.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









هه‌ست كردن به جوانی و خۆشه‌ويستی
دروست كردنی هه‌ست به جوانی و خۆشه‌ويستی نێوان منداڵه‌كانت ئه‌ركێكی په‌روه‌رده‌ييه
نوسينی : حسين جليل
ئايا بيرت له‌وه كردۆته‌وه چه‌ند كات و ساتێك بۆ خۆشه‌ويستی نێوان منداڵه‌كانت ته‌رخان بكه‌يت ؟ ياخود هه‌ر تۆ منداڵه‌كانت خۆش ئه‌وێت ؟ ئايا ده‌رفه‌تی دروست بونی خۆشه‌ويستيت پێيان داوه ؟ ئايا فێرينت كردوه چۆن يه‌كتريان خوشبوێ ؟ منداڵ هه‌رده‌م ئه‌كرێته‌وه دايك و باوك و خۆشك و براكانی دڵخۆش كه‌رو دڵناوايه‌تی .
دوای تێپه‌ڕبونی منداڵ له قۆناغی منداڵی و چونی بۆ هه‌رزه‌كاری و قۆناغه‌كانی ئه‌و خۆشه‌ويستيه نامێنێ ؟ دروست نه‌بونی ئه‌و هه‌سته خۆشه‌ويستيه له قۆناغی منداڵی هۆكاری سه‌ره‌كيه ، له هاتنه ئارای ئه‌و گرفته هه‌ندێ جار گوێبيستی ئه‌وه ئه‌بين هه‌ندێ برا وه‌ك هاوڕێن به‌ڵام هه‌ندێكی تر وه‌ك دوژمن بۆ ئه‌و كاردانه‌وانه دروست ئه‌بن ؟ هه‌وڵ ئه‌ده‌ين هه‌ندێ به‌وردی بچينه نێو باسه‌كه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگای داخه زۆربه‌مان كه‌مترين كاتمان ته‌رخان كردوه بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵه‌كانمان ، بۆ ده‌ربڕينی هه‌ستی خۆشه‌ويستی بۆيان بۆ فێركردن، به خۆشه‌ويستی نێوان منداڵه‌كان هه‌ميشه جياوازی نێوان منداڵه‌كان ئه‌بينرێ كه‌مه كێشه‌ی هه‌ره‌گه‌وره دروست ئه‌كات .
ئايا كاتێكت ته‌رخان كردووه له هه‌فته‌يه‌ك ته‌نها جارێك يان دوو هه‌فته جارێك منداڵه‌كه‌ت ببه‌يته شاری ياری ؟ كام شاری ياری به داخه‌وه نيمانه ! به‌ڵام با جێگره‌وه‌ی هه‌بێت بيبه بۆ شوێنێك ماركێتێك كه‌ل و په‌لی ياری منداڵانی تێدابێ هيچ نه‌بێ هه‌ندێ دياری جوانيان بۆ بكڕه تا ساتێك بحه‌سێنه‌وه هه‌ست به سۆزی دايكايه‌تی و باوكايه‌تی بكه‌ن با منداڵه‌كان فێربن ده‌ستی يه‌كتر بگرن و كه‌مێك پێكه‌وه ڕابكه‌ن و ياری بكه‌ن به‌س تێركردنی منداڵ له ڕوی جه‌سته‌يی به‌س نيه لايه‌نی گرينگ و ته‌واوكه‌ری پێداويستيه جه‌سته‌يه‌كان لايه‌نه ده‌رونيه‌كه‌يه ، به‌مه‌ش هه‌ستی جوانی و خۆشه‌ويستی لای منداڵ كاراتر ئه‌بێت .
ئايا تۆ هه‌ست به چی ئه‌كه‌يت كاتێ له‌سه‌ردانی ماڵی هاوڕێكه‌تی كه ئه‌ته‌وێت بڕۆيت منداڵه‌كه‌ت دوای كه‌ل و په‌لی ياری منداڵه‌كه‌ی هاوڕێكه‌ت ئه‌كات ؟ هه‌ست بكه تۆ بايه‌خت به هه‌ستی جوانی منداڵه‌كه‌ت نه‌داوه له ڕه‌وی ده‌رونی نێرت نه‌كردوه پێداويستيه‌كان بۆ داين نه‌كردوه بۆيه وای لێهات هه‌ست به كه‌می بكات .
كاتێ منداڵان هه‌ست به جوانی خۆيان ده‌كه‌ن كاتێ ده‌بينن خۆشه‌ويستی دايك و باوك و خوشك و براكان و ژينگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خێزانی و كۆمه‌ڵيه‌تين به تايبه‌ت، له خوێندنگا هاو پۆل و هاوڕێكانيان بايه‌خيان پێ ده‌ده‌ن .
دروست كردنی ئه‌و هه‌ست كردن به جواني و خۆشه‌ويستيه‌يه ئه‌ركی سه‌ره‌كی دايك و باوك و مامۆستايه چاندنی ئه‌و بيركردنه‌وه له‌و ته‌مه‌نه زۆر هه‌ستياره يه‌كێك له ده‌رونزانه‌كان ئه‌ڵێ : تۆ منداڵێكم بده ده‌ت من پياو كوژو مرۆڤێكی زيان به خشی لێ‌دروست ده‌كه‌م له هه‌مان كات ئه‌ڵێ ده‌توانم منداڵێكی تر بكه‌م به باش‌ترين و سود به‌خشترين كه‌سی نێو كۆمه‌ڵگا بۆمان ده‌ر ئه‌كه‌وێت په‌روه‌رده‌كردن له‌و ته‌مه‌نه چه‌نده گرينگ و پێويسته .
هه‌رده‌م ئه‌وشتانه بكه به دياری بۆ منداڵه‌كه‌ت كه‌وا لای جوانتريت ديارييه ، ڕه‌نگه هه‌ريه‌كه‌مان ڕۆژێكمان له ياد بێ كه‌وا جوانترين دياری له ته‌مه‌نی منداڵی كێ پێمانی به‌خشيوه ، ئه‌و كه‌سيشمان له هه‌موو كه‌س لا خۆشه‌ويستر بوه منداڵان هه‌ميشه باوه‌ش و ئامێزيان بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌نه‌وه كه‌وا هه‌ستی جوانی و خۆشه‌ويستيان پێ ئه‌به‌خشن مۆنی خۆيان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ر ئه‌بڕن كه‌وا بايه‌خيان پێناده‌م و به‌زمانی ئه‌وان قسه ناكه‌ن .
جيهانی منداڵان جيهانێكی پڕ هه‌ستياره هه‌رده‌م لای ئه‌وانه‌ن هه‌سته ناسك و جوانه‌كان و ديارده سه‌رنج ڕاكيشه‌كان جێگای بايه‌خن بۆيه ئه‌بێت گه‌شه به‌و هه‌سته ناسكانه بدرێت .
له جياتی دروست كردنی هه‌ستی ڕق لێبونه‌وه‌و ئازاردانی يه‌كتر باشتر وايه منداڵه‌كانمان بير له خۆشه‌ويستی يه‌كتر بكه‌نه‌وه، فرنكلينی فه‌ڕه‌نسی ئه‌ڵێ : منداڵانی هه‌موو جيهان له‌سه‌رتاكانی ته‌مه‌ن يه‌كتريان خۆش ئه‌وێت پێكه‌وه ياری ئه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و هه‌سته‌يه گه‌وره‌كاننن له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ت كێشه ئه‌نينه‌وه ئه‌مه‌ش منداڵ فێری هه‌ستی ڕق لێبونه‌وه ده‌كات هه‌رده‌م هه‌ست به كه‌می خۆی ئه‌كات .
زۆرجاران به‌هانه‌وه به‌وه ده‌هێنه‌وه كه‌وا گوايه منداڵانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت به‌هۆی كێشه‌كانيانه‌وه ناتوانن ئه‌و كارانه بكه‌ن به‌ڵام خۆ ده‌كرێ له پاك و خاوێنی و ڕێكخستنی نێوماڵ و خاوێن ڕاگرتنی ژوره‌كه‌يان ياخود پۆله‌كه‌يان ياخود تيانوس و ده‌فته‌رو په‌رتوكه‌كه‌يان په‌روه‌رده بكرێ .
ئه‌و دايك و باوكانه‌ی په‌روه‌رده‌كرنی منداڵ به ته‌نها به تێركردنی له ڕوی جه‌سته‌يی به جيئه‌هێڵن و لايه‌نه‌كانی تر فه‌رامۆش ئه‌كه‌ن له داهاتوو خۆيان باجه‌كان ده‌ده‌ن و چاره‌نوسی منداڵه‌كه گوناهی خۆيانه .
ئه‌بێ دايكان و باو كان ئه‌وه بزانن كه‌وا منداڵان به گشتی حه‌ز به پيسی و پۆخڵی ئه‌كه‌ن به‌ڵام به ڕاهێنان و ئامۆژگاری جوان به پله ئه‌كرێ منداڵه‌كه‌ت باش‌ترين په‌روه‌رده بكرێت تا كه‌سێكی سود به‌خش و سه‌ركه‌وتوو ده‌ربچێت .
هه‌ر بۆيه تاوانی تايك و باوك له په‌روه‌رده‌كرنی سه‌قه‌ت و پڕ له كه‌مو كوڕی قوربانی منداڵه‌كه‌ته دواتر منداڵه‌كه‌ت به لاسار‌و سه‌ره‌ڕۆ مه‌زانه ئه‌م گازه‌ندانه بخه ئه‌ستۆی په‌روه‌رده نادروسته‌كه‌ت .
جوانی يه‌كێك له پێداويستيه سه‌ره‌كيه‌كانی تێركردنی ده‌رونی مرۆڤ هه‌ست كردنه به جوانی ديارده‌كانی ده‌وروبه‌ری ، ئه‌م هه‌ست كردنه ڕه‌گ و ڕيشه‌ی ئه‌بێت لای مرۆڤ ئه‌مه‌ش له ته‌مه‌نه‌كانی قۆناغی گه‌شه‌كردنی ده‌رون وجه‌سته‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات .
له كۆنه‌وه ئه‌م هه‌سته لای مرۆڤ هه‌بوه به‌ڵگه‌مان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ژيانی ساده‌و ساكاری نێو ئه‌شكه‌وته‌كان به ده‌يان وێنه‌ی سه‌رنج ڕاكێش و سه‌رسوڕمان بۆ جوانيه‌كانی بيركردنه‌وه‌ی ئه‌وكات ئه‌چێت بۆ نمونه دروست كردنی وێنه‌ی گۆزه‌و ديزه يان دروست كردنی وێنه‌ی ئافره‌تێكی جوان دروست كردنی وێنه‌ی سوار چاكێكی لێهاتوو ئه‌وانه‌و جه‌ندانی تر به‌هۆی جوانيه‌وه سه‌رنجی ئه‌وانی ڕاكێشابو تا بيته‌خشێنن له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان .
جوانی ئومێد به‌خشه به ژيان و به‌رده‌وامبونه به خۆشيه‌كانی ژيان و دووربون له كێشه ده‌رونيه‌كان من مه‌به‌ستم لێه‌وه ئه‌ونيه باسی شته جوانه‌كان بكه‌م به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كيم په‌ره‌ثيدانه به‌و هه‌سته جوانيه شاراوه‌ی له لای هه‌رتاكێكمان هه‌يه هه‌موو مرۆڤه‌كان جوانن خوای گه‌وره هه‌موانی به جوانترين شێوه دروست كردووه وه خوای گه‌وره جوانه‌و جوانی خۆش ئه‌وێت به‌ڵام هه‌ندێ جار مرۆڤه‌كه به ده‌ستی خۆی و به ڕه‌فتاری خۆی خۆی ناشيرين ئه‌كات .
هه‌ست كردن به جوانی ده‌رونمان هه‌ستكردن ئه‌بێت به وه‌رگرتنی تام و چێژ له گوزه‌رانی ژيان جوانی بۆ هه‌موو مرۆڤێكه هه‌موو مرۆڤه‌كانيش جوانن ئه‌وه‌ی جياوازی ئه‌كاته‌وه لايه‌نه ئاكاری و ڕه‌وشتيه‌كه‌يه .
ده‌ركه‌وتوه مێشكی مرۆڤ به بينينی شته جوانه‌كان و ده‌نگه خۆشه‌كان و هسته ناسكه‌كان و بۆنه خۆشه‌كان توانای بيركردنه‌وه‌و كار كردنی زياتر ئه‌بێت به پێچه‌وانه‌شه‌وه توشی تێكچونی مه‌زاجی ئه‌بێت .
كه‌واته جوانی كاری گه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر فيسۆلۆژی مرۆڤ له ڕوی گه‌شه‌و بيركردنه‌وه ، له‌به‌ر ئه‌و كاری دايكان باوكانه ئه‌و هه‌ست كردن به جوانی و هه‌سته خۆشه‌ويستيه دروست بكات به‌رده‌وام چاودێری پاك و خاوێنی له جل و به‌رگ و ڕێك خستنی كه‌ل و په‌لی ژوره‌كه‌يان و پرچ داهێنان و شێوازی قسه‌كردن و ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ماڵ و هاوپۆلانی له قوتابخانه‌و به گشتی ژينگه‌ی ده‌ره‌وه‌و ژينگه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی ڕه‌فتاری جوان بنوێن .
ئه√ێت ئه‌وه بزانين لادان له‌و هه‌سته جوانانه منداڵ توشی ده‌يان كيشه‌و گرفت ئه‌كات سه‌ره‌تا له دره‌نگ هاتنه‌وه‌ی بۆ ماڵ بۆ ؟ چونكه كاتی منداڵ هه‌ستی خۆشه‌ويستی پێنه‌درا ماڵ لای ئه‌و بايه‌خی نامێنی كاتێ له قوتابخانه هاوڕێكانی يا مامۆستا بايه‌خی پێنه‌دا توشی گرفتی ڕاكردن له قوتابخانه ئه‌بێته‌وه ئه‌مانه منداڵ ئه‌خنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به تێپه‌ڕبونی كات منداڵ هاوڕێ ی خراپ دروست ئه‌كات توشی لادان ئه‌بێت سه‌ره‌تا له لادانه بچوكه‌كان ده‌ست پێئه‌كات تا كاری ناشرينی كۆمه‌ڵايه‌تی له دزی كردن و نانه‌وه‌ی كێشه چه‌ندانی تر ئه‌مانه هه‌مووی دايك و باوك و مامۆستا لێ به‌رپرسيارن .
نوسينی حسين جليل / شه‌قڵاوه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dast xosh bet sirwan giyan her sarkawtu bit inshalla

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



زۆر سپاس به‌ڕێزم
بۆ هه‌ر پرسيارێكی ده‌رونزانی سه‌ردانی ئه‌و ئيمێڵه بكه‌ن و په‌يام بنێرن
darunzane@yahoo.com
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









dastt xosh bet barez bo am babta ba swda sarkwtu bet hiwamn weya be bashmn nake lam babtana


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
dastt xosh bet barez bo am babta ba swda


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه