.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هاوڕێیان وه‌سیه‌ت
گه‌نجینه‌ی غه‌مه دڵی پر ئێشم بووه‌ته خانه‌خوێی ده‌ردی غه‌ریبی
گشت وه‌رزه‌كانی ته‌مه‌ن كۆچی كرد بۆ ته‌نها جارێك هه‌ر شادی نه‌دی
نازانم كاری چاره‌نووسمانه وا له‌گه‌ڵ ئازار هاوڕێی یه‌كترین
وه‌كو دوو عاشق ساتی ته‌نهایی تووله‌ڕێی جێژووان بۆ یه‌كتر ده‌بڕین
زۆر سه‌یره له‌لام كاتێ ده‌بینم خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌ی دێ بۆ ئه‌م ژیانه
چۆن ملی داوه بۆ ماڵی دونیا وا هه‌گبه‌ی شانی قورس و گرانه
وا ئاماده‌یه ویژدان بفرۆشێ له ڕێگه‌ی مشتێ ، پول بۆ گیرفانی
خۆی ده‌نێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی هاوڕێی تا سه‌رسم بدا‌و ، بێته سه‌رشانی
كوا وه‌فاو سۆزی جارانی هاوه‌ڵ ؟ كوا ئه‌مه‌كداری هاوڕێ و دۆستانم؟
بۆچی خیانه‌ت بووه‌ته پیشه‌تان ! بۆ كوێ كۆچتان كرد براده‌رانم؟
خۆشه‌ویستانی جارانم له كوێن ؟ سه‌یره ئه‌م كه‌ونه بۆوا گۆڕڕاوه ؟
ئه‌وه‌ی كه بۆنی پاكی لێوه بێت له‌م گه‌ردوونه‌دا به ئاسته‌م ماوه ..!
باسی په‌یوه‌ندی نێوان قه‌وم‌و خوێش با له‌گۆشه‌دا وه‌ك خۆی بمێنێ
چۆن برا قه‌ستی سه‌ری برایه و كوڕ به ئاشكرا باوك نادوێنێ
تۆ بڵێی ئه‌مه كاری زه‌مه‌ن بێ یاخود خۆرسكی مرۆ گۆڕڕاوه
یان بڵێی ئه‌مه تاكه خه‌سڵه‌ت بیت كه وه‌رمان گرتووه له ئه‌وروپاوه
سات‌و خوا ئیتر با تا ئێره بێ و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌هدی جاران
دڵ و جه‌سته‌تان بۆ یه‌ك واڵا كه‌ن ، ئه‌مه وه‌سیه‌ت بێ له‌لاتان یاران
به‌كر حه‌بیب
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش بێت کاک حه‌بیب گیان بۆ نوسینی ئه‌و هۆنراوه جوانانه‌ت ئه‌زیزم سه‌رکه‌وتوو بیت و ته‌مه‌ن درێژ بیت له کاره‌کانتدا ،
هیوادارم خامه‌ت هه‌ر ره‌نگین بێت بۆ نوسینی ئه‌و هۆنراه جوانانه ،
رێزم هه‌یه بۆت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







sopastan dakam hawreyan
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده ستت خؤشبى هاورى كيان زؤر جوانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه