❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئۆڵۆمپی 2016 له‌ به‌ڕازیل ده‌کرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-04 08:16:26

_MuHaMaD_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-29
دواترین سه‌ردان: 2013-06-19
په‌یامه‌كان: 730
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ئۆڵۆمپی 2016 له‌ به‌ڕازیل ده‌کرێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6d8b538ae3.gif
دوای ده‌نگدانی ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌ كۆپنهاگنی‌ پایته‌ختی‌ دانیمارك، شاری‌ ریۆ دی‌ جانیرۆی‌ به‌رازیلی‌ له‌ شاری مه‌دریدی برده‌وه‌و شه‌ره‌فی‌ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی‌ ئۆڵۆمپی‌ ساڵی‌ 2016ی‌ پێبڕا.
له‌و ده‌نگدانه‌دا که‌ دوێنێ هه‌ینی به‌ڕێوه‌چو، شاری‌ ریۆ دی‌ جانیرۆ سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر رکابه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی، که‌ شاری مه‌دریدی ئیسپانیا بو، ئه‌ویش دوای دورخستنه‌وه‌ی شاره‌کانی شیکاگۆی ئه‌مه‌ریکی و تۆکیۆی ژاپۆنی له‌ خولی یه‌که‌می ده‌نگدانه‌که‌دا.
لای خۆشیه‌وه‌ لویز ئینیاسیۆ لۆلا داسیلڤای سه‌رۆکی به‌ڕازیل پاش سه‌رکه‌وتنی وڵاته‌که‌ی به‌ ده‌م فرمێسکه‌وه‌و له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا وتی: " شاره‌که‌مان ئاماده‌ی رێکخخستنی یارییه‌کانه‌و هه‌کلێکی باشیسه‌ بۆ ئێمه‌".
وتیشی: "ته‌مه‌نم 63 ساڵه‌و زۆرشتم له‌ژیاندا توش بوه‌، پێشموابوه‌ که‌ هیچ شتێك له‌ژیانمدا ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ری نه‌بێت كه‌ فرمێسكم پێ‌ بڕێژێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ من له‌هه‌مو كه‌سێكی‌ ئاماده‌بوی‌ ئێره‌ زیاتر ده‌گریم، چونكه‌ كاریگه‌رترین رۆژه‌ له‌ژیانمدا".
به‌مه‌ش ریۆ دی جانیرۆ ده‌بێته‌ یه‌که‌م شاری کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکای باشور، که‌ یارییه‌کانی ئۆڵۆمپی له‌ خۆبگرێت، له‌ کاتێکدا پێشتر له‌ کیشوه‌ره‌کانی ئه‌وروپا‌ و ئاسیا ‌و ئه‌مریكای‌ باكور و ئۆقیانیادا بو.
جێی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ خولی پێشوی ئۆڵۆمپی که‌ ساڵی رابوردو به‌ڕێوه‌چو، یارییه‌کانی له‌ په‌کین کراو 8 تا 28ی مانگی ئابی خایاند، خولی داهاتوش 27ی ته‌موز تا 12ی ئابی 2012 له‌ له‌نده‌ن ده‌کرێت.

سبه‌ی

Kurdzhin
*(مه‌ترسه‌ له‌نه‌بوون بترسه‌ له‌ ون بوون)*

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net