❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی نۆیه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-01 15:23:51

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

به‌شی نۆیه‌م

1) : ده‌ریا :: له‌ خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به‌ هێزو به‌ تواناو ترسناك و دادپه‌روه‌ره‌ و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازرگان کاڵه‌و شت و مه‌که‌ ،

بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به‌ دی هاتنی هیواو ئامانج و مه‌به‌سته‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته‌ ناو ده‌ریاوه‌ ئه‌چێته‌ لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه‌ ناو کارو باری ده‌سه‌ڵات داره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و  دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له‌ ده‌سه‌ڵات داره‌وه‌ پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای فێربوونی ئه‌ده‌به‌ ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به‌ تاس یان به‌ قاب یان  به‌ مه‌نجه‌ڵ  (.....هتد) زۆر باشه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ده‌ریا بپه‌ڕێته‌وه‌ له‌ دوژمنه‌که‌ی پاره‌ وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته‌ گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه‌ بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و که‌سه‌ی میز بکاته‌ ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له‌ گوناه کردن ، بینینی ده‌ریا له‌ دوره‌وه‌ باش نی یه‌ ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته‌ و باش نی یه‌ ، که‌م بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته‌ ، که‌وتنه‌ ژێر ئاوی ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه‌ خه‌راپ تره‌ ، مه‌له‌وان کردن له‌ ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه‌ بۆ ده‌رچون له‌ گیرو گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که‌ و یان مردن و خنکان له‌ناو ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه‌ خنکاو شه‌هیده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته‌ ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ کاروباری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه‌ پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت  له‌ وانه‌شه‌ گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته‌ ناو پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه‌ کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه‌ یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کاروباری چاك ئه‌بێت و ئه‌ گه‌ر له‌ زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له‌ ناو ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه‌ له‌ ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه‌ ده‌ریا به‌ مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره‌ و جه‌نگه‌ ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به‌ ئیمانه‌ ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه‌ ، خوای گه‌وره‌ له‌ قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }} سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره‌ سوێند به‌ ده‌ریا ئه‌خوات ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه‌ ،ده‌ریا به‌ مانای پیاو و ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه‌ باوك و دایکیش بێت  ،  هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه‌  و پیشه‌سازی فره‌وان و شاری کراوه‌یه‌  ،  زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه‌ و  شه‌پۆڵی ده‌ریاش توندو تیژی یه‌و باش نی یه‌ .

(2) : پرسه‌ :: بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ و بۆ هه‌ژاریش قازانجه‌ ، بۆ ئه‌و که‌سه‌ باشه‌ که‌ گیرو گرفتی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ئیش و کاریان دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه‌ ، سه‌ره‌ خۆشی کردن له‌ خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه‌ ، پرسه‌ دانانه‌وه‌ بێ ‌هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه‌ ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی به‌ پرسه‌ ئه‌بێ .

(3) :بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو :: ئافره‌تێك له‌ خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله‌ به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که‌ ڕێك و پێك و پوخته‌ نه‌ بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به‌ ترس وله‌رز ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌ خه‌ودا شێوه‌ی  وه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی باشه‌ ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاورو جوله‌که‌ ببیندرێ ئه‌و که‌سه‌ حه‌ز له‌ ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان ئه‌کات .

(4) : باخه‌وان :: له‌ خه‌ودا پیاوێکه‌ خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان له‌ خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کارو‌باری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و قوتابخانه‌ ‌یه‌ .

(5) :باوێشك :: له‌ خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه‌ کاری یه‌ ، هه‌روه‌ها بێ تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه‌ ، ئاده‌میزاد له‌ کاتی نوێژ کردن دا نابێ باوێشك بدات چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ شه‌یتان له‌ کاتی باوێشك دان بچێته‌ ناو گیانی ، له‌وانه‌یه‌ باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و نه‌خۆشه‌ چاك نابێته‌وه‌ .

(6) : توو :: توو پاره‌یه‌ ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره‌ و تووی سپی پاره‌یه‌کی که‌مه‌ ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره‌ ، خواردنی توو زۆر باشه‌ .

(7) : پرد :: له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه‌ ، هه‌روه‌ها پاره‌و هاوسه‌رو کوڕو دایکه‌ ، پردی گه‌وره‌و له‌ به‌ردو ئاسن درووست کراو

زۆر باشه‌ و پردی بچوك وله‌ خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده‌ باش نی یه‌ ، جۆری پرده‌که‌و چۆنی یه‌تی دروست کردنی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێ  .

(8) : نامه‌ :: نامه‌ ناردن یان نامه‌ وه‌رگرتن پله‌و پایه‌ی به‌رزه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌نامه‌که‌دا نوسرابوو له‌ خه‌راپه‌ کاری دورکه‌ره‌وه‌ مانای به‌ دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته‌ ، ئه‌گه‌ر نامه‌که‌ مژده‌ی تیا بێت پاشه‌ڕۆژێکی باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .

(9) :  وورچ :: له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه‌ یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ له‌ خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه‌ ، هه‌روه‌ها وتراوه‌ وورچ ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا ئه‌کات .

(10) : باڵ :: له‌خه‌ودا کوڕه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یه‌ دوو کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ  ، ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه‌ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به‌ باڵ سه‌فه‌ره‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نه‌فڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر باڵه‌که‌ قورس بێت و نه‌توانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه‌ گوناهی هه‌یه‌و سزاشی ئه‌بێت .

(11) : فڕیین  :: له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره‌ ، فڕیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و کاری یه‌ ، فڕیین له‌ سه‌ربانێکه‌وه‌ بۆ سه‌ربانێکی تر  مانای به‌ جێ هێشتنی پیاوێکی به‌ناوبانگ و چونه‌ لای پیاوێکی تری به‌ناوبانگه‌  ،  ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌ ماڵی خۆیه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ مالی پیاوێکی ناسراو ئه‌وه‌ شووی پێ ئه‌کات ،  ئه‌و که‌سه‌ی له‌ ماڵێکی ناسراوه‌وه‌ بفڕێت و بچێته‌ ماڵێکی نه‌ناسراو  ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ چونکه‌ ماڵی نه‌ناسراو گۆڕه‌ ، به‌ندکراو له‌ خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به‌ سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره‌ ،  له‌ خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده‌ فڕین  هاوڕێیه‌تی  کردنی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه‌  ، ئه‌و که‌سانه‌ی لوت به‌رزن و له‌ خۆیان ڕازین له‌ خه‌ودا بفڕن خه‌وه‌که‌یان قه‌بووڵ نی یه‌ ، پێش بڕکێ له‌ گه‌ڵ یه‌کێك دا بکه‌یت و له‌ کاتی ڕاکردنه‌که‌دا بفڕی  زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری  ،  فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشه‌ و سوودی زۆره‌  ،  ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ خه‌ودا بفڕێ چی ی له‌ دڵدا بێت بۆی دێته‌ دی ، یه‌کێك له‌ کاتی فڕیین دا بکه‌وێته‌ سه‌ر چی ئه‌ و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یان له‌ باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یه‌ ، فڕیین له‌ ئاسمان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌خۆشی یه‌ بێ چاك بوونه‌وه‌ و ئه‌نجامیشی مردنه‌ ، فڕیین له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ب%
سة رجاوة ئاموزا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-02 15:22:59

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: به‌شی نۆیه‌م

DAstakant xosh bet sar kautu bett

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net