❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جلی‌ كوردی‌ ژنان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2008-06-16 20:56:58

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60

جلی‌ كوردی‌ ژنان

جلی‌ كوردی‌ ژنان سیما كۆنه‌كه‌ی‌ له‌ده‌ست ده‌دات   
ڕیپۆرتاژ و چاوپیکه‌وتن
شادان: جلی كوردی به‌هه‌نگوچك‌و هێله‌گ‌و كه‌واوه‌ جوانه‌، كه‌وای بێ قۆڵ‌, یان كراسی قۆڵ‌ كورت‌و به‌قه‌تحه‌, ئه‌وانه‌ جوانی جلی كوردیان شاردۆته‌وه‌.
به‌رگدورێك: ئێستا زۆربه‌ی كراسه‌كان ساده‌ن, واته‌ بێ پشتێنن، زیاتر پشتێنی بازاڕی له‌سه‌ر ده‌به‌ستن، وه‌ كه‌واش گۆڕانی به‌سه‌ر داهاتووه‌، ئێستا داوای كه‌وای بێ قۆل ده‌كه‌ن.
ئا: هاوژین عه‌زیز صالح
ئایا جلی كوردی له‌به‌رده‌كه‌ی‌و پێت جوانه‌؟ وه‌ له‌چ كاتێكدا له‌به‌ری ده‌كه‌یت؟ چ شێوه‌ جلێكی كوردیه‌كت له‌لا جوانه‌؟ رات چیه‌ به‌رامبه‌ر به‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌جلی كوردی ئێستادا رووی داوه‌؟ ئه‌م پرسیارانه‌ بریتیه‌ له‌ به‌دواداچونێكی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ كه‌ ئاراسته‌ی‌ چه‌ند كه‌سێك كراوه‌ بۆ خسته‌ رووی‌ بیرو بۆچونه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ره‌تا
شادان. ر: كارمه‌ندی ته‌ندروستی، ته‌مه‌ن 25ساڵ‌ وتی‌: به‌ڵێ جلی كوردی خۆمان واته‌ كوردستانی باشوورم زۆر پێ جوانه‌‌و له‌زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا له‌به‌ری ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی بۆ سه‌فره‌‌و ئاهه‌نگ، به‌لام سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌جلی كوردیدا رویداوه‌ هیچ پێم جوان نیه‌, به‌راستی سیمای جلی كوردیان تێكداوه‌، جلی كوردی به‌هه‌نگوچك‌و هێله‌گ‌و كه‌واوه‌ جوانه‌، كه‌وای بێ قۆڵ‌, یان كراسی قۆڵ‌ كورت‌و به‌قه‌تحه‌ ئه‌وانه‌ جوانی جلی كوردیان شاردۆته‌وه‌، هه‌ندێ جۆر جلی كوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێی عه‌زیه‌ یان مه‌كسیه‌ له‌به‌ردا تێكدانی مۆدێلی جلی كوردی به‌ناوی سویدی یان فه‌ره‌نسی شاردنه‌وه‌ی فۆلكلۆری كوردیه‌، چه‌ند جوانن ئه‌و ژنانه‌ی به‌كۆچك‌و چارۆكه‌ یان تاسه‌‌وكڵاو ژێر چه‌نه‌یان به‌ستوه‌ به‌راستی ره‌نگ‌و روویان ته‌واو شێره‌ژنی كوردیان پێوه‌ دیاره‌.
سروه‌ عه‌زیز، دووه‌می ناوه‌ندی 15ساڵ‌: جلی كوردی له‌به‌رده‌كه‌م‌و بۆ زۆرێك له‌ئاهه‌نگه‌كان ده‌یكه‌مه‌ به‌رم، به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ ئێستا سیمای جلی كوردیان شێواندووه‌، هێناویانه‌ته‌ سه‌ر شێوازی ئه‌وروپی. جلی كوردی ره‌مزێكی جوانی كورده‌واریه‌.
سۆزان عه‌زیز، سێیه‌می ناوه‌ندی 19ساڵ‌: جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌م به‌رای من جلی كوردی جلێكی زۆر جوانه‌ بۆ هه‌موو بۆنه‌ ‌وئاهه‌نگه‌كان جلی كوردی له‌به‌رده‌كه‌م به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ كه‌سیمای جلی كوردیان شێواندووه‌, راسته‌ ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می سورعه‌یه‌, هه‌موو شتێك له‌گۆڕاندایه‌, به‌لاَم من له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌دا نیم چونكه‌ جلی كوردی به‌ساده‌یی جوانتره‌.
شاناز_ب یاریده‌ده‌ری پزیشك، ته‌مه‌ن 21ساڵ‌: جلی كوردی له‌به‌ر ده‌كه‌م‌و زۆریشم له‌لاجوانه‌، له‌كاتی بۆنه‌‌و ئاهه‌نگه‌كان له‌به‌ری ده‌كه‌م، له‌نێوان جلی كوردی تازه‌وكۆن من پێم باشه‌ گۆڕانكاری هه‌بێت به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كی جوان به‌مه‌رجێ شێوازه‌ كۆنه‌كه‌ زۆر نه‌گۆڕدرێ، شێوازێكی جوانی پێ ببه‌خشدرێت.
معتبر _ح ، ته‌مه‌ن 32ساڵ‌ ژنی ماڵه‌وه‌: جلی كوردی له‌به‌رده‌كه‌م بۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ پرسه‌‌و ئاهه‌نگه‌كان، جلی كوردی بڵباسیم له‌لاجوانه‌، من له‌گه‌ل ئه‌و گۆڕانكایانه‌ی ئێستا نیم‌و زۆرم له‌لا ناشیرینه‌ چونكه‌ ئه‌و جلانه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ‌ كه‌لتوری كورده‌واری خۆمان ناگونجێ چونكه‌ ئه‌و جۆرانه‌ به‌س به‌ناو جلی كوردین.
شه‌ونم خان: به‌رگدروو: ئێستا جلی كوردی له‌سه‌ر شێوازی كۆن نه‌ماوه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر شێوه‌ی عه‌زیه‌‌و كه‌مه‌ر ته‌سك‌و كلۆشی‌و قۆل فه‌تحه‌‌و بێ پشتێن داوا ده‌كه‌ن, ئه‌و جۆره‌ دروینه‌ بۆ گه‌نجه‌كان. بۆ به‌ساڵاچوه‌كانیش, هه‌ر مۆدێله‌كه‌ی گۆڕاوه‌ كراسی كوردی به‌ تیرۆژ داوا ناكه‌ن ,ئه‌وانیش ساده‌ ده‌یدوورن‌و ئه‌نگوچكی بۆ ده‌كه‌ن، شێوه‌ی ئێله‌گیش گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه‌ جاران ساده‌‌و راست‌ودرێژبوو, به‌لاَم ئێستا قه‌وسی‌وكورتن زۆربه‌ی كراسه‌كان ساده‌ن, واته‌ بێ پشتێنن، زیاتر پشتێنی بازاڕی له‌سه‌ر ده‌به‌ستن، و كه‌واش گۆڕانی به‌سه‌ر داهاتووه‌، ئێستا داوای كه‌وای بێ قۆل ده‌كه‌ن، له‌كۆتایدا هیوادارم شێوازی جلی كوردی خۆمان له‌وه‌ زیاتر مۆدێلی به‌سه‌ر نه‌چێ، به‌ڵكو هه‌ر بمێنێ.

Kurdzhin
پیاوێك دەناسم هەرچى شتە
تێیدا كۆبۆتەوە
تەنیایی من نەبێت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-01-09 16:56:20

هیران
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-11
دواترین سه‌ردان: 2009-09-12
په‌یامه‌كان: 1113
WindowsXPMSIE7

Re: جلی‌ كوردی‌ ژنان

ده‌ست خۆش سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-03 05:01:55

peryzad
خونچەی نوێ
شوێن: قه‌لادزێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-19
دواترین سه‌ردان: 2011-03-03
په‌یامه‌كان: 60
WindowsXPMSIE

Re: جلی‌ كوردی‌ ژنان

desti tosh xosh azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net