.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






1): هه‌سانه‌وه :: هه‌سانه‌وه له‌پاش ماندو بوون و هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، هه‌سانه‌وه له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه گیروگرفتیش بێت .
(2): به‌هار :: له‌خه‌ودا پاره‌یه ، یان کوڕێکی ته‌مه‌ن کورته ، یان ئافره‌تێکه هاوسه‌ریه‌تی که‌م ئهخاێنێ ، یان ده‌سه‌ڵاتێکه‌و بۆ ماوه‌یکی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، به گشتی ئه‌توانین بڵێین به‌هار خۆشی و شادی و کامهرانیکی که‌م خایانه و زۆر زوو له ناو ئه‌چێ و نامێنێ .
(3): مافور یان فه‌رش :: له خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه یان پله‌و پایه‌ی به‌رزی ئایینه .
(4): دابه‌زین یان که‌وتن ::ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بێت مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ له باشه‌وه به‌ره‌و خه‌راب ئه‌چیت ، یان له‌ئافره‌تێکه‌وه بۆ ئافره‌تێکی تر یان له پیشه‌یه‌که‌وه بۆ پیشه‌یه‌کی تر یان له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تریان له مه‌زهه‌بێکه‌وه بۆ مه‌زهه‌بێکی ترئه‌گۆڕدرێ ، ئه‌گه‌ر خواردنێکی خۆش یان پیاو چاکێك دابه‌زێته خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه بار‌و دۆخ به‌ره‌و باشی ئه‌چێت دابه‌زین بۆناو که‌لاوه‌یه‌ك یان بۆ لای ئاژه‌ڵێکی دڕنده باش نی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له سه‌ربان بکه‌وێته خواره‌وه‌و ده‌ست و قاچی بشکێ خۆی یان ماڵ و موڵکی یان هاوڕێیه‌کی زه‌ره‌ریان لێ ئه‌که‌وێت.
(5): پۆلیس :: له خه‌ودا پادشای ڕوح کێشانه ، یان غه‌م و خه‌فه‌ته ، پۆلیس له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی بێت ترس و خه‌فه‌ت و ئازار‌و مه‌ترسی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پۆلیس ده‌سه‌ڵات دارێکی شه‌ڕ خواز و فێڵ بازه .
(6): ئه‌ستێره :: له خه‌ودا مه‌زنترین و به‌شه‌ڕه‌ف ترین که‌سه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵی خۆی دا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه ببینێ چه‌ند سه‌رۆك و پێشه‌وا له ماڵی دا کۆده‌بنه‌وه ،ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌کان گه‌شاوه نه‌بوون ئه‌و سه‌رۆك و پێشه‌وایانه بۆ کاره‌سات کۆده‌بنه‌وه ، که‌وتنی ئه‌ستێره له ئاسمانه‌وه بۆ خواره‌وه مانای ئه‌وه‌یه له‌و جێ یه دا پێشه‌وایه‌ك کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت ،ئه‌ستێره پیاوی زانا‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێزو ده‌سه‌ڵات دار‌و شه‌ڕه‌ف مه‌نده ، بینینی ئه‌ستێره‌ی زۆر له‌ماڵه‌وه مانای منداڵی زۆره ، بینینی حه‌وت ئه‌ستێره گه‌شاوه‌کان له ئاسمان دا مانای پیشه‌و بازرگانی وزانست وده‌سه‌ڵاته ، بینینی ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌شاو خێروخۆشی یه .
نه‌مانی ئه‌ستێره له ئاسمان دا بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زیان وزه‌ره‌ر وهه‌ژاری یه بۆ هه‌ژاریش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌ستێره‌ی له‌سه‌ر سه‌ر دا بێت له هاوڕێکانی باشتر ده‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی سواری ئه‌ستێره بێت پله‌و پاییه‌ی به‌رز ئه‌بێت ، ئه‌ستێره‌ی ناو ماڵ باش نی یه ، ئه‌وه‌ی ئه‌ستێره بخوات پاره‌ی خه‌ڵکی ئه‌خوات ، قووت دانی ئه‌ستێره جنێو دانه به پیاو چاکان ، مژینی ئه‌ستێره فێربوون و وه‌رگرتنی زانسته له زانایان ، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌ستێره مردنی پاشایه یان روودانی جه‌نگه ، ژماره‌یه‌کی زۆر ئه‌ستێره بکه‌وێته خواره‌وه مانای زۆر که‌س ئه‌مرێ یان ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه که‌چه‌ڵ ئه‌بێت ، بینینی ئه‌ستێره به ڕۆژ ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌ی نهێنی و ڕیسوا بوونه ، ئه‌ستێره‌ی سه‌ر له به‌یانی زه‌ماوه‌نده .
(7) : ڕیگا :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ڕێ ی خۆی لای داوه ئه‌و که‌سه باری ئایینی باش نی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان کاربه‌ده‌ست به ڕێ ی سه‌خت دا بڕوات دادپه‌روه‌ری ڕه‌وای باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ئه‌کێشێ ، ڕێگه‌ی ڕاست کتێبی خوا‌و سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ڕیگای ڕاست دا بڕوا خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئه‌دات ، ڕێگه‌ی زۆر‌و جۆراو جۆر دوو دڵی و سه‌ر سوڕمانه ، ڕێگای ده‌ریا ڕزگار بوونه له ناخۆشی وگیروگرفت یان ده‌ست که‌وتی حه‌ڵاڵه ، ڕێگای دۆڵ و چه‌م مانای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فێڵ بازی یه ، ڕێگای بناری شاخ ڕزگار بوونه له گیروگرفت یان سه‌فه‌ره .
(8): توینیه‌تی :: له خه‌ودا مانای وه‌ستانی بیناکاری و کشت و کاڵه ، هه‌روه‌ها ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و نه‌مانی قازانجه ، ئه‌ڵێن توینی بوون خراپه‌کاریه له‌بواری ئایین دا ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك توینی بێت و بیه‌وێت له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه و خۆی ئاوه‌که نه‌خواته‌وه له غه‌م وخه‌فه‌ت ڕزگاری ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر توینی بێت و نه‌توانێ له ئاوی ڕوبار بخواته‌وه هیواو نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی ناێێت ، کوڕ و کچی گه‌نج له خه‌ودا ببینن توینیانه پێویستیان به هاوسه‌ر هه‌یه .
(9): پژمین یان پشمین :: له‌خه‌ودا دووپات کردنه‌وه‌ی کارێکه که گومانی لێ ئه‌کرێت پژمین مانای مردنی نه‌خۆشه یان غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بپژمێ له ته‌نگانه‌دا بێت ڕزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌ژار بێت خه‌ڵکی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن و دوعای خێری بۆ ئه‌که‌ن ، دوور نی یه پژمین هه‌ڵامه‌ت بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار به‌توندی بپژمێ باش نی یه .
(10): هه‌نگوین :: پاره‌یه‌کی حه‌ڵاله ، هه‌روه‌ها شیرینی ئایین و قوڕئان خوێندن و کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌نگوین له ئاسمانه‌وه ببارێت مانای ئه‌وه‌یه ئایین له بوارێکی چاك دایه ، ئه‌ڵێن له‌وانه‌یه هه‌نگوین غه‌م و خه‌فه‌ت و گیروگرفت و حه‌سودی بێت چونکه هه‌نگوین مێش و زه‌رده‌واڵه‌و مێروله کۆ ئه‌کاته‌وه ، هه‌نگوینی پاڵاوتراو له‌سه‌ر ئاگر مانای خێر‌و خۆشی یه یان پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه‌و زه‌کاتی له‌سه‌ر دراوه ، یان رێگه‌یه‌کی پاك و ڕاسته ، نه‌خۆش له خه‌ودا هه‌نگوین بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، خواردنی نان به هه‌نگوین ده‌ست که‌وتێکی به‌رده‌وامه ، هه‌روه‌ها ووتراوه هه‌نگوین ماچ کردنی خۆشه‌ویسته .
(11): به‌ندیخانه یان زیندان :: به‌ندیخانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ئه‌وه پێداویسته‌کانی ئایینه ، به‌ندیخانه‌ی ده‌سه‌ڵات دار بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ، زیندانی نه‌ناسراو دونیایه به‌ندیخانه ژنێکی مه‌کر بازه یان مانای بێ ده‌نگی یه یان پیلان گێڕانه بۆ دوژمنان ، به‌ندیخانه گۆڕه یان هه‌ژاری یه یان بینینی دۆست و خۆشه‌ویسته ، ده‌رچون له به‌ندیخانه مانای رزگار بوونه له نه‌خۆشی ، ئه گه‌ر یه‌کێك به‌ڕاستی له به‌ندیخانه‌دا بێت وله‌خه‌ودا ببینێ ده‌رگای زیندانه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه و ڕوناکی دێته ژووره‌وه یان ببینێ سه‌ره‌وه‌ی زیندانه‌که‌ی نه‌ماوه ئه‌و که‌سه له به‌ندیخانه رزگاری ئه‌بێت و به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، به‌ندیخانه یان زیندان بۆ نه‌خۆش مردنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له زیندانی ده‌سه‌ڵات دار دا به‌ستراوه‌ته‌وه کاره‌ساتێکی به‌سه‌ر دێت یان غه‌مباره‌و حه‌ز ئه‌کات غه‌مه‌که‌ی نه‌مێنێ ، له زیندان مانه‌وه مردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌ماڵی خۆی دا ببه‌سترێته‌وه رزقی فره‌وان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له مالێکی نه‌ناسراودا ببه‌سترێته‌وه ژنێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌خوازێ و سوود له پاره‌که‌ی وه‌رئه‌گرێت و کوڕیشی ئه‌بێ ، له‌وانه‌یه به‌ندیخانه دۆزه‌خ بێت
سة رجاوة ئاموزا
--------------------------------------------------------------------------------
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه
sarkwtw beet geanakam


له‌سه‌ر هێڵ نییه








DAStakant xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه