❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كەتایون رەیاحی (زولێخا):زولێخـــا ســـەرنجی راكێشام

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-12 10:51:52

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE

كەتایون رەیاحی (زولێخا):زولێخـــا ســـەرنجی راكێشام

كەتایون رەیاحی (زولێخا):
زولێخـــا ســـەرنجی راكێشام
زنجیرەی تەلەفزیۆنی(یوسفی راستگۆ) یەكێكە لەو زنجیرانەی كە جەماوەرێكی زۆر لەسەرتاسەری جیهان بە كوردستانیشەوە بەتامەزۆرییەوە چاوەڕێی هاتنی دەكەن، و تا ئێستا وەرگێڕدراوتە سەر چەند زمانێك، یەكێك لە كاراكتەرە سەرەكییەكانی ئەم زنجیرەیە خانمە هونەرمەنی ئێرانی (كەتایون ریاحی) یەكێە كاراكتەرە سەرەكییەكانی ئەم زنجیرەیە خانمە هونەرمەندی ئێرانی(كەتایوون ریاحی) یەكە رۆڵی(زولێخا) دەبینێت، كەتایوون ساڵی 1961لە تارانی پایتەختی ئێران لە دایكبووە سەرەتای ژیانی هونەری بە نووسینی لە بواری منداڵان دەستپێكرد، دواتر رووی لە بواری سینەماكرد بە فیلمی(پایز)، تا ئێستا چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە، بەشداری لە چەندین فیلمی سینەمایی كردووە لەوانەش: دواسات، كەشتی بەلجیكا، كیسەڵ، ئەم ئافرەتە قسە ناكات، هەروەها بەشداری لە ژمارەیەك زنجیرەی تەلەفزیۆنی كردووە لەوانەش: پاڵەوانەكان نامرن، دوای باران، شەوی دەیەم، یوسفی راستگۆ.
كەتایوون لە چوارچێــــــــوەی دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی(الكوثر) بەمشــــــــــێوەیە باس لە زنجیرەكە دەكات.
لە چیرۆك نووسینەوە بۆ نواندن
سەرەتا دەربارەی رووكردنە بواری نواندن و زنجیرەی(یوسفی راستگۆ) كەتایوون دەڵێ: بەر لەوەی كاری نواندن بكەم چیرۆكی منداڵانم دەنووسی دواتریش دەستم كرد بە نووسینی كورتە چیرۆك و چیرۆك درێژ و سیناریۆی فیلم بەمەش چەند دەرهێنەرم ناسی و باسی سیناریۆكانم دەكرد لەگەڵیان، پێدام ئەمەش رێگای نواندنی، بۆیە ئاسان كردم و دەرفەتی نواندنیشی پێدام بۆ من پێموایە ئەو چیرۆكانەی كتێبە ئاسمانیەكان باسیان كردووە سەرەتایی هەموو ئەو چیرۆكانەن كە بۆ مەبەستی هونەری نووسراونەتەوە، دەربارەی چیرۆكی حەزرەتی یوسف كە چیرۆكێكە لە قورئاندا باس كراوە، دەرهێنەر هەولێر بە تەواوی وەك ئەوەی قورئان بێت، بەڵام تەنیا لە قورئانی پیرۆز باس نەكراوە بۆیە خەڵكێكی زۆر لە ئایینی و مەزهەبی جیاجیا لەسەرتاسەری جیهان ئاگاداری ئەم چیرۆكەن و سوپاس بۆ خوا ئێمە لەو كەسانەبووین كە ئەم كارە هونەرییەیان پێشكەش كرد.
من ئێستا بیر لە كاری دەرهێنان ناكەمەوە و هەر خەریكی نووسین دەبم، بەڵام لەوانەیە لە داهاتوودا بیری لێبكەمەوە، دەربارەی مەكری زولێخاش لە راستیدا من پێموایە ئەمە بەشێك بوو لە كاروانی ژیانی زولێخا، بەڵام دەربارەی ئافرەتان بە گشتی نازانم ئەمە تا چەند وایە وبڕیاری لەسەر بدەم، چونكە سروشتی مرۆڤ جیاوازە .
بە زولێخا چەندین كەسایەتیم نواند
دەربارەی رۆڵی زولێخا و هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ئەم رۆڵە كەتایوون دەڵێ:
وەك ئەكتەرێك ئەم رۆڵە بە تەحەددایەكی گەورە دادەنێم وەك ئەوەی بڵێی بە نواندنی رۆڵی زولێخا نزیكەی دە كەسایەتیم نواند، چونكە لە قۆناخە جیاجیاكاندا هەستم بەشتی جیاواز دەكرد لەم كەسایەتییەدا، بە بۆچوونی خۆم دەكرێ زیاتر سەڕنجڕاكێش بێت، چونكە فەزایەكی زۆر هەیە كە دەتوانم لە چوارچێوەیەدا بەشێوازی جیاجیا رۆڵی خۆم ببینم، بەڵام پێموایە بەشێك لەو رۆڵەی من نواندنم هەڵقوڵاوی كەسایەتی منە و ئەو شتەیە كە من دەتوانم لێی فێربم و لەگەڵیدا گەشەبكەم.
ئەم رۆڵە هەڵكشان و داكشانی زۆری تێدایە، بۆیە یەكێك لەو هۆكارانەی زۆر سەرنجی راكێشام زەحمەتی رۆڵەكە بوو، وەك دەزانن زولێخا بە چەند قۆناخێكدا تێپەڕدەبێت وەك گەنجی دواتر پیری و بە ساڵاچوون و چاو لە دەستدان من ئەم هەموو رۆڵانەم نواندن لە زنجیرەكە، بێگومان ئەمەش كارەكە تا رادەیەك زەحمەت دەكات، بەڵام ئەوەی زۆر یارمەتیدام لە نواندن ژیان بوو لەگەڵ زولێخا، من بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ زولێخا ژیام، هەركاتێك پێویست بوا دەگریام، من ئازارم دەكێشا و دەم ناڵاند، بە دوای(یوسف) دا دەگەڕام، ئەم هەموو قۆناخانە ژیاوم و یارمەتیدام بۆ ئەوەی زولێخا جیانەبوومەوە پێكەوە ژیاوین و جوڵاوینەتەوە و لەبەردەم كامیراشدا بە هەمان هەست دەردەكەوتم.
مكیاژ گرفتی زۆری بۆ دروستكردم
لە زنجیرەی(یوسفی راستگۆ) دا مكیاژ رۆڵێكی گرنگی هەبوو بەتایبەتی لە رۆڵی زولێخا بەپیری، كەتایوون دەڵێ: لە ماوەی وێنەگرتندا من رۆژانە لە نێوان سێ تا شەش كاتژمێر مكیاژم هەڵدەگرت هەندێك جار لە كاتژمێر سێی بەیانییەوە دەستمان بە وێنەگرتن دەكرد، بۆیە بۆ ماوەی شەش كاتژمێر نەمدەتوانی مكیاژەكەم پاك بكەمەوە، كارەكە زۆر زەحمەت بوو، دەربارەی مكیاژی كاتی چاو لە دەستدان پێویستە ئەوە بڵێم لەو رۆژانە كە دیمەنەكانی پیری زولێخامان وێنەدەگرت و دەمامكیان لەسەرچاوم دادەنا هیچم نەدەبینی، هەروەها لەبەر ئەو شتانەی لەسەر ددانەكانیان دادەنام نەمدەتوانی هیچ بخۆم ئەمەش وەرزشێكی روحی جوانە، بێگومان ئەمەش كاریگەری لەسەر پێستی من هەبوو زۆرجار ناچار دەبووم دەموچاوم بەرگەی مكیاژی نەدەگرت.
زۆر هونەرمەندی دیكە بۆ رۆڵی زولێخا تاقیكرانەوە
دەربارەی چۆنیەتی هەڵبژاردنی بۆ بینینی رۆڵی زولێخا وئایا بەرجەستە كردنی ئەمرۆڵە كاریگەری هەبووە لەسەر ژیانی تایبەتی لەرووی كۆمەڵایەتییەوە كەتایون دەڵێ: دوای تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر كاركردن، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەران چەندین كچە هونەرمەندی تاقیكردەوە بۆ بینین رۆڵەكە، بەڵام نەگەیشتن بە هیچ ئەنجامێكی باش وهیچ لە ئەكتەرەكان سەركەوتوو نەبوون لە رۆڵەكە، ئینجا پێشنیاری ئەوەیان كردمن رۆڵەكە ببینم، منیش دوو دڵ نەبووم لە قبوڵ كردنی ئەم رۆڵە ودەرهێنەریش رازی بوو، كارەكانی تۆمار كردنی زنجیرەكەش سێ ساڵی بەردەوامی خایاند ورۆڵەكانیش جیاوازییەكی زۆریان هەبوو ئەمەش تا رادەیەكی زۆر زەحمەت بوو، كاتێك كە بە رۆڵەكە رازی بووم دەمزانی چەند ئاڵۆز و زەحمەتە، بەڵام قەت نەمدەزانی كە پێویستە ئەم هەموو مكیاژە بەكاربهێنم بەتایبەتی لەوسەردەمەی كە زولێخا پیر دەبێت، چونكە پێویست بوو مكیاژێكی وا بەكاربهێنم كەتەمەنم 10 ساڵ گەورەتر نیشان بدات ونەمدەزانی بەم شێوەیە مكیاژ لە دەموچاوم دەدرێت كە كاریگەرییەكی زۆری هەبوو لەسەر دەموچاوم تا كار گەیشتە ئەو رادەیەی زۆر جار لەبەر زۆری مكیاژ وێنەگرتنمان رادەگرت، چونكە نەمدەتوانی بەردەوام بم بەم مكیاژە زۆرەوە، هەرچەندە بە بێ ئەم مكیاژە رۆڵەكەم وەك خۆی دەرنەدەچوو.
دەربارەی كاریگەریی رۆڵەكەش لەسەر ژیانی رۆژانەی منەوە بەتایبەتی لەبواری كۆمەڵایەتییەوە وەك لەپێشەوە باسم كرد بەشێك لە رۆڵەكە گوزارشتی لە ژیانی كەسێتی من دەكرد، رۆڵی زولێخا بۆ من زۆر تایبەتمەندی هەبوو، زولێخا كەسایەتییەكی تایبەتی وجیاواز بووە بۆیە ناكرێ بڵێم كاریگەری بەسەر منەوە نەبووە، چونكە بێگومان كاریگەری بەسەر هەمووكەسێكەوە هەبووە كە بینیویەتی.
بێ خۆشەویستی دونیایی خۆشەویستی ئاسمانی درووست نابێت
لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی پێناسەی خۆشەویستی وجیاوازی نێوان خۆشەویستی دونیایی وخۆشەویستی ئاسمانی وخودایی كەتایون دەڵێ: وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە كاتێكی زۆری دەوێت، جیاوازی نێوان ئەم دوو خۆشەویستییە وەك جیاوازی ئەرزو ئاسمانە، بەڵام لەوانەیە بێ تاقیكردنەوەی خۆشەویستی دونیایی خۆشەویستی خودایی یان ئاسمانی بوونی نەبێت، وەك چۆن دەبینین زولێخا لە خودی خۆی و خۆشەویستی دونیاییەوە دەستیپێكرد و توانی بگاتە خۆشەویستی خوا.
بۆ ماوەیەك واز لە نواندن دەهێنم
دەربارەی پرسیارێك سەبارەت بەوەی كە بە رەسمی وبە شێوەیەكی كتوپڕ بڕیاری داوە واز لە كاری نواندن هێناوە، كەتایون دەڵێ : ئەم هەواڵە راستە، بەڵام من بە یەكجاری وازم لە كاری نواندن نەهێناوە،چونكە من پێشتر كاری نووسینم دەكرد وهەر بە نووسینیش دەستم پێكرد وەك كارێكی سەرەكی وكاتێك رووم لە نواندن كرد تا رادەیەك كاروانی هونەری خۆم گۆڕیوە، ئێستاش دەمەوێ بگەڕێمەوە سەر كاری سەرەكی خۆم كە نووسینە ورەنگە نووسین بواری ئەوەم پێ نەدات كە جارێكی دیكە روو لە نواندن بكەمەوە، و هەموو شتەكانیش بە دەست خوایە، بەڵام دەمەوێ ئەوە بە جەماوەر بڵێم كە ئێستا هیچ بڕیارێك لە ئارادا نییە بەوەی كە نواندن بكەم، بڕیاری من ئەوەیە بگەڕێمەوە هەرچۆنێك بێت ئەمە بڕیاری كۆتایی نییە.
رۆڵی زولێخا زیادەڕۆیی تێدا نەبوو
لە كۆتاییشدا لە وەڵامی پرسیارێك كە لە لای ژمارەیەكی زۆر لە بینەران دروست بوون دەربارەی ئەوەی كە رۆڵی زولێخا بە گشتی زیادەڕۆیی تێدا نەبووە كەتایون (زولێخا) رای جیاواز بوو و دەڵێ : من پێموایە هیچ زیادەڕۆییەكی تێدا نەبووە و ئەمە بۆ ئاستی تێگەیشتن و چێژ وەرگرتنی هەر بینەرێك دەگەڕێتەوە، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێن رۆڵی زولێخا رۆڵێكە كە مێژوویەكی دروست كرد، چونكە زولێخا لە كاروانی ژیانی خۆیدا لە لایەكە و پێویستە یوسفیش بە هەمان كارواندا بڕوات، كەواتە هەردوو كەسایەتییەكە لە ژیاندا ئاوێتەی یەكتر دەبن بۆیە پێویستە چەند گرنگی بە رۆڵی یوسف دەدرێت ئەوەندەش گرنگی بە زولێخا بدرێت. gullchin

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-12 11:28:50

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: كەتایون رەیاحی (زولێخا):زولێخـــا ســـەرنجی راكێشام

dastakant xosh bawanakam hardam dl xosh bet

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-12 14:23:28

wonder girl
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-10
دواترین سه‌ردان: 2009-09-26
په‌یامه‌كان: 6
WindowsXPOpera

Re: كەتایون رەیاحی (زولێخا):زولێخـــا ســـەرنجی راكێشام

dast xosh sarkawtw bit

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-78889fcf85.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-05 07:01:46

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: كەتایون رەیاحی (زولێخا):زولێخـــا ســـەرنجی راكێشام

zor supas

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net