❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-01 09:16:40

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!

ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!

ئەم سەوداکردنە چیە، کەهەر
دەچێتەوە سەر شکانی شوشەکانی شعور
ئەم دەستانە مانای چیە، کەفێرن بەسلاوی دابڕان


ئەم سەوداکردنە چیە، کەهەر
دەچێتەوە سەر شکانی شوشەکانی شعور
ئەم دەستانە مانای چیە، کەفێرن بەسلاوی دابڕان
ئەم هەنگاوانە بۆ لەت لەتن، بەمەرەکەبی ماڵئاوایی
ئەم شەوە بەتاڵانە چین، کەجاهیلن بەلوغزەکانی لەزەت
دەست و پلی ئەم هەموو حەقیقەتە، بۆ بەشوشەکانی
شەراب گەمژە دەبن..
قریوەی ئەم هەموو خەون و خەیاڵە،
بۆ دەدرێنە بەر هاژەی چۆڵەوانی
ئەم هەموو قسەکردنە لەژێر پێڵاوەکاندا،
بۆ رێگایەک خەبەر ناکاتەوە
خەریکی پاککردنەوەی ژیان بێ
ئەم هەموو سەتەڵەکە پیاسە دەکەن
بۆ پڕن لەتامی تینوێتی
ئەم هەموو خەرجکردنی تەمەنە، بۆ ئاشنان بەلەهجەی گسک
ئەم هەموو فڕینە بۆ هەر دەبێ،
لەقەفەسدا بڕوێن
ئەم هەموو بێدارییە بۆ شەو دەدورن،
نووستنیش لەچرپاکاندا باوێشک دەدەن.؟
خودایە ئەمانە هەموو بەدحاڵیبوونە لەعیشق
ئێمە عاشق نەبووین، تازە خۆکۆکردنەوە مانای چی؟
کە لەیەک گەیشتن چۆتە ئەودیو پێیەکانی تاریکی
کە لەیەگ گەیشتن وا بەسەر شانی جەنگەوە،
دڵ بەنیشانەوە دەکا
کە لەیەک گەیشتن رەشنووسێکە
دەنک، دەنک دۆڕان ئیعراب دەکا..
بەدحاڵیبوون چ کارەساتێکە،
مشتێک گەرمایی بگریت بەدەستەوەو
نەچیتەوە بۆ لای هاوینێک کە لەناو هەنجیرێکدا دانیشتووە
پرخەی بەرسیلە بەند بکەیت لەناو ستیانی دڵنیایی و
کەچی هەر نەچیتەوە سەر ئارشیفی ترێ..!
چ کارەساتە سەرەرۆیی لەسەر عیشق
پێشبڕکێ لەگەڵ عیشق
بیرەوەریەک نەبێ عیشق تیایدا سەرمەد بێ..!
ئێمە ئێمە ئێمە عاشق نەبووین
ئاخر عیشق ئەوەیە ئەگەر گەردەلولێک بیەوێت،
خۆی بکوژێ چەقۆی بەرباخەڵی، بگۆڕینەوە بەچڵێ گیا
بەچڵە گیایەکیش بڵێین گۆرەویەکانت بخەرە کلۆری چەمێ
لەوانەیە پایزێک بەپاڵتۆی کانونێکەوە بگەڕێ و بیکاتە پێی!
ئاخر عیشق ئەوەیە دڵت بسووتێ بەئاخ هەڵکێشانی برینی،
هەرمێ و هەڵوژەو بەپێستی هەنار بیان پێچی..
دواجار کۆی هەموو عیشقەکان هەر دڵی خوایە،
کێ ئەتوانێ دڵی خوا تەئویل بکا، کێ؟!
عیشق هەر لەئەزەلەوە هەبوو
ئا ئەوەتا ئاو بەو هەموو جەبەروتەی خۆیەوە،
بیر لەئاوێزانی خاک دەکاتەوە،
بەکەندو لەندی، رۆحیا رۆچێ..!
(با) بەهەموو روتانەوەی سەریەوە،
بیر لەراموسانی مەزرا دەکاتەوە،
قاپێک لەقاقای ماچ بەدەستیەوە بگرێ..
درەخت بەو هەموو نازو مەکرەیەوە
چەتر بۆ باڵندە چێدەکا..
باڵندە بەغەریزە عاشقە،
بەڵام خوا فێری کرد لەباڵەکانیا ئاوڕشێنی فڕین بکا..!
زۆرجار کە بەخەیالڕ دەچینەوە سەر کانی عیشق و ئەوین
چاومان گومان دەیڕێژێ و
دەستیشمان پڕ لەدووکەڵی دڵەراوکێ!
بەڵام حەقیقەتێکیش هەیە
عیشق عیشق عیشق پێکێ لەئاوی تاڵییە،
دەبێ هەر هەموومان فڕیکەین،
ئەمە جاڕنامەیەکە ژیان دۆستی
تۆ سەیرکە هەموو سەرگەردانییەک سوچی عیشقە
ئێوارەیەک بەتاکێ نەعلەوە بگەڕێ و
زەردەپەڕێکی پەژموردە نەبینێ
شەو بەتاکێ دەستکێشەوە نەفەس بکێشێ و
رووناکی لەدڵیا پێ نەگرێ
گەڕەکی لاولاوەکان بەسەر بڕبڕەی پشتی دیواردا بڕژێن و
دڵی دیوار حەفتاو پێنج جار چرکە چرکە نەکا..!
دەستی گەڵا پڕبێت لەخەم و پەژارەی پاساری و لەکەیلی کەناری
کەچی نەتوانێت حەفتاجار ناوچەوانی (با)
توشی سەرئێشە بکا
خودایە ئەمە هەموو حیکایەتەکانی عیشقمانە ترش و تاڵ،
جودا نییە لەگەمەکانی منداڵ
ئەمە چارەنووسمانە چارەنووس
دەبێ لەناو هەموو عیشقێکدا کرۆکی کۆتایی،
چاو دابگرێ پێش ئەوەی سەرەتا بڕوانێ

*  *  *

لێرەوە تەماشاکەن ژیان بێ عیشق،
چەندە سەرابترین سەرابە لێرەوە

-1-

کۆترێکی داروسێم هەبوو،
لەبەر ئابڵوقەی بێ کەسی،
چووە تیپی کوشتن

-2-

پایزێک دەڵێ (با) بۆ هەر کوێ دەڕوا،
سەرشانی پڕە لەتەرمی گەڵا
چونکە تشرینی سێیەم هاوڕێیەتی ناکا

-3-

منارەیەکی بەئیمان هاوڕێم بوو،
دڵی ئەوەندە پڕبوو لەکوفر
کەمەری مەرگ چووە پێچی پشتوێنەکەی..!

-4-

شەپۆلی دەریاچەیەک ئەوەندە خەونی بەفڕینەوە بینی
نەورەسێک نامەیەکی بۆ نەنارد،
بۆیە لەقەهرا هەر چوارپەلی رۆحی،
چووە ترۆپکی ئاسمانی ئاسمانەکان..!

-5-

کەهەوا پێیەکانی دەقڵیشێ،
ئەوە بێ مەیلی دڵی بارانە بەقەرزیش بێ،
جووتێک پێڵاوی بۆ ناکڕێ..!

-6-

کە بولبولێک لەکۆڵانەکانی کەڕولاڵیدا خوێندی
ئەوە خەتای بەزمی بەهارە،
چرپەی گوڵێک نادا لەیەخەی..!

-7-

کەرەنگی سەوزو شین نەخۆش دەکەون و
دەچن بۆ کوچەی مەرگ ئەوە مەرحەمەتی ئاوە
جانتاکەی پڕ لەئاویلکەی ئاودامان و
چاوێکی چاویلکەکەشی، لەخوار ماڵەکانی رەنگ..!

-8-

قەفەسێک وتی: ئەگەر مانای عیشقم بزانایە،
ئەوا دالم بچووک، بچووک
تا بچووکترین مەل نەیبینێ،
مەدلولیشم دڵفڕاوان لەئاسمانێکدا
بێ کلیللدان بێ تەیمان..!

-9-

کەمێک تێڕامان لەحاڵەتی بەرد
ئەو ژیانی نەویست و عیشقی دابەش نەکرد
ئەگەر ژیان هەڵنەکۆڵین و
عیشق ئاوەدان نەکەین،
دەبینە بەردو دەچینەوە بۆ ناو حاڵەتی بەرد..!

-10-

بەشەوەزەنگێک دەڵێن: دڵی زیندانی تاریکیە
شەوەزەنگ دەڵێ: گوناهبارم مەکەن
من دڵم هەیە دڵ
ئەوە خەتای ئەستێرەیە کە لەحەوشەکانی مانگەشەوا،
بەخەتخەتێنەوە خۆی خەریک دەکا..!

-11-

گوڵەکانی ئینجانە ئەوەندە گەمژەن
هەر جوانیان گرێ ئەدەن،
بەکراسی جامخانەوە کاڵنابنەوە
هەر بۆنیان قفڵ و
کلیل ئەدەن،
بەژێر کراسی پەنجەرەوە،
تەریق نابنەوە
ئەمە چەندە چەواشەمان دەکا
لەگەمەی عیشق
گوڵە کێویلەکانیش نەکلیل و قفڵ و نەگرێ دەناسن و
لەناو ستیانی توتڕکەکانەوە شین دەبن
ئەمەشیان گەمەیەکی مێخۆشە،
لەعیشق!!

-12-

شەڕ ئەگەر بگەشتایە لەعیشق
بەجۆلانەی دەوت: مەرحەبا ئەی گڕوگاڵ
بەکچێکی دەوت: مەرحەبا ئەی شنەی با
بەپیرێکی دەوت: مەرحەبا ماڵی هەتاو
شەڕ بۆ ئەبەد نەگەشتە عیشوەی عیشق و
زنجیری مەحەبەتی لەمل نەکرد
بۆیە هەتا ئێستا بەردەوامە، بەردەوام!!

-13-

کەشەمشەمە کوێرەیەک دەمرێ،
ئەوە بێ ئەمەکی تاری تاریکیە،             
-جکەرەیەکى ناداتێ هەتا شەو بکێشێ...!!

14

هەرچەندە دەریا
پەناهەندەیە،
بۆ جۆگە بێ پێڵاوەکان و
رووبارە نەخۆشەکان و
چەمە ونبووەکان
چەندە نیگەرانیم دەپلیشێتەوە بۆیان چەندە
چونکە عیشق نییە لای دەریا
بەیەک پاروو هەموویان دەخوا!!

-15-

بەکاتی وشکبوونەوە، ئاو حەقیقەتێکی هەیە خنکان
بەبارانێک دەڵێم بەسیە نووستن
باخچەیەک وا لەچاوەڕوانیا
بەدڵۆپەی دڵی تۆ دەموچاوی بشوا!

* * *
ئێمە بەهەڵە عیشقمان کرد لەسەر شەقامەکانی ژیاندا
بەهەڵە جامێک ئاومان خواردەوە،
لەچەمکی تێنەگەشتن
بەهەڵە درەختێکمان رواند،
لەژێر سێبەرەکەیدا توولەڕێیەک،
نەچووەوە سەر چاوەکانی چاوەڕوانی
بەهەڵە چیمەنێکمان رواند،
لەدوگمەی کراسەکەیدا درزێک نەبینرا،
هەتا خەیاڵ گوزەر بکا،
بەخەتی خەراباتێک..!
بەهەڵە لەزمانی سەتڵێک ئاو گەشتین،
لەدەمارەکانیا دێڕێک شیعر نەبیسترا،
هەتا مۆسیقا بچێتەوە سەر ژەنینی ئالەتێک..
بەهەڵە ئاڵوگۆڕی عیشقمان کرد
کەنیگەرانی بووە دیواری و
جەنجاڵی بووە دەرگای
عیشق واتە شکانی دیوارو دەرگا،
لەماڵی بەرزەخەوە تا مەحشەری خوا
عیشق واتە تاڤگەیەک ئاو،
کەموتاڵا دەکا لەناو کتێبەکانی گوڵدا
عیشق واتە فڕینی فەرشێک بەمیزاجی مناڵ،
هەتا دەگەینە باڵی فریشتەکان..
عیشق واتە جانتایەک تریفەو تاریکی،
هەتا دەگەینە پلیکانەکانی مانگ
عیشق واتە هەڵدانی کۆلارەیەک،
بەدەزوولەیەکی مناڵیەوە،
هەتا پێکێک ئەستێرە دەخۆینەوە
عیشق واتە ماڵی باخەوانێک رەنگاورەنگ،
هەتا باوەێزەی باران لەخەیاڵیا شکۆفە بکا..!

* * *

ئێمە کەعاشق نەبووین،
بەڕێگەی کوێردا هاتین و تەپەی تاریکی،
لەدەستەکانماندا باڵەفڕو
ترپەی نیوەرۆ قوڵەکانی هاوین،
لەپێستماندا چەقی
چونکە ختورەی دڵی پایزێکمان نەخوێندەوە،
وەرین دەگاتە چەنی گەڵا؟!
لێکمان نەدایەوە شنە شنی شەماڵێک،
چ کەناڵێکی دەوێ،
بۆ گسکدانی سیسبوونی خەوێک..
بێ ئاگابووین لەورتە، ورتی حاڵی درەختێک،
تا هەڵهاتنی چۆلەکە لەفرسەخێک فڕین
دەبێ چەند چریکەی ئاوی بوێ،
هەتا بگاتە سوڕی سەوزبوون..!
بیرکۆڵ بووین لەسرتە سرتی ئۆفی سێوێک،
بۆ گەیشتنی فەریکەکانی دەبێ چەند قوڵپی خرۆشانی بوێ،
هەتا بگاتە ئیحساسی باڵقبوون
بێباک بووین لەقسەکردنی دڵی پرتەقاڵێک،
تانووچدانی سەهەنەی سەرما،
دەبێ چەند مەکری مەستبوونی بوێ،
بۆ حیکایەتە شینەکانی میهری مزربوون..!
ئێمە عاشق نەبووین ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو
ئا ئەوەتا ئەو گلەیی لەچارەنووسی خۆی دەکاو دەڵێ
(ئاخ ئەمە نسیبـی منە، ئەمە نسیبی منە نسیبی من(1)
ئاسمانێکە کەهەڵواسینی پەردەیەک لێمی شاردۆتەوە)
ئەو لەهەڵواسینی پەردەیەک گلەیی دەکا،
ئەی ئێمە لەچی گلەیی بکەین
ئێمە بۆ ئەبەد عاشق نەبووین،
ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو
عیشق بۆ ئێمە پەلکە رەنگینەی عەدەم بوو،
پەلکە رەنگینەی عەدەم..!

رِۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یى   


تێبینی: 1-ئاماژە بۆ دێڕە شیعرێکی ژنە شاعیری ئێرانى(فروغى فروخزاد

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-01 11:50:58

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366
WindowsXPMSIE

Re: ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!

destt xosh bo helbyhardni aw honrawe jwane serkewtw bit

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-01 13:58:53

لارسیا
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-05
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 110
WindowsXPFirefox

Re: ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!

ده‌ست خۆش سیتا گیان هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانبوو

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8b9e5472ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-01 16:27:00

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!

دةستةكانت خؤش بيت سيتا كيان سةركةوتووبى هاورى ئةزيزم

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-01 16:44:05

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: ئێمە عاشق نەبووین، ئەمە چارەنووسی خۆمان بوو !!

dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net