.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














سڵق بۆ تەندروستیی چاوەكان 
سڵق Swiss Chard، سوودبەخشە بۆ تەندروستی چونكە رێژەیەكی باشی لە مادەی خۆراكییە گرنگەكان تێدایە وەكو: ڤیتامین A، C،B، مەنگەنیز، ریشاڵ، كالسیۆم، كۆپەر، ئاسن پۆتاسیۆم، ئەمانە لەگەڵ چەندین مادەی دژەئۆكسان بەهایەكی خۆراكی بەرزیان بە سڵق داوە. خواردنی سڵق لە چەندین جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزێت لەمانە: شێرپەنجەی مەمك و هێلكەدان، شێرپەنجەی میزڵدان و پرۆستات، شێرپەنجەی قۆڵۆن و رێكە، شێرپەنجەی سییەكان، شێرپەنجەی پێست. سڵق لەش لە مادە زیانبەخشەكان پاك دەكاتەوە كە چەندین نەخۆشی پەیدا دەكەن. بۆ نموونە مادە كارۆتینۆیدەكان وەكو چاویلكەی هەتاوی نایەڵن كە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی زیان بە چاوەكان بگەیەنێت، هەروەها هاوێنەی چاو لە تووشبوون بە ئاوی سپی دەپارێزن. یتا كارۆتینیش كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A، زۆر گرنگە بۆ فرمانی چاوەكان و پاراستنی لە نەخۆشی بە تایبەتی وشكبوونی چاو كە زۆر جار مەترسی گەورە بۆ چاوەكان پەیدا دەكات. جگەرەكێشەكان و تووشبووان بە رەبو و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسە، بە خواردنی سڵق نیشانەكانیان كەم دەبنەوە و سییەكان لە شێرپەنجە و هەوكردن و نەخۆشی تریش دەپارێزێت. هەروەها سڵق بڕێكی باشی لە ڤیتامین C تێدایە كە پاڵپشتی دەزگای بەرگری لەش دەكات دژی نەخۆشییەكان بەتایبەتی هەوكردنی گوێیەكان. سڵق دەتپارێزێت لە تووشبوون بە هەوكردنی رۆماتیزمی جومگەكان، ئاستی كۆلیستیرۆل دادەبەزێنێت و لە نەخۆشی دڵ دتپارێزێت، سڵق رێژەیەكی باشی كاسیۆم لەخۆدەگرێت (بە بێ چەوری) كە ئێسكەكانت دەپارێزن، ڤیتامین E تێدایە كە دژەئۆكسانە و بۆ خانەكانی مێشك بەسوودە و چوستی مێشك باشتر دەكات.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه









دهستهکانت خۆشبێت یاخوا بۆ ئهو زانیارییه بهسووده هیوام بهردهوامیته...


لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه