❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سلۆڤاکیا. بناسن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-23 05:53:13

baran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

سلۆڤاکیا. بناسن

پایته‌خت: براتیسلاڤا
گه‌وره‌ترین شار: براتیسلاڤا
زمانی‌ فه‌رمی‌: سلۆڤاكی‌
ڕژێمی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌: كۆماری‌
سه‌رۆك كۆمار: ئیڤان گاسبارۆڤیتچ
سه‌رۆك وه‌زیران: ڕۆبه‌رت ڤیتچۆ
سه‌ربه‌خۆیی‌ : چیكسلۆفاكیا
ڕووبه‌ر: (8.845 )كم²چوارگۆشه‌یه‌ 
ڕاگه‌یاندنی‌ كۆماری‌: 1993
ژماره‌ی‌ دانیشتوان: (5.430.033) هاولاَتی‌
چڕی‌ دانیشتوان: (310) هاولاَتی‌ له‌یه‌ك میل چوارگۆشه‌دا
سروودی‌ نیشتیمانی‌: Nad Tatrou sa Blýska
هێمای‌ ئۆتۆمبیل: SK
هێمای‌ ئه‌نته‌رنێت: sk.
كۆدی‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ :  (+421)
جیاوازی‌ كات: (+1 UTC)
زه‌وی‌ كشتوكاڵی‌: (31,5%)ی‌ خاكی‌  وڵات

* جوگرافیا:
سلۆڤاكیا یاخود كۆماری‌ سلۆڤاكیا ولاتێكه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌وروپای‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌‌و هیچ سنوورێكی‌ ئاوی‌ نیه‌، واته‌ وڵاتێكی‌ داخراوه‌، سلۆڤاكیا له‌به‌ر گرنگی‌ پێگه‌ جوگرافیه‌كه‌ی‌ كه‌وتووه‌ته‌ ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌وروپاو بۆته‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ به‌یه‌كگه‌یاندنی‌ وڵاتانی‌ ده‌وروبه‌ری‌، سه‌ره‌ڕای‌ بوونی‌ چه‌ندین شوێنه‌واری‌ دێرین‌و سه‌یرانگای‌ خۆش، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری‌ گه‌شتی‌ گه‌شتیاران بۆ ئه‌م وڵاته‌.






سلۆڤاكیا له‌باكووری‌ خۆرئاوا (215)كم سنووری‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ كۆماری‌ چیكدا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا له‌باكوور (444)كم سنووری‌ هاوبه‌شی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌خۆرهه‌ڵات (97)كم له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا هه‌یه‌، له‌باشوور (667)كم له‌گه‌ڵ مه‌جه‌ردا هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ له‌باشووری‌ خۆرئاوا (91)كم سنووری‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ نه‌مسادا هه‌یه‌.


سلۆڤاكیا به‌سروشتی‌ شاخاوی‌ جیاده‌كرێته‌وه‌، زنجیره‌ چیای‌ (كارباسیان) ده‌كه‌وێته‌ به‌شی‌ خۆرئاوای‌، ئه‌م زنجیره‌ چیایه‌ زۆر سه‌خته‌، هه‌روه‌ها زنجیره‌ چیای‌ (كارباسیانی‌ بچووك) ده‌كه‌ونه‌ باكووری‌ خۆرئاواو خۆرئاوای‌ وڵات، زنجیره‌ چیای‌ (تاتراسی‌ به‌رز) به‌درێژایی‌ سنووری‌ باكووری‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌كشێت، ڕووباری‌  (دانوب) به‌باشووری‌ ئه‌و وڵاته‌دا تێده‌په‌ڕێت،  بووه‌ته‌ سنوور بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌و زه‌ویه‌ نزمه‌كانیشی ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌و ئه‌و ناوچانه‌شی‌ پاراو كردووه‌، كه‌ بۆ كشتوكاڵ كردن زۆر به‌پیته‌، ئه‌م ڕوباره‌و چه‌ندین ڕووباری‌ تر له‌سلۆڤاكیا پێچاوپێچن‌و ڕێڕه‌وه‌كانیان به‌رزو نزمی‌ تێده‌كه‌وێت، وه‌ك ڕووباری‌ (هۆرنادا، هه‌رون‌و فاخ)، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م ڕووبارانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ بۆ كشتوكاڵكردن سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت، بوونه‌ته‌ ڕێڕه‌و‌و ده‌رچه‌ی‌ كه‌شتیوانی‌ وڵاتی‌ سلۆڤاكیا، چونكه‌ ئه‌م وڵاته‌ ڕێگای‌ ئاوی‌ نیه‌‌و هیچ ده‌ریایه‌ك ناكه‌وێته‌ سه‌ر سنووره‌كانیه‌وه‌، به‌رزترین لوتكه‌ چیا له‌و وڵاته‌ بریتیه‌ له‌لوتكه‌ چیای‌ (گرلانچۆفكا) كه‌ به‌رزییه‌كه‌ی‌ ده‌گاته‌ (2655)مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی‌ ڕووی‌ ده‌ریا.

* ئاو و هه‌وا:
ئاو‌و هه‌وای‌ سلۆڤاكیا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ به‌ئاو‌و هه‌وایه‌كی‌ مامناوه‌ند ناوده‌برێت، له‌هاویناندا ئاو‌و هه‌واكه‌ی‌ سارده‌و باراناویه‌، به‌ڵام له‌زستاناندا زۆر سارده‌و ئاسمانه‌كه‌شی‌ ته‌ماویه‌، هه‌روه‌ها زۆر به‌چڕیش به‌فر ده‌بارێت.






* دانیشتوان:
به‌پێی‌ ئاماری‌ ساڵی‌ (1998)، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ سلۆڤاكیا ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ (5.463.046) هاولاَتی‌‌و پێكهاته‌ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بێت:
* سلۆڤاك (78%).
* مه‌جه‌ری‌ (12%).

* ئایین:
دانیشتوانی‌ سلۆڤاكیا له‌ڕووی‌ ئاینیه‌وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بن:
كاسۆلیكی‌ ڕۆمانی‌ (68.9%).
پڕۆتستانت (10.8%).
كاسۆلیكی‌ یۆنانی‌ (4.1%)‌و چه‌ندین ئاین‌و مه‌زهه‌بی‌ تری‌ تێدایه‌.


* مێژوو :
سلۆڤاكیا له‌نێوان سه‌ده‌ی‌ یانزه‌هه‌م‌و دوانزه‌هه‌م به‌ به‌شێك له‌شانشینی‌ مه‌جه‌ر ده‌زانرا، دوای‌ ئه‌وه‌ش بوو به‌ به‌شێك له‌ئیمپراتۆریه‌تی‌ (مه‌جه‌ری‌ - نه‌مسایی‌) هه‌تا ساڵی‌ (1918)، پاشان سلۆڤاكیا به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌رێمی‌ (بۆهیمیا‌و مۆرافیا) وڵاتی‌ (چیكۆسلۆڤاكیا)یان پێكهێنا‌و به‌(كۆماری‌ یه‌كه‌م) ناسرا، له‌ساڵی‌ (1938) به‌پێی‌ په‌یماننامه‌ی‌ (میونخ) چیكۆسلۆڤاكیا دابه‌شكرا بۆ چیك كه‌ به‌ریتانیا به‌(هێتله‌ر)ی‌ به‌خشی‌‌و هه‌روه‌ها سلۆڤاكیاش وه‌ك كۆمارێكی‌ سه‌ربه‌خۆ كه‌وته‌ ژێرده‌سه‌ڵاتێكی‌ لایه‌نگری‌ (ئه‌ڵمانیای‌ نازی‌) یه‌وه‌.


له‌كۆتایی‌ جه‌نگی‌ جیهانی‌ دووه‌مه‌وه‌ جارێكی‌ تر (چیكۆسلۆڤاكیا) یه‌كخرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ كه‌وته‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ سۆڤیه‌ت‌و هه‌تا ساڵی‌ (1989) بووبه‌ وڵاتێكی‌ شیوعی‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌وروپادا، له‌ساڵی‌ (1989)دا ده‌سه‌ڵاتی‌ شیوعیه‌كانی‌ سۆڤیه‌ت كۆتایی‌ هات، (چیكۆسلۆڤاكیا) جارێكی‌ تر سه‌ربه‌خۆیی‌ وه‌رگرته‌وه‌، (چیك‌و سلۆڤاكی)یه‌كان له‌ساڵی‌ (1993) ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌ له‌یه‌كتری‌ به‌ڕێگه‌ی‌ ئاشتیانه‌، سلۆڤاكیا له‌ساڵی‌ (2004)دا چووه‌ ناو هه‌ریه‌ك له‌ هاوپه‌یمانێتی‌ باكووری‌ ئه‌تڵه‌سی‌ (ناتۆ)‌و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاوه‌.

* ڕامیاری‌ :
سیستمی‌ ده‌سه‌ڵات له‌سلۆڤاكیا سیستمێكی‌ دیموكراتی‌ په‌رله‌مانییه‌، ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌سته‌ی‌ جێبه‌جێكردن له‌م وڵاته‌دا پێكدێت له‌هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆك كۆمار هه‌ر پێنجساڵ جارێك ڕاسته‌خۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌ویش به‌پێی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌دانانی‌ سه‌رۆك وه‌زیران له‌و پارته‌ی‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگه‌كانی‌ مسۆگه‌ر كردووه‌.






ده‌سته‌ی‌ یاسادانان له‌كۆماری‌ سلۆڤاكیا له‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانی‌ پێكدێت‌و خۆی‌ له‌(150) ئه‌ندامدا ده‌بینێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌سته‌ی‌ دادگاكان له‌م وڵاته‌دا پێكدێت له‌:
* دادگای‌ باڵا: دادوه‌رو ئه‌ندامانی‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ نیشتیمانیه‌وه‌ دیاری‌ ده‌كرێن.
* دادگای‌ ده‌ستوری‌: ئه‌م دادگایه‌ش دادوه‌ره‌كانی‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ داده‌مه‌زرێن كه‌ چه‌ند پاڵێوراوێكن بۆ ئه‌و شوێنه‌، پاش ڕازیبوونی‌ په‌رله‌مان.
* دادگای‌ تایبه‌ت: ئه‌م دادگایه‌ش دادوه‌ره‌كانی‌ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌كان خۆیانه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن‌و سه‌رۆك كۆماریش دایانده‌مه‌زرێنێت.         

*پارته‌ ڕامیاریه‌كان:
پارتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ مه‌سیحی‌ دیموكراتی‌ (KDH ).
پارتی‌ ئاڕاسته‌ی‌ دیموكراتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ (Smer-SD).
پارتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ له‌ پێناو سلۆڤاكیای‌ دیموكراتی‌ (HZDS-ĽS).
پارتی‌ هاوپه‌یمانی‌ هاوڵاتی‌ نوێ‌ (ANO ).
پارتی‌ هاوبه‌ندی‌ مه‌جه‌ری‌ (SMK).
پارتی‌ شیوعی‌ سلۆڤاكی‌ (KSS).
پارتی‌ یه‌كێتی‌ دیموكراتی‌ مه‌سیحی‌ (SDKU-DS).
پارتی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ سلۆڤاكی‌ (SNS).
پارتی‌ كۆنگره‌ی‌ ئازاد (SF).
پارتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ له‌پێناو دیموكراتی‌ (HZD).

*هه‌رێمه‌ فیدڕالیه‌كان‌و كارگێڕییه‌كان:
سلۆڤاكیا دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌شت یه‌كه‌ی‌ كارگێڕیدا، واته‌ (kraje) كه‌ ئه‌مانه‌ن:
* بانسكا بیستریتسا، براتیسلاڤا، كۆچیتسه‌، نیترا، ترینچین، بریچۆف، ترناڤا‌وجیلینا .

*ئابووری‌:
حكومه‌تی‌ سلۆڤاكیا چه‌ندین ڕێوشوێنی‌ گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ باشتركردنی‌ كه‌رتی‌ ئابووری‌‌و باج‌و سه‌رانه‌و ته‌ندروستی‌‌و فێركردن.
ئه‌م وڵاته‌ هێزی‌ كاری‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی‌ سێ ملیۆن كرێكارو به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش ده‌بێت:
* كه‌رتی‌ پیشه‌سازی‌ (29.3%).
* كه‌رتی‌ كشتوكاڵ (8.9%).
* كه‌رتی‌ بیناسازی‌ (8%).
* كه‌رتی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن (8.2%).
* كه‌رتی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان (45.6%).
گرنگترین پیشه‌سازییه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ بریتین له‌:
* پیشه‌سازی‌ ماده‌ كانزایه‌كان‌و ئامێره‌كان‌و هۆكاره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌.
* پیشه‌سازی‌ كیمیایی‌‌و پترۆكیمایی‌‌و لاستیكیه‌كان.
* پیشه‌سازی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ كاغه‌زو ئامێره‌كانی‌ چاپ.
* پیشه‌سازی‌ چنین.
* پیشه‌سازی‌ وزه‌ی‌ كاره‌باو ده‌رهێنانی‌ غازو خه‌ڵوزو وزه‌ی‌ ئه‌تۆم.
هه‌روه‌ها گرنگترین به‌روبوومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی‌ سلۆڤاكیا بریتین له‌:
* گه‌نم‌و چه‌وه‌نده‌ری‌ شه‌كرو میوه‌و په‌تاته‌.
* په‌روه‌رده‌كردنی‌ به‌رازو په‌له‌وه‌رو باربه‌ره‌كان.
* به‌روبوومه‌كانی‌ دارستان.
گرنگترین ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ كه‌ سلۆڤاكیا شتوومه‌كیان لێوه‌ هاورده‌ده‌كات ئه‌مانه‌ن:
* ئه‌ڵمانیا (30.1%).
* كۆماری‌ چیك (16.4%). 
* نه‌مسا (10.7%).
* ئیتالیا (7.2%).
* پۆڵه‌ندا (5.7%).
* مه‌جه‌ر (4.6%).
ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ ئه‌م وڵاته‌ شتوومه‌كیان بۆ ده‌نێرێت بریتین له‌:
* ئه‌ڵمانیا (24.8 %).
* كۆماری‌ چیك (16%).
* ڕووسیا  (13.5%).
* نه‌مسا  (7%).
* ئیتالیا (6.4%).
* فه‌ره‌نسا (4%).




*ڕۆشنبیری‌‌و گه‌شتیاری‌:
سلۆڤاكیا له‌ڕووی‌ ڕۆشنبیریه‌وه‌ گرنگه‌ له‌ئه‌وروپا، ئه‌م وڵاته‌ چه‌ندین قه‌ڵای‌ دێرینی‌ تێدایه‌، وه‌ك قه‌ڵای‌ (بۆجنیس) كه‌ چه‌ندین فلیمی‌ سینه‌مایی‌ تێدا به‌رهه‌م هاتووه‌، هه‌روه‌ها قه‌ڵای‌ (سیپس) كه‌ به‌یه‌كێك له‌شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان هه‌ژماركراوه‌ له‌لایه‌ن (یۆنسكۆ)، هه‌روه‌ها قه‌ڵای‌ (بۆینینتسی‌) كه‌ له‌هه‌موو قه‌ڵانی‌ تر گه‌شتیار زیاتر ڕووی‌ تێده‌كه‌ن، چونكه‌ زۆر له‌ئاهه‌نگه‌كانی‌ ساڵانه‌ له‌وێ‌ سازده‌كرێن‌و شێوه‌یه‌كی‌ ترسناكیشی‌ هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ باخچه‌ی‌ ئاژه‌ڵان‌و مۆزه‌خانیه‌كیشی‌ تێدایه‌، جگه‌ له‌م قه‌ڵایانه‌ش چه‌ند قه‌ڵایه‌كی‌ تری‌ تێدایه‌، وه‌ك قه‌ڵای‌ (ئۆرافا)و قه‌ڵای‌ (براتیسلافا)و چه‌ندین قه‌ڵای‌ تر، هه‌روه‌ها چه‌ندین كڵێسه‌و شوێنی‌ ئاینی‌ دێرینی‌ تێدایه‌، سلۆڤاكیا ئاوازو گۆرانی‌‌و كه‌له‌پوورو فۆلكلۆرو سه‌ما‌و هونه‌ری‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ هه‌یه‌، چه‌ندین مۆزه‌خانه‌ی‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ش مۆزه‌خانه‌ی‌ سلۆڤاكیاو گه‌لاری‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ (براتیسلافا).


ئه‌م وڵاته‌ ساڵانه‌ به‌هه‌زاران گه‌شتیار ڕووی‌ تێده‌كه‌ن، به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ندین شوێنی‌ گه‌شتیاری‌، وه‌ك شوێنه‌كانی‌ خلیسكانی‌ سه‌ر به‌فرو كانیاوه‌ كانزایه‌كان كه‌ خه‌ڵك بۆ نه‌خۆشیه‌كانی‌ پێست سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن، شوێنه‌واره‌ دێرین‌و شارستانیه‌كانی‌ سلۆڤاكیا، جگه‌ له‌بوونی‌ چه‌ندین ئه‌شكه‌وت‌و شاخ‌و دیمه‌نی‌ سروشتی‌ جوان كه‌ سه‌رنجی‌ گه‌شتیاران به‌لای‌ خۆیدا ڕاده‌كێشێت.
زۆرینه‌ی‌ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی‌ له‌وڵاتانه‌وه‌ دێنه‌ سلۆڤاكیا بۆ گه‌شت له‌(كۆماری‌ چیك، پۆڵه‌ندا‌و ئه‌ڵمانیا) وه‌ دێن.   
وه‌رگێڕانی‌: هه‌مزه‌ ڕه‌سول

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-23 12:03:20

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: سلۆڤاکیا. بناسن

ده‌ستت خۆس بێت ماندوو نه‌بیت...بابه‌تیکی باشت دانا بوو سه‌ر که‌وتوبیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-23 14:17:24

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: سلۆڤاکیا. بناسن

dast xosh bet zanyare bashm le wargrt

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-24 07:18:59

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539
WindowsXPMSIE

Re: سلۆڤاکیا. بناسن

dest  xosh     desti mandu bunt  agushm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-26 20:36:04

ghamgeen
خونچەی نوێ
شوێن: لـوبـنـان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-03
دواترین سه‌ردان: 2010-10-28
په‌یامه‌كان: 64
WindowsXPMSIE

Re: سلۆڤاکیا. بناسن

بابه‌تێکی جوانه‌..ده‌سته‌کانت خۆش..
بۆمن سوودی گه‌لێک زۆره‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-10-04 15:30:02

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: سلۆڤاکیا. بناسن

dsatt xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-10-15 15:55:56

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: سلۆڤاکیا. بناسن

ده‌ستت خۆس بێت ماندوو نه‌بیت ئازیزم

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-10-30 09:03:41

baran
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

Re: سلۆڤاکیا. بناسن

desti ewesh xosh hawreyani berez

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net