❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیان نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان 1947 - 2007

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-15 20:02:07

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

ژیان نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان 1947 - 2007

http://www.kurdsat.tv/wenekan/cebar_ferman.jpg

جه‌بار فه‌رمان..
سه‌ركرده‌ی نه‌مر له ‌ڕۆژی 28/6/1947 له ‌گوندی بان میل-ی خانه‌قین كه ‌ئێستا به‌شێكه‌ له‌وشاره‌، له‌دایكبووه‌.
رۆژی 18/9/1954 چۆته‌ قوتابخانه‌ی كارێز له ‌گوندی كارێزی خانه‌قین‌و ده‌ستیكردووه‌ به ‌خوێندن‌و ساڵی 1960 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردووه‌.
له ‌ساڵی 1967 خوێندنی ناوه‌ندی له ‌شاری خانه‌قین ته‌واوكردووه‌،
دواتر له ‌په‌یمانگه‌ی مامۆستایان له ‌شاری باقوبه‌ وه‌رگیراوه‌و پاشان به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واویكردووه‌.
له‌ماوه‌ی بوونی له‌ په‌یمانگه‌ خوێندكارێكی زیره‌ك بووه‌و له‌ ده‌یان چالاكیی خوێندكاریدا به‌شداریكردووه‌.
دوای ته‌واوكردنی په‌یمانگه‌، له‌گوندی بوهرز-ی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ بووه‌ته‌ مامۆستاو دوای ساڵێك چووه‌ته‌ به‌غداو له ‌قوتابخانه‌ی سه‌وره‌ له ‌مه‌دینه‌ سه‌وره‌ی به‌غدا بۆته‌ مامۆستا.
ساڵی 1971 له ‌زانكۆی موسته‌نسریه‌-ی به‌غدا له ‌كۆلێژی فیزیا وه‌گیراوه‌،
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ی ماركسی لینینی كوردستان كه‌ دواتر بوو به ‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
دوای دووساڵ خوێندن‌و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان شۆڕشی كوردو حكومه‌تی به‌عس له‌ساڵی 1974 بووه‌ به‌پێشمه‌رگه‌.
دوای نسكۆ له‌ساڵی 1975 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناوشار درێژه‌ی به‌كاری حزبی‌و خه‌باتی نهێنی داوه‌.
هه‌مان ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌سته‌ی تێكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه‌دا ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی دوژمن‌و زیندانی كراوه‌.
له‌ساڵی 1975 تا 1979 له‌ زیندانه‌كانی ئه‌منی خاسه‌و فه‌زیلیه‌و ئه‌بوغرێب ماوه‌ته‌وه‌و چه‌ندین جۆر ئه‌شكه‌نجه‌ دراوه‌،
له‌و ماوه‌یه‌شدا نموونه‌ی خۆڕاگریی بووه‌.
له‌ 17/4/1980 په‌یوه‌ندیكردووه‌ به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ك)ه‌وه‌.
سه‌ره‌تا بۆته‌ رابه‌ر سیاسی له ‌هه‌رێمی دوو،
پاشان كراوه‌ته‌ لێپرسراوی كه‌رتی رێكخستنی چۆمان،
دوای كۆنفرانسی دووی كۆمه‌ڵه‌ بۆته‌ لێپرسراوی رێكخراوی دووی كۆمه‌ڵه‌،
دواتریش مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك.
كاك جه‌بار له ‌ژیانی شاخ‌و پێشمه‌رگایه‌تیدا وێڕای كاری رێكخراوه‌یی‌و ده‌ركه‌وتنی وه‌ك كادیرێكی لێهاتووی رێكخستن،
كادیرێكی به‌توانای سه‌ربازیی-یش بووه‌،
به‌شداری ده‌یان‌و سه‌دان داستان‌و نه‌به‌ردی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كردووه‌،
هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتی‌و فه‌رمانده‌یی زۆر داستان‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بۆته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی وره‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌به‌رامبه‌ردا دوژمن تووشی شكستی گه‌وره‌ بووه‌.
ساڵی 1988 بۆته‌ نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ‌مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به‌ره‌ی كوردستانی،
ساڵی 1990 له‌ولاتی سوریا به‌هه‌مان ناونیشان خه‌باتی كردووه‌.
ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لال له ‌راپه‌ڕیندا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان.
له ‌دووه‌م راپه‌ڕینی خه‌ڵكی سلێمانی رۆڵی بنچینه‌یی گێڕاوه‌.
له ‌ساڵی 1991 رۆڵێكی به‌رچاوی بینیوه‌ له‌ دامه‌زراندنی كۆلێژی سه‌ربازی‌و بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش‌و هه‌روه‌ها كراوه‌ته‌ سه‌رله‌شكری یه‌ك-ی (ی.ن.ك).
ساڵی 1992 كراوه‌ته‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ساڵی 1992 ناوه‌ندی رووناكبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌رمه‌سێری دامه‌زراندووه‌.
له ‌یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و له ‌ساڵی 1995 كراوه‌ته‌ وه‌زیری ناوخۆ،
له ‌هه‌مانساڵدا ئه‌ركی وه‌زیری په‌روه‌رده‌و پاشان وه‌زیری شاره‌وانی به‌وه‌كاله‌ت-ی پێسپێردراوه‌.
ساڵی 1999 كراوه‌ته‌ جێگری فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان،
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی دامه‌زراندووه‌و بۆته‌ سه‌رۆكی یانه‌كه‌.
دوا پله‌شی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) بووه‌.
به‌داخه‌وه‌، چه‌ندساڵێك به‌ر له‌كۆچی دواییكردنی،
گرفتاری نه‌خۆشییه‌كی ترسناك بوو،
به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ئه‌رك‌و فه‌رمان‌و خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی دابڕاو سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی جدی‌و به‌رده‌وامی (ی.ن.ك) بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌و گه‌یاندنی به‌چه‌ندین وڵات، به‌لام دواجار چاوه‌كانی لێكناو له‌ڕۆژی 9/8/2007 له ‌سلێمانی ماڵئاوایی كردو گه‌یشته‌ كاروانی نه‌مرانی كوردو یه‌كێتی.


سه‌رچاوه‌ کوردسات

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن bestun_goran (2009-08-15 20:04:06)

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-23 14:59:49

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: ژیان نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان 1947 - 2007

ده‌ست خۆش
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-12 13:18:20

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ژیان نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان 1947 - 2007

supas kaka hardy geian
daste tosh xoshbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-10-06 19:21:47

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPMSIE

Re: ژیان نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان 1947 - 2007

دةستةكانت خؤش بيت بةهيواى بةردةوام بوونت

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-10-08 17:02:35

((namo))
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: ســـــلێمانـــی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-04
دواترین سه‌ردان: 2010-12-18
په‌یامه‌كان: 1509
WindowsVistaMSIE7

Re: ژیان نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان 1947 - 2007

dast xosh bet

Kurdzhin

بــه‌ گه‌نجــــی مه‌ستی به‌ پیری سستـــی
ئه‌ی کـــه‌ی خــودا ئه‌پرستـــی


http://kurdzhin.org/uploads/ea3485faeb.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-10-15 16:09:23

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ژیان نامه‌ی جه‌بار فه‌رمان 1947 - 2007

هههههههههههه خواعافوی بکات زۆر پیاوبووههههههههههههههههههه

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net