.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سه‌رچاوه‌ی خه‌یاڵ
له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ماندووی خـۆم شیعرم بــه‌ڕۆح بۆ نوسیوی
گه‌ر لۆمه‌م كه‌ن له‌سه‌ر عه‌شقت دیاره كه كه‌س نه‌ی ناسیوی
گوڵم تۆ تاكه كــــه‌سی شــــــــایه‌نی ووشـــــه‌ی شــاعیری
هه‌تا ئێستا تۆ ئــــه‌و كـــــه‌سـه‌ی ســـه‌رچاوه‌ی خه‌یاڵی دڵی
بۆیــه ڕۆحم بۆته پێنـــوس بــــۆ نــوسـیـنــی شـیـعر بـۆ تۆ
خــۆم بـــه‌خاوه‌ن دڵ نازانم چـونكه دیاریه بـــــه عه‌شقی تۆ
خه‌ڵوه‌تگای خه‌م
وا ماوه‌یه‌كه ڕاهاتوم لـــه‌گـــه‌ڵ خــه‌م و ژان هـه‌ڵ ده‌كه‌م
بڵێـــی ڕۆژێ تــر بــتـوانم لـــه ژوانـــێ بــــه‌تۆ بگــــه‌م
زۆر له مێژه به‌ئــاواتـــم كــه‌بت كه‌م به‌هــــاوسه‌ری خۆم
چونكه خۆت به‌ڵێنت پـــێ دام ووتت بـێ تۆ هه‌رگیز ناڕۆم
كه‌چی ئێستا بــــه‌جێـــم دێڵی و لـــه ئاهی دڵـــم ناترســی
لــه خــه‌م و ژانــی ئــه‌م دڵه و فرمێسكــی گوڵم ناپرســی
دڵنیام كــــه تۆ وانـــه‌بوویت ئێستاش بڕوا نـــاكــه‌م وابـی
نازانم یه‌خــه‌ی كــێ بگرم كێ وای كرد تــۆ بێ وه‌فــابــی
ئێستا خۆشیم هیچ نه‌ماوه و خه‌نده‌یش ئه‌ڵێ ڕوت تێ ناكه‌م
تۆسینه‌ت خه‌ڵوه‌تگــای خه‌مه ومنیش له‌گه‌ڵ خه‌م هه‌ڵناكه‌م
خۆشه‌ویستیت
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه‌ی خۆشه‌ویستیت بۆته به‌رنامه‌ی ژیانم
عه‌شقـت بۆته دانه دانه‌ی خڕۆكه‌ی خوێنی ناو گیانم
بۆتۆ ده‌ژیم بــۆتـۆ ده‌مرم هێند ئولفه‌تم پێوه گرتووی
هێنده له‌خــوێنما ژیاوی تابه‌خوێنی من گه‌وره بووی
بۆیه هه‌تــاكــو من مابم ناتوانــم بیرت بــــه‌مـــه‌وه
جونكه تـۆ له دڵما ده‌ژیت چۆن له‌خۆمت جیاكه‌مه‌وه
saman

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه