❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تیمی كوێتی گوڵاو باران بكه‌ن!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-30 12:47:41

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

تیمی كوێتی گوڵاو باران بكه‌ن!

30-09-2009
تیمی كوێتی گوڵاو باران بكه‌ن!

هیواردارم یانه‌ی هه‌ولێر یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌  بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی رابردوو له‌ كوێت بكه‌نه‌وه‌

ولادیمێر فان ولخینبێرخ-هۆڵه‌ندا

له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى جێنۆسایدى ئه‌نفالدا، وڵاتانی رۆژئاوا و عه‌ره‌بی به‌یه‌كه‌وه‌ دڕنده‌یی عێراقیان به‌رامبه‌ر به‌ كورد پشتگوێ خست، به‌ڵام ئێستا وڵاتانی عه‌ره‌بی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌به‌ستن و تیمی عه‌ره‌بی یاری تۆپی ده‌كه‌ن له‌ كوردستان. ئه‌م یارییانه‌ش بیره‌وه‌رییه‌كانی رابردوو ده‌گۆڕێت.
هیچ كوردێكی عێراقی ئه‌و دڕنده‌یی و كوشتنكارییه‌ی بیرناچێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر سایه‌ى رژێمی سه‌دامدا دووچاری هاتن. ره‌نگه‌ ئه‌م كاره‌ساتانه‌ش كه‌متر له‌لاى گه‌نجه‌كان جێى بایه‌خ بێت. له‌ساڵانى نه‌وه‌ده‌كان، كاتێك شاندێكی كوردی سه‌ردانی كوێتی كرد و هه‌وڵیدا كوێت رازی بكات به‌وه‌ی كیمیابارانكردنى خه‌ڵكی سیڤیلى كورد شه‌رمه‌زار بكات، به‌رپرسێكی كوێتی به‌ تووڕه‌یی وگاڵته‌جاڕییه‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و گوتی" چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن گوڵاوپرژێنیان بكه‌ن؟"
به‌ڵام ئێستا تیمێكی تۆپى پێى كوێتی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات. یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا، رازی بوو به‌وه‌ی  هه‌ولێر میوانداری یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شته‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بكات به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی كوێتی. یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له‌ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان شوێنی ئه‌و یارییه‌ ده‌بێت كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ 30/9 به‌ڕێوه‌بچێت.
باشتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر هانده‌رانی تۆپی پێی كورد،  تیمی یانه‌ی كوێتی گوڵاو باران بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشتوگوێخستنی رابردوویان وه‌بیر كوێتییه‌كان بێننه‌وه‌. ماوه‌یه‌كیش له‌مه‌وپێش هه‌ولێر میوانداری یاری نێوان عێراق و فه‌ڵه‌ستینی كرد و كورده‌كانیش هانی تیمی عێراقیان دا. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كانیش پاڵپشتی سه‌دامیان كرد و ته‌نانه‌ت كوردیان له‌ كه‌ركووك كوشت ، كاتێكیش سه‌دام له‌سێداره‌ درا، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بۆی گریان، به‌ڵام ئێستا یاریی تۆپانێ ده‌كه‌ن له‌ كوردستان، هه‌روه‌ها ئێستا ئه‌وان هه‌ولێریان پێباشتره‌ له‌ به‌غدا و بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌وه‌یان له‌ بیرخۆیان بردووه‌ته‌وه‌  كه‌ كوردیان تۆمه‌تبار ده‌كرد به‌وه‌ی "زایۆنی"ن.
له‌ توركیا تیمێكی تۆپی پێی كوردی به‌رامبه‌ر تیمێكی توركی به‌ناوی "قه‌هره‌مان مه‌ره‌ش سپۆر" یاریی كرد بۆ ئه‌وه‌ی گرژى نێوان هه‌ردوولا هێور بكاته‌وه‌ . هه‌روه‌ها تۆپى پێ هۆكارێك بوو بۆ پێشخستنى پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌رمینیا و توركیا. ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی توركیا ته‌ماشای یه‌كه‌م یاریی نێوان ئه‌رمینیا و توركیاى له‌ ئه‌رمینیا كرد، ئه‌و یارییه‌ ته‌نیا بۆ وه‌رزش نه‌بوو، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش بوو بیره‌وه‌رییه‌كانى رابردوو بگۆڕێ.
كاتێك هۆڵه‌ندا له‌ یاریی جامی ئه‌وروپای ساڵی 1988 به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیادا سه‌ركه‌وت، یه‌كێك له‌ هانده‌ره‌كان لافیته‌یه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى به‌رز كردبووه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری نووسرابوو "داپیره‌، پایسكله‌كه‌تمان گه‌ڕانده‌وه‌!"، كه‌ مه‌به‌ستی له‌ رابردوو بوو كاتێك ئه‌ڵمانیا له‌ ساڵی 1941دا هۆڵه‌ندای داگیر كرد، ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌موو پایسكله‌كانمانی دزی و بردیانه‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئه‌و یارییه‌ تۆڵه‌ی هۆڵه‌ندییه‌كان بوو. هیواردارم ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی كوێت به‌ سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی بێت و گوڵاو بارانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی رابردوو بكه‌نه‌وه‌

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net