❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-24 17:02:46

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

[size=16]كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌


ئا: جه‌عفه‌ر گوانی‌
كاتژمێر نزیكه‌ی‌ دوازده‌ی‌ نیوه‌ڕۆ بوو، مامۆستایه‌كی‌ به‌ڕێز ته‌له‌فۆنی بۆ كردم: ئه‌گه‌ر بتوانی‌ بێیته‌ لامان، كارێكی‌ گرنگمان پێت هه‌یه‌، پرسیم خێره‌، گووتی‌: كچێكی‌ كورد، كه‌ موسڵمانه‌، كراوه‌ته‌ مه‌سیحی ئێستا له‌لای‌ منه‌، پێمخۆشه‌ بیبینی، چونكه‌ تۆ له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت شت ده‌نووسی، به‌بێ‌ دودڵی‌ چووم، ئه‌و كاته‌ ته‌نها یه‌كتری‌ ناسین بوو، بۆ دوای‌ عه‌سر له‌ماڵی‌ خاڵی دایكی مه‌وعیدی دانیشتنمان دانا، دوای‌ دانیشتنی نزیكه‌ی‌ سێ‌ كاتژمێر، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و كچه‌ كراوه‌ته‌ مه‌سیحی، له‌ رێگای‌ دوو هۆكاره‌وه‌، یه‌كه‌م چه‌واشه‌كردنی‌ راستیه‌كانی‌ ئیسلام، دووه‌م: به‌سیحر‌و جادووگه‌ری‌، له‌و ژماره‌یه‌، ته‌نها چیڕۆكی چۆنیه‌تی‌ بوون به‌ مه‌سیحی‌و، پاشانیش موسڵمانبوونه‌وه‌ی‌ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بوارمان هه‌بوو، له‌ ژماره‌ی‌ داهاتوو، ده‌قی دانیشتنمه‌كه‌‌و، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ ئه‌وان له‌سه‌ر ئیسلام‌و موسڵمانان له‌ بن گوێیان ده‌خوێنن باس ده‌كه‌ین، له‌ ژماره‌ی‌ داهاتوو، قسه‌ له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی‌ كردنه‌ مه‌سیحیه‌ت ده‌كه‌ین، له‌م ژماره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و كچه‌ ده‌بین، بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ به‌ موسڵمانێتی‌ دێته‌وه‌ ماڵه‌ باوكی.

یه‌كه‌م ئاشنایه‌تی‌

ئه‌و كاته‌ی‌ پۆلی شه‌شه‌می‌ سه‌ره‌تایی بووم، تاقیكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵێمان هه‌بوو، تاقیكردنه‌وه‌ی‌ وانه‌ی‌ ئایینمان هه‌بوو، كه‌ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی پێكه‌وه‌ بوون، ئه‌و مامۆستایه‌ش كه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، مه‌سیحی بوو، رۆژێكیان سه‌رپه‌رشتی هۆڵه‌كه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ ده‌كرد، ئه‌و مامۆستایه‌ گووتی‌: هه‌رچی مه‌سیحیه‌ با وانه‌ی‌ ئایین وه‌ڵام نه‌داته‌وه‌، كه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ كرد، له‌ ته‌خته‌ی‌ پێشه‌ من وه‌ستا بوو، هات گووتیه‌ من: تۆ مه‌سیحی؟ منیش گووتم: نا، به‌ڵام زمانم تێك ئاڵا نه‌مزانی‌، به‌ ته‌واوی‌ وه‌ڵامی بده‌مه‌وه‌، گووتی‌: ئه‌گه‌ر مه‌سیحی وه‌ڵام مه‌ده‌وه‌، جوابم داوه‌، ئه‌و رۆژی زۆر بیرم كرده‌وه‌، خوام كێیه‌؟ ئیسلامم چییه‌؟ چوومه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ تا شه‌وی‌ هه‌ر بیرم لێی‌ ده‌كرده‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ ته‌واو هیچ بیرم لێی‌ نه‌كرده‌وه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ به‌ینا به‌ین بیرم لێی‌ ده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ بیرم ده‌چووه‌وه‌، كه‌ بوومه‌ پۆلی یه‌كه‌می‌ ناوه‌ندی‌ دوو براده‌ری‌ مه‌سیحیم هه‌بوون یه‌كیان به‌ناوی‌ (ڤ) یه‌كیان به‌ناوی‌ (ن)، یه‌كه‌مجار زیاتر براده‌رایه‌تیمان هه‌بوو، زۆر یه‌كتریمان خۆش ده‌ویست، دوای ئه‌وه‌ پرسیارمان له‌ باره‌ی‌ ئایینه‌وه‌ كرد، ئه‌و به‌ منی‌ گووت: وه‌ره‌ تۆ ببه‌ مه‌سیحی، منیش پێمگووت: وه‌ره‌ تۆ ببه‌ موسڵمان، گووتی‌: باشه‌ وه‌ره‌ پرسیار له‌ یه‌كتری‌ ده‌كه‌ین، بزانین ئایینی كاممان باشتره‌، ئه‌و كه‌ پرسیاری‌ له‌ من ده‌كرد، من نه‌مده‌توانی‌ وه‌ڵامی هیچ پرسیاره‌كانی‌ بده‌مه‌وه‌، منیش پرسیارێكی‌ وام نه‌بوو، ئه‌ویش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی‌ منی ده‌دایه‌وه‌، ئیدی هه‌ستێكم بۆ ئه‌وان دروست بوو، بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ زیاتر لێیان نزیك ببمه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كارتی سه‌ره‌ ساڵم وه‌رگرته‌وه‌، دوو سێ‌ رۆژ هاتمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، له‌ ماڵه‌وه‌ زۆر بێ‌ تاقه‌ت ده‌بووم، ده‌مزانی‌ كه‌ ئه‌وانم له‌گه‌ڵ نه‌ماون بێ‌ تاقه‌ت ده‌بووم، رۆژێكیان چوومه‌ بازاڕی‌ دیانه‌ی‌، دوو سیدیم كڕین، به‌ ته‌نیشت كه‌نیسه‌ی‌ داچووم، كه‌ بینیم ئه‌و كاتی‌ زه‌نگی‌ نوێژی وان لێدا، ئه‌وان دوای‌ سعات چواری‌ زه‌نگێكی‌ لێده‌ده‌ن بۆ نوێژی خۆیان، هه‌موویان چوونه‌ ژووره‌وه‌، منیش راوه‌ستام ته‌ماشای‌ ئه‌وانم كرد، تا هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌ر بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌، ده‌بی ئه‌وانه‌ ده‌چن چی ئه‌كه‌ن؟، ده‌بی نوێژیان چۆن بیت؟، هه‌ر بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌، ئینجا ژنێك لێی‌ پرسیم: چی ئه‌كه‌ی‌ لێره‌، ئایا تۆ مه‌سیحی؟ منیش گووتم: نه‌خێر، گووتی‌: ئێمه‌ نوێژه‌كه‌ین، ئینجا باسی ئه‌وه‌ی‌ بۆ كردم، كه‌ چۆن نوێژ ده‌كه‌ن، دوای‌ ئه‌وه‌ چوومه‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌و كاتیش هه‌ر بیرم لێی‌ ده‌كرده‌وه‌، زۆریش دڵخۆش بووم، بۆ به‌یانی به‌ بیانووی‌ شریت كڕین، دووباره‌ هاتمه‌وه‌، یه‌كسه‌ر چوومه‌ ژووره‌وه‌ی‌ كه‌نیسه‌ی‌، دوو كاهینی لێ‌ بوو، كه‌ ژن بوون، له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ی‌، قه‌شه‌ منی نه‌دیت، یه‌كسه‌ر چوومه‌ ژووره‌وه‌، له‌و كاتی‌ قه‌شه‌ خه‌ریك بوو، وتار‌و ئینجیلی ده‌خوێنده‌وه‌، قه‌شه‌ له‌ پێشه‌وه‌ی‌ من بوون منیش له‌ پشته‌وه‌ی‌ قه‌شه‌ی‌ بووم، له‌ناو حه‌دیقه‌ی‌ كه‌نیسه‌ی‌ له‌سه‌ر كورسیه‌ك دانیشتبوو، گوێم له‌ قسه‌كانی‌ گرتبوو، گووتی‌: تۆ كێی‌؟ منیش ترسام ناوی‌ خۆم بۆی‌ نه‌دا، گووتم: ده‌توانم بێمه‌ ژووره‌وه‌، گووتی‌: ئا، ده‌توانی‌، تۆ مه‌سیحی یان موسڵمانی‌؟ گووتم: موسڵمانم، به‌س حه‌زم لێیه‌، بێمه‌ لای‌ ئێوه‌، گووتی‌: ده‌ وه‌ره‌، منیش چوومه‌ ژووره‌وه‌ دانیشتم، هه‌ر پرسیارم لێیكرد، وه‌ڵامی دامه‌وه‌، گووتم: چۆن نوێژی ده‌كه‌ن، ئه‌و فێری‌ كردم، به‌س گووتی‌: نابی ناوی‌ ئێمه‌ بده‌ی‌، چونكه‌ تۆ خۆت هاتووی‌، نه‌ڵێی‌: به‌ زۆری‌ منیان هێناوه‌. گووتم: باشه‌، ئیدی فێر بووم، مانگانه‌، سێ‌ جار‌و چوار جار ده‌چووم، نزیكه‌ی‌ ساڵێكی به‌سه‌ر چوو، دوای‌ ئه‌وه‌ دووباره‌ چوومه‌وه‌،
من خۆم چوومه‌ ماڵیان داوام لێكردن، ئه‌وان گووتیان: ئێمه‌ زۆری‌ له‌ توو ناكه‌ین، ببیه‌ مه‌سیحی، ئه‌توو خۆت به‌رپرسیاری‌ له‌ خۆت، ئه‌منیش گووتم باشه‌ ئه‌وه‌ موشكیله‌ی‌ منه‌ (ئه‌وه‌ له‌ پۆلی یه‌كه‌می‌ ناوه‌ندی)، رۆژێك چووم ژنێك له‌وێ‌ بوو، منیش گووتم: دی ئه‌و ماڵه‌؟ گووتی‌: به‌ سه‌فه‌ر چوونه‌؟ گووتی‌: تۆ ئه‌و كچه‌ی‌ ده‌ته‌وێ‌ ببیه‌ مه‌سیحی؟، گووتم: به‌ڵێ‌، گووتی‌: باشه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ‌ هه‌ندێك قسه‌ له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ ده‌كه‌ین، یان له‌گه‌ڵ‌ كاهێنێك ئه‌وان باشتر ده‌زانن، ناوی‌ قه‌شه‌كه‌ی‌ بۆ من نه‌گووت، منیش نه‌م پرسی، دوایی گووتم: چ كاته‌ك بێمه‌وه‌، گووتی‌: ده‌توانی‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌‌و چوارشه‌ممه‌‌و پێنج شه‌ممه‌‌و هه‌ینی بێی‌، ئه‌و كاتی‌ زیاتر مه‌جالمان هه‌یه‌، منیش گووتم: باشه‌، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ كه‌ هاتم ئه‌وان به‌ سیاره‌ له‌ پێش كه‌نیسه‌ی‌ راوه‌ستابوون، ئه‌وان منیان ده‌ناسی، جا نازانم چۆن منیان ده‌ناسی، لێم پرسین: یه‌كێك گووتی‌: من قه‌شه‌مه‌، ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌ كاهین‌و، ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌ش گاور، تازه‌ ده‌مناسین، ناوی‌ هیچیانم نازانی‌، نه‌ ئه‌وان ناوی‌ خۆیان بۆ من گووت، نه‌منیش ناوی‌ خۆم گووت، گووتیان: ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ی‌ وه‌ره‌ كه‌نیسه‌ی‌، ئه‌گه‌ریش نا، ده‌توانین بچینه‌ ده‌رێ‌، ئه‌منیش پێشتر جاره‌ك لۆ كه‌نیسه‌ی‌ چوو بووم، ئه‌وجا گووتم: نا دێمه‌ كه‌نیسه‌ی‌، گووتیان: باشتره‌ بێیه‌ ده‌رێ‌ نه‌ك كه‌نیسه‌ی‌، منیش گووتم: باشه‌ كه‌یفینگۆیه‌، منیش له‌گه‌ڵیان چوومه‌ ده‌رێ‌، به‌ سیاره‌كی‌ سۆر، وا بزانم قه‌برستانی وان بوو، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كی به‌ ته‌نها، ئه‌وان هاتن كچێكیش هات، مێزێك له‌وێ‌ بوو، گووتیان له‌سه‌ر ئه‌و مێزه‌ درێژ به‌، تا ئێمه‌ شتێكت پێ‌ ده‌ڵێین.

رۆییشتن به‌ره‌و گۆڕستان

رۆژێكیان چووم، ژنێك له‌وێ‌ له‌لای‌ كه‌نیسه‌ی‌ راوه‌ستا بوو، گووتیه‌ من: تۆ بووی بوویه‌ مه‌سیحی، منیش گووتم: به‌ڵێ‌، گووتم: تۆ كێی‌؟ گووتی‌: من ناتوانم ناوی‌ خۆمت بۆ بڵێم، به‌ڵام شتێكت پێ‌ ده‌ڵێم: به‌یانی دوو ژن دێن، به‌ناوه‌كانی‌ (فاتیما‌و، ئیزابێلا) كه‌ (زبێده‌‌و سه‌معان‌و) یه‌كێكی‌ دیكه‌شیان له‌گه‌ڵه‌، گووتم: ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌ كێیه‌؟ گووتی‌: به‌یانی كه‌ هاتن خۆت ده‌زانی‌، ئه‌ویش به‌ناوی‌ جۆرجی بوو، (مه‌رج نییه‌ ئه‌و ناوانه‌ راسته‌قینه‌ بووبن، چونكه‌ هه‌میشه‌ به‌ناوی‌ خوازراو له‌گه‌ڵی دواون)، به‌یانی كه‌ هاتن مۆنیكایه‌كی‌ جام ره‌شیان پێ بوو، هه‌مووی‌ ره‌ش بوو، زۆر له‌ سیاره‌كه‌ ترسام، چونكه‌ ئه‌و كاتی‌ باسی تیرۆریست‌و شتی وایان ده‌كرد، بۆیه‌ نه‌وێرام سوار بم، ژنه‌كه‌ پێی‌ گووتم: هیچ نییه‌ مه‌ترسه‌، سواری‌ ئه‌و سیاره‌ی‌ به‌، ئیزابێلا‌و فاتیمه‌ پیر بوون، سه‌معانیش پیر بوو، به‌س جۆرجی هه‌ندێك له‌وان گه‌نجتر بوو، گووتیان: وه‌ره‌ با پیاسه‌كی‌ بكه‌ین، هه‌ندێك قسه‌شت له‌ باره‌ی‌ مه‌سیحیه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌كه‌ین، ئێستاش ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ ببینمه‌وه‌، باش باش ده‌یانناسمه‌وه‌، ئیدی ترسم نه‌ما‌و، به‌بێ‌ ترس له‌گه‌ڵیان چووم، ئینجا منیان برده‌ قه‌برستانی‌ مه‌سیحیان له‌ دیانه‌ی‌، ژوورێكی بچووكی تاریكی لێ‌ بوو، كه‌ زۆر زۆر به‌ ترس بوو، گووتیان: وه‌ره‌ ده‌مێكی‌ پشوو بده‌.

خوێن خواردنه‌وه‌

دوای‌ پشوودانه‌كه‌، فنجانێكیان بۆ هێنام، كه‌ شتێكی‌ وه‌كو قاوه‌ی‌ تێدا بوو، جا نازانم مه‌شڕوب بوو یان نا، ئه‌وم خوارده‌وه‌، هه‌ستم كرد، كه‌ سه‌رم گێژ بووه‌، یه‌كسه‌ر راقه‌نام‌و، نه‌مه‌توانی‌ هه‌ستمه‌وه‌، (لێره‌دا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌ هه‌ناسه‌ی‌ ته‌نگ ده‌بی‌و ئه‌و رووداوه‌ ئێستا زۆر ئازاری‌ ده‌دات)، پیاوێكیشان له‌ ته‌نیشتمه‌وه‌ درێژ كردبوو، شتێكی ره‌شیان به‌سه‌ر دادابوو، گووتیان: ئه‌وه‌ مردووه‌، رۆحه‌، ته‌نها قۆڵی دیار بوو، به‌ ده‌رزی‌ خوێنیان له‌ قۆڵی ئه‌و ده‌رهێنا‌و، ده‌ناو فنجانێكیان كرد، هه‌ندێك ده‌رمانیشیان له‌ ناو كرد، گووتیانه‌ من بیخۆوه‌، یه‌كه‌مجار پێم ناخۆش بوو، به‌ڵام دوایی كه‌ خواردمه‌وه‌، پێم شتێكی‌ زۆر خۆش بوو، زۆرم خوارده‌وه‌، ئه‌و رۆژی زۆریان دامێ‌، هه‌تا هیچ ئاگام له‌ خۆم نه‌ما، ئه‌و كاتی‌ له‌ كۆڵانێك منیان فڕێ‌ دا‌و، هه‌ندێك ئاویان به‌سه‌ر داكردم‌و، بڕه‌ك وه‌خۆ هاتمه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر به‌سه‌ر یه‌ك داده‌كه‌وتم‌و، ئاگام له‌ خۆم نه‌بوو، ئه‌و رۆژی تا مه‌غریبێ‌ كه‌وتم، مه‌غریبه‌كه‌ی‌ گووتیان: هه‌سته‌ شته‌كی بخۆ، هیچم پێنه‌خورا، ئه‌و شه‌وی‌ هه‌تا ده‌وری‌ سعات 10ی‌ هیچ هه‌شیار نه‌بوومه‌وه‌، نه‌هاتمه‌وه‌ سه‌ر خۆم، برام‌و خوشكه‌كم له‌گه‌ڵ كوڕه‌ خاڵه‌كه‌م، منیان برده‌ خه‌سته‌خانه‌ی‌، من ئاگام له‌ هیچ نه‌بوو، ئه‌وه‌نده‌ نه‌بی ئاگام لێ بوو، دكتۆر كانونه‌ی‌ بۆ دانام، هه‌تا به‌یانیه‌كه‌ی‌ هه‌شیار نه‌بوومه‌وه‌، به‌یانیه‌كه‌ی‌ بانگیان كردم، هیچ ئاگام له‌ خۆم نه‌بوو، تا سێ‌ رۆژ هیچ نه‌هاتمه‌وه‌ سه‌رخۆم، پاش سێ‌ رۆژان وه‌ئاگا هاتمه‌وه‌، ته‌واو گۆڕا بووم، دایك‌و باوك‌و خوشك‌و برام هه‌مووی‌ له‌به‌ر دڵم كه‌وتن، وامده‌زانی‌ هیچ كه‌سی من نینه‌، كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵه‌ كردم زۆر به‌ تووڕه‌یی جوابمه‌ دانه‌وه‌، به‌ من با هیچ كه‌سم نه‌دیتبا، وه‌مه‌ زانی‌ هه‌موویان دوژمنی منن، به‌ من با نه‌هاتبامه‌وه‌ ماڵێ‌، نه‌چووبامه‌ هیچ جێیه‌ك، به‌س له‌لای‌ ئه‌وان بووما، پێم وابوو، مه‌سیحیه‌كان دایك‌و باوك‌و برا‌و هه‌موو شتی منن، پاش خوینه‌كه‌ی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌م به‌سه‌ر داهات، تا چه‌ند جاری‌ دیكه‌ ئاوا ده‌چووم، هه‌ر خوێنیان ده‌دامێ‌‌و بێ‌ هۆشیان ده‌كردم، هه‌ندێك جار بۆ ماوه‌ی‌ چوار رۆژ به‌ ئاگا نه‌ده‌هاتمه‌وه‌، هه‌ستم به‌ گێژ بوون ده‌كرد، به‌رده‌وام سه‌رم ده‌هێشا‌و سه‌رم ده‌سووڕا‌و دڵم تووند ده‌بوو.

په‌راوێزخستنی خوێندن

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ دوای‌ ئه‌و رووداوه‌ چه‌نده‌ گرنگی به‌ خوێندن ده‌دا، ده‌ڵێت: بۆ مه‌كته‌بیش جاری‌ وا هه‌بوو، كه‌ ده‌چوومه‌ مه‌كته‌بێ‌، تا ده‌هاتمه‌وه‌ سه‌رم هه‌ر له‌سه‌ر ره‌حله‌ی‌ ده‌بوو، هیچ ده‌رسم پێ‌ نه‌ده‌خوێندرا، ته‌نها سه‌ری‌ ساڵ به‌شی ناجح بوونم ده‌خوێند، به‌س ناجح ببامه‌ ته‌واو.

مردنی (...) گۆڕینی ناو

دوای‌ ئه‌و رووداوه‌‌و، شۆردنی مێشكی، ده‌یانه‌وێت، وای‌ لێبكه‌ن، كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی‌ به‌ رابردووی‌ خۆیه‌وه‌ نه‌مێنێت، تا ئه‌وه‌ی‌ وه‌ك مردووێك پیشانی ده‌ده‌ن‌و، زیندووی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاتی‌ منداڵ‌ بووه‌، ئه‌و بیرۆكه‌ پووچه‌ باوه‌ڕ ده‌كات: له‌و رۆژه‌ی‌ خوێنه‌كه‌یان پێدام ناویان له‌ من نا: فریشته‌، گووتیانه‌ من: تۆ (...) نیت، وه‌ره‌ ته‌ماشا بكه‌، قه‌برێكیان لێدا بوو، دوو كێل‌و نیشانه‌كی‌ مه‌سیحیان له‌ كێله‌كی‌ دابوو، گووتیان: ئه‌وه‌ قه‌بری‌ (...)، مردووه‌، له‌ ئێستاوه‌ ئه‌و مردووه‌، قه‌ت مه‌ڵێ‌: (...) زیندووه‌، منیش گووتم: باشه‌، ناوی‌ یه‌كه‌میشم نوها بوو، دوایی كردمیانه‌ رۆحی مردوو، له‌ كۆتاییش فریشته‌.

دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌نیسه‌

پاش ئه‌وه‌ چه‌ند جاری‌ دیكه‌ چوومه‌وه‌ لایان، ته‌نها دوو جار چوومه‌ كه‌نیسه‌ی‌، چیتر نه‌چوومه‌ كه‌نیسه‌ی‌، هه‌ر ده‌چوومه‌ ده‌رێ‌ خانوێك، كه‌ له‌ دیانای‌ خواروو بوو، وابزانم به‌ ناو قه‌برستانی وان بوو، كه‌ ده‌چووم ئاگام لێ نه‌ده‌بوو، كه‌ ده‌هاتمه‌وه‌ ئاگام لێ‌ نه‌ده‌بوو، ته‌نها ئاگام له‌وه‌ ده‌بوو، ئه‌وه‌ له‌ ناو سیاره‌یمه‌‌و ده‌چم، كه‌ ده‌چووم به‌ زۆری‌ له‌گه‌ڵ قه‌شه‌‌و گاور‌و كاهینه‌كه‌ی‌ ده‌بووم، به‌س دوو جار كاهینه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆ هێنا، ژن بوو، جاره‌كانی‌ دیكه‌ هه‌ر قه‌شه‌‌و، یه‌كێكی‌ دیكه‌ بوو، به‌ سه‌یاره‌ی‌ ده‌یان بردم، كه‌ هه‌ندێك جار (پیكاب نیسانه‌ك) بوو، له‌گه‌ڵ (بیكاشۆ)، (بی ئێم)، به‌ زۆر هه‌ر به‌و سیارانه‌ ده‌چووم، چه‌ند جار داوام لێده‌كردن، كه‌ خوێنم پێنه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو جارێك خوێنیان ده‌دامێ‌‌و بێ‌ هۆشیان ده‌كردم، جارێكی‌ دیكه‌، نزیكه‌ی‌ شه‌ش ساڵ ئاوا به‌رده‌وام بووم.
ئه‌و دوو مانگه‌ی‌ دوایی لێ‌ بچیته‌ ده‌ر، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك با، مانگانه‌ دوو جار هه‌ر ده‌چووم، هه‌ندێك جار به‌ ناوی‌ نه‌خۆشخانه‌‌و، هه‌ندێك جار به‌ناوی‌ ماڵه‌ براده‌ر، هه‌ندێك جاریش ده‌ڕۆییشتم تا ده‌هاتمه‌وه‌ نه‌یان ده‌زانی‌ ده‌چمه‌ كوێ‌، كه‌ ده‌هاتمه‌وه‌، كه‌ لێیان ده‌پرسیم: له‌ كوێ‌ بووی‌؟ ده‌مگووت: له‌ ماڵی خاڵانم بووم، به‌ هه‌ر فێڵه‌كی‌ بووایه‌ رازیم ده‌كردن، به‌ڵام به‌ به‌رده‌وامی‌‌و هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌ك هه‌ر نه‌خۆش بووم.
له‌ وه‌ڵامی پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌، كه‌ بۆچی له‌گه‌ڵ‌ خوێن پێدان له‌ هۆش ده‌چووی‌؟، ده‌ڵێت: له‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێم ده‌گووتن: بۆچی له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و خوێندانه‌ له‌ هۆش ده‌چم؟ ده‌یانگووت: ئه‌وه‌ شتێكی ئیعتیادیه‌، ئه‌وه‌ له‌ ناو ئێمه‌ هه‌یه‌، هه‌موومان ئاوهاین، هه‌موو جارێش كه‌ بچووبامه‌، نه‌ده‌هاتمه‌وه‌، گه‌ر بێ‌ هۆشیان نه‌كردمایه‌، هه‌ركه‌ بێهۆش ده‌بووم، هه‌ندێك ئاویان پێ داده‌كردم، تا هه‌ندێك بێمه‌وه‌ هۆش، هه‌موو جارێك فڕێیان ده‌دام، هه‌موو جارێك له‌ نزیك قوتابخانه‌یه‌ك فڕێیان ده‌دام، پێم ده‌گووتن: ناتوانم بچمه‌وه‌، به‌جێم مه‌هێڵن، ئینجا ده‌چوومه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، جاری‌ وا هه‌بوو، سێ‌ رۆژ بێ‌ هه‌ست‌و هۆش ده‌بووم، هه‌ندێك جار ده‌یان بردمه‌ خه‌سته‌خانه‌ی‌، هیچ مانگێك نه‌بوو، سێ‌ كانونه‌م بۆ دانه‌نێن، ئه‌و خویندان‌و ده‌رزی‌ لێدانه‌یان له‌ لاشه‌ی‌ ئێمه‌ هه‌ر به‌بێ‌ حیساب بوو، به‌ زۆریش ئه‌وه‌یان هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ من ده‌كرد، نازانم بۆچی وایان له‌گه‌ڵ‌ من ده‌كرد، زۆر جار كه‌ پێم ده‌گووتن، به‌ منیان ده‌گووت: تۆ ده‌بیه‌، فریشته‌، بۆیه‌ ئه‌و خوێنه‌ت پێده‌ده‌ین. تاكه‌ شتێك له‌و ژیانه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌واندا شانازی‌ پێوه‌ بكه‌م، ئه‌وه‌یه‌ له‌ رووی‌ ئه‌خلاقیه‌وه‌، نه‌یانتوانی‌ له‌ خشته‌م ببه‌ن.

بانگه‌وازیكردن
پار ساڵ پێیان گووتم: پێویستمان به‌ كه‌سانی دیكه‌یه‌، حه‌ز ده‌كه‌ین، هه‌نده‌ك كه‌سی دیكه‌ له‌گه‌ڵ خۆت بهێنی، هه‌ست به‌ ئایینی مه‌سیح بكه‌ن، منیش داوام له‌ دوو براده‌ری‌ خۆم كرد، یه‌ك له‌وانه‌ كچه‌ خاڵێكی‌ خۆم بوو، به‌ڵام هیچ له‌وان رازی نه‌بوون، بڕوایان نه‌هێنا، به‌ڵام من بڕوام هێنا‌و، وام ده‌زانی‌ من هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مه‌سیحی بوومه‌، هه‌ندێك جاریش بیرم ده‌كرده‌وه‌‌و، زۆر ده‌ترسام، ده‌مگووت: من چۆن ئه‌و ئایینه‌ (ئیسلامه‌م) به‌جێ‌ هێشتووه‌؟!.

كه‌سانی دیكه‌شیان كردۆته‌ مه‌سیحی
له‌ پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه‌ وه‌گه‌ڵیان كه‌وتم، ئێستاكه‌ش پۆلی پێنجه‌م ئاماده‌ییم، (پاش ئاهێكی‌ قوڵ) ئه‌وان ئێمه‌یان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك رازی ده‌كرد، كچ‌و كوڕی‌ دیكه‌ش هه‌ن له‌ دیانه‌ی‌ كراونه‌ته‌ مه‌سیحی، حه‌ز ده‌كه‌م بانگه‌وازێك بكه‌ن، تا هه‌موو بزانن‌و هه‌موویان به‌ ئاگا بێنه‌وه‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ هه‌ن. هه‌ندێك له‌وانه‌ی‌ من به‌ڕاستی ده‌یانناسم‌و كراونه‌ته‌ مه‌سیحی، (فاتیمه‌، فه‌ریده‌، عه‌یش، زه‌ینه‌ب) به‌ڵام نازانم ماڵیان له‌ كوێیه‌؟ یان باوكیان ناوی‌ چییه‌؟ چونكه‌ ده‌هاتنه‌ كه‌نیسه‌ی‌، به‌ڵام خۆیان له‌ من نزیك نه‌ده‌كرده‌وه‌.

دوورخستنه‌وه‌ له‌ بنه‌ما ئیسلامیه‌كان‌و خوێن پێدانی‌ به‌رده‌وام

زبێده‌ یه‌ك له‌وانه‌یه‌، كه‌ سه‌رپه‌رشتی كردووه‌، جا (...) ده‌ڵێت: زبێده‌ به‌ زۆری‌ به‌ منی‌ ده‌گووت: تۆ ئایینت مه‌سیحیه‌، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵی ده‌گووتم، پێی‌ ده‌گووتم: بڕۆ له‌و شانۆگه‌رییه‌ به‌شداری‌ بكه‌، ئه‌و شته‌ خراپانه‌ بكه‌، هه‌ر شتێك زیانی بۆ ئێمه‌ هه‌بووایه‌ پێی‌ ده‌كردین، پێیان ده‌گووتم: ئه‌و جل‌و به‌رگانه‌ بپۆشه‌، كه‌ له‌ ئیسلام دوورت ده‌خه‌نه‌وه‌‌و خوا قه‌ده‌غه‌ی‌ كردوون، خوێن خواردن، درۆكردن، جارێ‌ خوێن هه‌ر بێ‌ حیساب خوێنیان ده‌داینێ‌، (لێره‌ ده‌ستی به‌سه‌رییه‌وه‌ ده‌گریت‌و، خه‌ریكه‌ له‌ خه‌فه‌تان سه‌ری‌ بته‌قیت)، خوێنیان وه‌كو ئاوی‌ ده‌داینێ‌، چۆن ئاوی‌ ده‌خۆینه‌وه‌، ئاواش خوێنمان ده‌خوارده‌وه‌، به‌ په‌رداخ، به‌ فنجان، پێش خواردنه‌وه‌ی‌ خوێنه‌كه‌ شتێكیان له‌سه‌ر ده‌خوێنده‌وه‌، ئینجا ئینجیلیان ده‌خوێنده‌وه‌، كتابێكیان پێدابووم، به‌ناوی‌ زیندووبوونه‌وه‌، پێیان ده‌گووتم: ئیسلام دینی بێ ئاگایانه‌، ئه‌و كتابه‌ی‌ ببه‌‌و بیده‌ خه‌ڵك تا زیندوو ببنه‌وه‌‌و، بێنه‌ سه‌ر ئه‌و ئایینه‌، ده‌یانگووت: له‌ ئیسلامدا زیندووبوونه‌وه‌ نییه‌، ده‌یانگووت: كه‌ مردی چۆن زیندوو ده‌بییه‌وه‌، به‌ڵگه‌ت چییه‌ له‌سه‌ر زیندوبوونه‌وه‌، ئا ئه‌و جۆره‌ شتانه‌یان پێده‌گووتین، (جارێكی دیكه‌ تووند سه‌ری‌ خۆی‌ ده‌گریته‌وه‌). ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی‌، كه‌ له‌ ماڵێ بووم، نه‌ رۆژیم گرتووه‌‌و، نه‌ نوێژیشم كردووه‌، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوكیشم پێیان گووتباما: هه‌سته‌ نوێژ بكه‌، ده‌مگووت: نوێژم كردووه‌، یان به‌بێ‌ ده‌ستونوێژی ده‌چوومه‌ سه‌ر به‌رماڵی‌ راده‌وه‌ستام.

دروستكردنی‌ خاچ له‌سه‌ر شانی

مانگێك به‌ر له‌وه‌ی‌ بڕۆم داوایان لێكردم، دووباره‌ بێمه‌وه‌، منیش چوومه‌وه‌، دووباره‌ بێ هۆشیان كردمه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌م ئاگا لێ بوو، شیشێكی زۆر تیژیان هێنا، یه‌كسه‌ر به‌ شانیان داهێنام خوینه‌كی‌ زۆریشی لێهات،هێنا، نیشانه‌ی‌ خاچ (سه‌لیب)یان له‌سه‌ر قۆڵی كووتیم، له‌گه‌ڵ‌ كوتینه‌كه‌ی‌ خوینێكی‌ زۆری‌ لێهات، ئینجا گووتیانه‌ من ئه‌و خوێنه‌ی‌ بخۆوه‌، پێش ئه‌وه‌ی‌ بیخۆمه‌وه‌، ئه‌وان شتێكیان له‌سه‌ری‌ خوێند‌و، هه‌ندێك ده‌رمانیان پێداكرد‌و، گووتیانه‌ من: خوێنه‌كه‌ هه‌مووی‌ بخۆوه‌، گووتیان ئه‌و خوێنه‌ شتێكی‌ پیرۆزه‌، نابی‌ بڕوات‌و، نابی وه‌ هیچ شتێكیش بكه‌ویت، گووتیان: ئه‌و سه‌لیبه‌ شتێكی‌ پیرۆزه‌، هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌ شتێكی‌ ناخۆش كرد، ته‌ماشای‌ بكه‌، ئه‌گه‌ر خوێنی‌ لێ هات بیخۆوه‌، ئه‌گه‌ریش نا بیمژه‌، منیش هه‌موو كاتێك ئه‌و شته‌م ده‌كرد، هه‌ر كاتێك بێزار بوومایه‌ خوێنی‌ ئه‌و سه‌لیبه‌ی‌ سه‌ر قۆڵم ده?

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-24 17:42:29

tolas-90
کازیوەی یانە
شوێن: KuRdIsTaN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-10
دواترین سه‌ردان: 2012-07-14
په‌یامه‌كان: 1289
WindowsXPOpera

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

hawre gean dast xosh hewadarm sarkawtw bardawam be
hewae shte bashtrman bo amada bkaetw zyatr bazhdar be
katt gwll har shad be



=88888888888888888888
888888888888888
8888888888
88888
D8888=



tolas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-24 21:37:43

Dastan...13
کازیوەی یانە
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-18
دواترین سه‌ردان: 2013-03-18
په‌یامه‌كان: 2762
WindowsXPMSIE

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

dast xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up1/uploads/images/kurdzhin-07d1a22aba.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-24 23:57:59

جاوجوانR
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-03
دواترین سه‌ردان: 2014-01-25
په‌یامه‌كان: 1591
WindowsXPMSIE

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

ده ستت خؤش بيت كيان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-105f548818.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-25 08:38:48

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

جارێ‌ خوێن هه‌ر بێ‌ حیساب خوێنیان ده‌داینێ‌، (لێره‌ ده‌ستی به‌سه‌رییه‌وه‌ ده‌گریت‌و، خه‌ریكه‌ له‌ خه‌فه‌تان سه‌ری‌ بته‌قیت)، خوێنیان وه‌كو ئاوی‌ ده‌داینێ‌، چۆن ئاوی‌ ده‌خۆینه‌وه‌، ئاواش خوێنمان ده‌خوارده‌وه‌، به‌ په‌رداخ، به‌ فنجان، پێش خواردنه‌وه‌ی‌ خوێنه‌كه‌ شتێكیان له‌سه‌ر ده‌خوێنده‌وه‌، ئینجا ئینجیلیان ده‌خوێنده‌وه‌، كتابێكیان پێدابووم، به‌ناوی‌ زیندووبوونه‌وه‌، پێیان ده‌گووتم: ئیسلام دینی بێ ئاگایانه‌، ئه‌و كتابه‌ی‌ ببه‌‌و بیده‌ خه‌ڵك تا زیندوو ببنه‌وه‌‌و، بێنه‌ سه‌ر ئه‌و ئایینه‌، ده‌یانگووت: له‌ ئیسلامدا زیندووبوونه‌وه‌ نییه‌، ده‌یانگووت: كه‌ مردی چۆن زیندوو ده‌بییه‌وه‌، به‌ڵگه‌ت چییه‌ له‌سه‌ر زیندوبوونه‌وه‌، ئا ئه‌و جۆره‌ شتانه‌یان پێده‌گووتین، (جارێكی دیكه‌ تووند سه‌ری‌ خۆی‌ ده‌گریته‌وه‌). ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی‌، كه‌ له‌ ماڵێ بووم، نه‌ رۆژیم گرتووه‌‌و، نه‌ نوێژیشم كردووه‌، ئه‌گه‌ر دایك‌و باوكیشم پێیان گووتباما: هه‌سته‌ نوێژ بكه‌، ده‌مگووت: نوێژم كردووه‌، یان به‌بێ‌ ده‌ستونوێژی ده‌چوومه‌ سه‌ر به‌رماڵی‌ راده‌وه‌ستام.22

ba batakat tawaw nabwa????

hewadarm hamwe danet

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-25 10:08:36

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

dast xosh geanakam berw bochwn hamw katek la goranaea

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-25 10:19:20

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

basra chaw papulai xayal agar mabw

zoor swpas hawryan azizanm mn la xzmat dam

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-25 10:59:50

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

ده‌سته‌کانت خۆشبێت

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ئه‌کات وه‌حشیگه‌ریه‌کی ته‌واوه‌ بڕواناکه‌م دینی مه‌سیح وه‌ها شتێکی تیا بێت

خوێن خواردن و به‌عزه‌ شتێک ئه‌وانه‌ بڕوام نیه‌ له‌ مه‌سیحا هه‌بێت

ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ئه‌کات وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ که‌وتبێته‌ ناو خێڵه‌ جنۆکه‌و شه‌تانه‌وه‌ نه‌ک ناو مه‌سیحیه‌کان

بڕوام به‌ هیچ کام له‌ قسه‌کانی نیه‌

ده‌سته‌کانت خۆۆشبێت هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-09-25 16:37:29

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

bashi 2


دروستكردنی‌ خاچ له‌سه‌ر شانی

مانگێك به‌ر له‌وه‌ی‌ بڕۆم داوایان لێكردم، دووباره‌ بێمه‌وه‌، منیش چوومه‌وه‌، دووباره‌ بێ هۆشیان كردمه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌م ئاگا لێ بوو، شیشێكی زۆر تیژیان هێنا، یه‌كسه‌ر به‌ شانیان داهێنام خوینه‌كی‌ زۆریشی لێهات،هێنا، نیشانه‌ی‌ خاچ (سه‌لیب)یان له‌سه‌ر قۆڵی كووتیم، له‌گه‌ڵ‌ كوتینه‌كه‌ی‌ خوینێكی‌ زۆری‌ لێهات، ئینجا گووتیانه‌ من ئه‌و خوێنه‌ی‌ بخۆوه‌، پێش ئه‌وه‌ی‌ بیخۆمه‌وه‌، ئه‌وان شتێكیان له‌سه‌ری‌ خوێند‌و، هه‌ندێك ده‌رمانیان پێداكرد‌و، گووتیانه‌ من: خوێنه‌كه‌ هه‌مووی‌ بخۆوه‌، گووتیان ئه‌و خوێنه‌ شتێكی‌ پیرۆزه‌، نابی‌ بڕوات‌و، نابی وه‌ هیچ شتێكیش بكه‌ویت، گووتیان: ئه‌و سه‌لیبه‌ شتێكی‌ پیرۆزه‌، هه‌ركاتێك هه‌ستت به‌ شتێكی‌ ناخۆش كرد، ته‌ماشای‌ بكه‌، ئه‌گه‌ر خوێنی‌ لێ هات بیخۆوه‌، ئه‌گه‌ریش نا بیمژه‌، منیش هه‌موو كاتێك ئه‌و شته‌م ده‌كرد، هه‌ر كاتێك بێزار بوومایه‌ خوێنی‌ ئه‌و سه‌لیبه‌ی‌ سه‌ر قۆڵم ده‌مژی.
به‌ نیازبوون سه‌لیبی له‌ قۆڵه‌كه‌ی‌ دیكه‌شم دروست بكه‌ن، تا ئه‌وه‌ی‌ به‌ نیازبوون له‌سه‌ر پشتیشم دروستی‌ بكه‌ن، (رووداوی‌ مراندنی‌ ئه‌و‌و، دانانی‌ ته‌رمێك به‌ناوی‌ ئه‌و‌و، پاشان مه‌سره‌حیه‌ی‌ دووباره‌ له‌ دایكبوونه‌وه‌ی‌، ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ری‌ به‌سه‌رییه‌وه‌ هه‌بووه‌، ئێستاش پێی‌ وایه‌، كه‌ ده‌بێ‌ ئه‌و به‌ راسته‌قینه‌یی مردبێت، بۆیه‌ ئێستا ده‌خوازێت، ناوێكی‌ دیكه‌ی‌ لێ‌ بنێن، نه‌ ناوی‌ ئه‌سڵی خۆی‌، نه‌ ئه‌و ناوه‌ی‌ ئه‌وان لێیان ناوه‌).

سیحر‌و جادووگه‌ری‌ به‌رده‌وام

رۆژێكیان پێیان گووتم، دوو ئه‌ڵقه‌ی‌ زێڕت هه‌یه‌؟، گووتم: نیتم، گووتیان: ئه‌ی‌ گواره‌یه‌كت هه‌یه‌ له‌ شێوه‌ی‌ ئه‌ڵقه‌ی‌ بێت؟، گووتم: به‌ڵێ‌. ئه‌و گواره‌یه‌ش هی خوشكم بوو، كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ ئه‌ڵقه‌ بوو، گووتیان: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی‌ دوو یان سێ‌ مانگ ئه‌و گواره‌یه‌ له‌ گوێ‌ بكه‌ی‌، ئینجا بیهێنیه‌ لای‌ ئێمه‌، ئێمه‌ش دواتر ده‌تده‌ینه‌وه‌، منیش گواره‌كه‌م له‌ گوێی‌ خوشكه‌كه‌م كرده‌وه‌، خستمه‌ ناو گوێی‌ خۆم، بۆ ماوه‌ی‌ دوو مانگ، دوای‌ ئه‌وه‌ له‌ ناو قه‌برستانی گواره‌كه‌یان له‌ گوێی‌ كردم، دوای‌ ئه‌وه‌ دووباره‌ بێهۆش بوومه‌وه‌، كه‌ به‌ ئاگا هاتمه‌وه‌ منیان بردبووه‌ شوێنێكی‌ دیكه‌، كه‌ مێزێكی‌ لێ‌ بوو، له‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ گووتیان: ئه‌وه‌ قه‌بری‌ حه‌زره‌تی‌ عیسایه‌، شتێكی‌ وه‌ك ته‌رمی له‌سه‌ر بوو، له‌ ژێره‌وه‌ شتی زۆر سه‌یری‌ لێ‌ بوو، كۆنه‌ كتێب‌و شتی له‌و جۆرانه‌ی‌ لێ بوو، ئێستاش كه‌ ئه‌و دیمه‌نه‌م دێته‌ یاد زۆر ده‌ترسم، دوو نیشانه‌ی‌ سه‌لیبی له‌سه‌ر بوو، هه‌ر گواره‌یه‌كیان له‌سه‌ر سه‌لیبێك دانا بوو، ئه‌و كاتی‌ په‌نجا داوی پرچی منیان برد، په‌نجا داوی‌ دیكه‌یان هێنا، كه‌ بچووك بوون، گووتیان هی پیاوێكه‌، ئینجا گووتیان: ئه‌وه‌ رۆحه‌ به‌ستوومانه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێیان نه‌گووتم: داخۆ مه‌به‌ست له‌و رۆحه‌ چییه‌، به‌ مووه‌كان هه‌ردوو گواره‌كه‌یان له‌ سه‌لیبه‌كان تووند به‌ستییه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ زۆر شتیان له‌سه‌ری‌ خوێند، ئینجا نوێژی خۆیان له‌سه‌ر كرد‌و، خوێنیان له‌ لاشه‌ی‌ من هێنایه‌ ده‌ر‌و، به‌سه‌ر موو‌و گواره‌كانیان داڕێشت، له‌و كاتی‌ دووباره‌ بێهۆش بوومه‌وه‌، ئه‌و كارانه‌ نزیكه‌ی‌ دوو كاتژمێری‌ خایاند، ئینجا به‌ ئاگا هاتمه‌وه‌، منیان برده‌، نزیك قوتابخانه‌ی‌ (گوڵی‌ زه‌رد) له‌ دیانا، له‌وێ فڕێیان دام‌و، ئینجا بردمیانه‌ ناو قوتابخانه‌، ئینجا پیاوێك هات به‌ منی گووت: تۆ بۆ لێره‌ی‌؟ بڕۆ ده‌ره‌وه‌، تۆ قوتابی نی، دوایی خه‌ڵك وا تێده‌گات، بۆ كاری‌ دیكه‌ لێره‌ بیت، من له‌و قوتابخانه‌یه‌م رازی نیم تۆ لێره‌ بیت، منیش گووتم: ماوه‌م بده‌، تۆزێك پشوو بده‌م، چونكه‌ سه‌رم زۆر دێشیت، گووتی‌: نه‌خێر، ناچار چاوم شووشتن‌و چوومه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

سووكایه‌تیكردن به‌ قورئان

پێیان گووتم: بڕۆ په‌ڕێكی‌ له‌ قورئانێ‌ بكه‌وه‌‌و، سه‌لیبی له‌سه‌ر دروست بكه‌‌و، فڕێی‌ بده‌، ئه‌و دوعایانه‌ی‌ ماڵی ئێمه‌ به‌ ناوی‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌لای‌ مامۆستایان ده‌یانهێنان، ئه‌وان ده‌یان گووت: هه‌موویان بێنه‌وه‌ لای‌ ئێمه‌، ئینجا ده‌یانكردنه‌وه‌‌و خۆیان شتیان لێی‌ ده‌نووسی، ده‌یانگووت: قه‌بری‌ موحه‌مه‌د له‌ناو ماڵی ئێوه‌ له‌ ناو ساڵۆنی ئێوه‌دایه‌.
ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا جارێكیان قه‌شه‌ داوای‌ لێكردم، قورئانێكیان بۆ ببه‌م، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ گووتیان قورئانه‌كه‌ی‌ سه‌ره‌و بن بخوێنه‌وه‌، شه‌و ده‌ستم پێ كرد، به‌ڵام نه‌متوانی‌، ئینجا گووتیان: هه‌موو وشه‌كانی‌ قورئانمان بۆ بنووسه‌وه‌‌و بۆمانی‌ بهێنه‌، منیش سێ‌ لاپه‌ڕه‌م نووسینه‌وه‌، به‌ڵام نه‌متوانی‌، ئیدی هه‌ر قه‌ڵه‌مم تێی‌ وه‌رده‌دا، تا توانیم نووسیم، كوفری‌ زۆر گه‌وره‌شم له‌سه‌ری‌ كرد، به‌ڵام خوا به‌ ره‌حمه‌ كه‌ منی‌ سزا نه‌داوه‌، ئێستاش هه‌ر نووسینی به‌سه‌ره‌وه‌ دیاره‌، رۆژێكیان قورئانم بۆ بردن، له‌ ماڵێ‌ گووتیان: ئه‌و قورئانه‌ بۆ كوێ‌ ده‌به‌ی‌؟ گووتم: ده‌یبه‌مه‌ سه‌ر قه‌برستانی، به‌ڵام نه‌م برده‌ سه‌ر قه‌برستانی یه‌كسه‌ر بردمه‌ لای‌ ئه‌وانه‌وه‌، شه‌وێك لایان مایه‌وه‌، باوكم پرسیاری‌ قورئانه‌كه‌ی‌ كرد، خوشكیشم گووتی‌: فڵان بردیتیه‌ سه‌ر قه‌برستانی، باوكم گووتی‌: به‌یانی زوو بیهێنه‌وه‌، به‌یانیه‌كه‌ی‌ چووم هینامه‌وه‌، ئێستا ئه‌و قورئانه‌ ماوه‌، جێی‌ قه‌ڵه‌م له‌سه‌ر دروستكردن ماوه‌‌و، دیاریشه‌ كه‌ په‌ڕێكم لێی‌ كردیته‌وه‌، نیشانه‌ی‌ سه‌لیبیشم له‌سه‌ر كردییه‌.

هه‌ستكردن به‌ په‌شیمانی‌

ئه‌و كاته‌ی‌ سووكایه‌تی به‌ قورئانه‌كه‌ ده‌كات، فیتره‌تی‌ خاوێنی‌ ئازاری‌ ده‌دات: له‌و كاته‌ی‌ ئه‌و ده‌ستكارییه‌ی‌ قورئانم كرد، زۆر په‌شیمان بوومه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانگووت: بۆچی په‌شیمان ده‌بییه‌وه‌، خۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌، سوودی‌ نییه‌، ئه‌و ئایینه‌ش ئایینێكی‌ راست نییه‌، زۆر جار ده‌مویست به‌ كه‌سێك بڵێم: كه‌ شتێكی‌ وا هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان رێگای‌ ئه‌وه‌یان پێ نه‌ده‌دام، زۆر ده‌ترسان له‌وه‌ی‌ من ئه‌و شتانه‌ ئاشكرا بكه‌م، ده‌یانگووت: هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كه‌ی‌، ئه‌گه‌ر ئاشكرای‌ بكه‌ی‌، ئه‌وا ده‌تكوژن، ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندی‌ تۆیان ناوێ‌، خزمه‌كانت ده‌تكوژن، قه‌شه‌ هه‌میشه‌ جه‌غتی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌‌و، ده‌یگووت: هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی‌ كردوومانه‌ هیچیان ئاشكرا نه‌كه‌ی‌، دینه‌كه‌ی‌ ئێوه‌ به‌تاڵه‌، ئێوه‌ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ نوێژ‌و خواپه‌رستیتان كردووه‌، هه‌مووی‌ به‌لاش رۆییشتووه‌، ئه‌گه‌ر وانییه‌، بۆچی هیچ شتێكتان بۆ ده‌رنه‌كه‌تووه‌، ئه‌و كاتی‌ منداڵ بووم، به‌ڵام ئێستاكه‌ش زۆر زۆر په‌شیمانم.

نهێنی به‌رده‌وام

ئه‌وان بۆ چه‌واشه‌كردنی‌ ئێمه‌ هه‌موو شتێكیان ده‌كرد، ده‌مه‌ك، ده‌یانگووت: قه‌شه‌مه‌، ده‌مه‌ك ناویان موحه‌مه‌دیان له‌خۆیان ده‌نا، له‌ ناو خه‌ڵكی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی خۆی‌ پیشان ده‌دان، كه‌س نه‌یده‌زانی‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ ده‌كات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆی‌ راده‌كێشا، ژماره‌ی‌ مۆبایلیان نه‌ده‌داینێ‌. ده‌بێ‌ له‌ كوردستان بڕۆین
رۆژی پێش رۆییشتنم زبێده‌ (یه‌كێك له‌ كاهینه‌كان) به‌ منی گووت: 8/7 ئێمه‌ هاتینه‌ كوردستان، حه‌زیشمان لێیه‌ له‌و رۆژه‌ی‌ بچینه‌وه‌، گووتیان: وه‌ره‌قه‌یه‌كی‌ له‌ ماڵێ‌ بنووسه‌‌و، ماڵێ‌ به‌جێ بێڵه‌‌و، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ وه‌ره‌، یه‌كه‌مجار گووتی‌: له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ وه‌ره‌، دواییش گووتی‌: نا، منیش حه‌زم ده‌كرد له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وان بچم، گووتیان: ئێمه‌ ناتوانین، ئه‌گه‌ر تۆ ببه‌ین، ئێمه‌ ده‌گیرێین، به‌و فرت‌و فیڵانه‌ گووتی‌: تۆ له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ مێ‌، به‌س ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و ره‌قه‌مه‌ بكه‌، ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كی‌ پێدام، (؟؟؟؟؟؟؟)، گووتی‌: ئه‌و ژماره‌یه‌، هی به‌رنامه‌یه‌كیه‌، ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و ژماره‌ی‌ بكه‌‌و، بڵێ‌، ژماره‌ی‌ گه‌یلانم ده‌وێت، منیش لێم وه‌رگرت، زبێده‌ گووتی‌: بڵێ‌: من حه‌ز ده‌كه‌م، فێری‌ راقیسه‌م بكه‌ن، ئه‌گه‌ر قسه‌شی كرد، بڵێ‌: باوكم قه‌شه‌یه‌‌و، نه‌رمه‌ له‌گه‌ڵم، رازی بووه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێوه‌ بێم، به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، تا پێت ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ رازی بكه‌، تا له‌گه‌ڵ‌ خۆت ببه‌ن، به‌ڵكه‌ بێنه‌ هه‌ولێر، له‌وێوه‌ بۆ سلێمانی، له‌وێش له‌ رێگای‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانییه‌وه‌ ده‌تبه‌ینه‌ ده‌وڵه‌ته‌كی‌ دیكه‌، كه‌ له‌وێ‌ به‌حرێكی لێیه‌، هه‌رچی خوداكان هه‌ن له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ش تۆ ده‌به‌ینه‌ ئه‌وێ‌، چونكه‌ زۆر زۆر پێویستیمان به‌تۆیه‌، منیش رازی بووم له‌سه‌ر قسه‌كانی‌ ئه‌وان، گووتی‌: ئێستا تۆ فریشته‌ی‌، ئێمه‌ش خوداوه‌ندی تۆین، ئیدی نزیكه‌ی‌ دوو سه‌د هه‌زار دینیاریان دامێ‌، پێشتریش هه‌ركه‌ بچووبامه‌ سه‌ردانیان (25) یان (10) هه‌زار دیناریان ده‌دامێ‌، ئینجا نامه‌یه‌كی‌ بۆ نووسی بووم، كه‌ شتی زۆری‌ تێدا نووسرا بوو، گووتی‌: ئه‌و نامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆت بێنه‌ كه‌نیسه‌ی‌ سلێمانی، ئه‌وانیش ده‌تهێننه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌، ئێمه‌ له‌وێ‌ چاوه‌ڕوانیت ده‌كه‌ین، تاكو تۆ دێی‌، ئه‌و كاتی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆت ده‌به‌ین، (جارێكی دیكه‌ تووند سه‌ری‌ ده‌گریته‌وه‌) ئێستا بیر ده‌كه‌مه‌وه‌، قه‌ت من نه‌بوومه‌، ئه‌و كارانه‌م كردوونه‌، چۆن من ئه‌و كارانه‌م كردن، ئێستا به‌ڕاستی زۆر دڵخۆشم كه‌ به‌ره‌و هیدایه‌ت هاتمه‌وه‌.

له‌ دیانا بۆ هه‌ولێر

ئه‌و رۆژه‌ی‌ كه‌ پێیان گووتم بڕۆم، پێش مانگێك پاره‌ی زۆریان ده‌دامێ‌، ئه‌و كاتیش (200,000) دوو سه‌د هه‌زار دینار بوو، قه‌شه‌ پێیگووتم: یه‌كه‌مجار ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری‌ سلێمانی‌ بكه‌ی‌ باشتره‌، ئێمه‌ له‌سلێمانین، قه‌شه‌ له‌ دیانه‌ی‌ بوو، گووتی‌: من له‌ سلێمانیم، جا نازانم هه‌ر ئی دیانه‌یه‌، یان نا، به‌س هه‌موو جارێك ئه‌و قه‌شه‌یه‌م له‌ دیانه‌ی‌ رۆژانی (یه‌ك شه‌ممه‌‌و، چوار شه‌ممه‌‌و، پێنج شه‌ممه‌) ده‌بینی، پێی‌ گووتم: وه‌ره‌ سلێمانی‌.
ئه‌و رۆژه‌ له‌ ماڵێ‌ خۆم ئاماده‌ كردبوو، به‌ ماڵه‌وه‌م گووت: ده‌چمه‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌، دواییش ده‌چمه‌ ماڵی مامێكم، بۆیه‌ ته‌ئخیر ده‌بم، منیش یه‌كسه‌ر هاتمه‌ گه‌راج‌و، هاتمه‌ هه‌ولێر، له‌ هه‌ولێر هاتمه‌ عه‌نكاوا‌و، له‌ كاتژمێر یه‌ك‌و نیو تا دوو له‌ كه‌نیسه‌ی‌ عه‌نكاوا مامه‌وه‌، له‌وێش كاهینه‌كه‌ كه‌ پیاوێكم بوو شتێكی دامێ‌‌و خواردمه‌وه‌، كه‌ نازانم چی بوو، ئینجا به‌ نه‌فه‌ر چوومه‌ سلێمانی‌، پێش ئه‌وه‌ی‌ به‌ڕێ‌ بكه‌وم، ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵه‌وه‌م كرد، گووتم: من بوویمه‌ مه‌سیحی تازه‌ ناگه‌ڕێمه‌وه‌.
ئینجا له‌ هه‌ولێر ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌و كوڕه‌ی‌ كرد، كه‌ پێشتر پاره‌ی‌ سیم كارتیان دامێ‌، ده‌ستكه‌ مۆبایله‌كیشم له‌ كوڕه‌ جیرانه‌كی‌ كڕی، گووتیان: با هه‌ر له‌لات بیت، به‌ڵكه‌ پێویستت پێ بكات، ئینجا له‌ هه‌ولێر ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌و كوڕه‌ی‌ كرد، به‌ناوی‌ (گه‌یلان) گووتم: گه‌یلان ئه‌وه‌ من هاتوومه‌ته‌ هه‌ولێر‌و، له‌گه‌ڵ‌ تۆ دێمه‌ سلێمانی‌، باوكیشم قه‌شه‌یه‌، تۆش تا كه‌نیسه‌ی‌ ئه‌وێم ببه‌، دیار بوو، ئه‌ویش زۆری‌ پێخۆش نه‌بوو، گووتی‌: من ناوێرم، تۆ ئێستا مه‌سیحی، منیش موسڵمان، به‌ڵام به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، قه‌ناعه‌تم پێی‌ هێنا، كه‌ رازی‌ ببیت، ئه‌و ئاگای‌ له‌ هیچ شتێك نه‌بوو، به‌س قه‌شه‌ گووتی‌: له‌گه‌ڵ‌ خۆت بیهێنه‌ كه‌نیسه‌ی‌، به‌ناوی‌ فێربوونی‌ ره‌قسه‌وه‌ قه‌ناعه‌تی‌ پێ‌ بێنه‌، كه‌ گه‌ییشتمه‌ سلێمانی‌ دڵم زۆر ته‌نگ بوو، له‌وێ‌ په‌شیمان بوومه‌وه‌، زیاتریش یه‌ك شت زۆر كاریگه‌ری‌ به‌سه‌رمه‌وه‌ هه‌بوو، ئه‌ویش له‌به‌ر دایك‌و باوكم‌و، براكه‌م.

له‌ سلێمانی‌ ته‌له‌فۆن بۆ ماڵه‌وه‌ی‌ ده‌كات

له‌ سلێمانی‌ خۆم ته‌له‌فۆنم بۆ ماڵه‌وه‌م كرد، گووتم: مه‌بادا رۆییشتنه‌كه‌م به‌ شتێكی‌ دیكه‌ لێكبده‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌م بووبێت، كه‌ چۆن بۆ منی‌ لێك ده‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌م بوو، تا خزمه‌كانم به‌ شێوازێكی‌ دیكه‌ له‌ دایك‌و باوكم نه‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش نه‌گه‌ڕابامه‌وه‌، ئێستا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وان رۆییشتبووم، جا نازنم ده‌چووینه‌ كوێ‌، ئه‌وان ئه‌وه‌یان به‌ من گووت: له‌ فڕۆكه‌ سوار ده‌بین‌و، ده‌ڕۆین بۆ ده‌وڵه‌تێكی‌ دیكه‌، كه‌ خواكانی‌ لێیه‌.

یه‌كه‌م گه‌ییشتن بۆ سلێمانی‌‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌

كه‌ چوومه‌ سلێمانی‌، شه‌و داهات، گووتیشیان به‌ شه‌و كه‌نیسه‌ داده‌خرێت، منیش نه‌مزانی‌ بچمه‌ كوێ‌، ئه‌و كوڕه‌، كه‌ له‌ناو پاسیش له‌گه‌ڵم بوو، گووتی‌: فنده‌قێك له‌ ماڵی ئێمه‌ نزیكه‌ ئه‌گه‌ر ده‌چییه‌وێ‌، بچیه‌وێ‌ باشتره‌ نه‌ك ماڵێكی‌ دیكه‌، كه‌ چوومه‌وێ‌ هه‌ندێك موناقه‌شه‌مان دروست بوو، خاوه‌ن فنده‌قه‌كه‌ ده‌یگووت: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابی لێره‌ بیت، ئێمه‌ ناتوانین تۆ لێره‌ به‌بێ‌ ناسنامه‌ رابگرین، منیش گووتم: پێم نییه‌‌و لێم كه‌وتووه‌، دوای‌ هه‌ندێك گفتوگۆ، وه‌ری گرتم، ئه‌ویش دیار بوو سه‌رخۆش بوو، به‌س من هه‌ستم پێنه‌كرد، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ هه‌ستی پێكردبوو، كوڕه‌كه‌ چوبووه‌ ماڵه‌وه‌ رووداوه‌كه‌ی‌ گێڕابووه‌وه‌، ماڵه‌وه‌شیان گووتبوویان باشیان ئه‌و كچه‌ له‌و فنده‌قه‌ی‌ بیت، چونكه‌ فنده‌قێكه‌ له‌ رووی‌ ره‌وشتییه‌وه‌ خراپه‌، پێیان گووتبوو: بیهێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌مان، پێش ئه‌وه‌ی‌ كوڕه‌كه‌ به‌دوامدا بێته‌وه‌، ده‌رگای‌ ژووره‌كه‌م داخست، چونكه‌ زۆر ده‌ترسام له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌، چونكه‌ سه‌رخۆش بوو، دوای‌ نیو كاتژمێر له‌ ده‌رگایاندا، منیش كردمه‌وه‌، بینیم ئه‌و كوڕه‌ بوو له‌گه‌ڵ مامه‌كه‌ی‌، پێیان گووتم: ئه‌مشه‌و وه‌ره‌ ماڵی ئێمه‌ تا به‌یانی، ئینجا بڕۆ كه‌نیسه‌، منیش له‌گه‌ڵیان چووم، تا دره‌نگانی‌ شه‌و، هه‌ر له‌ باره‌ی‌ ئایینی مه‌سیحی قسه‌م بۆ ده‌كردن، تا به‌یانی له‌وێ‌ بووم، به‌یانی، كه‌ هاتمه‌وه‌، برام له‌ فنده‌ق بوو، گووتی‌: حه‌ز ناكه‌م بچییه‌ ناویان، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بچییه‌ ناویانیش هه‌ر ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌، منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ زۆر ترسام، یه‌كسه‌ر له‌گه‌ڵی گه‌ڕامه‌وه‌.

هیچ ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌كی‌ پێ نادرێت؟

كه‌ چوومه‌ سلێمانی‌، ته‌له‌فۆنم بۆ قه‌شه‌‌و كاهینی‌و هیچ كه‌سێك نه‌كرد، ئه‌وانیش نه‌یان كرد، داوام لێیان كرد، ژماره‌ ته‌له‌فۆنی خۆیانم بده‌نێ‌ به‌ڵام پێیان نه‌دام، گووتیان: ناتوانین ژماره‌ی‌ خۆمانت بده‌ینێ‌. ئه‌و مۆبایله‌ی‌ له‌لام بوو، ئه‌وان پاره‌یان پێدام، گووتیان: مۆبایله‌ك بكڕه‌، هانده‌كه‌‌و سیم كارته‌كه‌م به‌ سی هه‌زار كڕین، ئه‌وه‌ش به‌خۆم نه‌كڕی، دراوسێیه‌كمان بۆی‌ كڕیم، رۆژه‌ك پێش ئه‌وه‌ی‌ بڕۆم بۆی‌ هێنام، كه‌ له‌ رێگا هاتم، له‌ ماڵه‌وه‌ زۆر ته‌له‌فۆنیان بۆ كردم، منیش له‌ رقی ئه‌وان یه‌كسه‌ر مۆبایله‌كه‌م شكاند، پێش ئه‌وه‌ی‌ بێمه‌ هه‌ولێر، كوڕێك بانگی‌ كردم، گووتی‌: ئه‌و مۆبایله‌ت بۆچی شكاند، كێشه‌ت چییه‌؟ به‌ڵام من هه‌موو شتێكم بۆ ئه‌وان نه‌دركاند، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م گووت: من كچێكی‌ مه‌سیحیمه‌، پێشتر موسڵمان بووم، بوومه‌ته‌ مه‌سیحی.

قه‌شه‌ی‌ دیانا

هه‌رچه‌نده‌ به‌ قسه‌ی‌ ئه‌و، یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی‌ كه‌نیسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ قه‌شه‌ بووه‌، به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ی‌ زیاتر به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵی كردووه‌، زیاتر گروپێكمی تایبه‌تین، مه‌سیحیه‌ كۆنه‌كانی‌ دیاناش له‌و گروپه‌ ده‌ترسێن: بۆ كه‌نیسه‌ی‌ دیانا ده‌چووین، چه‌ند جارێك بۆ ئه‌و كه‌نیسه‌یه‌ی‌ چوومه‌، به‌ڵام له‌وێ‌ ئه‌و شتانه‌مان ناكرد، له‌وێ‌ ته‌نها نوێژمان ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی‌ قه‌شه‌ی‌ دیانانیش زۆر له‌وان ده‌ترسێ‌، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی مه‌سیحیه‌كانی‌ دیانان له‌وان ده‌ترسێن، هه‌مووشیان به‌ قسه‌یان ده‌كه‌ن، پاره‌یان ده‌ده‌نێ‌، ئه‌وان گروپێكن تاكه‌ تاكه‌ خۆیان پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌وان له‌ زۆر شوێنن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ له‌ دیانه‌ به‌ گوێیان ده‌كه‌ن، به‌ زۆری‌ له‌وێن.

چۆن موسڵمان بووه‌وه‌‌و چیش ده‌خوازێت؟

كه‌ دێته‌وه‌ هه‌ولێر، یه‌كێك له‌ خزمه‌كانیان ده‌یباته‌وه‌ ماڵی خۆی‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌س قسه‌ی‌ پێنه‌ڵێت، هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵی‌ كوشتنی درابێت، مامۆستایانی ئایینی ئیسلام، رێگریان له‌ كوشتنی كرد، مامۆستایه‌كی‌ به‌ڕێز چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشی ده‌روونی‌ بۆی‌ ده‌كرد، كه‌ زۆر شێوا بوو، له‌ ئه‌نجامی‌ خوێن پێدان‌و، ئه‌و جۆره‌ سیحر‌و جادوگه‌رییه‌ی‌ له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام دابوو، خۆشم دوو دانیشتنی درێژم له‌گه‌ڵی ئه‌نجام دا، چه‌ند مامۆستایه‌كی‌ دیكه‌ش له‌گه‌ڵی دانیشتبوون، خاڵی دایكیشی، كه‌ له‌ مڵی ئه‌وان بوو، رۆڵێكی‌ زۆری‌ هه‌بوو، له‌ تێگه‌یاندن‌و وشیاركردنه‌وه‌ی‌، ئه‌و باسانه‌ ئه‌گه‌ر بوارمان هه‌بێت، له‌ ژماره‌ی‌ دیكه‌ باسیان ده‌كه‌ین، كه‌ زۆر گرنگن هه‌موو موسڵمانێك بیزانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌، ئێستا ئه‌و كچه‌ به‌ ته‌واوی‌ قه‌ناعه‌ته‌وه‌ موسڵمانه‌‌و، له‌ رێی‌ نه‌شته‌رگه‌ریشه‌وه‌ خاچه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر قۆڵی خۆی‌ لابردووه‌، جا ده‌ڵێت: من نزیكه‌ی‌ حه‌وت ساڵ له‌لای‌ ئه‌وان بووم، تێكه‌ڵی‌ ئایینی وان بووم، به‌ هه‌مووی‌ ناگاته‌ ئه‌و چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ی‌ ئێستاكه‌ لێره‌مه‌، قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی‌ ئێستاكه‌، كه‌ بۆ ئیسلام گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ دڵم خۆش نه‌بووه‌، خۆزگه‌ش ده‌خوازم، ئه‌وانه‌ش كه‌ بوونه‌ته‌ مه‌سیحی ئه‌وانیش وه‌كو من به‌ ئاگا هاتبانه‌وه‌‌و گه‌ڕابانه‌وه‌، خۆزگه‌ ده‌خوازم ئه‌وانیش وه‌كو من به‌ ئاگا بێنه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان بێ ئاگان.

به‌ڵام لێشیان خۆش نابم

ئه‌وان زۆر سته‌میان لێی‌ كردووه‌، به‌ناوی‌ ئایینه‌وه‌ هه‌رچی شتی نه‌شیاوی‌ وه‌ك خوێندان‌و بێ‌ هۆشكردنه‌ ده‌رهه‌قیان كردووه‌، بۆیه‌ ئێستا ئه‌وه‌نده‌ لێیان بێزاره‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێت: حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر ئێستا بچم شكایه‌تیان لێبكه‌م، ئه‌گه‌ر ببنه‌ موسڵمانیش هه‌ر لێیان خۆش نابم، شكایه‌تیشیان هه‌ر لێده‌كه‌م، پێمخۆشه‌ هه‌ر ئێستا شكایه‌تیان لێبكه‌م، رازیش نابم تا شكایه‌تیان لێنه‌كه‌م. له‌ كۆتاییشدا من سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م، كه‌ له‌و كاره‌ خێره‌ هاوكارم بوون، به‌تایبه‌تیش مامۆستا عه‌بدولقادر چۆمانی‌، كه‌ به‌كامێرای‌ خۆی‌ دیمانه‌كانی‌ ئه‌نجامدان، ئه‌ركی هه‌مووشمانه‌ رێز‌و گه‌وره‌یی ئه‌و كچه‌ بزانین‌و، دوعای‌ خێری‌ بۆ بكه‌ین، به‌و هیوایه‌ی‌ ببێته‌ پێشه‌نگی موسڵمانه‌ دڵسۆزه‌كان‌و، هۆكارێكیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌وانی‌ دیكه‌.
(تێبینی: ئه‌و بابه‌ته‌ له‌ ژماره‌ 91ی‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ ستانده‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌)

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Gerilla (2009-09-25 16:38:00)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-09-25 16:44:47

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-09-25 16:48:44

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

zoooor swpas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2009-09-27 09:46:07

rezhen
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-16
دواترین سه‌ردان: 2025-01-11
په‌یامه‌كان: 1488
WindowsXPMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ...

Kurdzhin
توخــوا گـه‌ر مردم جار جار بمــکه‌ یــاد
چونـکه‌ له‌م دنیــا هه‌ر تــۆم هه‌ڵبـژارد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2009-09-27 17:04:16

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

zooooooooooooor swpas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2010-01-25 18:38:59

dana_shaqlawae
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: shaqlawa
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-25
دواترین سه‌ردان: 2013-11-20
په‌یامه‌كان: 77
WindowsXPFirefox

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

Gerilla ده‌سته‌ کانت خۆش بێت به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت به‌راستی زۆر به‌ سووده‌


tina به‌رێزه‌ که‌م تۆ نباوه‌رت پێی نیه‌ به‌ ڵام ئه‌مه‌ هه‌ مووی راستیه‌ ئه‌ توانی شتی زیاتر بخینیه‌وه‌ ئه‌ و کات له‌ مه‌ سیحی ئه‌گه‌یت

منیس براده‌ری مه‌ سیحیم زۆره‌ به‌ڵام ئه‌وان له‌ ژێره‌وه‌ن ئه‌وه‌ بزانه‌ هیوادارم لێم توره‌ نه‌ بیت به‌ رێزه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2010-01-25 19:56:00

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

ئه‌مه‌ راسته‌ به‌ڵام خه‌تای دایك و باوكی بووه‌ چونكه‌ نه‌یانتوانیووه‌ چاودێری كچه‌كه‌یان بكه‌ن.....

ئه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ هیچ شتێك نیه‌ به‌ناوی ئاینی مه‌سیح ...ئاینی مه‌سیح كۆتایی هاتووه‌.....

ئه‌وه‌ی ئێستا دڵخۆشكه‌ر و رێباز و باوه‌ری مرۆڤایه‌تییه‌  ئیسلامه‌ ....

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2010-01-26 19:54:41

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: كچێكی‌ كورد دوای‌ پێنج ساڵ له‌ مه‌سیحیه‌ت موسڵمان ده‌بێته‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت گێریا گیان ..
به‌ڵام من پێشنیارێکم هه‌یه‌

ئایا بۆچی ئاماژه‌ت نه‌یاوه‌ به‌سه‌رچاوه‌؟ تکایه‌ کاتێک بابه‌تێک داده‌نێن ئه‌گه‌ر خۆتان ئاماده‌تان کردووه‌ ئه‌وه‌ ناوی خۆتان بنوسن ، وه‌ ئه‌گه‌ر وه‌رتان گرتووه‌ له‌ شوێنێکی تروه‌ ئاماژه‌ بده‌ به‌سه‌رچاوه‌..
له‌گه‌ڵ رێزمدا ..
شازاده‌ شه‌نێ..

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net