.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سپێناغ مێشك بەهێزدەكات

سپێناغ Spinach بە لای كەم 13مادەی دژەئۆكسان لە جۆری فلاڤانۆیدەكانی تێدایە كە مرۆڤ دەپارێزن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە و پێست و شێرپەنجەی مەمك. هەورەها سپێناغ ئەگەری شێرپەنجەی پرۆستات و شێرپەنجەی هێلكەدانەكان بە رێژەی 34%كەم دەكاتەوە هەر بەهۆی ئەم مادە دژەئۆكسانانەیە كە كۆنترۆلی دابەشبوونی خانەكان دەكەن. گەڵا سەوزەكانی سپێناغ، بڕێكی زۆر باشییان لە ڤیتامین K تێدایە، هەروەها ڤیتامین C و ڤیتامین A و E، كە گرنگن بۆ خۆپارستن لە رەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵی پەیوەست بە نەخۆشی شەكرە. كانزای مەگنسیۆم بە رێژەیەكی بەرز لە سپێناغدایە، پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت و دڵ لە نەخۆشی دپارێزێت. بیتا كارۆتین و ڤیتامین C و فۆلێت كە یەكێكە لە كۆمەڵەی ڤیتامین B، كۆئەندامی هەرس دەپارێزن لە نەخۆشی بەتایبەتی لە شێرپەنجەی قۆڵۆن. سپێناغ بۆ ئێسكەكانیش سوودی هەیە، هەروەها توندی نیشانەكان كەم دەكاتەوە لە نەخۆشییەكانی رەبو، داڕوشانی جومگەكان، لاوازبوونی ئێسك(كەمبوونەوەی بارستایی ئێسك)، هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان. ئەمەش سەلمێنراوە كە سپێناغ كەڕەتەكانی نۆرەی سەرئێشە لە تووشبووان بە شەقەسەر كەم دەكاتەوە. سپێناغ یارمەتی فرمانەكانی مێشك دەدات بە تایبەتی لە بەساڵاچووەكاندا، چاوەكان لە كزبوونی پەیوەست بە تەمەن دەپارێزێت، هەروەها سپێناغ كانزای ئاسنی تێدایە كە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی.
Gulan media
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن hanw (2009-09-30 09:10:10)

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه