❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌همه‌ن قوبادی له‌ فیستیڤاڵی ئه‌بووزه‌بی نمایش ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-09 15:37:22

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی به‌همه‌ن قوبادی له‌ فیستیڤاڵی ئه‌بووزه‌بی نمایش ده‌كرێت

PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌"، له‌ ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی، له‌ به‌شی كێبڕكێی سه‌ره‌كی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ئیمارات نمایش ده‌كرێت.

به‌ پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له‌ راگه‌یاندنی گشتی كۆمپانیای "مژ فیلم" ـه‌وه‌ له‌ تاران، فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" یا No One Knows About Persian Cats… له‌ به‌شی كێبڕكێی فیلمه‌ بڵنده‌ سینه‌ماییه‌كانی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ دوو سانسی جیاوازدا له‌ رۆژانی 15 و 16ی ئۆكتۆبری 2009 له‌ شاری ئه‌بووزه‌بی له‌ وڵاتی ئیمارات نمایش ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ 18 فیلمی سینه‌مایی دیكه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "مرواریدی ره‌ش" و خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دۆلاری له‌ ركابه‌ریدا ده‌بێت.

فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له‌ پشیله‌ ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه‌" نوێترین فیلمی سینه‌مایی به‌همه‌ن قوبادییه‌ و سه‌باره‌ت به‌ موزیكی ژێرزه‌وینی له‌ ئێرانه‌ و چیرۆكی چه‌ندین لاوی هۆگری موزیك بۆ بینه‌ر ده‌گڕێته‌وه‌ كه‌ قوبادی له‌گه‌ڵ كامێراكه‌ی تووره‌ج ئه‌سڵانی ده‌چێته‌ ناو ژیانی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی فیلمه‌كه‌وه‌ و ئه‌وینی ئه‌و لاوانه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی كۆنسێرتی موزیك له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات نیشان ده‌دات.

فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆژی 8ی ئۆكتۆبری 2009 به‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و تاكوو رۆژی 17ی ئۆكتۆبری 2009 به‌ نمایش كردنی 18 فیلمی بڵندی سینه‌مایی و 15 فیلمی دیكۆمێنتی له‌ سینه‌ماكارانی هه‌رێمی كوردستان، ئێران، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، چین، به‌رهه‌می هاوبه‌شی فه‌لستین و به‌ریتانیا، توونس، رووسیا، سووریا، شیلی، كه‌نه‌دا و ئیمارات له‌ دوو به‌شی فیلمی چیرۆكی و دیكۆمێنتی و هه‌روه‌ها 2 فیلمی كۆمیك له‌ ده‌رهێنانی "چارلی چاپلین" و "بۆستێر كیتۆن" له‌ به‌شی تازه‌دامه‌زراوی فیلمه‌ كۆمیكه‌ بێده‌نگه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت.

جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ به‌شی كێبڕكێی سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دۆلاری به‌ باشترین فیلمی دیكۆمنێتی، خه‌ڵاتی 50 هه‌زار دۆلاری به‌ باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلمی دیكۆمێنتی، خه‌ڵاتی 100 هه‌زار دۆلاری به‌ باشترین فیلمی دیكۆمێنتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خه‌ڵاتی 50 هه‌زار دۆلاری به‌ باشترین ده‌رهێنه‌ری دیكۆمێنتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌خشرێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساڵی 2007 له‌ شاری ئه‌بووزه‌بی دامه‌زراوه‌ و به‌ڕًێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی لاوه‌كی و دانیشتنی پسپۆڕانه‌ به‌ ناوه‌رۆكی فیلم و سینه‌ما له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م فیستیڤاڵه‌یه‌.



http://kurdzhin.org/uploads/9cc2e68ff2.jpg



sarchawa:peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net