.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ژیاننامه‌ی مه‌حوی
مه‌حوی) ناوی مه‌لا موحه‌ممه‌دی کوڕی مه‌لا عوسمانی باڵحییه له نه‌وه‌ی پیر و زانای ناودار (شێخ ڕه‌ش). باپیریشی وه‌ك باوکی ناوی مه‌لا عوسمان بووه و وه‌ك شێخ مارفی نۆدێ له‌گه‌ڵ دروستکردنی سلێمانیدا هاتۆه‌ته شاری نوێوه. (باڵح)یش دێیه‌که له ناوچه‌ی (ماوه‌ت) له شارستانی سلێمانی. مێژوونووسی کورد، (موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ) ده‌ڵێت له ساڵی١٢٥٢ی کۆچی (١٨٣٦ ـ ١٨٣٧ی زایینی) دا له‌دایك بووه.
مامۆستا عه‌لائه‌ددینی سه‌جادیش ده‌ڵێت له ساڵی ١٨٣٠ (١٢٤٦ ی کۆچی)دا له‌دایك بووه. کاکه‌ی فه‌لاحیش ده‌ڵێت له ١٢٤٧ی کۆچی (١٨٣١ ـ ١٨٣٢ ی زاینی) دا له‌دایك بووه. باوکی خه‌لیفه‌ی شێخ (عوسمان سیراجه‌دینی) ته‌وێڵه بووه. حه‌وت ساڵان بووه خراوه‌ته به‌ر خوێندن و ماوه‌ک لای باوکی خوێندویه‌تی. بۆ خوێندن چووه‌ته شاری (سنه) و (سابڵا‌غ)یش و لای مه‌لا (عه‌بدوڵڵای پیره‌باب) خوێندویه‌تی. پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و لای ناوداره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه خوێندویه‌تی. ئه‌و جا چووه بۆ (به‌غداد) و بووه به فه‌قێی زانای به‌ناوبانگی کورد (مفتیی زه‌هاوی) و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی لای ئه‌و وه‌رگرتوه‌ه. دیسان مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی ده‌ڵێ پاش ئیجازه وه‌رگرتنی له ساڵی ١٨٥٩ی زاینی دا بووه به مه‌لای مزگه‌وتی ئیمامی (ئه‌عظه‌م) له (به‌غداد)، به‌ڵام له ساڵی ١٨٦٢ی زاینی دا به‌غدادی به‌جێ هێشووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و بووه به ئه‌ندامی دادگا. له ساڵی ١٨٦٨ی زاینی دا به هۆی مردنی باوکیه‌وه ده‌ستی له کاری میری کێشاوه‌ته‌وه و بوه‌ته‌وه به مه‌لا و ده‌ستی کردوه به ده‌رس وتنه‌وه به فه‌قێکان.(مه‌لا حه‌سه‌نی کوڕی مه‌لا عه‌لیی قزڵجی) و (مه‌لا مه‌حمودی مه‌زناوه‌یی) و (مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌یدیی نایب ئۆغڵیی که‌رکوک) و (مه‌لا عه‌زیزی موفتیی سلێمانی) له به‌ناوبانگترینی فه‌قێکانی بوون. هه‌ر به ڕێچکه‌ی باوکیا ڕێگای ته‌ریقه‌تی گرتوه‌ته‌به‌ر و بوه به خه‌لیفه‌ی شێخ (به‌هائوددین کوڕی شێخ عوثمانی) ته‌وێڵه.
وه‌ک مامۆستا (شێخ موحه‌مه‌دی خاڵیش) له (مفتی زه‌هاوی) یه‌که‌یدا نوسیویه‌تی، (مه‌حوی) له ساڵی ١٢٩١ی کۆچی به‌رامبه‌ر به (١٨٧٤ ـ ١٨٧٥ی زاینی) دا له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌لایه‌ک له سلێمانییه‌وه نه‌فی کراوه بۆ به‌غداد. ناوبرا و هیچی تری له‌باره‌ی ئه‌م نه‌فی کردنه‌و هۆیه‌که‌ی و چۆنیه‌تیی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حوییه‌وه له‌وه‌وپاش بۆ سلێمانی، نه‌ی نووسیوه.
(مه‌حوی)، له ساڵی ١٨٨٣ی زاینی دا به پێی قسه‌ی مامۆستای (سه‌ججادی) چووه بۆ حه‌ج و له‌وێوه چوه بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و له ڕێگای پیاوماقوڵانی کورده‌وه له ئه‌سته‌مبوڵ چاوی به سوڵتان (عه‌بدولحه‌میدی عوثمانی) که‌وتوه. سوڵتان ڕێزێکی زۆری لێ گرتوه و فه‌رمانی داوه خانه‌قایه‌کیان له سوله‌یمانی بۆ کردوه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ته ئێستا به (خانه‌قای مه‌حوی) به‌ناوبانگه. مه‌عاشێکیشی به ناوی خزمه‌تی کردنی هه‌ژارنه‌وه بۆ بڕیوه‌ته‌وه. که گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی تا مردنی له سه‌ره‌تای شه‌شه‌ڵانی١٣٢٤ی کۆچی (ته‌شرینی یه‌که‌می ١٩٠٦)زاینی دا (١)
هه‌ر خه‌ریکی ده‌رسیوتنه‌وه بوو به فه‌قێکان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایین وخزمه‌تکرنی موسڵمانان و بڵاوکرنه‌وه‌ی گیانی سۆفیه‌تی بووه. له یه‌کێ له ژووره‌کانی خانه‌قاکه‌ی خۆیدا به خاک سپێراوه
<......................................................(*)....................................................>
ژیاننامه‌ی نـــــالی
نالی ناوی خدر(خضر)ه و کوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی ئالی به‌گیی مکایه‌ڵییه.له گوندی (خاک و خۆڵ) له ده‌شتی شاره‌زور هاتوه‌ته دنیاوه. به پێی ڕێبازی خوێندنی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ره‌تاوه قورئانی پیرۆز و ورده کتێبی فارسیی خوێندوه و چوه بۆ فه‌قێیه‌تی و له‌پێناوی وه‌رگرتنی زانسته ئایینییه کاندا شار و دێهاته قوتابخانه‌داره‌کانی به‌شێکی کوردستان گه‌ڕاوه و دوا پله‌ی ئه‌و خوێندنه‌ی بڕیوه و ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیی وه‌رگرتوه. ئه‌و شوێنانه‌ی که زۆر تیایا مابوبێتهوه سنه و سابڵا‌غ و زهردیاوای قه‌ره‌داغ و هه‌ڵه‌بجه و سوله‌یمانین. له قه‌ره‌داغ لای شێخ موحه‌مه‌دی ئیبنولخه‌ییاط خو ێندو یه‌تی.له ته‌کیه‌ی قه‌ره‌داغیش ڕیاضیاتی لای شێخ عه‌لی مه‌لا خو ێندوه. له سوله‌یمانی له مزگه‌وتی (سه‌یید حه‌سه‌ن) لای مه‌لا ڕه‌ش بوه. زۆرتر ده‌وری موستهعیددی له خانه‌قای (مه‌ولا نا خالید) له سوله‌یمانی ڕابواردوه. هه‌روه‌ها گه‌لێکیشی له هه‌ڵه‌بجه و سوله‌یمانی لای شێخ ئه‌وڵای خه‌رپانی خوێندوه.
خوا لێ‌خۆش بو موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ ئه‌ڵێ : نالی له ساڵانی 1215_1273 ی کۆچی، 1800_1857ی زایینی‌دا ژ یاوه. د.مه‌عروف خه‌زنه‌دار یش هه‌ر هه‌مان مێژو دیاری ئه‌کا.هه‌روه‌ها د.که‌مال فو ئا دیش.مامۆستا عه‌لا ئه‌ددین سه‌ججادییش ئه‌ڵێ : له 1797 ی زایینی‌دا هاتوه ته دنیاوه و له 1855 دا مردوه.
وا هه‌مو ئه‌م مامۆستایانه ، مامۆستای سه‌ججادی نه‌بێ ، مێژوی له‌دایک بون و مردنی نالییان وه‌ک یه‌ک دانا و به‌و پێیه نالی 56 سال ژیاوه. ته‌نها به پێی بۆ چونه‌که‌ی مامۆستا سه‌ججادی ته‌مه‌نی بوه 58 ساڵ.
له ڕاستیدا هیچ کام له‌مانه باسی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یان نه‌کردوه که ئه‌م ساڵی بون و مردنه‌یان لێ وه‌رگرتوه که ئه‌مه‌ش شتێکی بنه‌ڕه‌تی و زۆر گرنگه. بێ گومان مه‌سه‌له‌ی دیاری مێژو به (ئیجتیهاد) نابێ و بناغه‌یه‌کی ڕاست و دروستی ئه‌وێ. به‌ڵام هه‌ندێ شت هه‌یه ده‌بنه هۆی ڕون کردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می (نالی) و نزیک بونه‌وه‌ی له زانینی ساڵی له‌دایک بون و مردنی.
1- نالی په‌یوه‌ندییه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سڵێمان پاشای بابان و ئه‌حمه‌د پاشای کوری دا هه‌بوه. هئم په‌یوه ندییهیش به‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌ر ئهکهو:
آ - ئه غه‌زه‌له‌ی که سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌م به‌یته‌یه :
بولبولی طه‌بعم ئه‌وا دیسان ثه‌ناخوانی ده‌کات
که تیا ئه‌ڵێ:
هودهودی دڵ حه‌بسی به‌لقیسی سه‌بای دیوه یه‌قین
خۆی که دامێن گیری شاهی ئاصه‌فی صانی ده‌کات
شاهی ئاصه‌فی یه‌که‌م حزره‌تی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر بوه که وه‌زیره‌که‌ی ناوی ئاصه‌فی کوڕی به‌خیار بوه و مه‌به‌ستی له شای دووه‌می ئاصه‌فیش ، سوله‌یمان پاشای بابانه.
ب- ئه‌و غه‌زه‌له‌ی که یه‌که‌م به‌یتی ئه‌مه‌یه :
ئه‌م تاقمه مومتازه که‌وا خاصه‌یی شاهن
ئاشوبی دڵی مه‌مله‌که‌ت و قه‌لبی سوپاهن
که هه‌موی بریتیه له پیاهه‌ڵدان و وه‌سف کردنی تاقمه سوپایه‌ک. ئه‌بێ ئه‌و سو پایه سوپای کێ بوبێ ئه‌گه‌ر هیی سڵێمان پاشا یا ئه‌حمه‌د پاشای کوری نه‌بوبێ، به‌تایبه‌تی که کتێبه‌کانی مێژو ئه‌ڵێن ئه‌م ئه‌حمه‌د پاشایه سوپایه‌کی ڕێک و پێک و بابه‌تی پێکهێناوه. جا نازانم (نالی) له کاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د پاشادا له‌سوله‌یمانی ماوه‌ته‌وه به جاوی خۆی بینیوه وه صفی کردوه، یا پێش ڕ ێکخستنی سوله‌یمانیی به‌جێهێشتوه و باسه‌که‌یان بۆ گێڕاوه‌ته‌وه و دوربه‌دور ته‌عریفی کردوه ، یاخۆ مه‌به‌ستی سوپای سڵێمان پاشای باوکیه‌تی که له (1234)ی کۆچییه‌وه تا 1254 حکومڕانی کردوه.
ئه‌مانه و چه‌نده‌ها مه‌سه‌له‌ی تر که له دیوانه‌که‌ی نالی دا ده‌ست ده‌که‌وێت (دیوا نی نالی لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی مه‌لا عه‌بد الکهریم مدرس و فاتح عه‌بد الکهیم) ده‌بنه هۆی رون کردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می نالی و زانینی ساڵی له دایک بون و مردن.
ئه‌مانه‌ی لای خوا رهوۆش چه‌ند غهزهلێکن له غه‌زه‌له کانی نالی:
که تۆی قیبله ،ده‌مت سا بێنه ، قوربان!
له‌سه‌ر قو بله دڵم مه‌شکێنه ، قوربان!
وه‌ره بنوا ڕه دو ده‌ستی حه‌ناییم
حاناییی چی؟ هه‌مو خۆ خو ێنه قوربان!
شه‌قی که، غه‌یری حوببی تۆ تێدا بێ،
به‌ده‌ستی خۆت دڵم ده‌ر بێنه ، قوربان!
له بۆ خه‌ڵقی خه‌ڵا ت به‌خشانی ماچه
خه‌ڵا تی من هه‌مو خۆ جو ێنه ،قوربان!
فو توری چاوه‌کانت نان‌و ێنێ
به ((نالی)) فیتنه به‌س بن‌و ێنه قوربان!
kteb.blogfa


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆۆر جوانه 2شاعیر گه‌وروی کورد که ئه‌ده‌بی کوردی شانازیان پێوه ده‌کات.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت و هه‌ر بژیت
ده 2-3 شعری مهحویشت بنوسیایه زۆرم حه‌ز لێێه‌تی
بژیت

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت ئیشواریا و کاک ئافار برام ، زۆر سوپاس بۆ په‌یامتان سه‌رچاوانم..
کاکه ئاڤار گیان ئه‌مه‌ش هونراوه‌یه‌کی مه‌حوی
ئێمشهو هه‌یم دیسان ده‌روون پڕ خه‌من
ئه‌ساسه‌ی ماته‌م جهلامان جه‌مه‌ن
نه‌تاو دووری دڵ بێ قهرارهن
بینایی دیده‌م جه خه‌فه‌ت تاره‌ن
شریخه و گرمه‌ی هه‌ور دووریی دۆس
قهفهنا به‌رده‌ن مه‌غز و ڕه‌گ و پۆس
شه‌ڕاره‌ی گرپه‌ی ناری مه‌هجووری
که‌رده‌ن وهغوبار کۆگای سه‌بووری
نهتاقهت مه‌نده‌ن نه‌تۆی ده‌رووندا
نهلهیلێ مدیۆ وه‌لای مه‌جنووندا
یاخوا مه‌رده‌نی بۆ وه میهمانم
ئیتر نه‌وینوون دووریی یارانم
به‌ڵکم خهلاسیم نه‌ده‌س دووریم بۆ
به‌و زووخی زامان نه‌شوون وهگڵگۆ
هه‌ربژین و شادبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆۆر جوانه 2شاعیر گه‌وروی کورد که ئه‌ده‌بی کوردی شانازیان پێوه ده‌کات.


له‌سه‌ر هێڵ نییه