❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی چواره‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-01 15:30:56

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

به‌شی چواره‌م

به‌شی چواره‌م

هاوڕێ‌یه‌کی ئازیز نامه‌یکی ناردوه‌و تیای دا  خه‌وه‌که‌یمان بۆ ئه‌ گێڕێته‌وه‌و و ئه‌ڵێ :

له‌ خه‌وما به‌سواری ئۆتۆمۆبێل (پاص) سه‌فه‌رم ئه‌کرد ، له‌ رێگا پاصه‌که‌ لای داو هه‌موومان چوینه‌ ناو بینایه‌ك ، نه‌م زانی بیناکه‌ چی یه‌ ، به‌ڵام ئه‌ونده‌ی پێ نه‌چو خۆم بینی له‌ریزی نه‌فه‌ره‌کان راوه‌ستاوم و خۆم بۆ نوێژ کردن ئاماده‌ ئه‌که‌م ، نی یه‌تی دوو رکه‌عه‌ت نوێژی جه‌نازه‌م هێناو پێڵاوه‌که‌شم هه‌ر له‌پێ بوو، نوێژه‌که‌م کردو له‌جێی خۆم دانیشتم و خواردنیان هێناو هه‌موومان نانمان خوارد ، حه‌ز ئه‌که‌م بزانم خه‌وه‌که‌م مانای چی یه‌ ؟

ئازیزم سه‌فه‌ر مانای ده‌ربڕینی ره‌وشتی خه‌ڵکی یه‌ ، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت ئه‌وه‌ ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت ،یان له‌ حاله‌تێکه‌وه‌ ئه‌چیته‌ حاڵه‌تێکی تر ، نازانم گه‌رایته‌وه‌ یان نا  به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ تۆبه‌ کردنه‌ و دوور که‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ گوناه ،  ئه‌و بینایه‌ی چویته‌ ژووره‌وه‌و نوێژت تیا کرد ئه‌وه‌ مزگه‌وته‌  تۆو ئه‌وانی تریش که‌ نوێژتان ئه‌کرد  هه‌ر که‌سه‌و به‌ پێی هه‌وڵ و کاره‌که‌ی خۆی قازانج ئه‌کات وحه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆتان ئه‌زانن ، نوێژی جه‌نازه‌ له‌ خه‌ودا پاڕانه‌وه‌یه‌ له‌خوا چونکه‌ تۆ که‌ نوێژ ئه‌که‌یت له‌ هه‌ڵسان و دانیشتن واتا له‌ ژماره‌ی ڕه‌کعه‌ت  ‌هه ڵه‌ت هه‌یه‌  به‌م جۆره‌ نوێژه‌که‌ت که‌م و کوڕی تیایه‌ هه‌وڵده‌ خۆت چاك که‌یته‌وه‌ ، نان خواردنه‌که‌شت سه‌رکه‌وتنه‌ به‌سه‌ر دوژمنان و رزقێکی حه‌ڵاڵه‌ نازانم چیت خواردوه‌ به‌ڵام  خواردنی زۆرو خۆش و به‌تام ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت به‌ پێڵاوه‌وه‌ نوێژت کردوه‌ ،  له‌ هاوسه‌ره‌که‌ت جیا نابیته‌وه‌ هه‌رپێکه‌وه‌ ئه‌مێننه‌وه‌ ، واتا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت پته‌وه‌ .

ئێستاش چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌تان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه‌ :

(1): ئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشه‌ویستی یه‌ ، ده‌سه‌ڵات دار یان پاشا جل و به‌رگی  ئاوریشم له‌به‌ر کات پایه‌به‌رز ترو گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیایه‌ پایه‌ به‌رزه‌ ،ئاوریشمی زه‌ردو سور نه‌خۆشی یه‌ ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌رده‌بڕێ که‌ شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن بچنه‌ به‌هه‌شت ، یان بگه‌نه‌ پله‌و پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی  ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به‌ ئابڕوو به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی ده‌رچونه‌ له‌ خه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه‌ به‌ره‌و خۆشی و کامه‌رانی .

(2): پیاز :خواردنی پیاز باش نی یه‌ ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه‌ پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه‌ پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه‌ ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه‌ ، ئه‌ توانین بڵێین پیاز پاره‌یه‌ .

(3): هێلکه‌ : هێلکه‌ له‌ ناو قاپ دا بێت ئه‌وه‌ ئافره‌ته‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه‌ به‌ کاڵی  خواردنی پاره‌ی حه‌رامه‌ یان زینایه‌ یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌  هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافرو بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه‌ مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه‌ ،له‌وانه‌شه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه‌ منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه‌ یه‌ ئه‌و که‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له‌ رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه‌ و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه‌ و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه‌ کوڕێکی ئه‌بێت  ئه‌گه‌ر هێلکه‌که‌ بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه‌ بخوات ئه‌وه‌ کفن دزه‌  ، به‌کورتی هێلکه‌ مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و  هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره‌ .

(4): خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریانه‌ له‌وانه‌شه‌ کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه‌ دڵته‌نگ ئه‌بێت .

(5):ژه‌هر:له‌ خه‌ودا پاره‌یه‌ ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ  ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که‌ پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه‌ خه‌م و خه‌فه‌ته‌ ، ژه‌هری کوشنده‌ مانای مردنه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی  ژه‌هر بداته‌ خه‌ڵکی تر ئه‌وه‌ زینا ئه‌کات .

(6): منداڵی ساوا :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه‌ له‌ په‌روه‌رده‌ کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان  بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له‌ دایك بوونی منداڵ له‌ ده‌مه‌وه‌ مانای مردنه‌ .

(7): بوك و زاوا :بینینی  بوك و زاوا به‌ رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه‌ ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه‌ ناویشی نی یه‌ و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه‌ ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه‌ به‌ پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه‌ کرێته‌وه‌ .

(8):باڵا :  کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له‌ خه‌ودا باش نی یه‌ ، باڵای به‌رز له‌ خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه‌ ، باڵا له‌ ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه‌ و بگاته‌ ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه‌ بێت مانای مردنه‌ ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه‌ له‌ پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌سته .

(9):دان که‌وتن : دان که‌وتن له‌ خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له‌ خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه‌ زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه‌ نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته‌ ناوده‌ستی ئه‌وه‌ پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته‌ باوه‌شی ئه‌وه‌ کوڕیان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له‌ خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه‌ ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه‌ غه‌م و په‌ژاره‌ و ئازاره‌ ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه‌ ،مانای ئه‌وه‌یه‌ منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه‌ ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه‌ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ پیاوه‌کانن له‌ خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له‌ خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه‌ کێکه‌ له‌ که‌س وکارمان ،به‌ کورتی دان ته‌مه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه‌ نه‌خۆشی یه‌ ،دانی دروستکراو له‌ زێڕ باشه‌ به‌ڵام له‌وانه‌شه‌ ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له‌ زیو زیان و زه‌ره‌ره‌ ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه‌


سة رجاوة ئاموزا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-02 15:32:34

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPFirefox

Re: به‌شی چواره‌م

dastakant xosh har bjet

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net