.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






به‌شی حه‌وته‌م1): گۆڕ :: گۆڕ له‌خه‌ودا زیندانه ، زیندانیش گۆڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ به زیندویی له ناو گۆڕ دانیشتوه ئه‌و که‌سه دست گیر ئه‌کرێت و زیندانی ئه‌کرێت ،دروست کردنی گۆڕ له‌خه‌ودا مانای ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له لایه‌ن بێ هاوسه‌ران ژن هێنانه یان شو کردنه ، گۆڕهه‌ڵکه‌ندن له شوێنێکی بێ دیوه‌ردا مانای دونیای داهاتوه ، چونه ناو گۆڕه‌که‌ش مردنه ،گۆڕی ناسراو کارێکی ڕه‌وایه و گۆڕی نه‌ناسراویش کارێکی ناڕه‌وایه ، گۆڕ هه‌ڵکه‌ندن له سه‌ربان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕستان بکات سه‌ردانی که‌سێکی به‌ند کراو ئه‌کات ، له خه‌ودا باران ببارێته سه‌ر گۆڕ ئه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یه ، تێك دانی گۆڕێکی به تاڵ مانای چاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌و که‌سه‌ی به زیندویی له ناو گۆڕێك دا بنێژرێ کار‌و باری تێك ئه‌چێت ، هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕێك وپشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌که مانای په‌یڕه‌و کردنی رێبازی ئه‌و مردوه‌یه ئه‌گه‌ر مردوه‌که زانا بوبێت ئه‌ویش زانا ئه‌بێت ئه‌گه‌ر مردوه‌که ده‌وڵه‌مه‌ند بوبێت ئه‌ویش ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت .
(2): ماچ :: له خه‌ودا ماچ کردن زاڵ بوونه به‌سه‌ر دوژمن ، ماچ کردنی پیاو به‌دی هاتنی ئاواته ، ماچ کردنی منداڵێکی ساوا یان بچکۆله مانای په‌یوه‌نی پته‌وه له گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداڵه ، ماچ کردنی ئافره‌ت مانای هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی کردنه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر پیاوێکی ئاینی یه‌کێکی جوان ماچ کات مانای قوڕئان خوێندنه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خوای گه‌وره ماچی ئه‌کات ئه‌و که‌سه پیاو چاکه و خوای گه‌وره ڕازی یه له کرده‌وه‌کانی ، مردو ماچ که‌یت یان مردو ماچت کات هه‌ردوکی ده‌سکه‌وتی پاره‌یه .
(3): بیبه‌ر :: ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ژه‌هری ئه‌درێتێ یان کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بیبه‌ر بخوات ئیش و کارێکی زۆر ئه‌کات و ماندو ئه‌بێت و پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، بیبه‌ری زۆر ئه‌گه‌ر نه‌خورێ پاره‌یه ئه‌گه‌ر بخورێ غه‌م و خه‌فه‌ته چونکه قوڕگ ئه‌سوتێنێ .
(4): هه‌ور :: بینینی هه‌ور له خه‌ودا مانای سه‌فه‌ره به ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ، هه‌روه‌ها سه‌رکه‌وتنی ئیمان دار‌و مردنی نه‌خۆشه ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته سه‌ر هه‌ور ئه‌گه‌ر نه‌خۆش نه‌بێت سه‌فه‌ر ئه‌کات ئه‌گه‌ر بێ هاوسه‌ر بێت زه‌ماوه‌ند ئه‌کات .
(5): ترێ :: ترێ له‌خه‌ودا رزقێکی باش و هه‌میشه‌ی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا نه‌بێت رزقێکی حه‌رامه و له پیش کاتی ده‌ست نیشان کراو ئه‌گاته ده‌ستی ، ترێ ی ڕه‌ش رزقێکی کاتی یه ، ئه‌گه‌ر له‌کاتی خۆی دا بێت غه‌م و خه‌فه‌ته ئه‌گه‌ر له کاتی خۆی دا نه بێت نه‌خۆشی یه ، ترێ ی هه‌ڵواسراو به داره‌وه ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات دار یان سوڵتان ترێ وه‌ر بگرێت لێ ی ئه‌درێ ، ترێ ی سپی زۆر باشه به تایبه‌تی بۆ نه‌خۆش ، خواردنی ترێ له‌خه‌ودا مانای مه‌ی خواردنه‌وه‌یه مه‌ی خواردنه‌وه ش له‌خه‌ودا مانای ترێ خواردنه .
(6): کوێر بوون :: کوێر بوون له‌خه‌ودا مانای لا دانه له‌ڕێ ێ ڕاست و له‌ئایین ، هه‌روه‌ها کوێر بوون ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ کوێر بووه قوڕئانی له‌بیر ئه‌چێته‌وه ، یه‌کێك ببینێ ئاده‌میزادێك کوێری کرد ئه‌و ئاده‌میزاده‌ی لێ وون ئه‌بێ ، کوێر بوونی بێ ئیمان گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕیه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ هه‌ردو چاوی کوێر بوو په‌یوه‌ندی به خوای گه‌وره‌وه لاواز ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌وله‌مه‌ند بێت پاره‌ی نامێنێ و ده‌ست کورت ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ده‌ست کورت و هه‌ژاریش بێت باری ئه‌گۆڕدرێ و ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئاواره له خه‌ودا کوێر بێت ناگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌که‌ی . (7): ڵاڵ بوون :: له خه‌ودا خراپه‌کاری و به‌دکاری یه له ئایین دا ، کێ له خه‌ودا ڵاڵ بێت جوێن به پیاو چاکان ئه‌دات ، یان ئاده‌میزادێکی به‌د کاره ، که‌ڕ بوونیش نه‌زانی و نه‌فامی یه ، ڵاڵ بوون بۆ ئافره‌ت باشه ، ئه‌وه‌ی له خه‌ودا زمانی بگیرێ رزقی فره‌وانتر ئه‌بێت و به‌سه‌ر دوژمنانی دا زاڵ ئه‌بێت .
(8): وێران بوون یان ڕوخان یان کاول بوون :: له خه‌ودا جیابوونه‌وه‌و مردنی که‌س و کاره ، وێران بوونی شارمانای مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شاره‌که‌یه هه‌روه‌ها مردنی ده‌سه‌ڵات دار یان گه‌وره‌ی شار مانای وێران بوونی شاره ، ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له ناو که‌لاوه‌دا ببینێ چاره‌نوسی له گه‌ڵ میلله‌تێك دا ئه‌بێت ناتوانێ له‌گه‌ڵیان دا بژێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ شارێك به هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه وێران بوو ئه‌و که‌سه حوکمی کوشتنی یه‌کێك ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێکی ئاوه‌دان کراوه وێران بێت و کێلگه‌کانی کشت و کاڵی په‌کیان بکه‌وێت کاره‌ساتێك ڕووئه‌دات ، ئه‌گه‌ر گوندێك به ئاوه‌دانی و به ڕێك و پێکی ببیندرێ مانای ئه‌وه‌یه دانیشتوانی گونده‌که ئیمان دارن ، ڕوخانی دیواری خان‌و به هۆی لافاو مانای مردنی ئافره‌تێکه ، ئه‌وه‌ی ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخایه سه‌ری ئه‌گه‌ر تۆز‌و خۆڵی له گه‌ڵ دا بێت ئه‌وه سورێژه‌یه ئه‌گه‌ر هیچی له گه‌ڵ دا نه‌بێت کاره‌ساته ، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی خانوی ڕوخاو بۆ ئایین و بۆ ژیان باشه ، ڕوخانی خان‌و به هۆی باو هه‌وا مانای یه‌کێك به ده‌ستی کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار ئه‌مرێ ،ڕوخاندی خان‌و یان بیناێێکی کۆن غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ ، هه‌موو جۆره شکان و وێران بوون و روخانی خان‌و و دیوار کاره‌ساته ، ده‌سه‌ڵات دار ئه‌گه‌ر ببینێ خانوه‌که‌ی ڕوخا له‌سه‌ر کورسی حوکم لا ئه‌بردرێ .
(9): مه‌ڕ ::مه‌ڕ له خه‌ودا کوڕێکه ئامۆژگاری یه‌کانی دایك و باوکی په‌یڕه‌و ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی دوگیان بێت و مه‌ڕی بدرێتێ کوڕیان ئه بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ڕێك سه‌رببڕێت کوڕی خۆی یان کوڕی یه‌کێك له خزمه‌کانی ئه‌مرێ .
(10):که‌وتنه ناو ئاو :: ئه‌وه‌ی له خه‌ودا بکه‌وێته ناو ئاوێکی قول و دابه‌زێته خواره‌وه‌و نه‌گاته بن ئاو ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و زۆر ئه‌بینێ چونکه ده‌ریا دونیایه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌وتنه ناو ئاو خێر‌و خۆشی دێنێ .
(11):پرچ یان قژ :: له خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه به تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته ،هه‌روه‌ها که‌زی به مانای پاره کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له جێ ی نا ئاسایی باش نی یه ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه منداڵه ، ڕوتانه‌وه و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه ، توك لابردن کاره‌ساته ، قژ چه‌ور کردن به ڕۆن جوانی یه ، ده‌رچونی توك له ناو ده‌ست زۆر باشه ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه ر که‌س و کار‌و هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه ، که‌زی ئافره‌ت پاره کۆ کردنه‌وه‌یه ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه له ناوچه‌که ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه به پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت
سة رجاوة ئاموزا
--------------------------------------------------------------------------------
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh bet sar kautu bet har bjet


له‌سه‌ر هێڵ نییه