❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پۆرتسمۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-04 08:14:49

_MuHaMaD_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-29
دواترین سه‌ردان: 2013-06-19
په‌یامه‌كان: 730
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

پۆرتسمۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e74716d2f8.gif
یانه‌ی پۆرتسمۆس یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی تۆمارکردو یانه‌ی تۆتنهامیش دو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ ئه‌نجامدانی 4 یاری یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می خولی نایابی ئینگلیزی ده‌ستیپێکرد، تیایدا یانه‌ی پۆرتسمۆس له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێناو، به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ یانه‌ی وڵڤه‌رهامتۆنی برده‌وه‌.
گۆڵه‌که‌ش حه‌سه‌ن یبدا له‌ خوله‌کی 19ی تایمی یه‌که‌مدا تۆماریکرد، به‌مه‌ش پۆرتسمۆس دوای 7 دۆراندنی یه‌ک له‌ دوای یه‌ک، یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی تۆمارکردو به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 3خاڵ له‌ پله‌ی کۆتایی ریزبه‌ندیدا مایه‌وه‌.
له‌ یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان هه‌فته‌دا یانه‌ی تۆتنهام له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ دو گۆڵ یانه‌ی بۆڵتۆن یه‌کسان بون.
له‌ویارییه‌دا که‌ له‌ یاریگای ریبوک ستادیۆم کرا، سه‌ره‌تا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا له‌ خوله‌کی 3دا له‌ رێگه‌ی یاریزان ریکاردۆ گاردنه‌ره‌وه‌ گۆڵی پێشکه‌وتینا تۆمارکرد، دواتر کرانگه‌ر له‌ خوله‌کی 34دا ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ تۆتنهام یه‌کسان کرده‌وه‌و تایمی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایی هات.
له‌ تایمی دوه‌میشدا به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆڵتۆن ده‌ستپێشخه‌ریان کردو له‌ خوله‌کی 69دا کیڤین دیفیز گۆڵی دوه‌می بۆڵتۆنی تۆمارکرد، 4 خوله‌ک دوای ئه‌و گۆڵه‌ کۆرلوکا ئه‌نجامه‌که‌ی بۆ یانه‌ی میوان یه‌کسان کرده‌وه‌و یارییه‌که‌ش به‌ دو گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌کیان کۆتایی هات.
به‌و شێوه‌یه‌ش تۆتنهام دو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستداو به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 16 خاڵ به‌ ته‌نها له‌ پله‌ی سێیه‌مدا مایه‌وه‌، هاوکات یانه‌ی بۆڵتۆن به‌ 8 خاڵ و به‌ شێوه‌یه‌کی کاتی پله‌ی دوازده‌یه‌می گرتوه‌.
ئه‌نجامی دو یارییه‌که‌ی دیکه‌ش، یانه‌ی بیرنلی به‌ ئه‌نجامی 2-1 له‌ یانه‌ی بێرمه‌نگهام سیتی برده‌وه‌و، هال سیتی 2-1 له‌ یانه‌ی ویگانی برده‌وه‌.
یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌م درێژه‌یان ده‌بێت و گرنگترین یارییه‌کانیش به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بن:

شه‌ممه‌3/10
مانچسته‌ریونایتد – سه‌نده‌رلاند  7:30

یه‌کشه‌ممه‌ 4/10
ئه‌رسیناڵ – بلاکبێرن 3:30ی پاشنیوه‌ڕۆ
چیڵسی – لیڤه‌رپوڵ  6ی ئێواره‌
سبه‌ی

Kurdzhin
*(مه‌ترسه‌ له‌نه‌بوون بترسه‌ له‌ ون بوون)*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net