌ی كه پێیان گووتم بڕۆم، پێش مانگێك پاره‌ی زۆریان ده‌دامێ، ئه‌و كاتیش (200,000) دوو سه‌د هه‌زار دینار بوو، قه‌شه پێیگووتم: یه‌كه‌مجار ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری سلێمانی بكه‌ی باشتره، ئێمه له‌سلێمانین، قه‌شه له دیانه‌ی بوو، گووتی: من له سلێمانیم، جا نازانم هه‌ر ئی دیانه‌یه، یان نا، به‌س هه‌موو جارێك ئه‌و قهشهیهم له دیانه‌ی رۆژانی (یه‌ك شه‌ممه‌و، چوار شه‌ممه‌و، پێنج شه‌ممه) ده‌بینی، پێی گووتم: وه‌ره سلێمانی.
ئه‌و رۆژه له ماڵێ خۆم ئاماده كردبوو، به ماڵه‌وه‌م گووت: ده‌چمه نه‌خۆشخانه‌ی، دواییش ده‌چمه ماڵی مامێكم، بۆیه ته‌ئخیر ده‌بم، منیش یه‌كسه‌ر هاتمه گهراجو، هاتمه هه‌ولێر، له هه‌ولێر هاتمه عهنكاواو، له كاتژمێر یهكو نیو تا دوو له كه‌نیسه‌ی عه‌نكاوا مامه‌وه، له‌وێش كاهینه‌كه كه پیاوێكم بوو شتێكی دامێ‌و خواردمه‌وه، كه نازانم چی بوو، ئینجا به نه‌فه‌ر چوومه سلێمانی، پێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێ بكه‌وم، ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵه‌وه‌م كرد، گووتم: من بوویمه مه‌سیحی تازه ناگه‌ڕێمه‌وه.
ئینجا له هه‌ولێر ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌و كوڕه‌ی كرد، كه پێشتر پاره‌ی سیم كارتیان دامێ، دهستكه مۆبایلهكیشم له كوڕه جیرانهكی كڕی، گووتیان: با هه‌ر له‌لات بیت، به‌ڵكه پێویستت پێ بكات، ئینجا له هه‌ولێر ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌و كوڕه‌ی كرد، به‌ناوی (گه‌یلان) گووتم: گه‌یلان ئه‌وه من هاتوومه‌ته هه‌ولێرو، له‌گه‌ڵ تۆ دێمه سلێمانی، باوكیشم قه‌شه‌یه، تۆش تا كه‌نیسه‌ی ئه‌وێم ببه، دیار بوو، ئه‌ویش زۆری پێخۆش نه‌بوو، گووتی: من ناوێرم، تۆ ئێستا مه‌سیحی، منیش موسڵمان، به‌ڵام به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، قه‌ناعه‌تم پێی هێنا، كه رازی ببیت، ئه‌و ئاگای له هیچ شتێك نه‌بوو، به‌س قه‌شه گووتی: له‌گه‌ڵ خۆت بیهێنه كه‌نیسه‌ی، به‌ناوی فێربوونی رهقسهوه قه‌ناعه‌تی پێ بێنه، كه گه‌ییشتمه سلێمانی دڵم زۆر ته‌نگ بوو، له‌وێ په‌شیمان بوومه‌وه، زیاتریش یه‌ك شت زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌رمه‌وه هه‌بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر دایك‌و باوكم‌و، براكه‌م.
له سلێمانی ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌ی ده‌كات
له سلێمانی خۆم ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵه‌وه‌م كرد، گووتم: مه‌بادا رۆییشتنهكهم به شتێكی دیكه لێكبده‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌م بووبێت، كه چۆن بۆ منی لێك ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌م بوو، تا خزمه‌كانم به شێوازێكی دیكه له دایك‌و باوكم نه‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش نهگهڕابامهوه، ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وان رۆییشتبووم، جا نازنم ده‌چووینه كوێ، ئه‌وان ئه‌وه‌یان به من گووت: له فڕۆكه سوار دهبینو، ده‌ڕۆین بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكه، كه خواكانی لێیه.
یه‌كه‌م گه‌ییشتن بۆ سلێمانی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی
كه چوومه سلێمانی، شه‌و داهات، گووتیشیان به شه‌و كه‌نیسه داده‌خرێت، منیش نه‌مزانی بچمه كوێ، ئه‌و كوڕه، كه له‌ناو پاسیش له‌گه‌ڵم بوو، گووتی: فندهقێك له ماڵی ئێمه نزیكه ئه‌گه‌ر دهچییهوێ، بچیهوێ باشتره نه‌ك ماڵێكی دیكه، كه چوومهوێ هه‌ندێك موناقه‌شه‌مان دروست بوو، خاوه‌ن فندهقهكه ده‌یگووت: به هیچ شێوه‌یه‌ك نابی لێره بیت، ئێمه ناتوانین تۆ لێره به‌بێ ناسنامه رابگرین، منیش گووتم: پێم نییه‌و لێم كه‌وتووه، دوای هه‌ندێك گفتوگۆ، وه‌ری گرتم، ئه‌ویش دیار بوو سه‌رخۆش بوو، به‌س من هه‌ستم پێنه‌كرد، به‌ڵام كوڕه‌كه هه‌ستی پێكردبوو، كوڕه‌كه چوبووه ماڵه‌وه رووداوه‌كه‌ی گێڕابووه‌وه، ماڵه‌وه‌شیان گووتبوویان باشیان ئه‌و كچه له‌و فندهقهی بیت، چونكه فندهقێكه له رووی ره‌وشتییه‌وه خراپه، پێیان گووتبوو: بیهێنه‌وه ماڵه‌وه‌مان، پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه به‌دوامدا بێته‌وه، ده‌رگای ژووره‌كه‌م داخست، چونكه زۆر ده‌ترسام له خاوه‌نه‌كه‌ی، چونكه سه‌رخۆش بوو، دوای نیو كاتژمێر له ده‌رگایاندا، منیش كردمه‌وه، بینیم ئه‌و كوڕه بوو له‌گه‌ڵ مامه‌كه‌ی، پێیان گووتم: ئه‌مشه‌و وه‌ره ماڵی ئێمه تا به‌یانی، ئینجا بڕۆ كه‌نیسه، منیش له‌گه‌ڵیان چووم، تا دره‌نگانی شه‌و، هه‌ر له باره‌ی ئایینی مه‌سیحی قسه‌م بۆ ده‌كردن، تا به‌یانی له‌وێ بووم، به‌یانی، كه هاتمه‌وه، برام له فنده‌ق بوو، گووتی: حه‌ز ناكه‌م بچییه ناویان، چونكه ئه‌گه‌ر بچییه ناویانیش هه‌ر ده‌گه‌ڕێیته‌وه، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه زۆر ترسام، یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵی گه‌ڕامه‌وه.
هیچ ژماره تهلهفۆنهكی پێ نادرێت؟
كه چوومه سلێمانی، ته‌له‌فۆنم بۆ قه‌شه‌و كاهینیو هیچ كه‌سێك نه‌كرد، ئه‌وانیش نه‌یان كرد، داوام لێیان كرد، ژماره ته‌له‌فۆنی خۆیانم بده‌نێ به‌ڵام پێیان نه‌دام، گووتیان: ناتوانین ژماره‌ی خۆمانت بده‌ینێ. ئه‌و مۆبایله‌ی له‌لام بوو، ئه‌وان پاره‌یان پێدام، گووتیان: مۆبایله‌ك بكڕه، هاندهكهو سیم كارته‌كه‌م به سی هه‌زار كڕین، ئه‌وه‌ش به‌خۆم نه‌كڕی، دراوسێیه‌كمان بۆی كڕیم، رۆژه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم بۆی هێنام، كه له رێگا هاتم، له ماڵه‌وه زۆر ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم، منیش له رقی ئه‌وان یه‌كسه‌ر مۆبایله‌كه‌م شكاند، پێش ئه‌وه‌ی بێمه هه‌ولێر، كوڕێك بانگی كردم، گووتی: ئه‌و مۆبایله‌ت بۆچی شكاند، كێشه‌ت چییه؟ به‌ڵام من هه‌موو شتێكم بۆ ئه‌وان نه‌دركاند، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م گووت: من كچێكی مهسیحیمه، پێشتر موسڵمان بووم، بوومه‌ته مه‌سیحی.
قه‌شه‌ی دیانا
هه‌رچه‌نده به قسه‌ی ئه‌و، یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی كه‌نیسه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌شه بووه، به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ی زیاتر به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵی كردووه، زیاتر گروپێكمی تایبه‌تین، مه‌سیحیه كۆنه‌كانی دیاناش له‌و گروپه ده‌ترسێن: بۆ كه‌نیسه‌ی دیانا ده‌چووین، چه‌ند جارێك بۆ ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی چوومه، به‌ڵام له‌وێ ئه‌و شتانه‌مان ناكرد، له‌وێ ته‌نها نوێژمان ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی قه‌شه‌ی دیانانیش زۆر له‌وان ده‌ترسێ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌سیحیه‌كانی دیانان له‌وان ده‌ترسێن، هه‌مووشیان به قسه‌یان ده‌كه‌ن، پاره‌یان ده‌ده‌نێ، ئه‌وان گروپێكن تاكه تاكه خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وان له زۆر شوێنن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دیانه به گوێیان ده‌كه‌ن، به زۆری له‌وێن.
چۆن موسڵمان بووه‌وه‌و چیش ده‌خوازێت؟
كه دێته‌وه هه‌ولێر، یه‌كێك له خزمه‌كانیان ده‌یباته‌وه ماڵی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س قسه‌ی پێنه‌ڵێت، هه‌رچه‌نده هه‌وڵی كوشتنی درابێت، مامۆستایانی ئایینی ئیسلام، رێگریان له كوشتنی كرد، مامۆستایه‌كی به‌ڕێز چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی بۆی ده‌كرد، كه زۆر شێوا بوو، له ئه‌نجامی خوێن پێدان‌و، ئه‌و جۆره سیحر‌و جادوگهرییهی له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام دابوو، خۆشم دوو دانیشتنی درێژم له‌گه‌ڵی ئه‌نجام دا، چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌ش له‌گه‌ڵی دانیشتبوون، خاڵی دایكیشی، كه له مڵی ئه‌وان بوو، رۆڵێكی زۆری هه‌بوو، له تێگه‌یاندن‌و وشیاركردنه‌وه‌ی، ئه‌و باسانه ئه‌گه‌ر بوارمان هه‌بێت، له ژماره‌ی دیكه باسیان ده‌كه‌ین، كه زۆر گرنگن هه‌موو موسڵمانێك بیزانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ئێستا ئه‌و كچه به ته‌واوی قه‌ناعه‌ته‌وه موسڵمانه‌و، له رێی نه‌شته‌رگه‌ریشه‌وه خاچه‌كه‌ی له‌سه‌ر قۆڵی خۆی لابردووه، جا ده‌ڵێت: من نزیكه‌ی حه‌وت ساڵ له‌لای ئه‌وان بووم، تێكه‌ڵی ئایینی وان بووم، به هه‌مووی ناگاته ئه‌و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ی ئێستاكه لێره‌مه، قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئێستاكه، كه بۆ ئیسلام گه‌ڕاومه‌ته‌وه دڵم خۆش نه‌بووه، خۆزگه‌ش ده‌خوازم، ئه‌وانه‌ش كه بوونه‌ته مه‌سیحی ئه‌وانیش وه‌كو من به ئاگا هاتبانهوهو گه‌ڕابانه‌وه، خۆزگه ده‌خوازم ئه‌وانیش وه‌كو من به ئاگا بێنه‌وه، چونكه ئه‌وان بێ ئاگان.
به‌ڵام لێشیان خۆش نابم
ئه‌وان زۆر سته‌میان لێی كردووه، به‌ناوی ئایینه‌وه هه‌رچی شتی نه‌شیاوی وه‌ك خوێندانو بێ هۆشكردنه ده‌رهه‌قیان كردووه، بۆیه ئێستا ئه‌وه‌نده لێیان بێزاره، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر ئێستا بچم شكایه‌تیان لێبكه‌م، ئه‌گه‌ر ببنه موسڵمانیش هه‌ر لێیان خۆش نابم، شكایهتیشیان هه‌ر لێده‌كه‌م، پێمخۆشه هه‌ر ئێستا شكایه‌تیان لێبكه‌م، رازیش نابم تا شكایه‌تیان لێنه‌كه‌م. له كۆتاییشدا من سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م، كه له‌و كاره خێره هاوكارم بوون، به‌تایبه‌تیش مامۆستا عه‌بدولقادر چۆمانی، كه به‌كامێرای خۆی دیمانه‌كانی ئه‌نجامدان، ئه‌ركی هه‌مووشمانه رێز‌و گه‌وره‌یی ئه‌و كچه بزانین‌و، دوعای خێری بۆ بكه‌ین، به‌و هیوایه‌ی ببێته پێشه‌نگی موسڵمانه دڵسۆزهكانو، هۆكارێكیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه.
(تێبینی: ئه‌و بابه‌ته له ژماره 91ی هه‌فته‌نامه‌ی ستانده‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه)

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئه كه ر ئه م به سه ر هاته راستى بيت
به راستى شتيكى ناخوش و تاله 
ده ستت خوشبيت ماندونه بيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zooor swpas azizm baxwa mn la malpariki islami yawa henawama
maqwla islam badro sht bnwsi
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خوشبيت بۆ بابه‌ته جوانه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh be ohhhhhhhhhhh barasty basarhateky naxosha
sarkawtuby girillia gian.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh
cherokiki saeru samaraya barasti shtiki wahash naxosha ka krduyan lagale
Sarkatu bett


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh
cherokiki saeru samaraya barasti shtiki wahash naxosha ka krduyan lagale
Sarkatu bett
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh bit babateki zor jwana sarkawtubit azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastakant xosh bit gyan babateki jwana sarkawtubit azizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه








gyanakamn zooor swpas hawreyan bo payamakantan
azizi mnn dasti ewash xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت
به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه زۆۆۆۆۆۆر دوره له ڕاستیه‌وه
ئه‌مه ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌که وه ئه‌فسانه‌که‌ش زۆۆۆۆر درۆیه ههههههههه
چونکه مه‌سیح شتی وای تیا نیه ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌یڵێت هه‌موی درۆ‌و دروستکراوه
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zooor swpas azizm baxwa mn la malpariki islami yawa henawama
maqwla islam badro sht bnwsi
له‌سه‌ر هێڵ نییه








وةلا كاكه كيان ئةو جيرؤكه منى وشك كردةوه به راستى كاريكةره
دةست خؤش بيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh azezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت Gerila گیان به‌راستی چیرۆكێكی زۆر كاریگه‌ر و تاڵ بوو
تینا خان منیش وه‌ك ئه‌م چیرۆكه‌م لا جێگه‌ی بروا نیه ،،، به‌لام ره‌نگه راست بێت ،، ئه‌گه‌ر سه‌یری اخر دێر بكه‌یت كه‌وا ناوه مامۆستایه‌كی هێناوه
به‌تایبه‌تیش مامۆستا عه‌بدولقادر چۆمانی، كه به‌كامێرای خۆی دیمانه‌كانی ئه‌نجامدان
دوای ئه‌مه ناوی شوێنكهن به دروستی ناو بردراون ،، من ناوی ئه‌م مامۆسیتایهم نه‌بیستوه به‌لام ره‌نگه زۆر كه‌س هه‌بێت بیناسێت
ئه‌مه‌ش به‌لگه كه ئه‌م چیرۆكه راسته ،،، سه‌ركه‌وت بیت
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش بێت Gerila گیان ته‌مه‌ن درێژبیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








zooooooooooor swpas bawankam baxwa mnsh nazanm mn sh wak ewa bas xundwmatawa
له‌سه‌ر هێڵ نییه









WELLA ZOR ZORTALBW SERKAW TW BET GYAN BABETY ZOR BE KAREGER BW


له‌سه‌ر هێڵ نییه








zoor swpas hawreyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ستت خوشبيت بۆ بابه‌ته جوانه‌که‌ت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1 2
