.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه







یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌دوا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا له‌مه‌ڕ خول و پاڵه‌وانێتیه‌كانی ناوخۆ چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
ڕۆژی شه‌ممه له‌شاری سلێمانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی گرێدار كه‌تێیدا ئه‌م بڕیارانه‌ی لای خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1.بۆ ئاماده‌كاری و دابینكردنی سه‌رجه‌م پیَداویستیه‌كانی ده‌ستپیَكی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان یه‌كیَتیه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له شاری سلیَمانی به ئاماده‌بوونی هه‌ردوو سه‌رۆكی لقی تۆپی پیَی شاره‌كانی سلیَمانی و كه‌ركوك به‌ریَزان ئیبراهیم قاسم و نه‌وزاد قادر له باره‌گای نویَنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان له شاری سلیَمانی ئه‌نجامدا.
ا.كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ڕاهیَنه‌ران و یاریده‌ده‌رانی ڕاهیَنه‌رانی تیپه‌كانی پیَشكه‌وتووانی یانه نایابه‌كان وه ڕاهیَنه‌رانی لاوانی یانه‌نایابه‌كان ئه‌نجامدرا وه ته‌واوی راسپارده‌و ریَنماییه‌كان و تیَبینیه‌كانیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جیَگرو سكرتیَرو ته‌واوی ئه‌ندامانی یه‌كیَتی تۆپی پیَی كوردستان شیكرایه‌وه به‌گفتوگۆیه‌كی سوودمه‌ندانه‌و گیانیَكی پڕ له‌به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه وه هه‌مووان یه‌كیَتی سه‌ركه‌وتن و پیَشكه‌وتن و به‌رده‌وامی تۆپی پیَی كوردستانیان ئاوات خواست به‌دڵیَكی فراوان و ئاینده رووناك كۆبوونه‌وه به كۆتاهات.
ب.له‌كاتژمیَر(1,00)ی دوایی نیَوه‌ڕۆ به‌هه‌مان شیَوه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارنی یارییه‌كان ئه‌نجام درا هه‌مووان كۆك بوون كه به‌رپرسیاریه‌تی ریَكخستن و كۆنتڕۆڵ كردنی یاریگاو ئامۆژگاری و شیكردنه‌وه‌ی ریَنماییه‌كان بۆ ناوبژیوانان و ڕاهیَنه‌ران و كارگیَران و جێ به‌جیَكردنیان پیَویست و گرنگه.
ج. كاتژمیَر(2)ی دوایی نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستان ئه‌نجام درا, دوایی ئه‌وه‌ی هه‌مووان تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی و تیۆری به ئامیَری نویَی سه‌رده‌میانه‌ی باوه‌ڕ پیَكراو له لایه‌ن(FIFA) كه به شانازیه‌وه ته‌نیا له كوردستان و توركیا له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست كاری پیَكراوه وه‌كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌ی ده‌روونی له‌سه‌ر ناوبژیوانان ده‌بیَت و به سوپاسه‌وه لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان و عیَراقی فیدراڵ به‌ریَوه‌یان ده‌برد یه‌كیَتی تۆپی پیَی كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد,
سه‌رۆكی یه‌كیَتی تۆپی پیَی كوردستان گرنگی و ئه‌همیه‌تی ناوبژیوانانی له یارییه‌كانی تۆپی پیَی كوردستان به‌گه‌وره‌زانی وه‌بڕیاری پیاده‌كردنی بنه‌مایی سزادان و خه‌لاَتی دارایی به ناوبژیوانان راگه‌یاند.
ئینجا به‌ریَز سه‌لاَح محه‌مه‌د كه‌ریم پسپۆری ناوبژیوانانی نیَوده‌وڵه‌تی ته‌واوی گۆڕانكاریه نویَكانی یاسایی تۆپی پێ و یه‌كگرتووی بڕیاره‌كانی ناوبژیوانانی بۆ هه‌مووان شی كرده‌وه, دوای گفتوگۆیه‌كی بونیات نه‌رانه كۆتا به كۆبوونه‌وه‌هات .
د.یه‌كیَتی تۆپی پیَی كوردستان سوپاس و پیَزانینی خۆی به یه‌كه‌له یه‌كه‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كانی سلیَمانی ده‌كات و ئه‌رك و ماندووبوون و ئاماده‌بوونیان به‌رز ده‌نرخیَنیَ.
2.په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كانی لقی سلیَمانی یه‌كیَتی تۆپی پێ به نوسراوی ژماره(87)ی به‌رواری 24/9/2009 كه تایبه‌ته به سزادانی:
ا. راگرتنی ئه‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه:
1. به‌هادین محه‌مه‌د ره‌حیم له یانه‌ی پیَنجویَن یه‌ك ساڵ
2. هاوكار ئیبراهیم له یانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر یه‌ك ساڵ
3. هیَرش عبدوڵلاَ له یانه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر یه‌ك ساڵ
4. دیار ئه‌حمه‌د له یانه‌ی رزگاری دوو ساڵ
3.یانه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بۆ پله‌كانی سه‌ره‌وه له‌خولی پله‌دوو و پله‌سێ گه‌ر پاشه‌كشه‌یان كرد یا به‌بڕیاری سه‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئه‌وا ئه‌و یانه‌یه سه‌رده‌كه‌ویَت كه له‌هه‌مان شویَنن یانزیكن.
4. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی تایبه‌ت به یه‌كیَتیه‌كه‌مان.
5. لیَبوردنی سه‌رجه‌م سزا دراوان كه له‌لایه‌ن یه‌كیَتی تۆپی پیَی كوردستان سزا دراون له وه‌رزی رابردوو ته‌نیا سزاكانی خولی یانه‌كانی پله‌دوو و پله سێ نه‌بیَت كه ئیَستا به‌رده‌وامن له یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی وه‌رزی 2008-2009.
6. دواین كات بۆ وه‌رگرتنی لیستی یاریزانانی لاوان ریَكه‌وتی 15/10/2009 كه پیَویسته ته‌واوی ناوه‌كانی یاریزانان له فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی ده‌رچوو به نوسراوی فه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌ڵیَنامه‌ی یانه‌كه به واژووی سه‌رۆكی یانه به‌نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی یه‌كیَتی تۆپی پیَی كوردستان بكریَت له‌گه‌ڵ ته‌واوی پیداویستی داواكراو له‌ویَنه‌و ناسنامه‌ی باری شارستانی و فۆرمی خۆراك.
7. كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو رۆژی چوارشه‌ممه ریَكه‌وتی 7/10/2009 كاتژمیَر(1,00)ی دوایی نیوه‌ڕۆ له باره‌گای یه‌كیَتی تۆپی پیَی كوردستان ئه‌نجام ده‌دریَت.
ئه‌زمه‌ڕ سپۆرت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه