❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-02 11:13:24

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsFirefox

دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ سایتەکەت؛
سڵاو خۆشه‌ویستان ئاشکرایه‌ که‌ ڕۆژ به ‌ڕۆژ ته‌کنه‌لۆژیا پێش ده‌که‌وێت و شتی سه‌یرتر دێته‌ ئاراوه‌ که‌ له‌ ڕابردوو دا هه‌ر بیرمان بۆی نه‌ده‌چوو ، دیاره‌ ئه‌نته‌رنێتیش یه‌کێکه‌ له‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌ و له‌ ناوخۆی دا کۆمه‌ڵێک ته‌کنه‌لۆژیای سه‌یرتر و باشتر و سه‌رسوڕهێنه‌رتری هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ ، ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه‌ش ده‌که‌وێته‌ سه‌ر فیکره‌ی که‌سی ته‌کنه‌لۆژکار ، به‌هه‌ر حاڵ با درێژه‌ی پێ نه‌ده‌ین ئه‌وه‌ی لێره‌دا من مه‌به‌ستمه‌ خزمه‌ته‌کانی ناو جیهانی ئه‌نته‌رنێته‌ که‌ چه‌نده‌ها خزمه‌ت پێشکه‌ش به‌به‌کارهێنه‌رانی کراوه‌ و جه‌ندانی تریش له‌ داهاتوو پێشکه‌ش ده‌کرێن جا چ به‌ پاره‌ یان به‌لاش(free) ، ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌نته‌رنێت به‌کاردێنن که‌م که‌س هه‌یه‌ که‌ توڵباره‌کانی گوگل و یاهوو و سایته‌کانی تر به‌کار ناهێنێت و که‌ م که‌سیش هه‌یه‌ که‌ خاوه‌نی سایتی خۆی نه‌بێت ، واته‌ : به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زۆڕ به‌مان ده‌زانین تولبار چی یه‌ و بۆچی به‌کاردێت و زۆڕ به‌شمان خاوه‌ن سایتی خۆمانین ، لێره‌دا من نامه‌وێت باس له‌ توڵبار و وێب سایت بکه‌م که‌ چین و بۆ چ به‌کار دێن ، به‌ڵکو باس له‌ دروستکردنی توڵبار ده‌که‌م بۆ سایته‌کانمان ، چونکه‌ من ماوه‌یه‌کی زۆڕه‌ ئاگادارم که‌ چه‌نده‌ها که‌س داوای فێربوونی دروستکردنی توڵبار ده‌که‌ن و که‌سێکیش نی یه‌ یارمه‌تیان بدات ، بۆیه‌ منیش هه‌ستام به‌ ئاماده‌کردنی بابه‌تێکی له‌م شێوه‌یه‌ تاوه‌کو ئێمه‌ی کوردیش بێبه‌ش نه‌بین له‌و خزمه‌تانه‌ و له‌گه‌ڵ مروری زه‌مه‌ن و پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا بيڕۆین و نه‌وه‌ستین یان دوابکه‌وین ، به‌ڕێزان ببورن که‌ سه‌ریشم هێشانن ده‌زانم هه‌مووتان چاوه‌ڕوانی ده‌ست پێکردنین بۆیه‌ با ده‌ست پێبکه‌ین :

1 - سه‌ره‌تا بۆ دروستکردن من ماڵپه‌ڕی ourtoolbar به‌کاردێنم بۆ ئه‌م کاره‌ چونکه‌ له‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌توانیت ئه‌م خزمه‌ت گوزاری یه‌ به‌ خۆڕایی به‌ده‌ست بێنی ، ئێستا بڕۆ بۆ ئه‌م لینکه‌


و له‌گه‌ڵم بن بۆ ته‌واو کردنی کاره‌که‌:
http://www.kurdup.com/uploads/6a10e375fd.jpg

به‌ڕێزان وه‌ک ده‌بینن ئه‌مه‌ ڕووکاری سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕه‌که‌یه‌ و له‌وێنه‌که‌ش دیاره‌ که‌ ئاماژه‌م به‌ شوێنی دروستکردنی توڵباره‌که‌ کردووه‌ که‌ کلیک ده‌که‌یته‌ سه‌ر (Create a toolbar for Your site) و ده‌چین بۆ هه‌نگاوی دووه‌م......

2 – دوای کلیک کردن له‌ (Create a toolbar for Your site) ده‌چینه‌ په‌ره‌یه‌کی تر که‌ گرنگترین به‌شه‌ ئه‌وش پڕکردنه‌وه‌ی زانیاری یه‌کان تۆ به‌گوێره‌ی ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ پڕیان بکه‌وه‌ :
http://www.kurdup.com/uploads/edc7dbeb8c.jpg
http://www.kurdup.com/uploads/3e22f01651.jpg

پاشان کلیک له‌سه‌ر (Create my toolbar) بکه‌ و کۆتایی به‌کاره‌که‌ت بێنه‌ و بڕۆ بۆ هه‌نگاوی سێیه‌م بۆ چاک کردنی توڵباڕه‌که‌ت و دابه‌زاندن و به‌ده‌ست هێنانی لینکی دابه‌زاندنی .......


3 – پیرۆزه‌ ئێستا بوویته‌ خاوه‌نی توڵباری تایبه‌ت به‌سایتی خۆت ، ده‌ ئه‌وجه‌ وه‌ره‌ با ڕێکی بێخین
http://www.kurdup.com/uploads/fae9b73784.jpg

کلیک له‌ وشه‌ی (START) بکه‌ بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی چاککردنه‌که‌ت.....

وێنه‌که‌ی ژێر ئه‌و وێنه‌یه‌ش کلۆس بکه‌ ئه‌سا کاره‌کانت بکه‌

سه‌ره‌تا بۆ دانانی لۆگۆ بۆ تولباره‌که‌ت وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌:
http://www.kurdup.com/uploads/a42f99244c.jpg

پاشان په‌ڕه‌یه‌کت بۆ ده‌کریته‌وه‌ تۆ ده‌توانیت لۆگۆکه‌ت ته‌نها نوسین بێت وه‌ک ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌
http://www.kurdup.com/uploads/d6dfa1a5fe.jpg

پاشان بۆ ته‌واوکردنی کاره‌که‌ت ئه‌م کارانه‌ بکه‌ که‌ له‌وێنه‌که‌دا ئیشاره‌م پێ کردووه‌
http://www.kurdup.com/uploads/5665ae1eac.jpg
به‌ڕێزان وه‌ک له‌وێنه‌که‌دا ده‌یبینن که‌ لینکهی ماڵپه‌ره‌که‌ خۆکارانه‌ دانراوه‌ ، چونکه‌ که‌ تۆ لۆگۆت دانا ئه‌وه‌ به‌کلیک کردن له‌سه‌ری ده‌چیته‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆت و له‌ ژێر لینکه‌که‌ش ناوی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بنوسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک ماوسه‌که‌ت برده‌ سه‌ر لۆگۆکه‌ ناوی ماڵپه‌ره‌که‌ت بنوسرێت ، به‌هه‌ر حاڵ پیرۆزه‌ لۆگۆشت دانا با ئێستا بێنه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانی تر که‌ له‌ خاڵی چواره‌م ئامه‌ژه‌ی پێ ده‌ده‌م .......

4 – به‌ڕێزان دوای دانانی لۆگۆ بۆ توڵباره‌که‌مان ئێستا ده‌چین لینک بۆ دوگمه‌کانی توڵباره‌که‌ داده‌نێین وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌:
http://www.kurdup.com/uploads/af7a39c7db.jpg

پاشان وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌ که‌من لینکێکی ماڵپه‌ڕی puk media م داناوه‌ تۆش به‌ئاره‌زووی خۆت هه‌موویان دابنێ یه‌ک به‌دوای یه‌ک :
http://www.kurdup.com/uploads/6ff5d67a29.jpg

ئێستا بینیت که‌ چۆن من ئه‌م لینکه‌م دروست کرد ده‌ تۆش هه‌موو لینکه‌کانی تر وه‌ک ئه‌م لینکه‌ی من دروست بکه‌ ،ئینجا به‌ڕێزان لێره‌دا من بۆ ئێوه‌ی جێ ده‌هێڵم تاوه‌کو خۆتان چۆنتان پێ باشه‌ بیکه‌ن به‌ڵام ئاگاداربن وه‌ک ده‌بینن شته‌کان زۆڕن که‌ له‌ته‌نیشتیان نوسراوه‌ Add ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌توانیت به‌کاری بێنیت ، پاش ته‌واو بوونی هه‌موو کاره‌کانت ده‌توانیت توڵباره‌که‌ت دابه‌زێنیت وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌ شوێنه‌که‌یم بۆ دیاری کردوون
http://www.kurdup.com/uploads/d9d4435ecd.jpg

تێبینى .. مافى پارێزراوە بۆ خۆم و کاک نەورۆز .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-04 09:29:36

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

ده‌ستت خۆش هه‌ربژیت روونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌پێز و جوانه‌ ! هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت و ئه‌ندامان کۆپی نه‌که‌ن ، و بیبه‌نه‌ یانه‌یه‌کی دیکه‌.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-04 10:51:29

Yad 92
کازیوەی یانە
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-17
دواترین سه‌ردان: 2012-09-28
په‌یامه‌كان: 1959
WindowsXPFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

dastt xosh bet heawdarm har sarkawtobn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-04 12:54:54

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان ...

هه‌ر بژیت ئازیزانم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-08-30 15:28:24

sun27
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2010-09-21
په‌یامه‌كان: 4
WindowsMSIE7

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

lai mn anwse(create my accaunt) nazanm bo ?

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-08-30 16:50:54

Rebeen Sarbast
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-23
دواترین سه‌ردان: 2026-03-18
په‌یامه‌كان: 2196
WindowsXPFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئازیزم بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ هه‌ربژیت وه‌ختی خۆشی بۆ کوردژین دانه‌یه‌کی وام دروست کرد

Kurdzhin
کـورد ئـەبـەد نـاگـاتـە مـەقـسـەد نـۆکـەری بـێـگـانـەیـە
دودڵــن پـیـسـن لـەگـەڵ یـەک بـۆیـە وا بـێ لـانـەیـــە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-09-01 19:55:39

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

ده‌ستی تۆش خۆش بێت ، توڵبارێکی جوانت دروست کردووه‌ ،

هه‌ر شاد بیت براکه‌م ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-09-01 20:04:47

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

ده‌سته‌كانتان خۆش و ماندوو نه‌بن ..کارێكی جوانه‌ بژین
به‌هیوای به‌رده‌وامی له‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌


___
ئه‌گه‌ر وێنه‌كان له‌ بنکه‌ی بارکردنی کوردژین به‌رز کرابانه‌یه‌وه‌ زۆر باشتر ئه‌بوو هه‌م بۆ زیاتر پاراستنی مافی ماندوویه‌تیتان و هه‌م ڕازاندنه‌وه‌.
بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-09-01 20:46:27

چۆڤین
کازیوەی یانە
شوێن: هــه‌ولـێـر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-11
په‌یامه‌كان: 1275
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت کاکه‌ BrWa_94  ، ده‌ستی تۆش خۆش بێت ،،،

هه‌ر شاد بیت ،،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-09-01 23:29:43

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دروستکردنی توڵبارله‌شێوه‌ی توڵباری گوگل وسایته‌کانی تر بۆ..

ده‌ستت خۆش بێت براکه‌م . بابه‌تیکی به‌سوده‌ . هیوای سه‌رکه‌وتنتن بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net