.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









سه‌ربازێك كه تازه له شه‌ڕی ڤیتنام گه‌ڕابووه‌وه بۆ وڵات، به‌ر له‌وه‌ی بگاته‌وه ماڵێ له سانفرانسیسكۆوه ته‌له‌فۆنی بۆ دایك‌و باوكی كرد.
«دایه، باوكه خه‌ریكم ده‌گه‌ڕێمه‌وه، سبه‌ی له لاتانم، به‌ڵام داواكارییه‌كم هه‌یه، هاوڕێیه‌كه‌م له‌گه‌ڵه كه ده‌مه‌وێت بیهێنمه‌وه بۆ ماڵی خۆمان«.
دایك‌و باوكی له وڵامدا وتیان :«به دڵنیاییه‌وه، زۆر حه‌ز ده‌كه‌ین بیبینین«.
سه‌ربازه‌كه وتی :«شتێك هه‌یه كه ده‌بێ پێتانبڵێم، هاوڕێكه‌م له شه‌ڕدا تووشی پێكان هاتووه، به‌سه‌ر میندا رۆیشتووه‌و قاچێكو ده‌ستێكی له‌ده‌ستداوه، هیچ جێگهیهكیشی نییه كه بچێت، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌مه‌وێت بێت‌و له‌گه‌ڵ ئێمه بژی«.
«زۆر به‌داخه‌وه‌م، ده‌توانین یارمه‌تی بده‌ین شوێنێك بۆ ژیان په‌یدا بكات«.
سه‌رباز :«نا، ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێمه بژی«.
باوكی وتی :«كوڕم تۆ نازانی خه‌ریكی ده‌ڵێی چی. كه‌سێك كه تا ئه‌و راده‌یه كه‌مئه‌ندام بێت، ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ ژیانی ئێمه. ئێمه خه‌ریكین ژیانی ئاسای خۆمان ده‌به‌ینه سه‌ر، ناتوانم رێگه بده‌م كه‌سێكی وه‌ها ژیانم لێ تاڵ بكات، به‌ڕای من تۆ ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه‌و له‌بیری به‌ریته‌وه، خۆی رێگه‌یه‌ك بۆ خۆی ده‌دۆزێته‌وه«.
له‌و كاته‌دا سه‌ربازه‌كه ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی دانا. دایك‌و باوكی هیچ هه‌واڵێكیان لێ نه‌بوو، تا ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژ دوای ئه‌و ته‌له‌فۆنه پۆلیسی سانفرانسیسكۆ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن. كوڕه‌كه‌یان به هۆی به‌ربوونه‌وه له‌سه‌ر بینایه‌كه‌وه مردبوو. به‌ڕای پۆلیس هۆكاری مه‌رگی خۆكوشتن بووه.
دایك‌و باوكی به نارحهتییهوه به فڕۆكه گه‌یشتنه سانفرانسیسكۆ تا بزانن به‌راستی ئه‌وه كوڕه‌كه‌یانه كه له ساردخانهدایه یان نا، به‌ڵام به بینین كوڕه‌كه‌یان تووشی سه‌رسووڕمان هاتن. كوڕه‌كه‌یان ته‌نیا یه‌ك دهستو یه‌ك قاچی هه‌بوو.
دایك‌و باوكه‌كه‌ی ناو ئه‌و چیرۆكه وه‌ك زۆرێك له ئێمه‌ن. بۆ ئێمه خۆشه‌ویستی كه‌سانی جوان‌و كه‌سانی به هه‌ڵسوكه‌وتنی رێك‌و رپێك ئاسانه‌و خۆشه. به‌ڵام كه‌سانێك كه بوونه‌ته هۆی ئهزیهتو ناڕهحهیت ئێمه وه‌لامان ناون. خۆمان له مرۆڤه جوان‌و ته‌ندروسته‌كان به‌دوور ده‌گرین. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ته‌نیا رواڵه‌ت نابین‌و بیر له جوانی ناخ‌و تواناكانی ده‌روونی مرۆڤه‌كانیش ده‌كه‌نه‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بابه‌تێکی زۆۆۆر جوان بوو ده‌ست خۆش.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بۆ بابه‌ته‌که‌ت.سه‌رکه‌وتو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






babateky zor jwan bu dastakan xosh beat har bizheat

له‌سه‌ر هێڵ نییه



dasty ewa xosh hawryean
sarkawtw bn
له‌سه‌ر هێڵ نییه